
ئه‌وه منم ! ئه‌وه تۆی! …. نیاز جه‌مال
ئه‌وه منم له به‌رده‌م شكۆی خۆشه‌ویستیی تۆدا
له‌به‌رده‌م خه‌مه نه‌وتراوه‌كانی تۆدا
له‌به‌رده‌م ئه‌وینی خۆحهشارداوی تۆدا
له‌به‌رده‌م سۆزی گریانی شه‌وانی تۆدا
له‌به‌رده‌م هه‌ناسه‌ی به‌سوێی گه‌شتی خه‌ونه‌كانی تۆدا
وه‌ك مه‌لێكی بێ سه‌برو قه‌رار به ئاسمانی ره‌شی بێهوده‌ییدا دێم و ده‌چم
* * *
ئه‌وه تۆی منت كردۆته دیلی نیگا پڕ ئازاره‌كانت
ئه‌وه تۆی منت كردۆته نێو زیندانی خۆشه‌ویستییه‌وه
ئه‌وه تۆی منت بێبه‌شكردووه له سۆز‌و میهره‌بانییه‌كانت
ئه‌وه تۆی منت كردۆته كه‌شكۆڵی خه‌مباریی
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی هه‌ناسه‌ی ئه‌رخه‌وانیی تۆ ده‌كه‌م
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت تێر بم له چاوه‌كانت
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ببمه سێبه‌ری جه‌سته‌ت
* * *
ئه‌وه منم نه‌وه‌ك نه‌زانیت له‌چاوی تۆدا نه‌كه‌مه هیچ شتێك
ئه‌وه منم وه‌ستاوم هه‌تا ئه‌به‌د له‌به‌ر ئه‌وینی تۆدا وه‌ك قه‌ڵا ناپسێم
ئه‌وه منم هه‌رگیز له ئه‌لبومی یادگارییهكانمدا ناتسڕمهوه
ئه‌وه منم رۆژ به رۆژ له دیوانی دڵتدا ده‌بمه میوانێكی سه‌لار
ئه‌وه منم له هه‌موو ساته‌كاندا تۆم له بیره‌و خۆم لێ ونه
* * *
ئه‌وه تۆی به ئه‌سپایی ده‌ته‌وێت شتێكم پێ بڵێیت‌و نایڵێیت
ئه‌وه تۆی له ژێرلێوتا رسته‌یه‌كی نه‌وتراو هه‌یه‌و نایڵێیت
ئه‌وه تۆی منت له‌دڵتا زیندانیی كردووه‌و به‌رم ناده‌یت
ئه‌وه تۆی هه‌موو رۆژێك ده‌ته‌وێت فێرم بكه‌ی ئازاری خۆشه‌ویستیی چییه
ئه‌وه تۆی منت فێری چه‌شتنی تاڵاوی مه‌رگ كرد
* * *
ئه‌وه منم ئیتر به‌سه بمخه سه‌ر رێگه‌ی كاروانی خۆشه‌ویستیی
ئه‌وه تۆی ئیتر به‌سه واز له ئازاره‌كانم بێنه‌و تیمارم بكه
ئه‌وه تۆی ده‌ته‌وێت تهختو تاراجی ته‌مه‌نم ههڵتهكێتنی
ئه‌وه منم ده‌مه‌وێت ئاهێك بهێنمه‌وه به دڵتا
ئه‌وه منم هه‌ر وه‌ستاوم، بێده‌نگ، تا ئه‌به‌د یادگارییه‌كانت ده‌په‌رستم
ئه‌وه منم! ئه‌وه تۆی!
26/3/2012