هونه‌رمه‌ندانی سه‌ده‌ی گوومڕا
( نیگەرانییەکانی ڕابردووم لێنەگەڕێن ئاسوودەبم)
(فرانتس کافکا)
ئه‌و ته‌نبە‌ڵیه‌ی ئه‌قڵی هونه‌رمه‌ندانی کورد،لەکات و ساتی ئێستادا، کارێکی وای کردوه که هونه‌ر به‌گشتی بکه‌وێته ژێر شه‌پۆلێکی ترسناکی ئایدۆلۆژیای باووی حیزبی کوردیه‌وه، هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆساتێک چییه، هه‌رگیز جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌کردوه له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا له‌خۆیان بڕوانن و پرسیار له‌ڕابردو ئێستا‌و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، ئه‌م حه‌قیقه‌ته تاڵه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که هونه‌رمه‌ندانی کورد هێنده‌ی سه‌رقاڵی وویست و غه‌ریزه‌کانیانن نیو هێنده سه‌رقاڵی به‌رهه‌می ئه‌قڵ و تێفکرین و ڕیفۆرمی ئه‌قڵانی نییه و هێزی ئه‌وه‌ی نییه ڕووداوه مێژووی و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و کلتووری نه‌ته‌وه‌که‌ی بکاته پرۆژه‌ی هونه‌ر و له‌ئاستێکی باڵادا نمایشیان بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه هونه‌رمه‌ندی کورد ته‌واوپشتی کردۆته هه‌موو مێژوو ڕووداو و کاره‌سات و کێشه هه‌نووکه‌یه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌و بێباک له‌په‌نای نائومێدیدا باوێشک ئه‌ده‌ن،ته‌نها ئه‌وساتانه‌ی که گیرفان و ئه‌قڵ به‌تاڵ ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حیزبه‌وه به‌رهه‌می ئاماده‌و دیزاینی دزراو دێته سه‌رسه‌حن و ده‌که‌ونه جه‌نگێکی ده‌رونی بێ مۆراڵ و به‌رفراوان، به‌رامبه‌ر به‌نه‌یاره‌کانیان ئه‌م جەنگە مه‌ودایه‌کی قووڵی له‌ده‌روونی نه‌خۆشی نه‌ک ته‌نها هونه‌رمه‌ندان دروست کردوه به‌ڵکو به‌شێکی به‌رفراوانی کایه‌ی ڕۆشنبیری داگیرکردوه.ژبەرهەندێ له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا حیزب وه‌ک ئه‌کادیمیاو په‌یمانگا هونه‌ریه‌کان،سه‌دان هوونه‌رمه‌ندو نووسه‌رمان وه‌ک قارچک بۆ قوت ده‌کاته‌وه و بڕوانامه و پله و پۆستیان پێده‌دات، تاناشرینیه‌کانی ده‌سته‌ڵات ئارایشت بکه‌ن،که لە‌بنه‌چه‌دا ئه‌مانه خاوه‌نی هیچ لۆژیکێکی زانستی و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌قڵانی کارناکه‌ن و تائه‌و ڕۆژه‌ی لووتیان ئه‌دا له‌دیواری په‌شیمانی سه‌ری خۆیان ده‌خه‌نه ژێرلمه‌ووه داکۆکی له‌و ئایدۆلۆژیا دۆگماییەی حیزب ده‌که‌ن، که خه‌ونی ده‌یان نه‌وه‌یان زینده به‌چاڵ کرد،ئه‌م جۆره له بیرکردنەوە و نووسین و تێڕامان و نه‌فی کردن کارێکی سانا نییه، ئه‌م وویسته‌ی من بۆ به‌گژا چوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند، پێویستی به‌ده‌یان دامه‌زراوی زانستی هه‌یه، بۆ توێژینه‌وه له‌و ئه‌قله ژه‌نگ گرتوه و تووڕهه‌ڵدان و نه‌فی کردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌م کایه‌یان تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه کردوه. لەلای من پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، داخۆ ئه‌م جۆره له‌هونه‌رمه‌ند چی به‌رهه‌م ده‌هێنن؟ ئایا ده‌توانن چ جۆره گوتارێک به‌رهه‌م بهێنن و ڕووبه‌ڕوی ئه‌م ساته مێژوویه ببنه‌وه؟ ئایا هه‌وڵدانی ئه‌مانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونەرێکی ته‌ندروست پۆزه‌تیڤانه‌یه؟ یان هه‌وڵه‌کانیان نه‌زۆکه‌و هێزی ئه‌وه‌یان نییه ته‌نانه‌ت بچوکترین ئاماژه و ئاراسته بگۆرن. حه‌قیقه‌تی مێژوو ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرانه‌ی له‌قۆناغه جیاوازه‌کاندا، سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و ناچنه ژێر ڕکێفی ده‌سته‌ڵات و ئایدۆلۆژیاوه، توشی کۆمه‌ڵێک ئامرازی ترسناکی قه‌ده‌غه‌کردن و ڕاوونان و گرتن ده‌بنه‌وه و تاده‌گاته ئاستی بێزراو و نکوڵی لێکراو کووشتنیش. ده‌سته‌ڵاتی کوردیش له‌م ئاسته‌دا هیچ درێغی نه‌کردوه و له‌ڕابووردودا بینیمان چۆن ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان دڵ ڕەقانه زیندانی کران و فه‌لاقه کران به‌ده‌ستی پیاوە بچوکەکانی ده‌سته‌ڵات،ئه‌وانه‌شی که ماوون ده‌بینین چۆن په‌راوێز خراوو گۆشه‌گیر و هه‌ڕه‌شه لێکراو و به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئازادیه‌کانیان داده‌نرێت و توشی هه‌موو جۆره ئامرازه‌کانی قه‌دەغه‌کردن ده‌بنه‌وه. هونه‌رمەندان و ڕووناکبیران به‌ر له‌هه‌ر چین و تووێژێکی تری کۆمه‌ڵگه،ده‌بێت خاوه‌نی پرسیاری قووڵ و ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆدایه بۆ به‌گژا چوونه‌ه‌ی ئه‌م قه‌ده‌ره شوومه که خه‌ریکه کۆمه‌ڵگه لەتاریکدا نقووم ده‌کات.ساتی خۆدۆزینه‌وه‌ی تاکه له‌هه‌ربوارێکدا بێت هه‌وڵ بدات کایه‌یه‌ک بۆ بوون و خۆسه‌لماندن بدۆزێته‌وه.ئه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی خوڵقاندوه ئه‌و زەینه نائه‌قڵانیه‌ی سیاسه‌ته له به‌ڕێوه‌برنی کاروباری خه‌ڵکداو دواجاریش ئه‌و زه‌واجه عورفیه‌ی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا و به‌چۆکاهاتنیانه لەبه‌رامبه‌ر ئیمتیازاته‌کاندا و ئه‌م ڕه‌فتاره‌شیان کردۆته دۆخێکی باوی ناو فه‌زای گشتی کۆمه‌ڵگه و قه‌یرانێکی قوڵی ئه‌خلاقیان به‌رهه‌مهێناوه.هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاش به‌م شێوازه هه‌موو ئه‌و خه‌ون و هیوا گه‌ورانه‌مان پێ له‌بارده‌بات گه‌ربێده‌نگی و بێهه‌ڵوستیمان به‌حیکمه‌ت بخوێنینه‌وه، بێ‌شک ئێمه‌ش ده‌بینه(نه‌وه‌کانی سه‌ده‌ی گوومڕا)کەپاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریکادا کۆمه‌ڵگایان تووشی گومڕایی کرد‌و نه‌وه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه بڕوایان به‌هیچ شتێک نه‌ماو هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکیان شک نه‌ده‌برد تاهانای بۆ به‌رن،هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆریان په‌نایان برده به‌رئاین بۆ ئارامی به‌خشین و هه‌ندێکیشیان هه‌ڵهاتن وپه‌نایان برده بەرخۆکوشتن کۆمه‌ڵگەلێکیشیان په‌نایان برده به‌رفه‌لسه‌فه‌ی پوچگه‌رایی و ئه‌وانی تریشیان ڕوویان کرده فه‌لسه‌فه‌ی ده‌مارگیریی و تووندوتیژی شۆڕشگێڕانه.هه‌ربۆیه بڕوام وایه گه‌رئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌م که‌شتی نائومێدیه‌دا سه‌رقاڵی خۆخوولانه‌وه بین دوورنییه هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێمان نه‌کات و بگره ترسناکتریش که ده‌شێ شێتبوونێکی ده‌سته جه‌معی چاوه‌ڕێی نه‌وه‌کانی ئێمه بێت.ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ئێمه،ئه‌م سه‌رده‌می ڕق و ئازاره پێویسته ئاراسته‌که‌ی بگۆڕین هه‌موان له شوێنێکدا یه‌کتری ببینن و کۆببینه‌وه که تاریکی لێنه‌بێت، سه‌رده‌مێک هۆشیاری تیایدا ئازاد بێت هێزی توانای عه‌قڵیمان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که فه‌رهه‌نگ و سیستەمی فیکری و ڕێبه‌ری گه‌وره‌و حیزب و کلتوری نه‌ته‌وایه‌تیمان بێ ترس بخه‌ینه ژێر نه‌شته‌رگه‌ری و پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌موان له‌م ووڵاته‌دا ده‌بین به هه‌ڵم و وون ده‌بین..!
ئومێد شێخ حسێن
سوید ٢٠١٢