باوكم ده‌بێته كوڕم … هێمن عــوسمان عه‌بدوڵڵا
باوكم خۆشده‌وێ و ، وه‌ك ئه‌و ژیان ناكه‌م
منداڵ ناخه‌مه‌وه و ، پاره په‌یدا ناكه‌م و
سێكس ناكه‌م ، گۆره‌وی له پێ ناكه‌م
باوكم خۆشده‌وێ و
ژنێك نا هێنم وه‌ك دایكم بێ
باوكم خۆشده‌وێ و خولیامه
منداڵ ببێته‌وه و منیش پیر
بچێت بۆ مه‌كته‌ب و قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی بۆ توند بكه‌م
چۆله‌كه‌یه‌ك بهسهردارێكهوه بنیشێته‌وه‌و بڵێ ئه‌وه‌چییه؟
پایسكیلی بۆ بۆبكڕم و خۆی به‌دیواردا بكێشێ
سه‌ری منداڵێك بشكێنی و بێنه سه‌رمان
منیش ده‌ڵێم ، با ئێواره بگه‌ڕێته‌وه
ده‌یكوژم
ده‌یكوژم
ئه‌و سه‌گبابه
چۆن سه‌ری منداڵی خه‌ڵكی ده‌شكێنێ ؟
له‌جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ دایكی پرسیار بكا
كوا دایكم بۆ له‌م سه‌فه‌ر درێژه نه‌هاته‌وه؟
من وه‌ك ئهوناكهم باوكێكی باش ده‌بم
ڕاست پێی ده‌لێم
دایكت لهسهفهرنییه
یان من یان دایكت هه‌ڵبژێره
یان كوڕی من یان كوڕی دایكت به
له‌ساته وه‌ختی پێگه‌یشتنیدا
سه‌رگۆی مه‌مكه‌كانی ڕه‌ق ببێ و بڵێ ئه‌وه‌چییه ؟
له‌قه‌راغ چۆمێكهوه به‌دیار گۆڤارێكی سێكسییه‌وه
ده‌ستپه‌ڕ لێ‌بدا و منیش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕم
كوڕم !
گه‌وره‌بێت و بڵێ ژنم ده‌وێ ، پاره‌م ده‌وێ
هاوڕێ كچه‌كانم بۆ خوانێك بانگێشت ده‌كه‌م
هاوڕێی كچ !
پێی ده‌ڵێم
به‌یانیان له‌ماڵ و پاش من هاتیته ده‌ر
ده‌رگاكان كڵۆم مه‌ده
با خوشكه‌كانت له‌ماڵ ده‌ربچن
خولیامه
منداڵی و
گه‌نجی و
گه‌وره‌یی
باوكم ببینم
حیكایه‌تی بۆ بگێڕمه‌وه
“گورگانه شه‌وێ …گورگانه شه‌وێ
له‌ماڵی ئێمه‌وه دووره‌وه كه‌وێ “
باوكه ئه‌مشه‌و نایه‌مه‌وه
له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌ده‌ره‌وه‌ین
باشه ، به‌ڵام
كــوڕم !
ده‌یخه‌مه مه‌كته‌ب و ، ده‌ڵێم
مامۆستاگیان
ئێسقانه‌كه‌ی بۆ من و گۆشته‌كه‌ی بۆ ئێوه
بڵێ خۆرم بۆ دابگره
پرسیاربكه…
باران فرمێسكی خودایه ؟
هه‌وور تووڕه‌بوونی ئاسمانه ؟
به‌فر پاكیزه‌یی دایكه ؟
باوكه خۆشمده‌وێ و ده‌مه‌وێ
كۆرپه‌ی من بیت
هێنده هۆگرم بیت بۆ هه‌مووشوێن به‌دووم بكه‌وی
باوكه لهحهمای ؟
به‌ڵێ كوڕم
كێت له‌گه‌ڵه
هیچ كه‌س كوڕم
باوكه ده‌نگی دایكم دێت له‌گه‌ڵت دووشدهكا ؟
نا كوڕم دایكتم له‌گه‌ڵ نییه
باوكه ژاوه ژاوێك له‌ته‌نیشت هه‌ناسه‌ی تۆوه دێت ؟
هیچ كه‌س نییه كوڕم
ئاخر باوكه… !
ئێواریه‌ك وێنه‌ی نائومێدی خۆت
لهناودهریایهك بتبات و
بڵێم
ئه‌م كوڕه‌ی من یوسف نه‌بوو
برایشی نه‌بوو
كێ كوشتی ؟
باوكم كوڕی منه
دوایی سه‌فه‌ركردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ
هاته سه‌ر گۆڕه‌كه‌م و ، ووتی
باوكه خۆشمده‌وێی و بیرت ده‌كه‌م
به‌ڵام هه‌رگیز ته‌مه‌نا ناكه‌م وه‌ك تۆ بژیم
زستانی 2012