
چه‌ند شیعرێكی غوڵام ره‌زا برۆسان
1
منم كه خۆشمده‌وێ
نه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستی به لاوانهكانهوه گرتووه
نه‌ك بارانی پشت په‌نجه‌ره‌كه
منم كه خۆشمده‌وێی و
خه‌م
بۆشكه‌ی قورس
له دڵمدا
دێنێ و ده‌با.
2
منم پێڵاوه‌كانتم جووت كردووه
ده‌ستتم گرتووه‌و
له شه‌قامه‌كان پهڕاندوومییهوه
تاوێ باڵنده‌یه‌ك بووم و تاوێ به‌ور
جارجارێكیش مێرووله
له رووی ناخۆشییه‌وه.
سه‌رباری ئه‌مه‌یش
كه باش بیرده‌كه‌مه‌وه
ساڵانێكه
ده‌متم
به ده‌می زیندانییه‌ك ماچ كردووه.
3
سه‌ری زلم هه‌ڵده‌گرم
كه خهونهكان له‌ودا
كه‌ڵه‌كه بوونه‌ته سه‌ر یه‌ك
ئێستا ئاغایهكم
به ئاره‌زووی گه‌وره‌و
وشه‌گه‌لێك كه پشتیان كردۆته سه‌رما
4
وشه مینا شووشه‌ی شكاو
له برینان رۆده‌چوو
دنیا سارد بوو
ته‌نها جنێو گه‌رمی ده‌كردینه‌وه.
5
له وڵاتی ئێمه
كه پاییز دادێ
فڕۆكه‌كان
یه‌ك یه‌ك
ده‌كه‌ونه خوارێ.
6
ده‌ریا
له نیشتمانی مندا عاقڵه
سنووره‌كان ده‌ناسێ
كهللهپچهیان ده‌كات و
ده‌یانخاته زیندانه‌وه.
هه‌ر شه‌پۆلێك سه‌ركه‌شی بكات
سه‌ری له ئاوه‌كه هه‌ڵده‌كێشێ.
له نیشتمانی مندا
هیچ ناقه‌ومێ.
7
ده‌ترسم
ئه‌وه‌نده ده‌ترسم
كه قاچی چه‌پت له سه‌مایه‌كی توركمانیدا
له ده‌ست بده‌ی
ده‌ستت له زه‌وی ده‌ماڵی
هه‌ر وه‌ك بهورێك كه دایكه پڵنگێك
جڵه‌و ده‌كات.
له لێواری سمتهكانت
ئهسپَكی قاوه‌یی
له سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزێ.
8
به خاكه‌ڕایی و رێزه‌وه بۆ شهمس له‌نگه‌روودی
ناوی خۆمم بیرچۆته‌وه
ته‌ڵه شقارته‌یه‌ك داگیرسێنه
ده‌سته‌كانم بیرچۆته‌وه
له زیندانییه‌ك ده‌چم
رێگه‌ی هه‌ڵاتنی ئاشكرا بووبێت
ئه‌وه‌نده شڵۆقم
ده‌مه‌وێ
هه‌مووان بچڕژێنمه سه‌ر خۆم
كه بیر له خۆم ده‌كه‌مه‌وه
وه‌ك چه‌قۆیه‌ك له مه‌رگه‌وه نزیكم.
9
شاعیر
كه قسه ده‌كه‌ی وه‌ك بڵێی
گوڵه سهوسهنێك له ده‌مته‌وه رێده‌كات.
10
بئاخڤه
ده‌مه‌وێ گوێم له ده‌نگت بێ
تۆ باخه‌وانی دهنگنت بوویت و
پێكه‌نینت
پۆلی ئه‌و كۆتره سپییانهی
كتوپڕ ده‌فڕن
خۆشمده‌وێی
وه‌ك ده‌نگی بانگ له كازیوه‌دا
وه‌ك رێگه‌یه‌ك كه به خه‌ون كۆتایی دێت
خۆشمده‌وێی
مینا دواین گڵۆزه جگه‌ره له دوورخراوهییدا.
سه‌رچاوه:
مرپیه برای درختی كه به پهلو افتاده است
انتشارات فرهنگ تارا
چاپ دوم، 1390