Skip to Content

Friday, May 27th, 2022

بمخوێنه‌وه‌ …. حەیات مەجید

Closed
by April 5, 2012 هۆنراوە

           ‌

له‌ ئه‌لفه‌وه‌ بمخوێنه‌وه                   ‌
  تا باڵق بوونی  خولیایه‌ک و            
     ڕووت بوونه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌ک           
   به‌ حونجه‌ بمخوێنه‌وه‌                     
         وشه‌ ووشه‌                           
دێڕ به‌ دێڕ بمخوێنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌گه‌یته‌          
نیعمه‌ته‌کانی حاڵی بوون                   
بزانه‌ چه‌ند ووشه‌ی شکاو                    
چه‌ند نه‌غمه‌ی پیرۆزه‌ی                     
  چه‌ند خونچه‌ی هه‌ناری                     
                     له‌ باخچه‌ی بێده‌نگیمدا پیاسه‌ ئه‌که‌ن            
     بمخوێنه‌ره‌وه‌ تا ئه‌گه‌یته‌ که‌ناره‌ پرته‌قاڵیه‌کانی لێو  
          باخچه‌ سێوه‌کانی نه‌مری                 
          له‌وێ سپی سپی ئه‌بیته‌وه‌ له‌ گوناح                
         له‌ زکری سه‌مفۆنیایه‌کدا وون ئه‌بیت              
تا هێدی هێدی ئه‌چیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی خۆت       
    سه‌ر ڕه‌چه‌له‌کی نه‌سیم                 
 به‌ نه‌سیمی خه‌نده‌نکانت بمشۆره‌وه‌              
       له‌ تینوێتی ته‌نیایدا بمخۆره‌وه‌                  
له‌سه‌ر هه‌موو په‌ره‌کانم موتوربه‌ی ماچم ئه‌وێت        
 
        تا حه‌رفه‌کانم تۆخ بن به‌ ڕه‌نگی لێوت             
تریفه‌ی ته‌ماشام ئه‌وێت                        
تا خانه‌قای ڕوانینم ئاوه‌دان بیت به‌ نیگات            

Previous
Next