چه‌په تیرۆرسته‌کان و موسڵمانه ئازادیخوازه‌کان …1
(ئه‌م وتاره له دوو به‌ش پێکهاتووه)
به‌شی یه‌که‌م
بابه‌ته‌که‌ی ڕۆژ ئەحمەد (ئازادی بۆ مەلا کرێکار، ئازادی هەموومانە) سه‌رنجی ڕاکێشام، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی منی تێدا هاتووه‌و له‌نزیکه‌وه به‌شێکم له‌پرۆسه‌که، به‌ڵکو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنی ئه‌و له‌مه‌ڕ ئازادیی ڕاده‌ربڕین و گوتاره جیاوازه‌کانی دین و ئایدۆلۆژیا له نێوان بیری ئێمه‌و ئه‌وو کۆمۆنه‌و دیموکراتیخوازه‌کاندا. ئه‌گه‌رچی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و درێژه‌و له داڕشتندا به‌سه‌لیقه‌یه و دیاره به‌ئاگایه‌و ده‌توانێت له‌کێشمه‌کێش و ناکۆکیه‌کاندا قسه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام پڕه له‌ده‌ربڕین و هه‌زارو یه‌ک کۆڵانی لابه‌لای کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شتێک به‌چه‌په‌کانی کورد بڵێ و مه‌سه‌له‌ی ئازادییه‌کانی ئینسان بخاته خزمه‌ت چه‌ندین پاساوی خۆی. وه‌ک زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌کانی تر چاویلکه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه‌ی له‌چاو نه‌کردووه‌و هه‌ندێک بابه‌تی تێکه‌ڵ کردووه که ده‌هێنێت به بابه‌تێکی کورتی من هه‌ندێک لایه‌نی ڕوون و ڕاست بکه‌مه‌وه.
گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت ئه‌و نۆ له‌سه‌ر ده‌ی بابه‌ته‌که‌ی ڕووی له چه‌په کورده‌کانه، زۆر که‌م نه‌بێت به‌لای که‌یسه‌که‌ی مندا نه‌چووه، دیاره چه‌په‌کان بۆ خۆیان به‌توانان و بۆچوونی فکری و ئایدۆلۆژی جیاواز به‌خۆیانیان هه‌یه‌و نازانم وه‌ڵامیان ده‌بێت یان نا به‌ڵام دڵنیام له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌بۆچوونه‌کانی (ڕۆژ)دا نین، به‌وه‌ی که من حه‌زم له‌سیاسه‌ت نییه‌و نه‌بووه‌و خۆم به‌دوور گرتووه، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م که به‌دحاڵیبونێکی گه‌وره له‌هزری نوسه‌ردا به‌رامبه‌ر به فه‌لسه‌فه‌و ئایدۆلۆژیه‌تی کۆمۆنه‌و کۆمۆنیسته‌کان به‌دی ده‌کرێت. جا ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت ئه‌م نوسه‌ره هه‌مان بابه‌تی نه‌وروژاندبێت و وه‌ڵامیان نه‌دابێته‌وه بێگومان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه چونکه به که‌یسه‌که‌ی خۆمدا به‌راوردی ده‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌رچی منی وه‌ک لایه‌نێک که‌یسه‌که نیشانداوه به‌ڵام به‌بارته‌قایه‌ک تێڕوانینی هه‌ڵه‌وه ڕایکێشاوم بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی گوتاره ئایدۆلۆژییه‌کانی و کردومی به ته‌ره‌فێکی کێشه‌که‌و له‌ناو ئایدۆلۆژیاکه‌ی ئه‌ودا بوومه‌ته گه‌مه‌ی ده‌ستی کۆمه‌ڵه که‌سانێک.
ئه‌و زۆری نوسیوه، ناکرێت و ناشبێت وه‌ڵامی هه‌مووی بده‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌کرێت ڕوونکردنه‌وه له بناغه‌ی هه‌ندێک فکرو بۆچوونی ئه‌و بده‌م که ده‌بێته ڕاستکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیواری له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه به‌رزکردوه‌ته‌وه. جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌که‌ی خۆم له ته‌واوی بابه‌ته درێژه‌که‌ی ئه‌و جیابکه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له چ گۆشه‌یه‌که‌وه له نوسینه درێژه‌که‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ڕوانم، ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی خواره‌وه‌ی کاکه ڕۆژ به نموونه ده‌هێنمه‌وه، نوسیوێتی:
(بەهەر پێوەرێ بێت مەلا کرێکار ئەوانەی نەکردووە کە ئەو ئیسلامییە ڕەسمیانەی کوردستان کردویانە و دەیکەن بەرامبەر ڕووناکبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کورد)
(ڕاستە کە مەلا کرێکار فەتوای کوشتنی شێرکۆ بێکەس و مەریوان هەڵبجەیی داوە..و..و به‌ڵام نایانکوژێت چونکه گەر مەلا کرێکار بەڕاستی بیویستایە شێرکۆ بێکەس بکوژێت، لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا ده‌یکوشت.)
(ئازادی مەلا کرێکار ئازادی ئێمەیە.)
(کەیسی فەتوادانی مەلا کرێکار، کە لە ڕابردوودا بووە و بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن، زۆر جیاوازە لەو فەتواو هێڕش و کوشتن و بڕینانەی مەلاکان لە نەوەداکان لە کوردستاندا دەیانکرد)
(کەیسی مەریوان هەڵه‌بجەییش کەیسێکی زۆر تایبەتە. مەلا کرێکار پێی وایە مەریوان هەڵه‌بجەیی سوکایەتی بە ئیسلام کردووەو ئیدی فەتوای لەسەر دا..و..و کاتێک کە من بەرگری لە مافی دەڕبرینی هه‌ڵه‌بجه‌یی دەکەم پێویسته بگوترێت ئەوەندەی کە دەزگا ئیسلامیەکانی دیکەی کوردستان و دامەزراوە ڕەسمییەکان فەتوایان لەسەردا و هانی خەڵكیان لە دژی دا ، ئەوەندەی ڕادیۆ و میدیا و کەناڵەکانی سیاسییە ئیسلامییە ڕەسمییەکان ئەمەیان لە دژی ئەو نووسەرە دژە-ئاینییە لە بەرنامە ڕاستەوخۆکانیاندا مەلا کرێکار هیچی نەکرد.)
(مەلا کرێکار لەسەر هیچ کردیەیکی بەناو “تیرۆریستی” سزا نەدراوە بەڵکو لە سەر کۆمێنتێکی بەگری لەخۆکردن کە وەرگێڕاوە بۆ “هەڕەشە”)
(ئاسانە تێبگەین کە کێ لە پشتی چاپکردنی کتێبەکانی مەریوان هەڵەبجەیییەوە بوو)
(ئەرکی هەمووانە بەرگری لە ئازادی کرێکار و سیاسیە موسوڵـانەکان بکەین)
(من لەگەڵ بۆچوونەکانی مەلا کرێکاردا نایەمەوە، وەلێ ڕوون و ئاشکرایە کە سزادانی وی (مه‌لا کرێکار) بە پێنج ساڵ زیندانیکردن لەسەر گوتەیەک بەرتەسکردنەوەی خودی گوتنە،)
( لیرەشەوەیە دەڵێم ئازادی کەن هەر ئێستا و بۆ بەرنامە راستەوخۆکان بنگهێشتی بکەن، با خۆی و بۆچوون و کەیسەکەی و بەشداربوانی بە ئازادی و ڕاشکاوی و ڕوونی، خۆیان بدوێن، کۆمەڵگەش دایالۆگیان بکات، تا بڕیاری دایالیکتیانە، عادیلانە، ئاشتیانە، دیموکراتیانە لەسەر بابەتەکان بدرێن.. با هەوڵبدەین ببینە بنیاتنەری ئەو مینبەرەی کە مەریوان هەڵه‌بجەیی و مەلا کرێکار و شێرکۆ بێکەس و ئەوانی دی تیایدا بتوانن بەرامبەر بەیەک ئازادانە بۆچونەکانیان دەرببڕن، تا کۆمەڵگە لێیان تێبگات و عادیلانە بڕیریان لەسەر بدات)
ڕۆژ، سه‌باره‌ت به که‌یسه‌که‌ی مه‌لا کرێکار زۆری وتووه‌و به پێنج به‌شی درێژ ئه‌وجا ته‌واوی کردووه، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌که‌یه‌وه تا کۆتاییه‌که‌ی مه‌لا کرێکار وه‌ک خه‌باتگێڕێکی سیاسی ده‌بینێیت، وه‌لێ ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه هه‌ڵبژێردراوه‌یه که‌له نوسینه‌که‌ی ڕۆژدا سه‌باره‌ت به من و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌ده‌وری مندا هه‌یه‌تی.
هه‌رکه‌س ده‌لاقه‌یه‌ک به‌نوسینه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا بکات و لێوردبوونه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی بۆ تێزه‌کان هه‌بێت بۆی ده‌رده‌که‌وێت تا ڕاده‌یه‌کی باش چه‌مک و مانا‌و پرۆسه‌ی (ئازادیی ڕاده‌ربڕین) بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی جیاجیا به‌کاربراوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئازادیی ڕاده‌بڕین به‌رهه‌مێکی مێژوویه‌و هه‌موو تاکێک و کۆمه‌ڵێک و کۆمه‌ڵگایه‌ک پشکی له‌ده‌رکه‌وتن و په‌ره‌پێدانیدا هه‌یه‌و به به‌رهه‌می تاکێک ناناسرێت، هه‌رکه‌س ئاره‌زووی کردبێت خۆی به‌خاوه‌نی زانیوه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌کاری هێناوه. ئه‌م به‌کاربردنه‌ش تێکه‌ڵی ته‌واوی گوتاره هه‌مه‌چه‌شنه‌کان بووه، هه‌ر پارتێکی سیاسی، هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی پیشه‌یی، جه‌ماوه‌ری، دیموکراتی، تۆتالیتاری، ته‌نانه‌ت ئابووری و زانستی و کۆمه‌ڵاتیش بگرین، به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌لا بووه‌ته بابه‌تێکی گرنگ و بایه‌خدار، تێیاندایه له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریانه‌ی خۆی به‌کاریان هێناوه، هه‌روه‌ها تێشیاندایه له‌دژی ماده‌و بڕگه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ به‌کاریان هێناوه.
ڕاسته که هه‌موومان باسی ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاستره که زۆرێکمان به‌مانا بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئاشنا نین.! هه‌موومان به‌شوێن پرۆسه‌کانی ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ین به‌ڵام که‌ممان توانیومانه تێکه‌ڵی ئه‌خلاقه‌کانی ببین. ئه‌گه‌رچی ئه‌م چه‌مکه له‌سه‌ره‌تاو له‌کۆتایدا له‌لایه‌ن خودی ئینسانه‌وه بۆ ژیانێکی ئابڕومه‌ندانه‌ی ئینسان هاتۆته به‌رهه‌م، به‌ڵام له ئێستاداو به‌تایبه‌ت له‌کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کاندا، که‌پاش که‌مێکی تر لێی ده‌دوێم، ئازادیی ڕاده‌ربڕین وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ ته‌حقیرکردنی خودی ئینسانه‌کان به‌کارده‌برێت. ئایینزاکان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌سته‌مۆی ئه‌م چه‌مکه‌یان کردوه که به‌شێوازێک خۆی بئاخنێته نێو گوتار‌و شیکردنه‌وه شه‌رعیه‌کان و وای لێ بکه‌ن که وێنه‌یه‌کی سیاسی هه‌بێت یان وه‌ک وێنه‌یه‌کی تری گوتاری ئایدۆلۆژی ده‌ربکه‌وێت زیاتر له‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی مێژوویی مه‌عریفی بێت. ئێستا ململانێکانی دونیای ئه‌م چه‌مکه له‌نێوان هه‌ردوو گوتاری ئایین و ئایدۆلۆژیادا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌خت سه‌نگه‌ریان له‌یه‌ک گرتووه‌و زۆرترین به‌کارهێنه‌ری له‌ناو ئه‌م دوو گوتاره‌دا جێیه‌کیان بۆ خۆیان داگیرکردووه، له‌کاتێکدا ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ده‌ستکه‌وتی گوتاری ئایدۆلۆژییه نه ئایینی، به‌ڵکو به‌رهه‌مێکی شارستانی و فکری و فه‌رهه‌نگیی مێژووییه، سه‌رتاپای مێژوویه‌کان تێیدا به‌شدارن، ئه‌وه‌ی پشکی سه‌ره‌کی و شێری له‌به‌دیهێنانی ئازادیه‌کاندا هه‌بوبێت ته‌نهاو ته‌نها چه‌پڕه‌وه‌کان و ڕه‌خنه‌گرانی مه‌عریفین، ئه‌وه‌شی به‌شدار نه‌بوبێت له دروستکردنی ئه‌م ئازادیه‌دا به‌ڵکو تا سه‌ر ئێسقان دژایه‌تیشی کردبێت، ته‌نها و ته‌نها ئاین خوازه‌کانن.
مه‌به‌ستمه بڵێم: ده‌رباره‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین زۆر وتراوه، زۆر نوسراوه‌و زۆرمان بیستووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه کاری له‌سه‌ر یه‌ک جه‌مسه‌ری چه‌مکه‌که کردوه ئه‌ویش ده‌ربڕینه‌که‌یه، ئیتر زۆر به‌ئاسته‌م کاری له‌سه‌ر دیوه‌که‌ی تری کراوه که چۆن ئه‌م ئازادیی ڕاده‌ربڕینه (قبوڵ) بکرێت. له ڕاستیشدا وایه له پێگه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا جیاوازیه‌ک نییه له‌نێوان ده‌ربڕین و قبوڵکردندا.! ڕه‌نگه، به‌پێی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵگاکان، ده‌ربڕینه‌که یاخود قبوڵکردنه‌که‌ی باڵانسی نه‌بێت و لایه‌کیان که‌مێک سه‌ختتر بێته پێش، به‌ڵام ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌تمییه که چه‌ندێک په‌یوه‌ندی به‌ده‌ربڕینه‌وه هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به‌قبوڵکردنه‌که‌وه هه‌یه، هه‌ردووکیان یه‌ک مه‌سیجیان هه‌یه‌و به‌هه‌ردووکیانه‌وه یه‌ک مانا ده‌به‌خشن.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم وێنه‌یه‌کی زۆر ساده‌ی ناو دادگاکه به نموونه بهێنمه‌وه تا بزانین ئه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار کردویه‌تی و رۆژ ئه‌حمه‌د به ئازادیی ڕاده‌ربڕینی ده‌زانێت، ده‌چێته کوێی مانا حه‌قیقیه‌کانی چه‌مکه‌که‌وه:
رۆژ پێی وایه ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌شیر کردویه‌تی ئازادیی ڕاده‌ربڕین نییه به‌ڵکو فتوای کوشتنه‌و بووه هۆی کوشتنی دوو ئینسان، شاپور قابیل، که پێش ئه‌وه‌ی دوو که‌سایه‌تی سیاسی بن دوو چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار ئازادیی ڕاده‌ربڕینه.!
له یه‌که‌م ڕۆژی دادگاکه‌وه هه‌ستم نه‌ده‌کرد مه‌لا کرێکار کوردێکی ئازادیخواز بێت.! (لێره‌دا به مه‌به‌ست نوسیومه کوردێکی ئازادیخواز چونکه گوتاری ڕۆژ ئه‌حمه‌د شێوازێکی کاڵوکرچی ئایدۆلۆژیه‌و که‌هیوادارم به‌م نموونه‌یه هزرو بیری من بۆ ئازادیی بخوێنێته‌وه) ڕیشێکی عه‌ره‌بیی ئیسلامیی هه‌بوو، بیرکردنه‌وه‌یه‌کی عه‌ره‌بیی ئیسلامیی هه‌بوو، جلوبه‌رگێکی عه‌ره‌بیی ئیسلامیی پۆشیبوو، به‌ئه‌خلاقێکی عه‌ره‌بیی ئیسلامییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد، ناوی خۆی و باوکی و باپیری عه‌ره‌بیی ئیسلامیی بوون، پێش چه‌ند ڕۆژێک له چاوپێکه‌وتنێکدا داوای کردبوو بینێرن بۆ سۆمال، لێیان پرسی بوو بۆ، وتبووی سۆماڵییه‌کان فێری عه‌ره‌بی ده‌که‌م، هه‌روه‌ها له‌ناو دادگاکه‌شدا کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌و دانپێنانی خۆی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بدا له ناوچه‌ی هۆرامان منداڵیان فێری قورئانی عه‌ره‌بی و ته‌قینه‌وه له‌جۆری عه‌ره‌بی ئه‌فگان ده‌کرد، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ناو هۆڵه‌که‌دا یه‌ک وشه‌ی کوردی به‌زاریدا نه‌هاته خواره‌وه به‌ڵکو هه‌ر به‌عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌کردو ته‌نانه‌ت وه‌رگێڕه‌کانیشی عه‌ره‌ب بوون، هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که له کوردستان له‌دایک بووه ده‌نا هیج شتێک ئه‌و ئینسانه‌ی به کورد‌و کوردستانه‌وه گرێ نه‌ده‌دا. به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌مانه بیری منی بۆلای ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕق و کینه نه‌بردو وه‌ک مرۆڤێک مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کرد‌و سه‌رباری تێڕوانینی ئه‌و بۆ من له ته‌واوی وته‌و وه‌ڵامه‌کانی خۆمدا جگه له (به‌ڕێز کرێکار) به‌هیچ ناوێکی تر با‌نگم نه‌کردو ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیشم وابوو که زیندان بۆ ئه‌و هیچ سودێکی نییه‌و ده‌بێت به‌شوێن چاره‌سه‌رێکی تردا بگه‌ڕێین.
ئه‌م دیمه‌نه له‌هزرو ئه‌خلاقی مندا ئاوایه: چه‌مکی ئازادیی ڕاده‌ربڕین قسه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانه که ئازادبن له‌وه‌ی هه‌رچی ئه‌وه‌ی له‌بیرکردنه‌وه‌و ده‌روونیاندا هه‌یه بتوانن ده‌ریببڕن و به‌کرداریش بینوێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که کرێکار باوه‌ڕی پێ بوو هه‌روه‌ها به کرداریش نواندی..!! هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ریش ئه‌و توانا فکری و ئه‌خلاقیه‌ی هه‌بێت که قبوڵیان بکات.! وه‌ک ئه‌وه‌ی من که له‌ڕووی فکری و ئه‌خلاقیه‌وه ئه‌م ده‌ربڕینه فکری و ئه‌خلاقیه‌ی ئه‌وم قبوڵ کرد.!! هه‌رچه‌نده جه‌مسه‌رێک له‌جه‌مسه‌ره‌کانی به‌هێز بێت به بوونی لاوازیی له‌جه‌مسه‌ره‌که‌ی تری‌دا نه‌خشه‌ی بناغه‌که کاڵوکرچ ده‌هێنێت و ئه‌نجامی پرۆسه‌که ناته‌واو ده‌رده‌چێت. ده‌ربڕو وه‌رگر ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و به‌هه‌ردووکیانه‌وه ده‌توانن ئاماژه‌ی ڕاسته‌قینه به‌بوونی ئازادیی ڕاده‌ربڕین له‌و کۆمه‌ڵگایه‌کداو له‌و بارودۆخه‌دا بده‌ن.
لێره‌وه مه‌لا کرێکار ئازاده بیر له چی ده‌کاته‌وه‌و چۆنی ده‌رده‌بڕێت، ئازاده ڕه‌خنه بگرێت و ئازاده له پۆشین و له گوتن و له خۆپێشاندان و له تۆماکردنی سکاڵاش، له‌گه‌ڵیشیدا کۆک ده‌بم، ئه‌م ده‌ربڕینه‌شم له خۆوه نییه‌و هه‌روا وه‌ک ڕۆژ به‌سه‌ر پێوه نایدرکێنم، به‌ڵکو پێش ئه‌وه‌ی دادگاییه‌که ده‌ست پێ بکات به نوسراوێکی ڕه‌سمی بڵاوم کرده‌وه که من هیچ کێشه‌یه‌کی شه‌خصیم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نییه، مه‌لا کرێکاریش ئه‌و نوسینه‌می ته‌رجه‌مه کردبوو له هۆڵه‌که‌دا هاواری ده‌کرد مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی کێشه‌ی شه‌خصی له‌گه‌ڵ من نییه‌و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه، به‌ڵگه‌که‌شی دایه ده‌ست دادوه‌ر، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی باسی یه‌کێک له جوانیه‌کانی من ده‌کات چه‌ند جارێکیش هه‌ڵوێسته‌که‌ی منی دووباره کرده‌وه. به‌ڵام مه‌لا کرێکار ئازاد نییه هه‌ڕه‌شه له ژیانی من بکات و هه‌ڕه‌شه له ژنان بکات و هه‌ڕه‌شه له ئه‌منی قه‌ومی نه‌رویج بکات و ژیانی چه‌ندین که‌س بخاته مه‌ترسییه‌وه…!!
ڕۆژ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری یه‌که‌مدایه که هه‌موو که‌س ئازاده ڕای خۆی ده‌رببڕێت، بۆیه پشتگیری له من و شێرکۆ بێکه‌س ده‌کات ڕای خۆمان ده‌رببڕین، هه‌روه‌ها پشتگیری له مه‌لا کرێکاریش ده‌کات که ڕای خۆی ده‌رببڕێت، تا ئێره نه من و نه شێرکۆ و نه مه‌لا کرێکار‌و نه هیچ نوسه‌رێکی ئازادیخواز دژی ناوه‌ستینه‌وه، به‌ڵام کاتێک که ده‌گاته نیوه‌که‌ی تری، به‌شه‌که‌ی تری ئازادی ڕاده‌ربڕین، که قبوڵکردنه، ده‌بینه دوو گروپ، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نییه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ مه‌لا کرێکاره.! پێی وایه مه‌لا کرێکار که له‌به‌رامبه‌ر قبوڵ نه‌کردنی ئازادیڕاده‌ربڕیندا بۆی هه‌یه بیر‌و ڕه‌فتاری توندوتیژی بنوێنێت!! لای ڕۆژ ئه‌مه‌ش هه‌ر پێی ده‌گوترێت ئازادی ڕاده‌ربڕین.!! به مانایه‌کی تر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌لای ڕۆژ ئه‌حمه‌د ده‌بێته ئازادیی به‌یان و هه‌موو که‌س ئازاده هه‌ڕه‌شی کوشتن بکات و گیان و ژیانی به‌رامبه‌ر بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ڕۆژ ئه‌حمه‌د له نوسینه‌که‌یدا خۆی به‌شێوه‌یه‌ک نیشانی ئێمه ده‌دا که‌موسڵمان نه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه چه‌ند په‌ره‌گرافێک له‌بابه‌ته‌که‌ی ده‌ربهێنین ئیتر ته‌واوی نوسینه‌که‌ی که‌سێکی گۆشه‌گیرو ملکه‌چ به‌ئه‌خلاقی ئیسلام نیشانی ئێمه ده‌دا که سه‌رسام بێت به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌توانایه‌کی کاریزماییان له‌ده‌ربڕین و هه‌ڵوێستی ئاییندا هه‌یه له‌وانه مه‌لا کرێکار.! باوه‌ڕم وایه که قورئان و حه‌دیس و مێژووی ئیسلامی نه‌خوێندوه‌ته‌وه‌و وه‌ک موسڵمانه‌کانی تر ته‌نها گوێبیست بووه‌و قسه‌ی بۆ کراوه، خۆی ئیسلامی نه‌خوێندوه‌ته‌وه به‌ڵکو بۆیان خوێندۆته‌وه، خۆی به‌شوێن مانا‌و ته‌فسیره‌کانیدا نه‌گه‌ڕاوه به‌ڵکو بۆیان شیکردۆته‌وه‌و خۆی مێژووه‌که‌ی نه‌خوێندۆته‌وه به‌ڵکو که‌سانی وه‌ک مه‌لا کرێکار و پیاوه‌کانی بۆیان باس کردووه.! ته‌نانه‌ت مێژووی نزیکی کوردستانیشی نه‌خوێندوه‌ته‌وه‌و نازانێت له‌دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌و کاته‌ی که مه‌لا کرێکار له کوردستان بوو، به‌هۆی گوتاره خوێناوی و ئاگراویه‌کانی کرێکاره‌کانه‌وه چ مه‌ینه‌تیه‌ک ڕوویدا، به‌تایبه‌ت بۆ ژنان.! ئه‌و نازانێت که لووت و گوێی عه‌شاماتێک خوشک و دایکه‌کانمان بۆچی بڕدران و له‌به‌ر خاتری کێ و بۆ کێ بڕدران.! بێئاگایه له‌وه‌ی ده‌یان نوسه‌رو هونه‌رمه‌ند بۆچی تیرۆر کران و بۆچی کوردستانیان جێهێشت.!! بێ ئاگایه له‌وه‌ی گوتاری دینی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ئیسلام به‌تایبه‌تی، له‌به‌رده‌م قبوڵکردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا جێیه‌کی نییه تێیدا دا‌نیشێت، ناوه‌ڕۆک و کرۆکی گوتاری ئیسلام، به‌هۆی به‌شێک له پێوه‌ره‌کانی باوه‌ڕو هه‌بوونی ئایه‌تگه‌لێک له قورئاندا، هه‌موو ئه‌و ده‌روازانه‌ی له‌هزری موسڵماناندا داخستووه که ده‌بنه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌مکی ئازادیی ڕاده‌ربڕین له‌بیرو فکرو کرداریاندا.
پیاوانی ئایینی هه‌وڵی بێ وچانیان داوه سوود له‌و پێگه سفره مه‌عریفیه‌ی هه‌ندێک له‌خه‌ڵکی سڤیل وه‌ربگرن بۆ ئاراسته‌کردنی گوتاری بنه‌ڕه‌تیی خۆیان، وه‌ک پێشینه‌کانیان ته‌نها باسیان له یه‌ک دیوی ئازادی‌دا هه‌یه، ئه‌ویش له ده‌ربڕینه‌که‌دایه نه‌ک له قبوڵکردنه‌که‌داو له‌و دیوه‌ی که ده‌ربڕینه‌که‌شی تێدایه مه‌رجیان هه‌یه.! له دیوی یه‌که‌مدا که ده‌ربڕینه ده‌ڵێن: ئازادیت له‌وه‌ی که ده‌یڵێیت به‌ڵام ئازاد نیت له‌وه‌ی که چۆن ده‌یڵێیت.! ئازادیت له چه‌ندایه‌تیه‌کانی به‌ڵام ئازاد نیت له جۆره‌کانی، تۆ ئازادیت به‌ڵام له‌و سنووره‌ی که دینه‌که‌ی ئێمه بۆی کێشاوه، به‌و شێوازه‌ی که ئه‌قڵی پیاوانی دین قبوڵیانه، به‌و شێوازه‌ی که‌له‌گه‌ڵ کلتورو نه‌رێتی ئیمانی ئێمه‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه، نه‌ک ئه‌و ئازادیه‌ی که مرۆڤ سنووری بۆ کێشاوه. له دیوه‌که‌ی تریشیدا که قبوڵ کردنه‌که‌یه ده‌ڵێن: هه‌ر ده‌ربڕینێک که سنووره‌کانی ئێمه‌ی تێپه‌ڕاند ده‌چێته خانه‌ی سوکایه‌تیه‌وه‌و سزای له‌سه‌ره. تۆ ده‌توانیت بڵێیت ئیسلام ئایینی خودا نییه‌و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ وێنه‌یه‌کی خه‌یاڵێن، تۆ ده‌توانیت له‌ماڵه‌وه یان له‌شوێنێکی چۆڵدا ئه‌م قسانه‌ت بکه‌یت و ده‌توانیت هاوار بکه‌یت که پێگه‌ی هه‌موو ئاینه‌کان سه‌رچاوه‌یه‌کی خورافییان هه‌یه، تۆ ئازادیت له‌درکاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ت به‌ڵام ئازاد نیت به‌و شێوازه‌ی که خۆت پێت خۆشه ده‌ریببڕیت.! ده‌ربڕینی ئه‌مانه ده‌بێت به‌ته‌نها خۆت گوێت لێیان بێت، نه که‌س گوێی له‌و ده‌نگه‌ت بێت و نه که‌س چاوی له‌و کرده‌یه‌ت بێت، ده‌بێت شێوازێکت هه‌بێت که ئایین و ئاینزاکان پێی ڕازی بن. به‌م پێیه بێت که ڕۆژ پستگیری ئه‌و ده‌کات که‌واته سزادانی که‌سانێک که بابه‌تیان له‌سه‌ر ئیسلام نوسیوه‌و خۆیان واته‌نی سوکایه‌تیان کردووه ئازادیی ڕاده‌ربڕینه.!!
ڕۆژ که ده‌ڵێت ئازادی مەلا کرێکار ئازادی ئێمەیە، ڕاست ناکات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له وشه‌ی (ئێمه) له موسڵمانه‌کان بێت ئه‌وه قسه‌م نییه، ئه‌گه‌ر نا من نازانم مه‌به‌ستی له کێیه که ده‌ڵێت ئێمه.!؟ ئه‌و ئێمه‌یه منی تێدا نیم..!! چونکه مه‌لا کرێکار له ده‌ره‌وه‌ی زینداندا هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ کردم و ئێستاش که له‌زینداندایه ده ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ژیانی خستومه‌ته مه‌ترسییه‌وه‌و له زینداندا بێت یان نا سه‌ره‌تاییترین مافی ژیانی منی خستۆته ژێر سێبه‌ری ئایه‌ته خوێناویه‌کانه‌وه.! ئه‌و ئێمه‌یه عه‌بدولخالق مه‌عروفی براو مامۆستاکه‌می تێدا نییه، ئه‌و ژنانه‌ی تێدا نییه که‌به‌ناوی ناموسپه‌رستییه‌وه کردیانن به تونی حه‌مامه‌کانداو سوتاندیانن.! ئه‌و ئێمه‌یه شاپورو قابیل، فه‌رهاد فه‌ره‌ج، ڕێزان و دوعا‌و شێرکۆ بێکه‌سی تێدا نییه.! ئه‌و ئێمه‌یه ئێمه‌ی ڕاسته‌قینه نییه.!! ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت بڵێین ئه‌وه ئازادیی ڕاده‌ربڕین بوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌تیرۆرو سه‌ربڕین گه‌یاند.!
هه‌ست ده‌که‌م زۆرێک له‌خوێنه‌ران بێ‌ئاگان له‌وه‌ی له دادگاییه‌که‌دا چی گوزه‌را.؟ بۆ چاوڕوونی با که‌مێک زانیاری دروست له‌سه‌ر که‌یسی زیندانیه‌که‌ی ئه‌و باس بکه‌ین. ئێستا مه‌لا کرێکار سزای یاسایی دراوه به‌پێنج ساڵ زیندان و قه‌ره‌بووی ماڵی، به‌ڵام ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه به‌ڵکو پاش پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌وجا که‌یسه‌که‌ی یه‌کلایی ده‌بێته‌وه. تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌دژ نه‌کراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیستراوه‌و پیاوه‌کانی ئه‌و هه‌وڵیان بۆ داوه ئه‌وه‌یه که ئه‌و له‌سه‌ر به‌رگریکردن له ئیسلام ئێستا له‌زینداندایه نه‌ک له‌سه‌ر شتی تر و ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر به‌و سوکایه‌تیه‌ی که‌به‌ئیسلام کراوه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که قورئانیان سوتاندووه، هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌سنووری ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا ئاشکرا کردووه به‌ڵام وڵاتێکی به‌ناو دیموکراتی به‌ناوی نه‌رویج ئه‌م ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌ی لێ قبوڵ نه‌کردووه‌و ته‌رجه‌مه‌ی کردووه بۆ هه‌ڕه‌شه بۆیه زیندانی کراوه. به‌شێوه‌یه‌کیش پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێت که زیندانیه‌که‌ی ئێستای مه‌لا کرێکار وا که‌وتۆته‌وه، ته‌نهاو ته‌نها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قورئان سوتاندن بێت نه‌ک شتی تر.! له‌کاتێکدا ئه‌و له‌سه‌ر سوکایه‌تی به‌ئیسلام و له‌سه‌ر به‌رگریکردنی ئه‌و له‌مه‌ڕ قورئان سوتاندن ئێستا زیندانی نییه به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئه‌و بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی له‌سه‌ر وڵاتی نه‌رویج بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ سزا دراوه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه:
دوا به دوای خوێندنه‌وه‌ی سزاکه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی و داوای ئه‌و به‌تێهه‌ڵچوونه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و له‌شه‌ودا ده‌چێته ناو به‌رنامه‌ی پاڵتاک و له‌ژووره‌که‌ی خۆیدا به لایه‌نگران و دۆستانی خۆی ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر له کوردستان یان عێراق نه‌رویجیه‌ک بفڕێنن، ئیتر ده‌وڵه‌تی نه‌رویج داوا له من ده‌کات که چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌مه بکه‌ین، منیش پێیان ده‌ڵێم که ده‌بوو پێشتر بیرتان له‌م حاڵه‌ته بکردایه‌ته‌وه..و..و..و )
به داخه‌وه‌م که ئێستا ده‌نگه‌که‌م له‌لا نییه تا کتومت وه‌ک خۆی بۆتان بنوسمه‌وه، به‌ڵام ماناکانی له‌م چه‌ند وشه‌یه ده‌رناچێت که من بۆم نوسیون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش موخابه‌راتی نه‌رویجی ده‌ستگیری ده‌کات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت چونکه ئه‌مه هه‌وڵدانه بۆ کرده‌ی توندوتیژی و ڕێنیشاندانه به لایه‌نگره‌کانی بچن نه‌رویجیه‌کانی عێراق بفڕێنن و دواتر به ئازادیه‌کانی مه‌لا کرێکار بیگۆڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیه قه‌ومیه‌کان، که بۆی هه‌یه چه‌ندین ساڵ زیندانی بکرێت، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکار که‌میان کردۆته‌وه بۆ هه‌شت هه‌فته که‌لێره‌دا جێی باسکردنی نییه‌و بڕواش ناکه‌م مه‌لا کرێکار بزانێت بۆ.؟! باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر کاک ڕۆژ زانیاری و هه‌واڵی زیاتری له ده‌ره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی موسڵمانان بخوێندایه‌وه ئه‌م ڕاستیانه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وت.
خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له ته‌نها پێنج ساڵه‌که‌یه ئه‌وه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌رده‌ست من و خودی مه‌لا کرێکاریش، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن سزا دراوه نه‌ک به‌رگریکردن له سوتاندنی قورئان.!! به‌ڵکو له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌شی که بۆ به‌رگری له سوتاندنی قورئان کردوونی که‌مترین سزا دراوه.! له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ی منیش که‌مێک زیاتر‌و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌رویجیش زیاتر له هه‌موومان. با بزانین چۆن.!؟
دوو که‌س چه‌ند سوره‌تێکی قورئانیان سوتاندووه، سوره‌تی ئه‌نفال و سوره‌تی ژنان(النساء)، ئه‌و سوره‌تانه، به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیان، ته‌وهینیان به میلله‌تی کورد کردووه چونکه جینۆسایدی کردوون، هه‌روه‌ها ته‌وهینیان به ئافره‌ت کردووه که مێژووی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌یان کردووه به مێژوویه‌کی خوێناوی. کرێکاریش فتوای کوشتنی هه‌ردووکیانی دا. به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌تی نه‌رویج ئه‌نجامی داوه سوتاندنی ئه‌و سوره‌تانه ناکاته سوتاندنی قورئان که‌دژایه‌تی ئیسلامی پێ بکه‌ن به‌ڵکو شێوه ده‌ربڕینێکی پڕ له‌ئازاری دوو مرۆڤه که به‌هۆی ئه‌و سوتاندنه‌وه گرژی و هه‌ڵچوونی باری ده‌رونی خۆیان دامرکاندوه‌ته‌وه‌و زه‌ره‌ریشیان له‌که‌س نه‌داوه، هه‌روه‌ها له هیچ شوێنێکی قورئانیشدا نه‌هاتووه، که‌ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌ک سوره‌ت به‌ڵکو هه‌موو قورئان بسوتێنێت، بکوژرێت، بۆیه دادگا پێی وابوو ده‌کرا کرێکار به‌رگری لێبکردایه به‌ڵام به‌شێوازه‌کانی تر، به نوسین، به خۆپێشاندان، به سکاڵای یاسایی..و..تاد، نه‌ک به‌هه‌ڕه‌شه‌و فتوای کوشتن و هاندانی خه‌ڵکی بۆ کوشتنیان. بۆیه نزیکه‌ی ساڵێک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی دژ به‌و دوو که‌سه سزای یاسایی بۆ بڕیار درا.
منیش کتێبێکم نوسیبوو، موسڵمانه‌کان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوکردنیه‌وه کردیانه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئایینی و گرژییان دروست کرد تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له شار‌و شارۆچکه‌کاندا خۆپێشاندان بکرێت و فتوای کوشتنم بڵاو بکرێته‌وه. منیش هه‌ڵهاتم و له نه‌رویج گیرسامه‌وه. به‌ڵام ڕاکردنه‌که‌م چاره‌سه‌رێکی کاتی بوو، چونکه لێره‌و له‌وێ، هه‌ندێک له پیاوانی ئایینی و هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه‌کان به به‌رده‌وامی پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ کتێبه‌که‌م کرد به ڕاده‌یه‌ک که کار بکاته سه‌ر زۆرێک له موسڵمانان به کاک ڕۆژ ئه‌حمه‌دیشه‌وه که‌وا بزانن من سوکایه‌تیم به ئیسلام کردووه.! ئه‌گه‌ر کاک ڕۆژ له ده‌نگی مه‌لا کرێکاره‌وه هه‌واڵه‌که نه‌گواستایه‌ته‌وه بۆ ناو نوسینه‌که‌ی خودی خۆی و کتێبه‌که‌می بخوێندایه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌ڵوێستێکی تری ده‌بوو چونکه ئه‌و ده‌ربڕینه بارازاڕیانه نادۆزێته‌وه که باس کراون هه‌روه‌ها سوکایه‌تیکردن ئه‌وه نییه که پیاوانی ئایین بۆیان داڕێژاوین. به‌هه‌ر حاڵ دوای دوو ساڵ و له‌پڕێکدا مه‌لا کرێکار فتوای کوشتنم ده‌رده‌کات، گوایه من وتومه‌و نوسیومه مناره‌ی مزگه‌وته‌کانتان (هین)ی منن و گومه‌زه‌کانیشی (گون)ی من، یاخود وتومه‌و نوسیومه میز به قورئاندا ده‌که‌م.
دروستکردنی ئه‌م ده‌ربڕینه بازاڕییه‌و هه‌ڵپه‌کردن بۆ سوکایه‌تی پێکردنم و له‌به‌رچاوخستنی کتێبه‌که‌م له‌به‌رده‌م خوێنه‌رانداو دواتر هه‌وڵدان بۆ کوشتنم له‌لایه‌ن پیاوانی مه‌لا کرێکاره‌وه وای له‌من کرد که سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکه‌م. له دواهه‌مین ڕۆژداو داوی لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد دادوه‌ر بڕیاریدا:
پاش لێکۆڵینه‌وه‌و وردبینیمان له کتێبی (سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا) دادگا هیچ گومانێکی نه‌ما که ئه‌و کتێبه دووره له‌و ده‌ربڕینانه‌ی مه‌لا کرێکار باسی کردوون هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ک بابه‌تێکمان نه‌دۆزییه‌وه که سوکایه‌تی به ئیسلام بکات یاخود هیچ شتێکی وامان نه‌دۆزیوه که مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ئیستفزازی مه‌لا کرێکاری پێ کردبێت و وای لێ بکات بیجوڵێنێت تا فتوای کوشتی بدات، له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی کرێکار که ده‌رهه‌ق به مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی کردویه‌تی زیندانیش ده‌کرێت و ده‌بێت ڕێزیش بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی بگێڕێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ش نزیکه‌ی ساڵێکیش زیندانی و قه‌ره‌بووی ماڵی سزا درا.
که‌یسی سێهه‌میش ئافره‌تێکی نه‌رویجی بوو، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه دواتر بووه وه‌زیرو وه‌ک به‌رپرسیارێتی خۆی داوای له پۆلیس کردووه که یاسای ده‌رکردنی کرێکار جێبه‌جێ بکه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌لا کرێکار فتوای کوشتنی ئه‌ویش ده‌دات.
له دادگاشدا کرێکار فتواکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌حب کرده‌وه، کاتێک که پرسیارێکیان لێکرد بۆچی، له وه‌ڵامدا وتی من هیچ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌دا نییه‌و وه‌ک ڕێکه‌وت ناوی ئه‌و به ده‌ممدا هاتووه،
پرسیاریان لێ کرد هه‌ر که‌سێکی تر داوای جێبه‌جێکردنی یاساکه بکات ئه‌وه فتواکه‌ی ده‌یگرێته‌وه‌و گرنگ نییه هه‌ر که‌سێک بێت چونکه کێشه‌ی شه‌خصی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌که نییه، وتی به‌ڵێ.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر بیوتایه نه‌خێر مه‌به‌ستم خودی ئافره‌ته‌که بووه‌و کێشه‌ی شه‌خصیم له‌گه‌ڵی هه‌یه ئه‌وه شه‌ش مانگیان زیندانی ده‌کرد، به‌ڵام له نه‌زانینی خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌که‌ی له که‌سه‌وه گواسته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت که ئه‌مه‌یان سزاکه‌ی زیاتره بۆیه به دوو ساڵ و نیوه زیندانی بۆ بڕایه‌وه. هه‌مووی کردیه پێنج ساڵ زیندانی و قه‌ره‌بوی ماڵی. واته ماوه‌یه‌کی زۆر کورت نه‌بێت ئیتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رگری له قورئان و ئیسلام و ئه‌م باق و بریقه نییه به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ئازادی و دیموکراتی زیندانی ده‌کرێت.
جا ئه‌گه‌ر کوشتنی ئازادییڕاده‌ربڕین ده‌چێته خانه‌ی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه وه‌رن با قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و کوشتنی دیموکراتی ده‌چێته هه‌مان خانه‌وه با ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر..نا، ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌ینوسین نوسینه نوسین، ده‌بێت پێش ده‌ربڕین و پێش بڵاوکردنه‌وه‌یان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێته بکه‌ین که ئه‌خلاقی ڕۆشنگه‌ری داوامان لێده‌کات.! به‌یانه به‌یان، ده‌بێت پێش درکاندنیان یاسا‌و ماناکانی ڕێسای کوشتنی ئینسان له‌زهنماندا خاڵی خاڵی بکه‌یه‌وه.
ماوێتی …..
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی