ئێوارەیەک بەدەم سەمای ڕەنگەکانەوە … نامۆ سامان
هاورێ!
ئێوارەیەک پێش هاتنی ڕەنگ
پێش هه‌ڵوه‌ڕینی گوڵه‌کانی ڕۆح
له جه‌سته‌ی نیشتیمان
دێم بۆلات
له‌گه‌ڵ سه‌مای په‌پووله‌کاندا
له‌گه‌ڵ خۆم ته‌ختێ له ته‌نیایی‌و
سکێچێک لە ئازارەکانی مەنفا دێنم
گەر دڕەنگ کەوتم هاورێ
لێم مەگڕە چونکە شەقام ماڵی یەکەمی منە
چونکە کۆڵان ماڵی تەنیایی منە
هاورێ!
لە شەقامە کەئیبەکانی نیشتیمانەوە هاتووم
دڵم پڕە لە هەڵوەڕینی باخچە
دڵم پڕه له ته‌نیایی‌و
پڕە کوشتنی براکان
ئەگەر نەت ناسیمەوە هاورێ
ئەوە من پارچەیەک لە تەنیایی
پارچەیەک لە ونبوونی نیشتیمان
هاتووم لە پەنجەکانتا
وه‌ک چۆن ڕه‌نگ سه‌ما ده‌کات
ڕۆحم بخه‌یته سه‌ماکردن
هاورێ!
پیاوێک بەم سەحەڕی تەنیاییەوە
بەم مەنفاو تێک شکانی جەستەیەوە
لە دەرگای تەنیایی تۆ دەدات
ئە‌ی تەنیایی کەس لە ماڵە؟
ئە‌ی تەنیاترین پیاو!
دنیات ڕەنگ کرد
ڕەنگێ بۆ خۆت هەڵبژێرە
تا وەک من تەنیایی لەتت نەکا
تا وەک تۆ تەنیایی
بێ ڕەنگم نەکا
ڕەنگێ بۆ خۆت لە تەنیای هەڵبژێرە
فڵچەیەک بە هێڵێكی شین
شینێکی زۆڕ تۆخ
بەسەر ئەم مێژووە قەموورەدا بێنە
ئەم پیاوە قەموورەم بە فڵچەکەت بۆ ڕاستکەرەوە
ئەم پیاوە قەموورە
بە سواری کەشتییەکی تێکشکاوەوە
بە سواری ئەسپێکی گلاوه‌وه
هاتووە تا ئه‌م مێژووه نه‌فڕه‌ت لێکراوه
لە پەنجەکاندا ڕەنگکا
وریابە هاورێ!
ئەم پیاوە خۆڵەمێشی جەنگە دۆڕاوەکانە
سێبەڕی شەوە تەڕەکان‌و
دەیجووری شەقامی تەنیاییە
ئەم پیاوە هەڵهاتووی جەنگە، جەنگ
تاوانبارە بە دزینی هێمنی‌و
دەستێکی بە گوڵەوە
دەستەکەی تری بە خوێنی براکانەوە
قاچێکی بە هەڵهاتنەوە
قاچەکەی تری بە جەهلەوە
خۆی کردووە بە ماڵی تەنیای مندا
خۆی کردووە بە ماڵی قەلەقی مندا
بی شارمەوە تاوانبارم
نەی شارمەوە
ئابڕووم دەبات لە هەر شوێنێک
دەم بۆی هەبێت قسە بکات
هەزار جار بە خائینم لە قەڵەم ئەدات
هاورێ!
هەر کەسێک لە سوتانی تەنیایی نەگات
نازانێت پێکەنین لە کوێدا کۆتایی دێت
شەقام لە کوێدا خۆی دەکوژێ
خاک چ لە نیشستیمانێکدا
دڵـــــــی ئاوا دەبێت
هاورێ!
ئێمە نیشتیمانێکمان هەیە
لە چەمۆڵەی پیاو
خاک تیایە ئاوس نابێت
خاک تیایە عاشق نابێت
خاک تیایە هاورێ
هیچ مانایەک نابەخشێ بە بوون
هەموو تەمەنی خۆم لە بیرکردنەوەدا
بەخشی بە نیشتیمان
پیڕی پێ بەخشیم
ئێستاکه پیر بووم‌و مه‌ودایی
بیرکردنه‌وه‌م ته‌نها مه‌نفایه
مەنفایش جگە لە تەنیایی‌و
گێرانه‌وه‌ی مێژوویه‌ک له دڕۆ
هیچی تری پێ نەبەخشیم
ئە‌ی خودایە!
من چەند لە تەنیایی شەو تەنیا ترم
چەند لە باران تەڕتڕو بەئازارترم
پەنجەکانم بە فڵچەی ژیانەوە
ڕەنگێ سوور
ڕەنگێ شین
ڕەنگێ تاریک
ڕەنگێ ڕوون
ئە‌ی خودایە من چەند بێ ڕەنگ دەڕوانم
هەڕ دەڵێ ڕۆحی پیرمەسوورم
هه‌ڕده‌ڵێ کۆچی نالی‌و
سەدای منداڵانی شارم
هەڕ دەڵێ سیبەڕی کۆڵانە قورینەکان‌و
ئازاری دەڕگا ئاسنینەکانی کانی ئاسکانم
ئە‌ی خودایە من من من من
چەند لە نازی سفڕە بێ خوانەکانی شارم دەچم
هەر دەڵێی گڵۆپی شەقامەکانم کز دەچەوە
هەر دەڵێی شەوم خۆڕم تیا هەڵنایەت
گەر خۆریش بم ئەستێرە نابێتە هاورێم
ئە‌ی خودایە!
من چەند لەو پیاوە ترافیە دەچم
کە سەرتاپا بارانی لێدەچۆڕێت‌و
لە حیکمەتەکانی ئاو ناگات
کە نیشتیمانەکەی داوە بە کۆڵدا‌و
به پیڕۆزی خاک ناگات.
ئه‌مه ئاوه یان سه‌رابه؟
ئه‌مه دێووه یان نیشتیمانه؟
که تتیله‌کانی جه‌سته‌مان ئه‌فرێنێ‌و
به‌سه‌ر ژانی خاکه‌وه ده‌مان کوژێ
هاورێ!
ده رگاکەم لێکه‌ره‌وه‌و
توند باوه‌شم پیاکە
جانتاکەم پڕە لە تەنیایی و خۆکوشتن
دڵم پڕە لە کەنەسمە پڕ ڕەنگەکانی نیشتیمان
نەخوازە پێش دەرگا کردنەوە ئاواره‌بن
نه‌خوازه پێش ده‌رگا کردنه‌وه خۆم بکوژم
پێش هاتنی سه‌مای ڕیشۆڵه‌کان ڕۆحم ده‌رچێت
ده‌رگاکه‌م لێکه‌ره‌وه هاورێ
من له ته‌نیایی شه‌و ته‌نیاترم
له سپیده‌ی به‌یان سپی ترم
ئه‌وه‌نده ته‌نیا بوومه
سروشتی به‌ردم گرتووه
دڵم پڕ بووه له خۆم
ڕه‌نگی خاکم گرتووه
من له ته‌نیایی خاشاکی نیشتیمان ته‌نیا ترم
من له کۆڵان‌و شه‌قام‌و خاک
بۆشایی ئه‌م گه‌ردوونه ته‌نیاترم
ده‌رگاکه‌م لێکه‌ره‌وه تا نه‌بوومه‌ته شتێکی پیسی
قه‌راغ شۆسته‌کانی مه‌نفا.
دڵم وەک بەرد ڕەق هەڵهاتووە
قەت بینیووتە هاورێ
به‌رد بگری؟
نامۆ سامان/2012ـ03ـ21