
ژاك دێریدا…له‌نێوان زمان و فه‌لسه‌فه‌دا
ئایا ئه‌مڕۆ گه‌ر فه‌یله‌سوفێكی فه‌ره‌نسی بیت چ مانایه‌كی هه‌یه؟ (ژاك دێریدا) له‌ساڵی 1999 وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت(له‌سه‌ر فه‌یله‌سوف پێویسته كه خاوه‌نی هیچ پاساپۆرتێك نه‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو نابێت خاوه‌نی هیچ ئهوراقێكیش بێت، وه‌نابێت داوای هیچ تهئشیرهیهكیشی لێبكه‌ین، وه‌ك چۆن نابێت نوێنه‌رایه‌تی هیچ ڕه‌گه‌زێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو یان سه‌ر به‌هیچ زمانێكی دیاریكراوبێت).
ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه فه‌لسه‌فه كه‌له‌پورێكی ئینسانیه و ناڕواته ناو هیچ چوارچێیهكی دیاریكراوی هاولاتیبون یان ده‌وڵه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوریشه له‌چه‌مكه‌كانی ڕژێمه سیاسیه‌كانه‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له‌فه‌یله‌سوفه فه‌ره‌نسیه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌ی به‌گرنگ زانیوه له‌سه‌ر فه‌یله‌سوف كه به‌زمانی دایك بنوسێت و له‌ناو هه‌مان زماندا زمانێك بدۆزێـته‌وه.
(ژاك دێریدا) ساڵی 1930 ی له جه‌زائیر له‌دایكبوه ،ساڵی 1942 به‌پێی یاسای دژه سامیه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسی به‌سه‌رۆكایه‌تی (ڤیشی)ده‌ریانكردبوو له قوتابخانه ده‌رده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ش كه ته‌مه‌نی بوو به نۆزده ساڵان(دێریدا) گه‌ڕایه‌وه پاریس بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی له‌خانه‌ی مامۆستایانی باڵا ته‌واوبكات و دوای دوو ساڵ له‌و مێژووه توانی بخوێنێت.
به‌پێی یاسای فه‌ره‌نسی ده‌بوو له‌نێوان خزمه‌تی سه‌ربازی یان وتنه‌وه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات یهكَكیان هه‌ڵبژێرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی دوههمیانی هه‌ڵبژارد و له‌وڵاتی جه‌زائیر له‌یه‌كێك لهپهیمانگاكان وه‌ك مامۆستا ده‌ستبه‌كاربوو، كاتێكیش گه‌ڕایه‌وه پاریس وه‌ك مامۆستای یاریده‌ر له‌زانكۆی سۆربۆن ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌ساڵی 1964یش وه‌ك مامۆستایه‌ك له‌خانه‌ی مامۆستایانی باڵا ده‌ستبه‌كاربوو هه‌تا ساڵی 1984 مایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بۆ په‌یمانگای دیراساته باڵاكانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵبژێردراو دواتریش بو به‌سه‌رپه‌رشتیاری خوێندن له په‌یمانگا فه‌لسه‌فیه‌كان كه له‌سه‌ر پێشنیاری خۆی دروستكرابوو.
جگه له‌م ژیاننامه(دێریدا) ژیاننامه‌یه‌كی جیاوازتری دیكه‌ی هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م و بیانو هێنانه‌وه ده‌گرێته‌وه كه له‌به‌رده‌میدا قوتكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگی له‌بواری فه‌لسه‌فی ئه‌كادیمیدا ته‌شه‌نه نه‌كات،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له زانكۆكان و ده‌زگا فهرهنسیهكانیشدا جێگای نه‌بێته‌وه كه هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوو وههایلێكرد كه نه له(سۆربۆن) و نه له(كۆلێژی دی فرانس)هیچ كورسیه‌كی مامۆستایی وهدهستنهكهوێت،هه‌روه‌ها زانكۆی(نانتێر)یش ئه‌و په‌یمانه‌ی خۆی نه‌برده سه‌ر به‌وه‌ی كه كورسیه‌كی پێبدات،له كاتێكدا ئه‌م فه‌یله‌سوفه ناوبانگێكی به‌رفراوانیشی هه‌بوو وه‌چه‌ندین سودیشی به‌خشیبوو كه هه‌ر له ئهمهریكاو ژاپۆنه وه هه‌تاوه‌كو وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی و ڕوسیاشی ده‌گرته‌وه.
په‌یوه‌ستبونه چاره‌نوسسازه‌كه‌ی (دێریدا) به‌فه‌لسه‌فه‌وه وه‌های لێنه‌كرد كه شوێنێكی گونجاو و چاكی له‌نێوه‌ندی پیاوانی فه‌لسه‌فه‌دا پێببڕێت،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ناوه‌ندی زانكۆیشدا هه‌ر له په‌راوێزی كاری فه‌لسه‌فی زانكۆ و ده‌زگاكانیدا بوو.
دواتر ئه‌م هه‌ڵوێسته وا پێویستده‌كات یه‌كه‌مجار و به‌ر له‌هه‌موشتێك شێوازێكی فه‌لسه‌فی ئاشكرا دابهێنرێت وه‌ك چۆن ئه‌وه حاڵی ڕه‌وته فه‌لسه‌فیه‌كانی دیكه بوو، ئه‌وانه‌ی كه له‌نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی ڕابوردودا ده‌ركه‌وتن كه بهسارتهر ده‌ستیپێكرد تاوه‌كو ده‌گات به (دۆلۆز و بادیۆ و باشلا‌ر و لیڤی شتراوس و میلۆبۆنتی و لاكان و ته‌نانه‌ت فۆكۆش).
لێره‌دا فه‌لسه‌فه له زماندا پێكدێت یان زمان له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا پێكدێت به‌جۆرێك وا پێویستده‌كات له‌یه‌ككاتدا له‌ڕێگای مانای موجه‌رد له‌زماندا و له‌ڕێگای نوسینه‌وه بێت.
ئه‌م گرنگیپێدانه گهشهكردوهش له‌لای درێدا وههایلێكرد كه زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی به‌كاربهێنێت، نوسینیش به‌م زمانه هاوكاته له‌گه‌ڵ خستنه ڕووی قه‌ناعه‌ته میتافیزكیه ڕۆژئاواییه‌كان بۆ مشت‌ومڕ كه (دێرێدا) له‌ژێر چه‌مكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه(التفكیك) دا لێ ڕوانیوه.
به‌ڵام ئایا دێریدا مه‌به‌ستی له هه‌ڵوه‌شاندوه چیه ؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه سیاقێك نیه یان تیۆره‌یه‌ك نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژیهكه له‌دڵی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپیدا و شۆڕشێكیشه دژی چه‌مكه‌كانی و هه‌روه‌ها ٍخۆجیاكردنهوهی بیری ڕه‌خنه‌یشه لهكهلهپوره فه‌لسه‌فیه ته‌قلیدییه‌كه.
چه‌مكی ههڵوهشاندهوهگهرایش به زه‌روره‌ت بهماناكهی(هایدگه‌ر) نایه‌ت یان به‌وه‌ی كه فرۆید له‌چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا شیكردۆته‌وه و پێیگهشتوه، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێسایانه‌یه كه ده‌بنه بنه‌ڕه‌تێك بۆ دروستبونی تیوره‌ی مه‌عریفه له‌فه‌لسه‌فه‌دا.
به‌هۆی خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیدی كاره‌كانی(هۆسرێڵ)ه‌وه، دێریدا له‌كتێبی (DELA GRAMMATOLOLOGIE )كه له‌ساڵی 1967 دا بڵاوبویه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوندهكاتهوه كه پێویسته له‌سه‌رمان نه‌موزه‌جی عه‌قڵی یه‌كه‌مین( ئه‌و عه‌قڵه‌ی كه لهئهفلاتۆنیهتی تازه‌دا خالیق و گه‌ردونی له‌یه‌ك جیاده‌كرده‌وه و هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌غریقیه پێشوهكانهوه پله‌یه‌كی باڵاتری ده‌دا به‌وشه و ده‌نگ و گوفتار) بگۆڕین به‌نوسین به‌و سیفه‌ته‌ی كه نوسراوێكی داڕێژراوه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌ق له ناوه‌ڕۆكه ئه‌سڵیه‌كه جیابكاته‌وه و بیكات به پردێك به مه‌به‌ستی(هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی ڕه‌مزه‌كانی) و(خوێندوه)ی به‌شێوه‌یه‌كی ناكۆتا.
هه‌ربۆیه دێریدا لێره‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌زمونی زۆرێك له ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌كانی(پلاتۆت و هیگڵ و هایدگه‌ر و ئه‌رستۆ و نیچه وكانت و مۆنتینی و ماركس و كیركه‌گارد) و چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رونی(فرۆید و لاكان) و ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كانی(كافكا وپلانشۆت ولیری وجۆیس وبدنگ و پاتای و مالارمیه)كار له‌سه‌ر چه‌مكی(هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) ده‌كات به‌وه‌ی كه (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) ده‌كه‌وێـته به‌ره‌ی دژی هه‌مو ئه‌و مه‌نهه‌جه فه‌لسه‌فیانه‌ی دیكه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ده‌رگا له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی سنورداری ده‌ق ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش لهمهنههجیهته ته‌قلیدیه‌كاندا ڕونادات.
دێریدا چه‌ندین شێوازی تازه‌ی له‌نوسیندا داهێنا كه ڕێگای ئه‌وه‌یان بۆ خۆشكرد كه ببێت به‌خاوه‌نی ئه‌زمونێكی زۆر له‌نوسینی شێوه جیاواز كه وایلێكرد دوباره بیر له‌هه‌مو(المسلمات) ه ئه‌ده‌بی و به‌دیهیاته فه‌لسه‌فیه‌كان بكاته‌وه.
به‌مجوره به‌كارهێنانی زمان و ده‌رچون له سنوره‌كانی و وه‌سفكردنی به‌وه‌ی یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانی فه‌لسه‌فه، له‌وانه‌یه ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه بێت وههایكردبێت له فه‌یله‌سوفه موحافیزكارهكان كه به‌هیچ جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌گه‌ڵ دێریدا پێكنایهنهوه.
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: هێمن مه‌حمود حه‌مه
Hemnm1979@yahoo.com
سه‌رچاوه/
سایتی الصباح
و.له‌فه‌ره‌نسیه‌وه بۆ عه‌ره‌بی/
ئه‌حمه‌د عه‌لوان ته‌قی.
* ئه‌م بابه‌ته له‌دواین ژماره‌ی گۆڤاری (ئایدیا واڵا) ژماره 31 ی به‌هاری 2012 دا بڵاوبوه‌ته‌وه