كتێبێكی شیعری ( ئیدریس عه‌لی ) به‌م زووانه بڵاو ده‌بێته‌وه
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كتێبێكی شیعری نوێی شاعیر ( ئیدریس عه‌لی) چاپ و بلاو بكرێته‌وه، له لێدوانێكیدا ناوبراو سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی وتی: ناوی كتێبه‌كه بریتییه له ( كه‌مێك باران.. نه‌ختێ عیشق) و سه‌دو سی و هه‌شت لاپه‌ڕه‌یه و به‌شێك له‌و تێكستانه‌ی له خۆگرتووه كه خۆم له دڵه‌وه خۆشمده‌وێن، له‌راستیدا نه‌مویستووه ته‌واوی ئه‌و شیعرانه‌شی تێبكه‌م كه له گۆڤار و رۆژنامه و سایته‌كاندا بڵاوم كردوونه‌ته‌وه، چونكه ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌چاوی ئێستامه‌وه ته‌ماشای هه‌ندێك له‌و شیعرانه‌م بكه‌م، زۆر لێیان رازی نه‌بم و سه‌رنجم له‌سه‌ریان هه‌بێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن (ئارام عه‌لی) یه‌وه دیزاینی به‌رگی بۆ كراوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خودی شاعیر چاپ ده‌كرێت و له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.