نامۆبوون وه‌ك هۆكارێك بۆ له‌ناوبردن
هیچ مرۆڤێك حه‌زناكات له‌ژیان دلخۆش نه‌بێت هیچ مرۆڤێكیش نایه‌وێت له‌ژێر سێبه‌ری ئاسوده‌یی و خۆشبه‌ختی رابكات . وه‌هه‌میشه هه‌ولده‌ده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانمان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌له‌مه‌كانی ژیان كه‌دووچاری له‌ناوبردن و فه‌وتانی جه‌سته‌ی زیندوومان ئه‌بێت له‌ژیاندا ..
نامۆبوون دووچاری هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌بێته‌وه وه ده‌شبێته هۆكار بۆ زۆربه‌ی رووداوه‌كانی كۆمه‌لگه كه‌رۆژانه رووده‌ده‌ن و ده‌بنه مایه‌ی له‌ناوچوونی هه‌زاره‌ها كه‌س به‌رووداوی جیاجیا‌و هۆكاری دیار و نادیار ، وه دوورنیه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌یه‌ك یان كه‌م و كوریه‌ك دووچاری نامۆبوونی ئه‌كاته‌وه و له‌وه‌شدا ده‌بێته هۆكارێك بۆله‌ناوبردنی خودی كه‌سه‌كه..
روون و ئاشكرایه هه‌ر هۆكارێك بۆ خۆله‌ناوبردنی كه‌سه‌كان ئه‌وا كێشه‌یه‌ك رووی تێكردووه و ته‌حه‌مولی نه‌كردووه وه‌توانای به‌رگه‌ی نه‌بووه بۆیه له‌ناوبردنی خۆی به باشترین رێگه چاره‌سه‌ر داناوه.
كاریگه‌ری نامۆبوون ئه‌كه‌وێته سه‌ر زۆربه‌ی مرڤه‌كان به‌لام له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی دا به‌پێی ره‌گه‌ز و توانا و ته‌مه‌ن و ئه‌قلی مرۆڤه‌كه ده‌گۆرێت :
ره‌گه‌ز:مرۆڤ كاتێك دووچاری نامۆبوون ئه‌بێته‌وه زالبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته و نه‌خۆشیه به‌پێی ره‌گه‌زه‌كان ده‌گۆرێت له‌رووی كاریگه‌ری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له نامۆبوون،ره‌گه‌زی نێر له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی زیاتر ئازاده زیاتر ده‌توانێت هه‌ولی خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی بدات به‌لام ره‌گه‌زی مێ نا ، جگه له‌وه‌ش بۆ هه‌رگرفتێك بۆ هه‌ر داواكاریه‌ك یاخود هه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووێك ره‌گه‌زی نێر ئازادتره له‌ره‌گه‌زی مێ ، (مرۆڤه‌كان گه‌ر نه‌توانن حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیان داوا بكه‌ن ئه‌وا زۆر نامۆده‌بن له‌كۆمه‌لگه‌دا) كه‌واته لێره‌دا نامۆبوون زیاتر دووچاری ره‌گه‌زی مێ ده‌بێته‌وه و وه زیاتریش له‌ره‌گه‌زی مێ ده‌بێته هۆكار بۆ له‌ناوبردن و له‌ناوچوون ، ئه‌گه‌ر كورێك له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی داوای كچێك بكات زۆر ره‌وایه و زۆرترین هه‌ولی بۆده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌گه‌ر چی لێشی قه‌ده‌غه بكرێت هه‌رچی بیه‌وێت له‌توانای دایه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، به‌لام له‌ره‌گه‌زی مێ زۆر جیاوازی هه‌یه به‌وه‌ی ئازاد نیه له‌رووی داواكردنه‌وه وه گومانیش ده‌كات له‌به‌ده‌ست هێنانی ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه‌ی حه‌ز به به‌ده‌ست هێنانی كورێك ده‌كات یاخود ده‌یه‌وێت شوی پێبكات ئایا ته‌واو ئازاده …؟؟؟ یان ئه‌گه‌ر له‌ئامانجه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو چیتر هه‌یه بۆ خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی خۆی رووی تێبكات یان ده‌توانێت هه‌ول بدات..؟؟ بۆیه له‌م حاله‌ته‌دا توشی غه‌مباری و خووگرتن به‌بیركردنه‌وه و هه‌ست كردن به‌ته‌نیای ئه‌وانه‌ش نیشانه‌ی نامۆبوونی خودی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خه‌ن و توشی نامۆبوون ده‌بن .
جگه له‌وه‌ش به‌رگه‌گرتن له‌ره‌گه‌زی نێر زیاتره چونكه ئازادتره و به‌تواناتره له‌كۆمه‌لگه له‌ره‌گه‌زی مێ، بۆیه له‌وكاته‌دا ره‌گه‌زی مێ زیاتر دووچاری ئه‌م نامۆبوونه ده‌بێته‌وه و وه له‌ناوبردنیش یان خۆ كوشتن یان خۆسووتان به‌باشترین رێگه چاره ده‌زانێت له‌كۆمه‌لگه‌دا..
ته‌مه‌ن: مرۆڤه‌كان كاتیك ده‌كه‌ونه سه‌رگۆی زه‌مین ژماره‌یه‌ك هه‌یه له‌خودی مرۆڤ و به‌رێكردنی كات ئه‌ویش پێی ده‌گوترێت ته‌مه‌ن ، كاتێك دووچاری گۆشه‌گیری ده‌بێت له‌كۆمه‌لگه‌دا به‌پێی ته‌مه‌ن ده‌گۆرێت و وه كاریگه‌ری و رووبه‌روو بونه‌وه‌شی له‌چینه‌كانی ته‌مه‌ن جیاوازن ، زۆرترین كات دوای ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری مرۆڤه‌كان توشی كاریگه‌ری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌بن له‌كۆمه‌لگه‌دا به‌هۆی كه‌م و كوریه تایبه‌تیه‌كان و بێ به‌ش بوون له‌ده‌ستكه‌وته ئیجابیه‌كانی كۆمه‌لگه ، نامۆبوون وه‌ك كاریگه‌ر به‌سه‌ر مرۆڤه‌كان و توشبونیان به گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌كۆمه‌لگه‌دا زیاتر به‌ربلاوه له‌ته‌مه‌نی دوای هه‌رزه‌كاری به‌سه‌ره‌وه، چونكه مرۆڤه‌كان له‌وكاته‌دا تێده‌گه‌ن و ده‌توانن زۆررترین خۆشبه‌ختی بۆ ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ره‌نگه گه‌نجێك خۆراگرتر و به‌تواناتر بێت له‌پیاوێكی ته‌مه‌ن گه‌وره 45 بۆ 70سال ، هه‌م له‌رووی كارتێكردنی و وه بیركردنه‌وه له‌هۆكارێك بۆ رزگاربوون ئه‌ویش هۆكارێكی سلبی بێت.
ئه‌قل: هه‌موو مرۆڤێك كاتێك له‌دایك ده‌بیت خاوه‌نی پێنج هه‌سته خودا ئه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌یبه‌خشێ به‌لام به‌ره به‌ره كاتێك مرۆڤ گه‌شه ده‌كات ئه‌قلیشی به‌ره‌و گه‌شه‌و پته‌وتر ده‌روات (عه‌قلی كامل) وه له‌هه‌مان كاتیش به‌ره‌و بیركردنه‌وه ده‌روات .
مرۆڤ كاتێك له‌ته‌مه‌نی مندالی دایه ته‌نها سه‌رقالی غه‌ره‌زه تایبه‌تیه‌كانیه‌تی به‌تایبه‌ت یاری كردن خواردن به‌ده‌ست هێنانی كه‌ل و په‌له جوانه‌كان بۆ دلخۆشی ، وه دایك و باوكیش هه‌میشه به‌دوای خۆشبه‌ختی منداله‌كانیانن به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نی پێش هه‌رزه‌كاری بۆیه گۆشه‌گیری و نامۆبون له‌م ته‌مه‌ندا ده‌گمه‌نه.
به‌لام كاتێك ده‌كه‌وینه جه‌نگی بیركردنه‌وه ئه‌وكاته هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌قلمان هه‌یه به‌شی ئه‌وه‌ی له‌خۆمان و له‌ژیان و دونیا تێ بگه‌ین بۆیه ده‌بێت بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌كاری بهێنین و هه‌ولده‌ین زۆرترین خۆشبه‌ختی و ده‌ستكه‌وتی ئیجابی ده‌روونی پێ به‌ده‌ست بهێنین وه بتوانین له‌هه‌ر بیركردنه‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی ژیان زۆرترین ئه‌قل به‌كار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی دلخۆشبین كامران بین نه‌ك هه‌ولده‌ین كه‌س نه‌بینین نامۆبین دوره په رێز بین له‌ناو مرۆڤه‌كان وه گۆشه گیری خه‌م و بیركرده‌نه‌وه‌كانمان بین (نامۆبوون).
ئه‌گه‌ر گه‌نج بین زۆرترین پرۆژه‌ی ژیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ربه‌جوانی بیر بكه‌ینه‌وه بتوانین زۆرترین ئه‌قل به‌كار بهێنین زۆر كامڵ و سه‌ركه‌وتو ده‌بین.
ئه‌قل بۆ زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌خشراوه بۆیه له‌كاتی كار پێ نه‌كردنی وه‌یاخوود هه‌ست كردن به‌كه‌م و كوریه‌ك یان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و خۆشیانه‌ی كۆمه‌لگه دووچاری بیركردنه‌وه هه‌ست كردن به كه‌م و كوریه‌كان وامان لێ ده‌كات نامۆبین گۆشه‌گیر بین بۆیه به‌تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری مرۆڤه‌كان هاورێی نامۆبوون و گۆشه‌گیری كۆمه‌لگه‌ن ،وه به‌هۆی كاریگه‌ره لایه‌نه سلبیه‌كانی ژیانیان هه‌ست به‌نامۆبوون ده‌كه‌ن هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ گۆشه‌گیری و دووره په‌رێزی كۆمه‌لگه.
بۆیه لێره گرنگترین شت ئه‌وه‌ی كاتێك دووچاری نامۆبوون و گۆشه‌گیری ده‌بین به‌به‌كارهێنانی ئه‌قلمان وا نه‌كه‌ین ببێته هۆكار بۆ له‌ناوبردنمان یاخود ناشتنی جه‌سته‌ی زیندوومان له‌ناو گۆڕی بیركردنه‌وه و گۆشه‌گیری كۆمه‌لگه.
ره‌هێل عزیز
17/4/2012