
پەی کەر شکێنرا!!!! …. شوان رەئوف
بەیانی زوو هەستام و وەک هەمیشە لاپەکەم هەڵکرد ئەم هەواڵەم دی… هیچ نە پەشۆکام و سەرم نەسورما… چونکە یەکەمین رۆژ بروام وابوو پەیکەرێکی ئاوەها جێگای نابێتەوە لەو جەنگەڵستانەی ناوی نیشتمانە… و زووش لەرێی فەیس بووکەوە پەیامی خۆم گەیاندە زیرەک میرەی هاورێ و هونەرمەند…
ئاخر نیشتمان و خاکێک جێگای ژیانی مرۆڤی تیا نەبێ و هاوزمان و هاونیشتمانیەکانی نەتوانن تیایدا بژین و هەمیشە رووبەرووی مەرگ و لێدان و ئازار و گرتن و سوکایەتی کردن ببنەوە پەی کەری ( کەر)ێکی بەستەزمان چۆن جێگای دەبێتەوە؟؟؟؟
ئاخر تێم بگەیەنن ئێمە کەی لە ئاستی رێزێکی ئاوهادا بووین کە رێز لە ئاژەڵ بنێین لەکاتێکدا ئێمە رێز لە مرۆڤ ناگرین؟؟؟؟
ئێمە هاونیشتمانیان و مرۆڤەکانی ئەم دەڤەرە هەموو ئازار دەدەین و ئازار دەدرێن و دەکوژین و دەکوژرێین… سوکایەتی دەکەین و سوکایەتیمان پێ دەکرێ…. چۆن کەرێکی سەلار و نەجیب زادە لە نێو ئێمەدا شوێنی هەیە؟؟؟!!!!
دەمەوێ دوو ووشەش بۆ ئەو کەرە نەجیب زادەیە بڵێم:
برۆ کەری نازدار شوێنی تۆ ئێرە نیە… تۆ زۆر لەوە بەرێز تری کە لە ناوی ئێمەدا بیت.. ئێمەیەک بە رشتنی خوێنی یەکتر پێ دەکەنین و تۆ فرمێسک دەرێژیت بۆ رۆلەکانت زۆر لەوە شایستە تری کە لەو نیشتمانەدا نەبی… برۆ بۆ یەکێک لەو وڵاتانەی کە مافی مرۆڤ و ئاژەڵ دەپارێزن و داوای مافی پەنابەرێتی بکە تا نەیان کوشتوویت… چونکە ساتی یەکەم ئازار دانتە و دوایش کوشتنت گەر جێی نەهێڵیت ….
چیدی نیشتمانی ئێمە نە جێگای مرۆڤی راستگۆ و خاوەن هەڵوێستە نە جێگای ئاژەڵیشە… برۆ تۆ لە ئێمە ئازاتر بە و دەنگی هەموو ئێمە و ئێوەش بگەیەنە دنیا…. تکایە برۆ تا زووە ئێرە چۆل بکە…..
شوان رەئوف
فۆتۆ : ئێستا نیوز