
توندوتیژی له دوو توێی ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا
” ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌ینوسن .. ته‌وره‌كان، ناتوانن بیسڕنه‌وه” په‌ندێكی روسی.
زۆر جار له رووی فه‌رهه‌نگیه‌وه ده‌گوترێ: له گه‌ڵی توند بوو، به زه‌بر وزه‌نگ بوو، به زه‌یی پیا نه‌هاته‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌نگێزه. ئه‌گه‌ر توندوتیژی زمانێك بێت، دژی میهره‌بانی وبه‌زه‌یی، یادژی نه‌رمی ونیانی, ئه‌وه توندوتیژی له مێژه هاوه‌ڵیی كاروانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانی كردوه، له‌و كاته‌وه‌ی قابیل، هابیلی برای كوشت، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته چه‌ندین شێوه وبیچمی جیاجیای وه‌رگرتوه، به خاتری ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی تهواوپێگهیشتوو له توندوتیژی بونیاد بنێ، چونكه توندوتیژی ره‌گوڕیشه‌ی له نێو ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا، دوورنما رۆچووه، به جۆرێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وێنه ونیگار وتێكسته سه‌ره‌تاییانه‌ی قه‌د دیواری ناو ئه‌شكه‌وت ومهغارهكان، كه مرۆڤی سه‌ره‌تایی كێشاونی، رووبه‌ڕووی ده‌بونه‌وه، تا ببَته تۆمارێكی رۆژانه، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌توانرێ ده‌ستبه‌رداری ببن.
شكڵی توندوتیژی لهدهرگیری توندوتیژی هاودژ دا ده‌ستیپێكرد بۆ خۆپارستن له هۆكاره‌كانی سروشت ، تا له شێوهدارشتنهوهی تهرجمهكهیدا زیاتر مه‌ترسیدارتر بێ، و بوارهكهشی هه‌ر خودی مرۆڤ بێ. له میانه‌ی توندتیژی وتوندتیژی هاودژ چه‌ند شكڵێكی دی وه‌رگرتوه. ئه‌گه‌ر چی له ناوهڕكدا لای داهێنه‌ر ، جا ئه‌گه‌ر نووسه‌ر بێ، یا شاعیر ، یا هونه‌رمه‌ند ، دوو جۆری لێ به‌رجه‌سته ده‌بێ: یه‌كه‌می ئه‌م دوو جۆره له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ توندوتیژیدا ده‌ر ئه‌كه‌وێ، جا ئایا ته‌به‌نی ده‌كا .. یانا ؟ بۆیه به‌رهه‌می داهێنانی هونه‌ریی، لای داهێنه‌ر تا ئه‌و ئاسته‌یه تا هه‌ندێ توندوتیژی ناوه‌كیانه بسه‌پێنێ،وه ئه‌گه‌ر خۆی له‌هه‌ر دوو جۆری، ئه‌رێنی وئه‌وه‌ی دیكه‌یان نه‌رێنی بدۆزێته‌وه، كه ره‌نگه له ئهرێنێهكه نزیكتر بێ، وه‌ك ده‌ره‌نجامێك له‌وه‌ی داهێنه‌ر ده‌توانێ به‌سه‌ر توندوتیژیدا زاڵ بێ، ئه‌وسا كه ده‌یه‌وێ وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌میانه‌ی شێوازی داهێنه‌رانه‌دا پێشكه‌شی بكات. تا بگاته ده‌ستی (متلقی) وه‌رگر ، ئه‌و به شێوه‌یه‌ك بینرخێنێت، به‌ڵام لایه‌نه نه‌رێنیه‌كه‌ی ده‌مانخاته به‌رده‌م حاڵه‌تێكی ترسناكه‌وه، چونكه داهێنه‌ر له گه‌ڵ ئه‌م دهستهواوژهیه مامه‌ڵه ئه‌كا، وله‌وانه‌یه خۆیشی تووشی په‌تاكه ببێ، له‌كاتێكدا ئه‌و له هه‌مبه‌ر گوزارشتكردنهكهیهتی، تا هه‌ڵوێستێكی مۆڕاڵی له‌باریه‌وه وه‌رگرێ، خۆ ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه تووشی ڤایرۆسی توندوتیژی نه‌بووبێ بۆ كرداری مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ داهێناندا، ئه‌شێ ئه‌وه پێش وهختبێ ، و ببێته چه‌ترێك بۆ به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته رۆشنبیرییه‌كه‌یدا. هه‌روه‌ها جۆری دووه‌می (توندوتیژی واقیعه)، كه ئه‌و توندوتیژییه هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژییه دیاروباوهكان ده‌خاته نێو چوارچێوه‌ی خۆیه‌وه، هه‌ر له توندوتیژی خێزانیه‌وه بگره تا توندوتیژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵات ودواجار به جه‌نگه‌كان كۆتایی دێت.
له راستیشدا توندوتیژی له سه‌ره‌تای بهرجهستهبوونیهوه له رێگه‌ی خوێن ڕشتن وكوشتنی رۆحه‌كاندا، هاوده‌م له‌گه‌ڵ چركه‌كانی زه‌مه‌ند گه‌شه‌ده‌كا، وه‌كی تۆپه‌ڵه به‌فرێكی گلۆربوهوه، تا ئه‌و ساته‌ی پله‌پله ببێته جیهانێكی تهواوكامڵ، و زمانی خۆی هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر چ له رێی سینه‌ما بێ، یا له رێی شاشه‌یه‌كی بچووكه‌وه كه منداڵ له قۆناغی دامه‌زراندنی خوێندندا ، له به‌رده‌می كات به‌سه‌ر ده‌با ، به جۆرێ زیاتر له ژماره‌ی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی، كه له خوێندنگه‌كه‌ی به‌سه‌ری ده‌با، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌رگرتنی رۆشنبیری توندوتیژی، و هۆكار وپێكهێنهره سه‌ره‌كیه‌كانی، ئاماژه‌یه‌كی فره مه‌ترسیداره.
ئه‌وه‌ی كه “سیگمۆند فرۆید” ئاماژه‌ی بۆ كردوه: پێده‌چێ ئه‌م حاڵه‌ته ببێته ره‌فتارێكی بنج داكوتاو، به هۆی گۆشه‌گیرییه‌وه، ئه‌گه‌ری به‌هه‌مهێنانی(شه‌ره‌نگێزی) لێده‌كرێ، و دواجار له به‌رامبه‌ر هاوته‌مه‌نی خۆیدا هه‌ستی حه‌زكردن بۆ موماره‌سه‌كردنی ده‌بزوێت، ئه‌وه‌ش به هۆی هۆكارگه‌لێكی دیاریكراو كه ئه‌شێ موماره‌سه بكرێ تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن: سادی یا مازوكی.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له داهێنه‌ران چه‌پۆك ولێدانی توندوتیژییان مومارهسهكردوه، جا ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ خودی خۆیاندا بێ یا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر، ره‌نگه حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن كه زۆرێك ئه‌نجامیان داوه، یه‌كێك بێت له‌و ده‌ركه‌وتانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گوتاره‌كانیان ئه‌شێ له رێی ورووژاندن وئسیتفزازكردنی (متلقی ـ وه‌رگر )وه توندوتیژییان له ملدا بێت ، وه له میانه‌ی ناوهڕۆكهكانیانهوه هه‌ڵگری توندوتیژی بن، یاخود له رێی دهلالهتهكانیانهوه (هێماكانیانهوه)، و پیرۆزكردنی توندوتیژی وخۆههڵكێشان پێوه‌ی، له عاست ئه‌وی تر. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه له رووی به پیرۆزكردنی توندوتیژی بوه‌ستینه‌وه.
ئه‌گه‌ر تابلۆی”جێرنیكا” كه وێنای قێزه‌ونی شه‌ڕی ئیسپانی1973 كێشا، وه ئه‌م تابلۆیه هاوارێكه له رووی توندوتیژی، دوای ته‌واوكردنی تابلۆكه كاتێك خه‌ڵكانێك دابویان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا و پرسیار له خاوه‌نه‌كه‌ی(پاپلۆ پیكاسۆ 1881ـ1973) كرا، ، ووتیان ئایا تۆ كێشاوته؟ وه‌ڵامی دانه‌وه: به‌ڵكو ئێوه كێشاوتانه. وه هونه‌ری ته‌شكیلی (شێوه‌كاری ) جا ئه‌گه‌ر ته‌ندار ودهرپهڕیو بێ یا ته‌خت وساف، هونه‌ری نێگاركێشان، هونه‌رێكه ده‌توانێ توندوتیژی بخاته ژێر چاودێرییه‌وه، له‌وێنا باڵاكه‌یدا شان به‌شانی هونه‌ر وئه‌ده‌به‌كانی تر، له‌وانه‌ش سینه‌ما وبگره ته‌نانه‌ت شان به‌شانی راگه‌یاندن كه ره‌نگه رۆڵی خۆی له ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كانی توندوتیژی ببه‌زێنێت ، تا ئاوێزانی هونه‌ره‌كانی دیكه بێت، له ناویاندا شانۆگه‌ری كه خه‌ریكه مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كانی دامه‌زراندنی قه‌ڵه‌مباز ده‌كا، به جۆرێ(سینۆگرافیا) یش تێدا وه‌كو سینه‌ما له به‌رجه‌سته بوونی دیمه‌نه‌كانی توندوتیژی كوت‌وپڕ”بروسكه ئاسا”، رۆڵ ده‌بینێ. تاهیر عه‌لوان پێیوایه: رازاندنه‌وه وداڕشتنی راگه‌یاندن بۆ گووتاری توندوتیژی سینه‌ما به پاڵپشتی سێ كۆڵه‌كه‌یه، ئه‌وانیش: تاوانبارـ قوربانی ـ لێكۆڵه‌ر، ئه‌مه له پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمه پۆلیسی وههواڵگرییهكانهوه بووه، لێكۆڵه‌ری نهێنی، و زیندان، وپیاوانی بانده‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م سینه‌مایه ده‌س به‌رداری خه‌سڵه‌ته‌كانی توندوتیژی نابێ، وێڕای هاتنی یه‌ك له دوای یه‌كی قوتابخانه تازه‌كانی ئه‌م جۆره سینه‌مایه.
لێره‌دا ، ئێمه ده‌گه‌یته ئه‌وه‌ی ناوی لێ بنێین (شه‌یدابوون به توندوتیژی) به پێی قسه‌ی “ئۆلا گۆسمان” دوور مه‌وداتر رۆیشت تا باسی شه‌ره‌نگێزی ودوژمنكارانهی شارستانیه‌ت باك، هه‌روه‌ك به‌و پێودانگه‌ش له لایه‌ن “هانتینگتۆن” وه بۆ ململانێی شارستانیه‌ته‌كان به‌رجه‌سته‌بوو، وه له رۆمانی( 1984)ی جۆرج ئۆریل كه له ساڵی 1949 نووسی، تێیدا پێشبینی هه‌ژموونگه‌ری وباڵاده‌ستی سته‌مكاری كردبوو، به‌ڵام له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا وشۆڕشی په‌یوه‌ندییه‌كان توندوتیژی گه‌یشته ترۆپك، ئه‌وه‌ش دوای ساڵی 1968 كه بووه كاروبارێكی جیهانی، و خه‌ریكه بچێته هه‌موو ماڵێكه‌وه تا ببێته پهنچهرهیهكی دیكه و بكه‌وێته سهرساباتی توندوتیژیی، یا ببێته بناغه‌یه‌ك بۆی وله‌وانه‌شه ببێته هۆكارێ بۆ موماره‌سه‌كردنی.
ئه‌گه‌ر د. ملازم كراسنچی له په‌رتووكه‌كه‌ی” توندوتیژی وشارستانیه‌ت” ئه‌وه‌ی بینی بێ ، به پێی ووتاركهی”جواد شقوری” به ناونیشانی “توندوتیژی له كه‌ره‌سته‌كانی شارستانی رۆژئاوا”دا كه راڤهكارییهكه، وپێیوایه داریۆنیزم له رووی ئایدیالۆژییه‌وه بناغه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، بۆ قڕكردنی خه‌ڵك وگه‌لان پێشكه‌ش ده‌كا، به‌م پێودانگه ده‌كرێ داستانه‌كان له پێشه‌وه‌یان “ئودیسا وئهلیازه”، به سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی توندوتیژی دابنرێن، كراسنچی نووسه‌ر پێیوایه ئه‌م دوو داستانه ئه‌گه‌رچی وه‌كو هه‌وێنی هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپا ماونه‌ته‌وه، له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بابه‌ته‌كانی جه‌نگ وئهدهبییان نۆشیوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه ئه‌هێنێ قسه له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی” ماڵتۆسیهت” بكه‌ین، له چاپه تازه‌كه‌یدا، نزیكه‌ی ده‌یه‌ك ده‌بوو، نوێنه‌ره‌كانی رایانگه‌یاند: له كۆی شه‌ش ملیارد كه‌س مرۆڤ(ئه‌و كاته) ته‌نها دووملیار كه‌س پێویسته بژین وبمێننه‌وه، ئه‌وانیش خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی وكهفائهتی دیاریكراو بن، له هه‌مانكاتدا ئه‌مانه باوه‌ڕیان وایه زه‌رور نیه چوارملیارهكهی تر بژین، نه‌خشه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م تیۆره بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ وشهڕوشۆڕ بوو ، ئه‌وه‌ش له پشتگیری وپاڵپشتیكردنی رژێمه دیكتاتۆره‌كان ره‌نگی دایه‌وه، له پێناو به‌رده‌وامبوون له سه‌ركوتكردنی گه‌له‌كانیان، وبێ ده‌نگبوون له پێشێلكارییه‌كانیان، وگرهوكردن له‌سه‌ریان تا دوا هه‌ناسه، ئه‌مه وای كرد دیكتاتۆره‌كان بۆ درێژه‌پێدانی شه‌رعیه‌تیان بناغه‌ی پۆڵایین داكوتن ، وه له رێگه‌ی پاشكۆیهتیان بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی، نه‌ك بۆ خه‌ڵك ونیشتمانهكهیان، وه نه‌ك بۆ مهنزمهیهكی مرۆیی ومۆڕاڵی، ئه‌مه وامان لێده‌كات ده‌رگیری یه‌ك بین وروباری خوێن بڕێژین ، وهه‌روه‌ها شۆڕشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی شایه‌دحاڵی دیمه‌نه‌كانی توندوتیژیین، وه‌ك چۆن له هه‌ندێ حاڵه‌تدا خاوخلیسكی وسستیهكی سه‌یر به‌دی ده‌كرێ، له به‌رامبه‌ر تاوانباردژی قوربانی.
مادامێك هه‌ردوو داستانی(ئۆدیسا وئهلیازه) وه‌ك نموونه به‌رجه‌سته‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌ده‌به له هه‌ڵوه‌سته‌كردنی له هه‌مبه‌ر ئه‌م دوو داستانه هێشتا نه‌گیرساوه‌ته‌وه، “نه‌عیم شه‌ریف” پێیوایه توندوتیژی له‌كار گه‌لێكی زۆری وه‌ك” “الدیكامرون”ی بۆكاشیۆ،و”روبنسون كرۆزو”ی دانیال دیفۆ، به‌رجه‌سته ده‌بێت تا ده‌گاته كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها وای ده‌بینێت یه‌قینی یه‌كه‌م كه خوێندنه‌وه‌ی هه‌زارویه‌ك شه‌وه ئیبهخشێت، ئه‌وه‌یه كه ده‌چێته‌وه سه‌ر توندوتیژی، له‌وش بترازێ توندوتیژی بزوێنه‌ری پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یه‌تی”یا ئه‌وه‌ی پێده‌ڵێن “میكانیزمی گێڕانه‌وه”، چونكه ده‌ستپێكی هه‌ر شه‌وێك به كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژانه( كوشتن )كۆتایی پێده‌هات، به كوشتنی كچانی پاكیزه‌یی كه چاره‌نووس راپێچی كۆشكی شه‌هریاری ده‌كردن، شازاده “الموتور” كه كه‌وتبووه ژێر ركێفی ئه‌ندێشه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌رێتیه‌وه، ره‌نگه شه‌هره‌زاد ته‌نها كه‌س بووبێت له ههرزاویهك شه‌وه، له ژێر ناوی گێڕانه‌وه(حیكایه‌ت خوانی) كرده‌وه‌ی توندوتیژی (كوشتنی)ی دواخستبێت. پڕه‌نسیپی شه‌هریار لهههزرا ویه‌ك شه‌وه، ئه‌وه‌یه (چیرۆكه‌كه بگێڕه‌وه ئه‌گینا ئه‌تكوژم)، وه ره‌نگه دڕندایه‌تی تاوان له ئه‌ده‌بدا، له وێناكردنی “راسكو لینكۆف پاڵه‌وانی “تاوان وسزا”ره‌نگبداته‌وه، به دانانی پلاندانان بۆ كرده‌ی تاوانكاری، دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی لۆژیك دایده‌ڕشت، وبه باوه‌ڕی خۆی هه‌ڵه‌كانی واقیع راست ده‌كاته‌وه، چونكه پیرێژنه ده‌وڵه‌مه‌نده رهزیلهكه شایانی ژیان كردن نیه، ئه‌و وه‌ك په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری وایه به ته‌وێڵی ژیانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی وێناكردنی تابلۆی “دوریان گرای”ی ئۆسكار وایڵد، جۆره جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك به‌دی ده‌كرێ كه: ( هونه‌ر ته‌نها بۆ هونه‌ره)، وهیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به گۆڕانه سلوكی وكۆمهڵایهتییهكانی تاكه‌وه نیه، كاتێك “دوری” هه‌وڵ ده‌دا تابلۆ زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی پارچه پارچه بكا، ئه‌و بهمكار ه و به ئاڕاسته‌یه‌كی كاریگه‌رانه جه‌سته‌ی هه‌نجن هه‌نجن ده‌كا، نه‌ك وێنه‌كه‌ی .به‌ڵكو وێنه‌ی هاوشێوه یا هاوتای توندوتیژی، له توقوسه تاریكه‌كانی “كۆڵن وڵسن”، زیاتر روون ده‌بێته‌وه كه یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی رۆمانه‌كه‌ی، سه‌ركێشی دهكاو به ئوتۆمبێله‌كه‌ی خه‌ڵك ده‌شێلێت ودهیانكات به ژێره‌وه، كاتێ پرسیاری هۆكاری ئه‌م كاره‌ی لێده‌كه‌ن،ده‌ڵێ: ئه‌وانه خه‌ڵكی زیاده‌ن وكه‌س پێویستی پێیان نیه…!، هه‌روه‌ها نموونه‌كان ته‌نها له‌م كه‌وشه‌نه له دونیای ئه‌ده‌بدا ناوه‌ستنه‌وه، به‌ڵكو توندوتیژی ده‌زێ تا شیعر و رۆمان وچیرۆك وگووتاریش بگرێته‌وه، جگه له هه‌ژموونی له سه‌ر هونه‌ره‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئێسته په‌یڕه‌وده‌كرێ، بریتیه له توندوتیژیه‌كی ئاماده‌كراو رێكخراو، له لایه‌ن هه‌ندێ له رژێمه خوێنڕێژهكانهوه ده‌رهه‌ق به خه‌باتگێڕانی مه‌ده‌نی وسڤیل، به تایبه‌ت له شۆڕشه میللیه گڵپهسهندوهكاندا، وه جارێكی دی خۆی تۆمار ده‌كاته‌وه، مادامێك له كرۆك وگهوههریدا نۆبه‌ره‌ی ئه‌م جۆره شۆڕشانه هه‌ڵده‌گرێ، تا پانتایه‌ك له نێوان دوو قۆناغدا جێ بهێڵێ: قۆناغی سه‌ركرده‌ی تاك ویهككهس، وقۆناغی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان، وئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ركرده تاكڕه‌وه خۆی وده‌ست وپێوهندهكهی به ته‌نگی هیچ دزێویهكهوه نه‌یه‌ن، كه له‌پێناوپاراستنی كورسی سته‌مكاری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ، وه له هه‌بوونی راگه‌یاندنێكی ساختهكاردا باره‌كه دژوارتر ده‌بێت ، كاتێ جه‌لاد ده‌كات به قوربانی، وقوربانیش ده‌كات به جه‌لاد.
ئیراده‌ی گڵپهسهندوو، كه پشكۆكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوانمه‌ردی گه‌نجه‌كان، و ئه‌گه‌رچی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌جه‌سته‌ی مرۆڤ داگیرساوه،كه له رووی سته‌م راپه‌ڕیوه، وه‌كی ئه‌وه‌ی”بوعزێزی” ئه‌نجامی دا، ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه له شێوازه‌كانی توندوتیژی ده‌رهه‌ق به خود، له‌بری دوورخستنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كی گشتگیری رۆژانه، كه بووه مایه‌ی فه‌راهه‌م بوونی فه‌زایه‌كی ئازاد وبه‌رفراوان ، هاوشان له ته‌ك له‌دایكبوونی فهزاگهلێكی تێك ئاڵاوی هاوشێوه كه روویانداوه، یا روو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش پێویستی به راگوزه‌رێكی دیكه‌یه له ئه‌ده‌ب ، تا خواوه‌ندی توندوتیژی سه‌ركۆنه بكا، وئیراده‌ی گه‌نجانیش چاودێری بكا، كه هه‌تا به‌هاری خۆی له نێو چنگه‌كانی توندوتیژی راسته‌قینه بچنێته‌وه، و شێوه تازه‌كانی بكێشێت.
راده‌ی به كارهێنانی كه‌ره‌سه‌كانی توندوتیژی گه‌یشتۆته دواترۆپك، به جۆرێ جێی سه‌رسوڕمان وباوهڕنهكردنه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌یبینین، بۆ نمونه ـ ده‌رهه‌ق به منداڵ تا ئاستی مردن، و بڕینی كۆئه‌ندامی نێرینه، كه كارێكی ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌ون وشه‌رمه‌زارییه، هه‌ندێك پێیانوایه” بوونه‌وه‌ری مرۆیی له گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا به توانای “زمان پاراوی وگه‌یاندن “له لهزهتو خۆشیه‌كانی جیاده‌كرێته‌وه، وه ئه‌و سنوورهدهبهزێنێ، كه ژیانی سروشتی نمونه‌یی بۆی ده‌یكێشێت، ئه‌و دهڵهشێرهی كه توندوتیژی له به‌رامبه‌ر كارمامزه‌كه موماره‌سه ده‌كا، ودهیگرێت له‌وێدا به مانای كرده‌ی كوشتن ئه‌نجام نادات، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی و بێچووه‌كانی خۆراكی چنگ ده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها له‌زه‌ت وحه‌زی سێكسی لای ئاژه‌ڵ به پێی داكه‌وتنی وه‌رزیی سنوورداره ، به‌ڵام مرۆڤ له‌م كۆتوبه‌نده ئازاده، و ئه‌وه‌ی لای ئاژه‌ڵ هه‌یه بریتیه له غه‌ریزه‌یه‌كی په‌نگخواردوو ،و ده‌وستێته سه‌ر جموجۆڵه سه‌ربه‌ستانه‌ی، به‌ڵام سه‌باره‌ت مرۆڤ ، ئه‌گه‌ر زیادڕۆیی وئیدمانی له مادهگازهمهنییهكان یاخود ماده هۆشبه‌ره‌كان كرد له‌م حاڵه‌ته‌دا ره‌نگه خۆی به داوده‌رمان ئالوده بكا، هه‌روه‌ك ده‌توانێ له توندتیژیدا خۆشی وسه‌رگه‌رمی وه‌رگرێ تا ئه‌وه‌ی بۆ مانه‌وه وگه‌شه‌كردن ونهشونومای پێویسته ببه‌زێنێ.
د.زیاد حه‌كیم پیێوایه: توندوتیژی له كارگه‌لێكی شاعیره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بووه‌ته واقیعێك و ناتوانرێت نكۆڵی لێ بكرێ ، ره‌خنه‌گران له مه‌ڕ وێنه‌ی ناوه‌ندگیری (سهنتهریاڵیزم)ی شیعره‌كانی “هارت كرین”وه سه‌رنجیان داوه، كه وێنه‌ی كاولكاریه‌كی سه‌راپاگیره، وله رێگه‌یه‌وه گوزارشت له ره‌تكردنه‌وه‌ی جیهانێك ده‌كا، كه به ده‌ست بۆشایی وكهموكوڕی ئه‌خلاقی كوشنده‌وه ده‌ناڵێنێ. هه‌روه‌ها له شیعره‌كانی(سیلیفیا بلات وجۆن وین) ، هه‌وڵه‌كانیان كه به ئامانجی ناسینی هۆكاره‌كانی توندوتیژی ودهرهنجامهكانی بوو، تا بووه مایه‌ی شۆڕشێك له توڕه‌یی ونائومێدی وشكست، و دواجار خۆكوشتن.
ره‌خنه‌گران دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه شاعیره‌كانی دوای جه‌نگ، به‌رپرسیارێتی دیراسه‌كردنی توندونیژی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان، بۆ ناساینی سروشتی توند وتیژی ، به جۆرێ بتوانرێ له ئایندا خۆ پارێزی لێبكرێ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێك له شاعیران توندوتیژی به سه‌رچاوه‌ی داهێنان وگۆڕان داده‌نێن، وه ئه‌وان پێیانوایه له خۆڵه‌مێشی ئه‌و كاولكارییه‌ی كه توندوتیژی خستوێتیهوه، ئه‌فراندنێكی بێگه‌رد وپاكژ ونوێیان دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌مه ئه‌و بیروڕایه‌یه كه “ولیام بتڵهر بیتس”له قه‌سیده‌كه‌ی” جه‌ژنی فه‌سحی 1916 دا گوزارشتی لێ‌كرد، و تێیدا له دایكبوونی “جوانیه‌كی تۆقێنه‌ر”
، له مناڵدانی ململانێی به‌رده‌وام وخوێناویدا وێنا ده‌كا.
*عوسمانی شێخ محیدین
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ جژور العنف ـ مقاربه تحلیلیه نفسیه ـ دیمتری أفیرینوس
2ـ الفن والعنف ـ محمود شاهین
3ـ توحش المجتمع أم أن العنف جز‌و من حچارتناـ ئولا غوسمان ـ ترجمه سامر جمیل رچوان
4ـ العنف فی اڵادب الانسانی أو لغتنا الدائمه ـ نعیم أبو شری
5ـ الملحق الپقافی لجریده الخلیج ـ السبت 18/6/2011
6ـ om www.ar.soparo.c
* له گۆڤاری 23 ژماره 7 بڵاوبووه‌ته‌وه.