Skip to Content

Thursday, May 26th, 2022

بێچاويلكه … بیستون مینە‌

Closed
by March 28, 2012 هۆنراوە

 

كاره‌باى ئێمه‌ هه‌ميشه‌ كوژاوه‌ييه‌
دووباره‌ باوكم له‌بڕى خواردنه‌وه‌ى جامێك ئاو
فرمێسكه‌كانى دايكم.

هه‌ميشه‌ پيره‌ژنه‌كه‌ له‌تاريكى دا مردن تاقى ده‌كاته‌وه‌!
ئه‌مه‌نازانم.
دووباره‌ به‌گريانه‌وه‌ بۆ ماڵى ئێمه‌ هات.
فريام كه‌ون مردووه‌كان وازم لێناهێنن.
من خۆم ده‌شارمه‌وه‌
له‌گه‌ڵمنى بوو.
كه‌سى تر له‌وناوه‌ مردوونييه‌.

ژه‌هر فێرت ده‌كات چۆن بمرى
ده‌رمانى ڕشبينى نييه‌.
ئه‌م قسانه‌ى به‌باوكم وتو ڕۆيشت.
وادياربوو كاره‌باكه‌ى ئه‌ويش نه‌بوو.

من به‌سه‌رسامييه‌وه‌ له‌باوكم نزيك بوومه‌وه‌
به‌تووڕه‌ييه‌وه‌ پێى وتم
تۆنازانى ميوانه‌كان به‌خێر بێنێ.
دووپياڵه‌ى ترم شكاندوو گه‌ڕامه‌وه‌ ژووره‌كه‌م.

Previous
Next