مووچه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی پارتی و ڕێبازی بارزانی!
شه‌هید سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێک و بیر‌و باوه‌ڕێک بێت، شوێن و ڕێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له دڵ و ده‌روونی هه‌موو کوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌رێکی کورد. هه‌ر بۆیه‌شه کورد به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ڕه‌نگ بۆ شه‌هیدان هاوار ده‌کات:
ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو‌و نیشانتان
ئێوه بوونه ڕابه‌رێ مه
بوونه پشت و سه‌نگه‌رێ مه
به‌شێکی زۆری شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشووری کوردستان، به‌ده‌ستی جاشه خۆفرۆش و کرێگرته‌کانی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی ئێراقی شه‌هید بووینه به‌تایبه‌ت جاشه‌کانی حکومه‌تی به‌عس و سه‌دام. ئه‌و سه‌رۆکجاش و مه‌فره‌زه خاسانه‌ی که ناوبانگیان ده‌رکردووه له شه‌هید کردنی پێشمه‌رگه، ڕێکخستنه نهێنییه‌کان و هاووڵاتیان بۆ نموونه ته‌حسین شاوه‌یس، قاله فه‌ره‌ج، حه‌مه‌ی حه‌سۆل، مامه‌ند مه‌ولود قه‌شقه، مه‌لا عوزێر، فارس که‌ریم، خالیدی خوله‌سوور، مه‌مۆی شیوعی، حوسێن حه‌مه سوور ئاغا، مامۆستا موحسینی شۆڕشگێڕان، عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا، ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته، مسته‌فا حه‌مه ڕه‌سوڵ (مسته‌فا گۆج)، قاسم فارس ئاغای غه‌فوری و چه‌ندین جاشی دیکه.
قێزه‌ونترین ڕه‌فتاری هه‌ندێک له سه‌رۆکجاش و مه‌فره‌زه خاسه‌کان وه‌کو ڕاکێشانی کێخوا ڕه‌سوڵی بێتواته به زیندووی به‌دوای ئۆتۆمۆبێلدا له ڕانیه‌وه بۆ بێتواته و دواتر سووتاندنی، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌شۆی کوڕی پێشمه‌رگه بوو.
بایز که‌ریم، یه‌کێک بوو له جاشه هه‌ره دڕنده و به‌دناوه‌کانی قاسمه کوێری کۆیه، که له کۆتایی حه‌فتاکاندا له ده‌شتی کۆیه کۆرپه‌یه‌کی سه‌ر بێشکه‌ی فڕێدایه ناو ئاگر و منداڵی بێ‌تاوان تا گیانی ده‌رچوو له‌ناو ئاگر ده‌یزریکاند. هۆکاری سووتاندنی ئه‌و منداڵه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بوو باوکه‌که‌ی پێشمه‌رگه بوو. بایز که‌ریم، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌کی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ستگیر کراو له ڕێکه‌وتی (19.7.1980)دا گولله باران کرا.
فارس که‌ریم عه‌بدولڵای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (86)، له ڕێکه‌وتی (28.8.1982)دا دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی له گوندی (حه‌سه‌ن بڵباس)ی بناری چیای قه‌ره‌چوغ شه‌هید کرد به ناوه‌کانی سه‌یفه‌دین عه‌زیز حاجی داود دێمه‌کاری و عه‌باس عوسمان حوسێن حه‌مه‌د داره‌توویی، که دواتر فارس که‌ریم ته‌رمی شه‌هیده‌کانی تا ناو گوندی چه‌غه‌میره به‌دوای ئۆتۆمۆبێلدا ڕاکێشا.
قاله فه‌ره‌ج و ته‌حسین شاوه‌یس سه‌عید، له به‌ره‌به‌یانی (6.10.1980) له گوندی (مام ڕه‌ش)دا دوای شه‌ڕێکی سه‌خت پێنج پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان شه‌هید ده‌که‌ن و مه‌ناف تاڵیب چاڵاوی ناسراو به شاخه‌وان به‌دیل ده‌گرن، که دواتر له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌مال به به‌رچاوی خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه و دڕندانه به‌ده‌ستی ته‌حسین شاوه‌یس و قاله فه‌ره‌ج شه‌هیدکرا.
سه‌ید قه‌هار و سه‌ید عه‌باسی کوڕانی سه‌ید حوسێن خورمه‌ڵه‌یی (فه‌وجی 10ی جاشان) له هه‌ولێر و حوسێن محه‌مه‌د عوسمان پشده‌ری (حوسێن حه‌مه سوور ئاغای سه‌رۆکجاشی فه‌وجی 175) له قه‌ڵادزی ته‌نیا به‌هۆی له‌به‌رکردنی جلی ڕه‌ش، پشتێنی ڕه‌ش، ته‌زبێحی درێژی قه‌زوان و ڕیشی درێژ ده‌یان و سه‌دان گه‌نجی کوردیان دارکاری کردووه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، سه‌ردار پشده‌ری ماوه‌یه‌که وێنه‌ی حوسێن حه‌مه‌سوور ئاغای سه‌رۆکجاشی خۆفرۆش و کوردکوژی له‌سه‌ر په‌یژی فه‌یسبووک داناوه و به پاڵه‌وانی ڕاپه‌ڕین ناوی بردووه، هه‌روه‌ها هه‌رکه‌سێک له‌و بۆچوونه‌یدا هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردار و هه‌رچی بنووسێت، ئه‌و ده‌ستخۆشی لێده‌کات، وه‌لێ ئێمه چه‌ند که‌سێک تاوانه‌کانی حوسێنی حه‌مه سوور ئاغا-مان ده‌ستنیشان کرد و له‌سه‌ر په‌یژه‌که‌ی ناوبراو نووسیمان، که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌موده‌ست هه‌مووی لابردن. ئا ئه‌مه‌یه ئازادی ده‌ربڕین لای سه‌ردار پشده‌ری و دیموکراتییه‌ت و ئازادی سه‌رداری که ڕۆژ تا ئێوارێ گله‌یی له ده‌سه‌ڵات ده‌کات له‌سه‌ر نه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕین و پێشێلکاری له مافه دیموکراتییه‌کانی تاکی کورد له باشووری کوردستان!
مامه‌ند ساڵح مه‌ولود له‌ک (مامه‌ند قه‌شقه)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (113)، له ڕێکه‌وتی (23.7.1994)دا دوو گه‌نجی کوردی له گه‌ڕه‌کی باداوه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید کرد، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌وزپۆش بوون.
یه‌کێک له فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌کانی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له ڕێکه‌وتی (22.3.1988)دا ئامۆزایه‌کی له‌لایه‌ن سه‌رۆکجاشێک شه‌هید ده‌کرێت و ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌ستی ئه‌منی هه‌ولێر ده‌که‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی هه‌ولێر به‌دوای ئه‌و مه‌فره‌زه خاسه‌یه‌دا ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له‌وه‌ی که ئه‌وه ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ی ناوبراوه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌که به ئامۆزا مه‌فره‌زه خاسه‌که‌ی نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌و ویژدان مردووه به پێله‌قه‌وه ده‌کوتێ به ده‌موچاوی پێشمه‌رگه‌که و به پێڵاوه‌وه ده‌چێته سه‌ر ده‌موچاوی شه‌هیده‌که و ده‌ڵێ: (هه‌ی مه‌خه‌ڕیب، هه‌ی خائین، هه‌ی عه‌میل تۆ که‌ی ئامۆزای منی؟ تۆ خائین و عه‌میلی). که‌چی ئێستاکه ئه‌و مه‌فره‌زه خاسه‌یه شۆڕشگێڕێکی عه‌یار بیست و چوار و مووچه‌که‌ی ده جار به‌قه‌د مووچه‌ی ئامۆزا شه‌هیده‌که‌یه‌تی که له ڕێگای کوردایه‌تی و به‌ده‌ستی جاش شه‌هید کرا!
دوای ڕاپه‌ڕین حزبه کوردستانییه‌کان هه‌ر به تێکه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جاش نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو چاک و خراپ، نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆفرۆش، کوردپه‌روه‌ر و کوردکوژ، زیندانی سیاسی و زیندانی دزو جه‌رده‌و ژنکوژ، شه‌هید و کوژراوی جاشی گۆڕبه‌گۆڕیان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک کرده‌وه. به‌مه‌ش به‌ره به‌ره له پیرۆزی و گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه، زیندانی سیاسی و شه‌هیدیان که‌مکرده‌وه و ناویان سووک کردن.
وا له خواره‌وه‌دا ناوی چه‌ند شه‌هیدێکی پارتی و ڕێبازی بارزانیتان به‌ته‌واوی زانیارییه‌کانه‌وه بۆ ده‌نووسمه‌وه که له لیستی شه‌هیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌رگیراون، هیوادارم هه‌رکه‌سێک گومانی له بوونی ناوی هه‌ر جاش و پیاو خراپێکی به‌عس و سه‌دام هه‌یه که به‌ناوی شه‌هید له لیستی شه‌هیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان مووچه‌ی بۆ بڕابێته‌وه، با به ئیمێیڵێک ناوی سیانی ئه‌و که‌سه و شوێنی دانیشتن و ساڵی کوژرانیم بۆ بنێرێت، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر که‌سه گومان لێکراوه‌که ناوی له لیستی شه‌هیداندا هه‌بێت، یه‌که یه‌که ناوه‌کانیان و مووچه‌کانیان بڵاویان ده‌که‌مه‌وه:
1. قادر فه‌ره‌ج عه‌بدولڵا ده‌لۆ (قاله فه‌ره‌ج)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (49) و بکوژی سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی، که له ڕێکه‌وتی (28.10.1985)دا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌کی تیپی (21)ی که‌رکوکی سه‌ر به (ی. ن. ک.) کوژراوه، که‌چی ئه‌و کۆنه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه و دڵسۆزی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام و به‌عس به‌گوێره‌ی فۆرمی شه‌هید (3152 هاء)ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوه به شه‌هید و مانگانه (200.000) دوو سه‌د هه‌زار دینار شه‌هیدانه ده‌درێت به سه‌بریه عه‌بدولڵا عومه‌ر.
2. سه‌ڵاح مسته‌فا فه‌ره‌ج عه‌بدولڵا ده‌لۆ (که‌رکوک/1966)، جێگری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (49) و برازای قاله فه‌ره‌ج، له ڕێکه‌وتی (18.3.1991) له قه‌ره‌هه‌نجیر کوژرا، هه‌ندێک پێیان وایه به‌ده‌ستی که‌سوکاری شه‌هیدان و هاووڵاتیان له‌دواوه ته‌قه‌ی لێکراوه و کوژراوه، به‌ڵام زۆربه پێیان وایه به گولله‌ی به‌عس کوژراوه، که‌چی سه‌ڵاح مسته‌فای کۆنه مه‌فره‌زه خاسه وه‌کو فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن و شه‌هیدی سه‌نگه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ژمار کراوه و مانگانه (334.000) دیناری ئێراقی ده‌درێت به شیڤانی کوڕی و (66.000) هه‌زاریش به مه‌نیجه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی دایکی.
3. ته‌حسین شاوه‌یس سه‌عید ڕۆژبه‌یانی (که‌رکوک/1944)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (50)ی سه‌ر به ئیستخباراتی شیمالی و سه‌رۆکجاشی فه‌وجی ژماره (172)ی جاشه سووکه‌کان که به سه‌دان پێشمه‌رگه، ڕێکخستن و هاووڵاتی بێتاوانی شه‌هید کردووه. ته‌حسین شاوه‌یس، له ڕێکه‌وتی (21.10.1996)دا له نزیک دوکان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی (ی. ن. ک.) کوژرا، که‌چی ئه‌و کۆنه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه و کۆنه سه‌رۆکجاشه دژ به کورد و کوردستانه به پله‌ی ئه‌ندام سوپای حه‌مرین له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی به فۆرمی (239 س. ح.) به بڕی (1.700.000) یه‌ک ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار بۆ ده‌رچووه و له‌لایه‌ن گوڵاڵه عه‌لی که‌ریم له بانکی سه‌فین وه‌رده‌گیرێت. بنه‌ماڵه‌ی ته‌حسین شاوه‌یس سه‌ره‌تا خۆیان نه‌یانویستووه خانوو وه‌رگرن، که‌چی دواتر له لیستی ساڵی (2008)دا بۆ خانوو وه‌رگرتن ناویان هه‌یه.
4. فارس که‌ریم عه‌بدولڵا ڕه‌سوڵ (هه‌ولێر-که‌ندێناوه/ 1948)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (86)ی جاش که به ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید کردووه. فارس که‌ریم عه‌بدولڵا، له کۆتایی ساڵی (1997)دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مرد، وه‌لێ به فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن کراوه به شه‌هیدی ئه‌و حزبه و دوو مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی هه‌یه به بڕی (1.000.000) ملیۆن دینار که ژنه‌کانی به‌ناوی ناجیه عه‌لی ڕه‌سوڵ به فۆرمی شه‌هید (111)ی سوپای دوو و سافیه ساڵم به فۆرمی (111س2) هه‌ر یه‌که‌یان (500.000) هه‌زار دینار مانگانه وه‌رده‌گرن. ژنه‌کانی فارس که‌ریمی کۆنه مه‌فره‌زه خاسه و جاشی سه‌دام، دوو پارچه زه‌ویشیان له‌ناو شاری هه‌ولێر به‌م ژمارانه‌وه (284/1264) و (284/1265) وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌و لیسته‌یه‌ی لای من لیستی ساڵی (2008)ه، وه‌کو بیستوومه دواتر مووچه‌ی فارس که‌ریم به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ (1.600.000) دینار و ئه‌وه‌ی ته‌حسین شاوه‌یس بۆ (2.500.000) دینار.
5. که‌ریم حه‌مه‌ڕه‌ئوف فارس حه‌سه‌ن کانیساردی (1950/سلێمانی)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت که چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید کردووه، له‌نێویاندا شه‌هید پێشڕه‌و (مامۆستا ئاراس عبدولڕه‌حمان عه‌بدولڵا له ڕێکه‌وتی 24.7.1984). که‌ریم حه‌مه‌ڕه‌ئوف فارس، له ڕێکه‌وتی (21.10.1996)دا له نزیک شارۆچکه‌ی دوکان له‌گه‌ڵ بیستونی کوڕی و ته‌حسین شاوه‌یس به‌ده‌ستی (ی. ن. ک.) کوژرا. که‌ریم حه‌مه‌ڕه‌ئوف کانیساردی، کۆنه مه‌فره‌زه‌ی خاسه به پله‌ی سه‌رلقی سوپای ڕزگاری به فۆرمی (109س. ڕ.) مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی (800.000) هه‌زار دیناری مانگانه‌ی هه‌یه که په‌ریخان محه‌مه‌د فارس وه‌ریده‌گرێت و خانوویه‌کیشی له هه‌ولێر دراوه‌تێ.
6. بێستوون که‌ریم حه‌مه‌ڕه‌ئوف فارس حه‌سه‌ن (1971/سلێمانی)، جاشی مه‌فره‌زه خاسه بووه له مه‌فره‌زه‌که‌ی باوکی، که دوای ڕاپه‌ڕین چۆته ناو پارتی و له ڕێکه‌وتی (21.10.1996)دا له نزیک شارۆچکه‌ی دوکان به هاوه‌نی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ باوکی و ته‌حسین شاوه‌یس کوژران. بێستون که‌ریم کانیساردی، به پله‌ی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن له سوپای ڕزگاری به فۆرمی (110س. ڕ) بڕی (1.200.000) یه‌ک ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دینار شه‌هیدانه به‌ناوی ئه‌وه‌وه ده‌چێته قاسرین (بانکی سه‌فین) بۆ ڕێکانی کوڕی.
2.4.2012 دووشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com