
مارکس و زێده‌بایی
له 24 ی ئابی 1867 دا مارکس له نامه‌یه‌کدا به ئنجلس ده‌ڵێت: تیۆریای زێده‌بایی هاوبه‌شییه‌کی گرنگه له گه‌شه‌کردنی شیکارییه ئابورییه‌کانی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌شبێت دانبه‌وه‌دا بنێین که ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه له چاو کاره‌مزنه‌که‌ی مارکسدا(سه‌رمایه‌داری) شتێکی ئه‌وتۆ نییه… خوێنه‌ری سه‌رمایه‌داری بۆ ساتێکیش ناوه‌ستێت.. به هۆی کارێکی جوان و نایاب و ئاسان یان قورسه‌وه.. به نموونه دێڕه شیعرییه‌کان و گاڵته‌کانی مارکس و هاوکێشه بیرکارییه‌کان…ئامۆژگاریی هه‌موو خوێنه‌رێک ده‌که‌م سه‌رمایه بخوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر رۆژی 20 خوله‌کیش بووه.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه نێو زێده‌باییه‌وه، با بزانین زێده‌بایی ” کار” چییه.
زێده‌بایی کار / کاری زیاده Labor Surplus
ده‌توانین کار دابه‌شبکه‌ین بۆ(8 سه‌عات کارکردن)، تیۆرییانه، ده‌یکه‌ین به دوو که‌رته‌وه: به‌شێک له ڕۆژی کارکردنه‌که به(6 سه‌عات) ده‌خه‌مڵێنین له پێناوی به‌رهه‌مهێنانی شتومه‌کگه‌لێک که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاره‌که پێی بژی.. مارکس ئه‌م به‌شه له کارکردنی کرێکاره‌که ناو ده‌بات به: کارێکی پێویست. چوونکه پێویسته بۆ کرێکاره‌که تا بتوانێت به‌رده‌وامی به ژیانی ئاسایی خۆی بدات و دووباره بتوانێت هێزی به‌رهه‌مهێنان له گیانی خۆیدا به زیندوێتی ڕابگرێت، به مانایکی تر هێزی به‌رهه‌مهێنان له گیانی خۆیدا به‌رهه‌مبهێنێته‌وه.
پرسیار: به‌ڵام ئه‌و هێزی به‌رهه‌مهێنانه چییه، یان کامه‌یه؟
پێناسه‌یه‌کی کلاسیکیانه: هه‌موو که‌س، یان هه‌موو خه‌ڵک چالاکوانگه‌لێکی ئابوریین. واته هه‌موو کرێکاران، یان کارکه‌ران و بێکاران له یه‌ک ساتی زه‌مه‌نییدا چالاکوانگه‌لێکی ئابوریین. مارکس ئه‌م هێزی کاره به کاڵا داده‌نێت / کاڵایه‌ک له جۆرێکی تایبه‌تی، ئه‌و کرێکاره‌ی که هێزی کاری خۆی ده‌فرۆشێت، توانیوێتی، یان ده‌توانێت زیاده‌یه‌کی تر له نرخی ئه‌و شتومه‌کگه‌له‌ی که بۆ ژیانی پێویسته به‌رهه‌مبهێنێت / واته له رزقه‌که‌ی خۆی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت…Livelihood
به‌ڵام به‌شی دوه‌می(2سه‌عات)ه‌که کرێکاره‌که له کارکردنیدا که 8 سه‌عات بوو بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که به‌رهه‌میده‌هێنێت، ئه‌ویش(به‌رهمه زیاده‌که Surplus)یه.
مارکس ده‌ڵێت: ئه‌و ماوه‌یه‌ی که زیاتره له ماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێزی کارکردنی کرێکاره‌که که 6 سه‌عاته، له‌سه‌ر ماندوێتی و شه‌که‌تی کرێکاره‌که ده‌وه‌ستێت له ڕاستیدا، ئه‌و 2 سه‌عاته زیادیه شه‌که‌تیی و ماندوبوون و پڕوکاندنی کرێکاره‌که‌ی گه‌ره‌که، که له ڕاستیدا ئه‌م به‌رهه‌می 2 سه‌عاته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی کرێکاره‌که. به‌ڵکو به‌رهه‌می ئه‌و 2 سه‌عاته ده‌بێت به زیادکردنی سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌داره‌که که له هیچه‌وه ده‌ستی ده‌که‌وێت، واته سه‌رمایه‌داره‌که هیچ ماندوبوون و شه‌که‌تییه‌کی نه‌بووه. مارکس ئه‌م به‌شه زیاده‌یه له کارکردنی کرێکاره‌که(2 سه‌عاته‌که) ناوده‌بات به: کاتێکی زیاده، کارێکی زیاده، زێده‌بایی… مارکس سه‌رمایه‌داریی…به‌رگی یه‌که‌م.
زێده‌بایی Surplus Value
به‌ها: به‌ها به تێچونی کاتی کاره‌که قیاس ده‌کرێت، واته ده‌پێورێت.
ئه‌م چه‌مکه له تیۆرییه‌کانی مارکسدا پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه ده‌رباره‌ی به‌کاربردنی سه‌رمایه‌دری(استغلال الراسمالي). ئه‌م شیکارییه‌ش له به‌رگی یه‌که‌می سه‌رمایه‌دا پێگه‌یه‌کی ناوه‌ندی گرنگی هه‌یه. زێده‌بایی یه‌کێکه له زاراوه حسابیه‌کانی بۆرژوازیه‌ت که له سه‌ده‌ی شانزه‌وه به‌کارهێنراوه، به‌و مانایه‌ش به‌کارهێنراوه که: باج له‌و زێده‌باییه وه‌ربگیرێت.
مارکس گرنگییه‌کی دا به‌م بابه‌ته له گروندرسیه Grundrisse 1858
کاتێک ده‌ڵێت:…. ده‌توانیین به‌م جۆره قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین: ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ڕۆژێک له کارکردن به‌شی به‌رهه‌مهێنانی شتومه‌کگه‌لێک بکات که به‌سبێت بۆ ژیانی ته‌واوی کرێکاره‌که،…………، که‌واته به‌شی دوه‌می ڕۆژه‌که له کارکردن ئه‌وه به زۆره، یان ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ریدا، ئه‌وه کارێکی زیاده‌یه. هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و زیاده‌یه بۆ سه‌رمایه‌داره‌که داده‌نرێت، که‌واته بۆ کرێکاره‌که‌ش ئه‌وه زیاده‌ی کار پێکردنێکه… که به سه‌ریدا سه‌پێندراوه… به‌م جۆره له په‌رتوکی سه‌رمایه‌دا دوو جۆر له زێده‌بایی دیاریکراوه، زێده‌بایی ڕه‌ها و زێده‌بایی ڕێژه‌یی.
زێده‌بایی ڕه‌ها: ئه‌و “به‌ها” زیادیه‌یه که سه‌رمایه‌داره‌که ده‌ستیده‌که‌وێت obtain له کرێکاره‌که، ئه‌ویش به زیاده‌ی کارکردنی کێره‌کاره‌که له‌و ماوه‌یه‌ی که پێویستێتی بۆ مسۆگه‌رکردنی ژیانێکی ئاسایی، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی حسابییدا، accounting Period(که سالێکه یان 52 حه‌فته‌یه یان 12 مانگه) به‌ڵام له سه‌رده‌می مارکسدا به ڕۆژ و حه‌فتانه حسابده‌کرا، به‌ڵام ئێستا به سه‌عات حسابده‌کرێت.
بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه: کرێکار نابێت له 40 سه‌عات کارکردن کار بکات له حه‌فته‌یه‌کدا.
زێده‌بایی ڕێژه‌یی: ئه‌گه‌ر زێده‌بایی ڕه‌هاه‌که، له‌سه‌ر ماوه‌ی کارکردنه زیاده که وه‌ستابوو، ڕێژه‌ییه‌که له‌سه‌ر ماوه‌ی کارکردنه پێویسته‌که وه‌ستاوه، که مارکس به‌م جۆره ده‌ریده‌بڕێت: به‌های زیاده ڕه‌هاکه له‌لایه‌ک، درێژ بوونه‌وه‌ی رۆژی کاره بۆ ئاستێک له سه‌رو ئه‌و ماوه‌یه‌وه که کرێکاره‌که له توانایدا هه‌یه تیاییدا به‌های کاره‌که‌ی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت. له لایه‌کی تر، سه‌رمایه‌دار ده‌بێت به خاوه‌نی ئه‌و کاره زیادیه. که به‌رهه‌می ئه‌و به‌ها ڕه‌هایه‌یه که سه‌رمایه‌دار کردوێتی به بناغه‌یه‌ک بۆ سیسته‌مه ئابورییه سه‌رمایه‌دارییه‌که‌ی. سه‌رمایه‌دار، به‌رگی یه‌که‌م و دوهه‌م و سێهه‌م.
نموونه‌یه‌کی ڕۆشنکه‌ره‌وه: ئه‌گه‌ر تیۆریای زێده‌بایی به‌م شێوازه ساکاره دابنێین بۆ زیاتر تێگه‌یشتن: A-B = C
A هه‌موو نرخی(به‌های) به‌رهه‌مه‌که‌یه به قیاسی کاری ڕۆژانه، که وایده‌بنێین 30 رۆژه، واته مانگێک.
B نرخی(به‌های) ئه‌و ڕۆژانه‌یه که کرێکاره‌که پێویستی پێیه‌تی بۆ ژیانی له ماوه‌ی 30 رۆژه‌که‌دا…. واته خواردن و خوردنه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌وه له‌و 30 رۆژه‌دا، وایدابنێین که ته‌نها 20 رۆژه،(واته 20 رۆژ کارکردن به‌سه بۆ ژیانی کرێکاره‌که، یان بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی کاری کرێکاره‌که).
C نرخی(به‌های) رۆژه زیاده‌کانی کارکردنی کرێکاره‌که ده‌گرێته‌وه که 10 رۆژه…. هه‌ر وه‌ک مارکس ده‌ڵێت ئه‌م زیاده‌ی 10 رۆژه ده‌چێته گیرفانی هه‌ڤاڵی سه‌رمایداره‌وه.
سه‌رچاوه:
Das Kapital, Gateway Edition
July 1, 1996 | Series: Skeptical Reader
كيف تقرأ راس المال
http://www.generation-online.org/p/fpalthusser11.htm
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=301061
نووسینی : جاسم الزيرجاوي
له عه‌ره‌بییه‌وه: جیهاد موحه‌مه‌د
الحوار المتمدن – العدد: 3681 – 2012 / 3 / 28 – 22:15