فیستیڤاڵی په‌خشانه شیعر له به‌سره
پاش ئه‌وه‌ی جیهانی شیعر له‌فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاوه ته‌وقی كۆنی بڕی‌و به‌ره‌و قه‌سیده‌ی په‌خشان هات، شیعر به‌رده‌وام كرانه‌وه‌ی بێسنوری له‌خۆ ده‌گرت، به‌ڵام بایه‌خدان به‌شیعری كۆن‌و كڵێشه‌دار تا ئه‌م ساته‌ش شیعری عێراقی ته‌نیبو، پاش ئه‌و شۆڕشه‌ی كه شاعیران به‌در شاكر سه‌یابو نازك مه‌لائیكه‌و چه‌ندانی تر كردیان له‌كۆتایی هێنان به‌و ره‌وته باوه‌و بڕه‌ویان به په‌خشانه شیعردا، گۆرانی شاعیریش له‌بواری شیعری كوردیدا كردی، ئه‌مه‌ش دایه‌لۆژێكی هاوبه‌شی ده‌ویست، كه هه‌میشه رۆشنبیرانی به‌سره به‌ده‌ست پێشخه‌رو داهێنه‌ر ناسراون دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك، به‌ناونیشانی قه‌سیده‌ی په‌خشانو ئاینده‌ی شیعری عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ خولی دوه‌می به‌در شاكر سه‌یابی شاعیریان به‌ڕێوه‌برد، له‌لایه‌ن یه‌كێتی نوسه‌رانو ئه‌دیبانی به‌سره به یارمه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌و یه‌كێتی نوسه‌رانو ئه‌دیبانی عێراق له‌به‌سره له‌هوڵی عه‌تبه بن غه‌زوان له رۆژانی 1،2ی3/ 2012به‌به‌شداری پتر له‌حه‌فتا شاعیر‌و چه‌ندین ره‌خنه‌گری بواری شیعر سه‌رله‌به‌یانی رۆژی1ی3كاتژمێر ده‌ونیو به‌چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز‌و سرودێكی نیشتمانی هاوبه‌ش فیستیڤاڵه‌كه ده‌ستی پێكردو دواتر وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌لایه‌ن د.أسعد هاشمی و وتاری پارێزگای به‌سره له‌لایه‌ن عبداڵامیر وانلی وتاری ئه‌نجومونی به‌سره له‌لایه‌ن سوبحان داودو ملتقی حسین‌و وتاری یه‌كێتی نوسه‌رانوئه‌دیبانی به‌سره له‌لایه‌ن كریم جخیور، وتاری یه‌كێتی نوسه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن شاعیر ئیبراهیم خه‌یات خوێندرانه‌وه‌و دواتر چه‌ند شاعیرێك به‌شداریان له خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانه شیعردا كرد.
ئێواره كاتژمێر چواری ئێواره نامه ره‌خنه‌ییه‌كان ده‌ستیان پێكرد سه‌ره‌تا د. یاسین نصیر به‌ناونیشانی(رۆژانه‌و باوێتی له په‌خشانه شیعردا)باسێكی پێشكه‌ش كردوگوتی: قه‌سیده‌ی په‌خشانی به‌وشه سانایه‌و به‌قسه‌له‌سه‌ركردن گرانه، ده‌قی شیعری شیكرده‌وه كه‌له زانیاری رۆژانه وه‌رده‌گیرێت له‌زه‌مه‌نی واقیعیدا پانتایی خۆی ده‌دۆزێته‌وه له(الیومی)دا، كه ئه‌و یائه بۆ نه‌سه‌به نه‌ك راناو بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سڕینه‌وه نسخ وه‌باوێتی مألوفات له‌و جۆرانه پێكدێت(ماڵ، شه‌قام،شار،كار،سیفه‌ت)به كاركردن تیایاندا باوێتی ده‌گۆڕدرێت، وه‌هه‌روه‌ها(لایومی) نارۆژی كه‌وێنی میسالی مێسیۆلۆژیه، كۆمه‌ڵێك ده‌قی قسه‌كردنه ئه‌وه‌ی كه‌وێنه به‌رجه‌سته ده‌كات،
عه‌باس عه‌بدجاسم سه‌رنوسه‌ری ئه‌دیب باسه‌كه‌ی به‌ناونیشانی(ئیستاتیكای لامه‌ركه‌زی له شیعردا) له‌و گۆڕانكاریانه‌وه شیكردنه‌وی كردكه له كارتێكه‌ری بزوتنه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیو ره‌وته‌كانیانه‌وه داهێنان ده‌كرێت، پرسیاره‌كانیشی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌كرد: كه ئایا ئه‌و شاعیرانی له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا ناوی هێنان توانیویانه له ئێستای ئایدۆلۆژی ده‌ربچنو لامه‌ركه‌زیه‌تی شیعر‌و ره‌وته‌كانیان كردۆته چه‌مكی داهێنان؟
د.رحمان. قه‌سیده‌ی په‌خشانی شیكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه‌پشتی پێده‌به‌سترێت، فه‌رهه‌نگو مێتودو جیهانبینیه، به‌شێك له‌شاعیران توانیویانه ئه‌و وێنه ده‌قیه بشكێنن‌و جیاوازی له نێوان سه‌ره‌تایی شیعر‌و قه‌سیده‌ی په‌خشانیدا دروست بكه‌ن، بۆ كوتله كه كۆششكردنه له‌وشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بو،
وه‌دوای ئه‌وه دوباسی تر پێشكه‌شكران كه باسیان له شێواز‌و چۆنیه‌تی قه‌سیده‌ی په‌خشانكرد، پاشان خوێندنه‌وه‌ی شیعر بۆ كۆمه‌ڵیك له شاعیران سازكرا.
كاتژمێر نۆی شه‌و له هۆڵی ئوتێل كۆشكی عه‌باسی فیلمی نانی روت رۆمانی(محمد شكری) نمایشتكرا.
رۆژی دوی سێ د.محمد محسن باسه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌قی شیعری پێشكه‌شكرد، كه ده‌ق جۆرێكی شیعری ئاینده‌یی پێكده‌هێنێت، به جۆرێك كه ده‌ق سیفات‌و زیندوێتی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و ئاماژه‌ی به بڵاوكراوه تازه‌گه‌رێتیه‌كانی ئادۆنیسی شاعیر كرد.
د.سمیر شیخ به شێوازێكی ورد قه‌سیده‌ی په‌خشانی شیكرده‌وه‌و ره‌خنه‌گر به‌شیر حاچه‌م په‌ڕیه‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له شیعردا(التأمل الفلسفی) له ئیحاو بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیدا كه‌بارگاوین به‌واتای مێسیۆلۆژی جیهانو له قه‌سیده‌ی شیعری عێراقیدا بونیان هه‌یه، له‌وانه‌ش محمد نصاریو صلاح حسن و له دیوانی سیدره‌ی حسینی صلاح جلالدا و چه‌ندانی تر، ئاماژه‌ی به مه‌زاجی ناوه‌وه كرد بۆ قه‌سیده‌ی په‌خشانی كه(أیقاع، ایحا‌و، كلیه، عینیه) كه شیعر به‌گێڕانه‌وه به‌به‌شداری عه‌ینی له‌دایك ده‌بێت،
د.مسلم حسن باسی له قه‌سیده‌ی په‌خشانی كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌مو هه‌وڵێكی نوێخوازانه پاڵنه‌رێكی مه‌عریفی هه‌یه بۆ وێنه‌ی شیعری.
دوای ئه‌وه فلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی بۆ شاعیر لۆركا پێشكه‌شكراو كۆمه‌ڵێك شاعیر شیعریان خوێنده‌وه.
پاشان وتاری كۆتایی خوێندرایه‌وه‌و هونه‌رمه‌ند(علی موسی)به‌ته‌نیا چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌كی پێشكه‌شكرد، له كاتژمێرهه‌شتی شه‌و خه‌ڵاته‌كان پێشكه‌شكران.
هه‌ر له‌سه‌ر ڤیستیڤاڵه‌كه به‌دوادا چونێكمانكرد: شاعیر عبدالساده گوتی: ڤیستیڤاڵێكی داهێنه‌ران بو به‌سراییه‌كان توانیان ده‌رگایه‌ك بۆ دایه‌لۆژی ئاینده‌ی شیعری عه‌ره‌بی بكه‌نه‌وه. شاعیر ئیبراهیم خه‌یات گوتی: به‌سره به مێژوی رۆشنبیری خۆی توانیوی به‌م ڤیستیڤاڵه جیاوازی خۆی دروست بكات به كردنه‌وه‌ی دایه‌لۆژێكی مه‌عریفی ده‌رباره‌ی شیعر هیوادارم به‌رده‌وام بێت په‌ره‌بستێنێت بۆ شاره‌كانی تر. شاعیر وه‌هاب شریف نه‌جه‌فی گوتی: ئه‌م ڤیستیڤاڵه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو بو بۆ قه‌سیده‌ی په‌خشانی له ئاینده‌داو كۆتایی هێنان بو به شیعری كڵێشه‌داری باو. شاعیر هه‌یسه‌م جبار گوتی: به‌سره گه‌ڕایه‌وه بۆ جێگیركردنی قه‌سیده‌ی په‌خشان له هه‌مو ساڵێكدا ئه‌مه‌ش زۆر له‌و شاعیرانه به‌شداریان تێدا كرد له به‌سره‌وه بۆ كوردوستانی ئازیز. شاعیری لاوی گۆڕپانی تحریر به‌سام گوتی: وه‌رچه‌رخانێكی شاعیرانه بو ئاسوده‌بوم كه به‌شداری دایه‌لۆژێك بوم له‌سه‌ر ئاینده‌ی شیعر به به‌شداری شاره‌كانی عێراقوكوردوستان,
صه‌لاح جه‌لال