
نامۆبوون و دۆزینه‌وه‌ی خوود له شیعری ژیانێكی ڕامبۆییانه
– لێكۆڵینه‌وه
شیعری ژیانێكی رامبۆێیانه ناونیشانی یه‌كێكه له شیعره دیاره‌كانی (ئازاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د)، كه له گۆڤاری نهوشهفهقی ژماره (77)دا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م شیعری جوانی ئه‌م شاعیره نییه ئه‌زموونی نووسین و به‌رهه‌مهێنانی شیعری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكان، له ساڵی (1989)دا كۆمه‌ڵه‌شیعرێكی به ناوی (بۆنی ئه‌م خاكهت لێ دێ) بڵاوكردوه‌ته‌وه كه یانزه شیعری جۆڕاوجۆڕی له خۆ گرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین شیعری له زمانه‌كانی توركی و عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بڵاویكردوونه‌ته‌وه، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م شاعیره كه‌می نووسینه! پێت سه‌یرنه‌بێ گه‌ر به مانگ و ساڵ به دیار به‌رهه‌مهێنانی تاقه شیعرێكه‌وه خه‌ریك بێ تا له ره‌نگ وده‌نگی جیاواز ئه‌زموونی شیعری جیاواز به‌رهه‌مبهێنێ. له نیو جیاوازیشدا خوێنه‌ر (وه‌رگر) ده‌توانێ مانای جیاواز بۆ ده‌ق دروستبكات زه‌مینه بۆ سیماكانی جوانی ده‌ق فه‌راهه‌م بكات . هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شاعیر توانیویه‌تی په‌رژین و ڕووبه‌ری هۆنراوه‌كه‌ی بپارێزێ وله گرنگی هۆنراوه‌كه‌ی كه‌م نه‌كاته‌وه، ، له نیوان تیمه‌ی هۆنراوهكهو ناونیشانه‌كه‌یدا هاوشێوه‌بوونێك دروستبكات، كه ده‌كرێ چه‌ندین خۆێندنه‌وه ولێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێ، چونكه چه‌مكی خۆێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی دیسپلین كردنی ئاسۆكانی هزره بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌سته جیاوازه‌كانی مرۆڤ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌به‌ست، له‌نیو جه‌سته‌ی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا ده‌كرێ به تاوتێكردنی ماناوه بچینه نیو تێزی كۆمه‌ڵێ ره‌هه‌ند و بیر و بۆ چوونی جیاواز كه به‌هاو هه‌ڵوێست ده‌سته‌به‌رده‌كات، ئه‌ویش له سایه‌یی به‌شداربوونی وه‌رگر كه خۆی تێدا به‌دی ده‌كات هه‌ر وه‌ك(د‌یڤید بڵیچ) سه‌یری ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌كات به‌وه‌ی كه جۆرێك بێ له ئاوێنه خوێنه‌ران خۆیانی تێدا ده‌بینن)….2 هه‌ست و تێڕوانینی وه‌رگر له بنیادی ده‌قی هۆنراوه‌كه‌دا پاژ به پاژ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و ده‌ره‌خسێنێ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی كهندوكهلهبهری ئه‌و پرسیارانه كه گیان و جه‌سته‌ی هۆنراوه‌كه رههێڵهدهكات و له گه‌ڵ ئاسۆی چاوه‌روانیدا یه‌كیان ده‌خات، بۆ چوونه ناو جیهانی هۆنراوه‌كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێ له ناونیشانی هۆنراوه‌كه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین چونكه ناونیشان سه‌ری هۆنراوه‌یه(سووره‌یای ده‌قه)….3 كلیلێكی ئه‌فسووناوییه ده‌توانێ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ده‌ق واڵابكات …….
بۆ درێژەی بابەت سەیری هاوپێچبکەن لای دەستی چەپ