
کۆمۆنیزم له‌یادی 14 ساڵه‌ی شاپورو قابیل دا!
شاپورو قابیل یان قابیل و شاپور دوو سه‌رکرده‌ی سه‌رسه‌ختی کۆمۆنیست بوون، به گژ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ته‌واوی ئه‌و کوێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌تییانیه‌ی که به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و کارکردی ئه‌م سیسته‌مه‌وه ده‌درێت به‌سه‌ر کڕێکاران وخه‌ڵکی ته‌نگ ده‌ست دا. ئه‌وان هه‌ردووکیان یه‌خه‌ی کۆنه‌په‌رسترین و دواکه‌وتوترین بزوتنه‌وه‌ی بورژوایی ناوچه‌که‌یان گرتبوو، له‌ژێر ئالای کۆمۆنیزمدا. ئه‌وکات به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی نیو هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌وه، ئیسلامی سیاسی له کوردستان په‌ڕه‌سه‌ندوو گه‌شه‌سه‌ندوو باڵا گرتووبوو به پشتیوانه‌ی دوو لای شه‌ره‌که، ئه‌وکات کۆمۆنیزم هێستا له ژێر باری ” مه‌رگی” خۆیدا به‌ته‌واوی نه‌هاتبوه ده‌ره‌وه، ئه‌وکات هێشتا که‌م وه زۆرکه‌م گوێمان له هه‌واڵ و ناڕه‌زاییه‌تییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و خواست وداواکارییه‌کان ده‌بوو له ئاستی جیهانیدا، ئه‌و کات هێشتا کڕیکارانی دونیا له غه‌فڵه‌ت و تێراماندا بوون، ئه‌وکات هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کۆمۆنیزم و مارکس له لایه‌ن قه‌لام به‌ده‌ستانی بورژواییه‌وه درێژه‌ی هه‌بوو ، به ڕاست و چه‌په‌وه فیه‌که‌یان بۆ ” مه‌رگی کۆمۆنیزم و مارکس” لێده‌دا. له‌و کاتانه‌دا شاپورو قابیل ، نه‌ک به نوسین وه‌نه ته‌نها وه‌ک بێژه‌رێکی بزوتنه‌وه‌که‌یان به‌ڵکو کۆمۆنیزمیان له مه‌یدانی پراتیکدا ده‌رهێنا به ڕووی زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له کوردستان. له‌وێدا له‌و جه‌نگه‌ڵستانه‌ی ئه‌و کاتی کوردستاندا، ئه‌وان ڕێکخه‌ری کڕێکاران، ئاواره‌کان وه بێکاران و ژنان بوون.
ئه‌مڕۆ “مارکس” نه‌ک به قه‌ولی ئێمه به ڵکو به قه‌وڵی بی بی سی و دیر شگێبل، ئاژانسه بورژواییه‌کان ” زیندوه”، ئه‌مڕۆ نه‌ک به قه‌ولی ئێمه به‌لکو به‌قه‌ولی نوسه‌ری ” کۆتایی دنیا” خۆی، دنیا کۆتایی نه‌هاتوه و نیو لیبرالیزم له پاشه‌کشه‌دایه! به‌لام ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌که‌ی شاپورو قابیل، سه‌ره‌رای لاوازی و ناڕؤشنی سیاسی و لاوازی ته‌حزوبی چینایه‌تی، مه‌یدانداره، له فه‌ره‌نسا، له یونان، له ئیسپانیا، به‌ریتانیا، میسر‌و تونس وه له ئه‌مه‌ریکا،وه له نیو کوردستاندا هاتۆته سه‌ر شانۆی کۆمه‌لایه‌تی. کۆمۆنیزم ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵات بگات، چه‌ندین ڕێگری فکری و پراتیکی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له گه‌ڵ 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ڕابه‌رانیکی کڕێکاری خراوتر هاتونه‌ته ده‌ره‌وه له ململانێ‌یان له‌گه‌ل سه‌رمایه‌دا، بزوتنه‌وه‌که‌مان هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌و له غه‌فڵه‌تی خۆی به‌ته‌واوی هاتۆته ده‌ره‌وه، له میسر‌و تونس ناوکۆکه‌ی شۆرشێکیان به‌گه‌ر خست. له‌یادی ئه‌م دوو سه‌رکرده خۆشه‌ویسته‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ماندا، ئه‌مڕۆ کۆمۆنیزم پێویستی به‌و کارانه‌یه که بزوتنه‌وه‌که‌مان پێویستییه‌تی له مه‌یدانی پراتیکدا، پراتیکێکی کۆمۆنیستی و شێوه‌کارێکی کۆمۆنیستی یادی ئه‌م دوو هاوڕییه‌مان ته‌نها به خه‌باتێکی له‌م چه‌شنه پێویسته ڕێزی لیبگیریت. سه‌ربه‌رزی بو شاپورو قابیل و کۆمۆنیزم. 16نیسان 2012
سامان که‌ریم
Saman.karim5@gmail.com