
به‌تووندی ئاوڕ لهڕابردووبدهنهوه
به‌رله‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژه‌کانی قههرەوە چه‌ند په‌یڤێک سه‌باره‌ت بە شانۆ بڵێین ٢٧/٣بکهینه بۆنه‌یه‌ک بۆ ڕێزگرتن له‌و شانۆکاره به‌هه‌ڵوێستانه‌ی که ده‌رگاکانی بێده‌نگیان شکاند‌و به‌گژ ئه‌و تاریکستانییهدا چونه‌وه که هونه‌ری تیایدا هه‌رزان فرۆش کرابو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له‌مێژه پشت گوێ و په‌راوێز خراون گەر بێت و ئێمه خۆمان خاوه‌نی ده‌نگێکی وههانهبین که‌شایسته‌ی گوێ لێ گرتن بێت ،به‌ڵام خۆ ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌ێنێت که بوونی ئێمه بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانی بیستن..چونکه ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌که‌ونه دەره‌وه‌ی ماڵه‌کانی بیستنه‌وه ماڵێکن که تیایدا ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌خلاق و ئازاری ئازادی تیا ئه‌درێ ماڵێکن بۆ ده‌سته‌مۆکردنی خه‌ون و پیرکردنی هیواوبڕینی باڵه‌کانی داهێنان.ماڵێکن چیتر له ئێستا به‌دواوه قبوڵ ناکرێت ده‌رگاکانی داخراو‌و په‌نجه‌ره‌کانی ڕه‌ش کراوبن..ئالێره‌وه ئه‌ڵێم ئه‌ی دنیا بێنهتهوهکهم ڕاست ناکه‌یت گه‌ر سوور بیت له سه‌ر ڕۆیشتن ئه‌ی پیاوه خه‌مگین و نیگه‌رانه‌کانی ژیان چیتر ناکرێ بینینی نه‌ته‌وه‌که‌م به‌م هه‌موو ئازار‌و خوێنه‌وه به‌بێهوده سه‌یربکرێت…وائه‌م سه‌ده‌یه‌ش به‌بێ ئێمه ئاوا بوو که‌چی ئازاره‌کانی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی ژیان سه‌یرده‌کرێت…ئالێره‌وه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو ئێره‌و بۆ مانیفێستی ئهمیاده خۆی که‌ئه‌م ڕۆژه‌ی کردۆته(نامه‌ی ئاشتی وبرایه‌تی بۆگه‌لانی دنیا) ئه‌وه دنیای ئاشتی وبرایه‌تی که‌چۆن ترسناکانه هه‌ڵمان ئه‌ده‌نه دەره‌وه‌ی ماڵه‌کانی خۆیان ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ی ئێره که نهپرسیارئهکهین و نهگومان به‌خۆمان ڕه‌وا ئه‌بینین و بێده‌نگیشمان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیانه‌ی ده‌سته‌ڵات به حیکمه‌ت ئه‌خوێنینه‌وه…بالێره‌وه ئیتر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ‌نێو ڕۆژه‌کانی شانۆ….ئایا ئه‌توانم ئه‌ومافه به‌خۆم بده‌م که نیگه‌رانبم ؟ئایا نیگه‌ران بوونی من له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ئه‌م پرسیاره مانای ئه‌وه ناگه‌ێنێت که غروری خۆم نیشان بده‌م…ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا گومان کردنه لهنیگهرانیهکهم…چونکه پێده‌چێت زورجار ئێمه خۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ها شانۆییه‌کان بێزاربوبین ئه‌گه‌رنا ئه‌ی ده‌بێ چ پێناسهیکمان هه‌بێت کهسهدهیهکی تر به‌ناو له‌شمانا تێ ئه‌په‌ڕێت و له‌چرکه‌ساته‌کانی ئاوابونی خۆیدایه، که‌چی شانۆ جگه‌له گه‌مه‌یه‌ک بۆخۆنمایشکردنی ڕووخساره دزێوه‌کان شوناسێکی تری نییه…ئێوه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام قسه له‌سەر تاریکی ده‌که‌ن ئه‌م ساته ترسناکه پێوستی به هه‌ڵکردنی چراکانتانه،گه‌روانیه ده‌توانم بپرسم ئایا خه‌ونه‌کانتان بۆ قیامه‌ت هه‌ڵگرتووه؟ ده‌مه‌وێ بیرتان بخه‌مه‌وه چیدی ساتێکمان نه‌ماوه بۆ گه‌مه‌کردن.ئایا شتێک هه‌یه هێنده‌ی خه‌ون وعه‌شقی شانۆکار و شانۆ بچوک کرابێتەوه؟ بێگومان بێده‌نگ بوون لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی ده‌کرێ و نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌و ڕه‌خنه‌گرتنێکی زانستیانه بۆ خۆی کێشەیەکی گران و کوشندەیە،ئەم کڕ و بێدەنگییە بێ‌شک پێشوازی کردنه له نه‌وه‌یه‌ک که‌هه‌ڵگری هیچ شوناسێکی مه‌عریفی نابێت،ئه‌ی چی له‌وه ترسناکتره کاتێک شعور به‌تراژیدیای شانۆ ئه‌دۆڕێنین و له‌په‌نای بێده‌نگیشدا خه‌ومان لێ ده‌که‌وێت…ته‌نها لەکاتی بانگهێشکردنماندا بۆ ڤێستیڤاڵهکان به‌ئاگا دێینه‌وه ئه‌و ڤێستڤاڵانهی که ژماره‌ی تیپه هونه‌ریه‌کانی زۆر زیاترن له‌ژماره‌ی ئه‌کته‌ر و دهرهێنەره به‌تواناکان…به‌ڵێ ئه‌و تیپانه‌ی لهمهزادخانهی میهره‌جانه‌کاندا ناوه‌کانی خۆیان هه‌ڕاج ده‌که‌ن تا له‌مه‌ترسی مه‌رگ ڕزگاریان بێ…به‌شێکی زۆری شانۆکاری حیزب که وه‌ک مافیا بۆ کوشتنی خه‌یاڵی داهێنه‌ران دامه‌زراون ئه‌مانه گیرفانی حیزب وحکومه‌ت وسیاسیهک نه‌ما خاڵی نه‌که‌نه‌وه و که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌نده مهزنهکانشیان تا ترسناکترین شێوه ناشرین کرد..بوارێک نەماوه بۆجیاوازی کردنی ئێوه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵ کاراندا…من لەم نووسینه‌مدا بانگەشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌که‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌ڕه‌شه له شانۆ ده‌که‌ن،دیاره ئه‌م چه‌مکه‌ش پێویستی به تۆکمه‌کردنی سه‌نگه‌ری ئه‌قڵانیه‌ت هه‌یه نه‌ک سکاڵا کردن…له‌مێژه قسه له‌سه‌ر ئه‌م وێرانییه دەکه‌ین که وابێت ئه‌م ماڵه‌مان بۆ وابێدهنگ و چۆڵه؟ کوان ئه‌و گفتوگۆ جدیانه‌ی دەربارهی شانۆیی یان شانۆ خۆی ده‌کرێ؟ ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نییه بۆ ساخ بوونه‌وه له‌سه‌ر چۆڵه‌وانی له‌دنیای شانۆ لای ئێمه؟ تێده‌گه‌م که جوانی پاکی خۆشه‌ویستی حه‌قیقه‌ت تا ترسناکترین شێوه بچوک بۆته‌وه‌و خه‌ونه‌کان به نه‌عله‌ت کراوه ۲۷/۳ ساتی ئه‌وه‌یه به‌تووندی ئاوڕ لەئێستا و ڕابردوو بده‌ینه‌وه‌و به‌نێو تۆڕه‌کانی گومان وپرسیار و خه‌وندا بفڕین و به‌ر له‌داڕمانی جوانی و شارستانیه‌ت بگرین…نیشتمان و شانۆکار ئەو کاتە زیندوون کە شانۆی تەندروستیان هەیە،پیرۆزبایی له‌خۆم و شانۆکاران ده‌که‌م!
ئومێد شێخ حسێن
٢٧ / ٣ / ٢٠١٢ سوید