دوو شیعری عه‌لی ره‌زا نوری
1
تۆ له سه‌ره‌تایشه‌وه هه‌ر شێتبووی
جارێك به سه‌ربازه‌كانت وت:
تفه‌نگه‌كانتان بفرۆشن و
بووكهڵهمان بۆ بكڕن
جارێكیان چه‌ند پیاڵه نهوتێكت رشته ده‌ریاوه
وتت ده‌مه‌وێ ئاگر له ده‌ریا به‌رده‌م
ئه‌و رۆژه‌ی میوه‌یان به‌ش كرد
سارا هه‌ناری به‌ركه‌وت و
دایه‌ش تورنج
به تۆشیان وت:
سه‌ما بكه
به‌ڵام تۆ عاشق بووبووی و
زه‌نگت لێده‌داو
ده‌گریای
یاده‌وه‌رییه‌كانی ئهسفههانت ده‌گێڕایه‌وه
باسی بوشههرت ده‌كرد
باسی ئه‌و چه‌ند تاڵه قژه‌ی سپیی بوون
ده‌ریایه‌ك له تۆدا نووستبوو و
دره‌نگ یا زوو هه‌ڵده‌چوو
ئهسرینهكانت بسڕه‌وه
ده‌بێت فێر بیت
به ده‌ست قسه بكه‌ی
من گوێچكه‌كانم كپ بووه
هه‌موو رۆژێ له مندا
سوهرابێك چه‌قۆكه‌ی تا ده‌سكه‌كه‌ی له قه‌برغه‌ی رۆستهمدا رۆدهبات
خوێن به ئاسماندا ده‌پڕژێ
به ده‌وری ته‌رمه‌كه‌دا سه‌ما ده‌كات
چه‌ندین جار پێم وتوی:
كاتێك سه‌ما ده‌كه‌ی
وریای ئێسكه‌كانت به
به‌ڵام تۆ ده‌تزانی
ته‌نها دڵێك ماوه بۆ شكان
به‌شی ئێمه له ژیاندا
چه‌قۆیه‌كه ده‌سكه‌كه‌ی ده‌بات
ئه‌و مشكه‌ی كه له بڕبڕه‌ی پشته‌وه سه‌رده‌كه‌وێ و
له ده‌مه‌وه ده‌رده‌په‌ڕێ
ده‌بێته به‌رازێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌و
شكانی خۆشده‌وێ
هه‌نار و تورنجی خۆشده‌وێ و
عاشقی سه‌مای شێته‌كانه
2
نیگه‌ران مه‌به
هیچ ئیمپراتۆرێك
بێ ژن
تاقه شه‌وێكیش به‌رده‌وام نابێ
به‌تایبه‌ت چاوه‌كانی تۆ
كه پاڵه‌وانه‌كانی رۆمای دێرین شه‌ڕی تێدا ده‌كه‌ن
تۆ ئه‌م چاوانه‌ت له كوێ هێناوه
كه مرۆڤ ده‌به‌ن:
بۆ خێڵه‌كانی عه‌ره‌ب
بۆ كۆڵانه ته‌نگه‌كانی ئه‌كباتان
حه‌زده‌كه‌م
مێرووله به‌سه‌ر رووخسارتا بڕوات
گیانت بكه‌وێته مێرووله
له شه‌قامێكی شڵۆقدا پڕ به جانتاكه‌تدا بكه‌م
قسه ته‌نها له جوانییه‌كه‌ت نییه
ده‌مه‌وێ خه‌ڵكی باشوور بیت
چاوه‌كانت مرۆڤ به‌رن:
بۆ زایه‌ڵه‌ی كاشییه‌كانی ئه‌سفه‌هان
بۆ قوڕینه‌كانی لاله‌جین
بۆ غوربه‌تی تڕێلهكانی جاده‌ی به‌نده‌ر
تۆ ئه‌م چاوانه‌ت له كوێ هێناوه
كه قاچه‌كانم سڕده‌بن
زه‌نگ بۆ ئه‌وانه لێده‌ده‌م رقم لێیانه
هه‌واڵی خوشكه‌كه‌م ناپرسم
نیگه‌ران مه‌به
تۆ هێشتا له دایك نه‌بووی
من ساڵانێكه مردووم.