
یادی 24 ساڵه‌ی کارەساتی هەڵەبجە لە شاری ئۆتاوا
یادی 24 ساڵه‌ی ” تابلۆی کاره‌سات و ژان و زامی هه‌ڵه‌بجه ”
له‌ناو سه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌دا
له هه‌ناوی هه‌ر بهردێکما گوڵێک هه‌یه.
له دوکه‌ڵی هه‌ر زامێکما خۆرێک هه‌یه
له ئاسمانی هه‌ر خوێنێکما مه‌لێک هه‌یه و
له‌ناو سه‌ری ههڵهبجهشما
گوڵ و خۆر و مه‌ل و یاری
خۆشه‌ویستی گه‌لێک هه‌یه
له ساڵیادی کاره‌ساتی زامی هه‌ڵه‌بجه،هه‌ڵده‌ستین به گێڕانی مه‌راسیمێکی شایسته بۆ ئه‌و یاده له شاری ئۆتاوا ،داواکارین له گشت دڵسۆزان و ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستانی شاری ئۆتاواو ده‌ورو به‌ری به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بکه‌ن و دۆستان و ماف په‌روه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن .
ئه‌م یاده به نیشاندانی فلیمی دۆکیومێنته‌ری و شیعر و پانێلێک بۆ به‌ڕێزان:
1_ د. جەعفەری شێخولئیسلامی،” هه‌ڵه‌بجه سونبولی یه‌کبوونی میلله‌تێک”
2 _ موحته‌شه‌م تاتایی ” جینۆساید له باکووری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕازێنرێته‌وه”
٣- سەڵاح ئەحمەد ” ڕاستڕەوی و جینۆساید گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان”
شوێن:
Heron Community Center
1480 Heron Road
Ottawa, Ontario, K1V 6A5
ڕۆژ وکات : ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 23/3/2012 کاتژمێر 7ی ئێواره تاوه‌کو 10ی شه‌و
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به :
سه‌عید گوڵشه‌ن: 8055-700-613)
ئاراس ڕه‌شید: 5428-266-613)
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری هه‌ڵه‌بجه