ئهمیبیا … د. لەتیف هەڤرێست
Closed
ئەی کچە تەم پۆشەکە
تۆ ئەزانی؟
کاتێ بە ناو گەڕەکی سەرنجەکانتا
تێپەڕ ئەبم،
پەڕەی پیتی
گوڵی ووشەی هەڵوەرێوی دوو لێوەی تۆ
وەک «ئەمیبیا»
لە ناو گۆڕی زامەکانما
سەرلەنوێ هەڵئەداتەوە و
بەستەی دەنگێک ئەخوڵقێنێ
پەیامی وەرزی دڵداری
بە وەچەی خەج و سیامەند بگەیەنێ
*
ئەو ئاوێنەیەی قژت لە بەر داهێنا
لە پەلکەزێڕینەی چاوەکانتا
ڕاپۆرتێکی سووری دا پێم،
تێیدا ئەڵێ:
وەرە لە دەروونی منا
بارگەی ووچانی تینوێتی سەردەم بخە
ئەنجا ئەوسا
نەک کۆرپەی دڵ، بەڵکو گیانیش
لە پێناوی ئە کچەدا
دەنێیتە ژێر دەواری گڵ
ڤیەننا – ئوتریش