كه‌نارییه ره‌ش پۆشه‌كان
چیــرۆك
هۆڕنی ئۆتۆمبێله‌كانی دواوه‌ی ناچاریان ده‌كرد جاروبار ئاوڕبداته‌وه و سه‌ره‌نجی دیواره كۆنكرێتییه‌كان بدات كه به دریژایی شه‌قامه‌كه و له لیواری شۆسته‌كه‌دا بڵندكرابوونهوه و ئه‌مانی ناچار كردبوو له‌سه‌ر شهقامهكهرێبكهن.
پیرێژنه‌كه له‌به‌ر خۆییه‌وه و به مینگه‌ی ژێرلیوهكانی ده‌یوت”ئه‌م شاره دیواره‌كانی رۆژانه به ئاسماندا ده‌چن و رێنوێنیمان ده‌گرن و نیگاكانمان ده‌خنكێنن,سهوزاییهكیش نامێنیت سوكنایی به روح ببه‌خشیت”
دنیاگهرم بو تینوێتی گه‌رووی وشك كردبوو ،لێوه كانیشی وشك هه‌ڵگه‌ڕابوون و تۆێژێكی سپیان گرتبوو ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامبوو له ههنگاوونان به‌ره‌و فه‌رمانگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه، له پرێكادا تاسمه‌ی دا‌و قاچه‌كانی به‌گوێی هه‌نگاوه‌كانی نه‌ده‌كردن,ده‌ستێكی به دیواره كۆنكریتیهكهوه بوو ،هێز ی له‌به‌ردا نه‌ما ، پشتی به دیواره‌كه‌وه نا و به نیازی پشوویه‌كی كه‌م له شوێنی خۆی رۆنیشت .
ژنه گه‌نجه رهشپۆشهكهیش ، سینگ به‌رزی كه‌مه‌ر شووشه‌یی رووخساری مانگ ئاسای خۆی له ودیوی هه‌وری خه‌مێكی چڕ و قوڵدا په‌نهان كردبوو,مه‌ودای نێوان خۆی و پیرێژنه‌كه دوور بو، خۆی گه‌یاندێ وبه لهتهكیهوه چیچكانێ هه‌ڵتروشكا”ئاخر پورێ چۆن له شه‌ڕی ئه‌وان ,خۆیان وخه‌ڵك بپارێزن؟
ئه‌وان بێ به‌زه‌یین ، له هه‌ست وسۆزی مرۆڤایه‌تیه‌وه دوورن ،به‌ڵی سه‌رپێچی فه‌رمایشته‌كانی خودا‌ش ده‌كه‌ن”.
به دوو په‌نجه فرمێسكه‌كانی سه‌ر گۆنای سڕی و سه‌ری به‌ردایه‌وه و نیگاكانی خسته‌سه‌ر پێیه‌كانی ، ههناسیهكی هه‌ڵمژی و له‌گه‌ڵ خۆیدا پیرێژنهكهشی راپێچی گێژاوی یاده‌وه‌رییه‌كانی كرد ” پورێ.. تۆ نازانیت چۆن ماڵیان لێ شێواندین!”
پیرێژنه‌كه به میهرێكهوه چاوی تێبڕی وده‌سته‌كانی له نێو ده‌سته‌كانی خۆیدا توند گوشی،به نیگایه‌ك پێی وت به‌ردوامبه
“كاتێك مه‌رگ له شێوه‌ی په‌ڵه هه‌ورێكی ره‌ش,له ئاسمانی شاره‌كه‌ماندا له نگه‌ر ده‌گرێت و چه‌خماخه ده‌دات ئه‌وكاته ئه‌م قسانه‌ی منیش بایه‌خیان ده‌بێت، ئه‌مه قسه‌ی هاوسه‌ره‌كه …هه‌میشه مه‌رگ و دابران له زاری دانهئهبڕان ، كاته‌كانمان به خۆشی به رێدهكرد، ژیانێكی ساده‌و ساكارمان دهگوزراند,پورێ تۆ ده‌زانی ترس له هه‌موو شوێنێكه ته‌نانه‌ت له سه‌ر خوانهكانیشمان ئاماده‌یی هه‌یه!”
له ماوه‌ی دوو ساڵی هاوسه‌رگیریمان وه‌كوو دوو عاشقی دوور له یه‌ك هه‌موو ساتێكی پێكه‌وه بوونمان ژوانێكی تازه بوو.
وه‌ك هه‌موو به‌یانییه‌ك تا ده‌ره‌وه به‌رێم كردوو له ده‌رگای هه‌ساره‌كه ڕاوه‌ستام چاوه‌ڕوان بووم تا له‌و سه‌ری كۆڵانه‌كه لێم وون ده‌بێت,ته‌واوێك دوور كه‌وتبۆوه .. دواجار هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد‌و سه‌ری ژه‌نده زهوێكهو چاوه‌كانی بڕیه نوكی پێڵاوه‌كانی وبهخشكه گه‌ڕاییه‌وه , شپرزه و ره‌نگ په‌ڕیو ,ویستم په‌لكێشی ژووره‌وه‌ی بكه‌م و سه‌ری به سینگمه‌وه بنێم,زۆر په‌له‌ی بوو لێم نزیك بۆوه به‌تاسه‌وه پێیوتم :ده‌زانییت له دووای ههركۆستێك ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژیان ئاشت بینه‌وه؟
ئاخر ده‌بێت سوڕی ژیان به‌رده‌وام بێت…..وانییه؟!
دوای مردنی هه‌ر یه‌كێكمان ده‌بێت له هه‌وڵی په‌یدا كردنی ژیانێكی ئاسودهدابین بۆ كچه‌كه‌مان نه‌ك له ته‌نیایی خۆماندا ئه‌ویش ته‌نیاتر بكه‌ین,بێده‌نگ بوو ،بزه‌یه‌كی خسته سه‌ر لێوه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ناخی ئاسووده كردبێت شادییه‌ك له چاوه پڕ فرمێسكاوییوكانی بریسكه‌ی ئه‌دا,منیش به رووخسار وا خۆم ده‌هری كرد‌و وتم:ئه‌وه چیته….مردن-دابڕان…مردن-دابران, پشتی تێكردین ورۆیشت پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ری كۆڵانه‌كه ونبێت چه‌ندجارێك ئاوڕی لێداینه‌وه.
ناخم پڕبوو له كه‌سه‌ر و له چاوانمه‌وه بارینه سه‌ر روخسارم ، ئا پورێ ،ئاخر چۆن روویدا ههڵشاخیم وبێدهنگم كرد؟
ئاواته خواز بووم ئه‌و رۆژه زوو ئاوا بێت و نیگه‌رانی خۆمی بۆ ده‌ربڕم ،چی تر توڕه‌یی خۆمی پێدا هه‌ڵنه‌ڕێژم ،من له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابووم ئێواره چۆن پێشوازیی لێ بكه‌م !
له هێكڕا ناڵه و توڕه‌ییه‌كی بێبه‌زه‌ییانه سه‌راپای ژیانی لێ تاریك و تاڵ كردین دووكه‌ڵێكی ره‌ش له ناوه‌ڕاستی شاره‌وه به‌رزده‌بووه‌وه و له شێوه‌ی رمووزنێك به ئاسمانی شاردا پێی له‌سه‌ر رۆحمان داده‌نا ،به پێكی خوێن سه‌ركه‌وتنه‌كانی پیرۆزدهكرد و ئاهه‌نگی مه‌رگی جوانیی و میهره‌بانیی سازده‌كرد ،هاوار و قیژه‌ی مرۆڤه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌مبوڵانس و ئاگر كوژێنه‌وه و تیمه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بوون ،ئه‌وه‌نده‌م له خه‌یاڵدا ماوه كه له لێواری كوشتارگه‌كه‌دا بووم خوێن له هه‌موو شوێنێكدا بوو ،بۆنی كروز و هه‌ڵقرچانی مرۆڤ ، له نێو ئه‌و مه‌یدانی حه‌شره‌دا
ئه‌ژنۆكانم شل داهێزان و ده‌سته‌كانم گه‌یانده زه‌وییه‌كه‌و چاوه‌كانم له ره‌ژووی جه‌سته سوتاوه‌كان بڕی بوو به ،ئه‌وه مێرده‌كه‌مه .. نا ئه‌وی تره … نه‌خێر ئه‌مه‌یان مێردی منه .كه‌سێكتان وه‌ڵامم بده‌نه‌وه .. نازانم كامیانه هه‌موویان سووتاون و ناناسرێنه‌وه .
تكا ئه‌كه‌م ..كوا مێردی من چی لێ به‌سه‌رهات؟ … بۆ كوێتان برد؟”
ئه‌م پڕ به شه‌قامه‌كه هاواری ده‌كرد “بۆ كه‌سێك وه‌ڵامم ناداته‌وه؟”
پیرێژنه‌كه توند له باوه‌شی گرت به ئارامییه‌وه چرپاندییه گوێی ” ریزهكهمان نزیك بووه‌ته‌وه ، كچی خۆم ئه‌وه‌تا نمونه‌ی تۆ زۆرن هه‌موانیش له قه‌له‌ره‌ش ده‌چین نه‌ك كه‌ناری”.
لاژان عوسمان- كه‌ركوك