قه‌ڵادزێ سروشتێكی جوان به‌ڵام هه‌میشه كاره‌سات
كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه هه‌ر له‌ئه‌فسانه ده‌چن و به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هاتوون له‌شوێنی خۆیان بگێڕدرێنه‌وه‌و كاره‌ساته‌كان كه‌هه‌موو سووچێكی ئه‌م كوردستانه‌ی ته‌نی بوو له‌نێو دیكۆمێنته‌كاندا ده‌ربهێنرێنه‌وه‌و بدرێنه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرن ، به‌تایبه‌ت ئێستا كه‌خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌رپرسیاریه‌تی باڵایان له‌ئێراقدا له ئه‌ستۆیه‌له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌كوجینۆساید بیناسێنن كه‌چی تاوانبارانی ئه‌نفال و كیمیا باران ئازاد ده‌كه‌ن ، پێمان ده‌ڵێن ده‌توانین به‌م كارتانه وێرانتان كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وسه‌گانه‌تان تێبه‌رده‌ینه‌وه كه‌پێشتر شاره‌كانی ئێوه‌یان گڵاو ده‌كرد ،بۆیه كاتیه‌تی ئاوڕ له‌رابردووبده‌ینه‌وه، یان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌مه سه‌خته‌كان،مه‌به‌ستم ئه‌ورۆژانه‌ی باشووری كوردستانی تێدا ده‌هاڕدرا، رێك ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌تایانه‌دا بچینه‌وه كه‌رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌كوردی ده‌كرد،یان هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك ساڵ ئازادی بكه‌ین و بۆ ئه‌و رابردووه بگه‌ڕَێینه‌وه كه‌گۆڕانه‌كان نه‌ك وه‌كو پێویست نین له‌ئاستی ئه‌و كاره‌ساتانه نین كه به‌سه‌ر گه‌لو شاره‌كانمان هاتوون ، بۆیه بیركردنه‌وه له‌گۆڕان به‌ره‌و باشتر سوورمان ده‌كات به‌ره‌و ئه‌و جم و جۆڵه‌ی كه‌ده‌كرێت له ئاینده‌دا بكرێ و نابێ ئێمه تاهه‌تایه له‌دوواوه‌ی ره‌وتی گۆڕانكاریه‌كان بین و هه‌رچاومان له‌و ده‌سه‌ڵاته بێت كه‌ساڵانێكه هه‌رخه‌ریكی كابینه‌و دابه‌شكردنی ئه‌و بودجانه‌ن كه‌هی هه‌موانه‌و بۆ چه‌ندانێكه، یان پڕۆژه‌كان بۆ ئه‌و شوێن و شارانه‌ن كه‌خۆیانی تێدان و ئه‌وانه‌ش كه‌له‌وه‌ته‌ی هه‌ن قه‌وانیان تێدا به‌تاڵده‌كرێته‌وه‌و كیمیا باران ده‌كرێن و بۆردوومان ده‌كرێن ،هه‌ر بۆنی باروتیان لێبێ و ئه‌و سیما شارستانییه وه‌رنه‌گرن كه‌ده‌بوو به‌ر له‌شاره‌كانی دی هه‌یان بێت ، ئه‌و شارانه له ره‌گه‌وه هه‌ڵته‌كێنران رقێكیان به‌سه‌ردا باری تائێستاش له‌لایه‌ن دوو وڵاته‌وه به‌رده‌وام تۆپ‌و رقی به‌سه‌ردا ده‌بارێنرێ بۆیه خه‌ڵكانی وێ سڕن ، ده‌خوازن چیدی وه‌كو حیكایه‌ت باس نه‌كرێن و جگه له‌خزمه‌ت با ئه‌م كاره‌ساتانه بكرێنه كارتی فشار‌و به‌و حزبه یان شیعه‌و سوننانه بفرۆشێنه‌وه كه‌ئێستا پێویستیان به‌مه‌یه،خۆ ئه‌گه‌ر جارێكی دی به‌سه‌ر یاده‌وه‌ریه تاڵه‌كاندا ره‌تبین ،ته‌واوی كاره‌ساته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێنینه‌وه به‌رچاو به‌وانه‌شه‌وه كه‌خۆمان به‌خۆمان كرد، ئه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه 24/4/1974 یه‌كه‌م ساتی به كۆمه‌ڵكوژی بوو كه‌له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌ستی پێكردوو بۆ یه‌كه‌م جاریش بوو كه له قه‌ڵادزێ چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێناو كه‌چی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دوای ئه‌م هه‌موو تاوانه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی به‌عس كه خۆی له ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و وێرانكردنی هه‌زاران گونددا دیته‌وه بێده‌نگ بوو تا ئه‌و كاته‌ی داگیركردنی كوێت‌و رووداوه‌كه‌ی 11ی سێبتێممبه‌ری ئه‌مریكای به دواداهات, وه‌هۆش خۆیان هاتنه‌وه‌و مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان له‌عێراقدا بۆ ده‌ركه‌وت.ئه‌گه‌رنا له خه‌وێكدابوون له‌مه‌به‌ئاگاتر؟.
میكانیزمی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای به‌عس ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی له‌و خاڵه‌دا چڕكردبۆوه كه به له‌ناوبردن‌و توانه‌وه‌ی شۆڕشی كوردی ده‌توانێ جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی درێژه پێبدات‌و هه‌موو پانتاییه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر سێبه‌ری ئه‌و له‌شكره‌ی چاوی له‌ده‌ورو به‌ر ده‌گێڕا هه‌روا ده‌شتوانێ ببێته مایه‌ی ئه‌و ترسه ئه‌ستوره‌ی كه ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌پارێزێ, بۆیه بۆ داپۆشین‌و ونكردنی خاڵه لاوازه‌كانی به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕشی كوردی كه ئه‌و كات شۆڕش له به‌هێزیدابوو توانای به‌عسیش سنوورداربوو په‌نای ده‌برده به‌ر كۆمه‌ڵا كوشتن تا به‌رنامه گڵاوه‌كه‌ی درێژه پێبدات‌و پیشانی ده‌وروبه‌ریش بدات كه له هیچ سڵا ناكاته‌وه, رژێمێكی ملهوڕه‌و عێراق به‌هه‌موو پانتاییه‌كانیه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌ویانه‌ی خۆیدایه‌و هه‌رچی بیه‌وێ ده‌توانێ بیكات، بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ له‌م رۆژه‌داو كوشتنی سه‌دان هاووڵاتی‌و خاپوركردنی ده‌یان خانووبه‌ره‌و زانكۆی سلێمانی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دیینی ئێستای هه‌ولێره,دا‌غ كردنی هه‌ر هه‌موومان بوو، به‌ڵام په‌ڵه‌ی ئه‌و داغه ئه‌ستووره له‌سه‌ر هه‌ردوو شاری هه‌ڵبجه‌و قه‌ڵادزێ هێنده ئه‌ستووره هه‌میشه به‌روخسارمانه‌وه دیاره‌و زۆر جاران تۆخیشمان كردۆته‌وه ،ئه‌م بۆردوومانه سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی یه‌كه‌م تراژیادیابوو كه هاووڵاتی كوردی وه‌خه‌به‌ر هێناو شۆڕشی ئاراسته‌ی گۆڕانكارییه خێراكان كرد‌و وه‌بیری هێنایه‌وه كه له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ته‌نهایه‌و ده‌بێت خۆی به‌رگری له‌خۆی بكات و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیش له ئاست كێشه‌ی گه‌لی كورددا خه‌وتووێكی به‌ئاگا بوون وچاویان له‌و وێنانه نه‌ده‌كرد كه‌له‌مانگه ده‌سكرده‌كانه‌وه پێیان ده‌گه‌یشت رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤیش له بێئاگاییه‌كی میكانیكی دا نه‌یان ده‌ویست ئاوڕ له‌م رووداوه ترسناكه بده‌نه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای بازرگانه قه‌به‌كانی ئه‌وسای نه‌وتی جیهانی‌و ساغكردنه‌وه‌ی چه‌ك‌و جبه‌خانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ده‌رگایان له‌سه‌ر كلۆم درابوو, هۆكاری ریشه‌یی بێده‌نگ بوون‌و خۆگێلكردن بوون له ئاست ئه‌و تاوانه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجام ده‌درا, خۆجه‌نگی ساردوو وڵاته سۆسیالیسته‌كانیش له‌م نێوه‌نده‌داو له ئاست وڵاتێكی پارچه‌كراوی وه‌كو كوردستان بێخه‌تا ده‌رنه‌چوون‌و به‌شێكی زۆری تاوانه‌كان رووبه‌ڕووی ئه‌وان ده‌كرانه‌وه‌و ناپاڵم‌و فرۆكه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌وسا له ژێر باڵی ئه‌وانه‌وه ده‌فرۆشران‌و شاری قه‌ڵادزێ‌و ده‌یان‌و سه‌دان گوند‌و شارۆچكه‌ی دی پێ خاپوركراو دواتر تێكدانی به كۆمه‌ڵا‌و كوشتنی به كۆمه‌ڵا‌و راگواستنی به كۆمه‌ڵا‌و كۆچڕه‌وی به كۆمه‌ڵی به‌دووداهات..!
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له رۆژی بیست‌و چواری چوار بده‌ینه‌وه‌و رووداوه‌كه وه‌ك كاره‌ساتێكی دژه‌مرۆیی هه‌ڵبسه‌نگێنین تێده‌گه‌ین كه بزوێنه‌ری ئه‌م كاره‌ساته بێ ئه‌زموونی شۆڕشی كوردبوو له ئاست هێرشێكی نه‌خشه بۆ كێشراو كه تا ئێستاش شكستی هه‌موو شۆڕشه‌كانمان له دوای دانوستانه ژه‌هراوییه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و دووباره بوونه‌وه‌و چه‌ند باره بوونه‌وه‌شی ئه‌و خاڵه لاوازانه وه دیار ده‌خه‌نه‌وه كه هه‌موو ده‌م وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامۆ, به‌ڵام شاره‌زا له نێو متمانه‌كانی شۆڕشی كوردیدا خۆی نمایش ده‌كات, بۆیه هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ندانه ده‌كرێ له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا سوودی لێوه‌رگیرێ‌و سه‌ركردایه‌تی كوردی زۆر وشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ئه‌و بارودۆخه بكات‌و چیدی خۆی وابه‌سته‌ی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك نه‌كات كه‌ده‌زانێ لایه‌نی به‌رامبه‌ر شه‌رمی به‌و هاوپه‌یمانییه‌تتییه‌یان دێت،هه‌روا ده‌بێت له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌ته‌كان دابێَت و چیدی گیانی پاوان خوازی‌و خۆ قه‌به‌كردن رابردووی له‌بیرنه‌كات چوونكه ئاینده‌ی له‌پێشه، هه‌روابێته‌وه له بیریشی نه‌چێت كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌ر شه‌هیدانی 24/4و 16/3ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێ ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی نه‌وه‌د‌و یه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی ناساندنی گه‌لی كوردبوو، به كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و ده‌ستپێكی ناساندنی شۆڕش‌و تراژیدیا جۆراو جۆره‌كانی گه‌لی كورد‌و به‌جیهانی كردنی كێشه‌كه‌و گه‌وره‌كردنی زیاتری سه‌ركرده‌كانمان بوو.
بۆیه رێزنان له رۆژانی سه‌ختی تێكۆشان‌و ناساندنی وه‌ك خۆی رووداوه‌كان به‌س نین بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و شار‌و گوندانه‌ی به‌ده‌ستی به‌عس زه‌ره‌رمه‌ندبوون, به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له ئێستای ئازادی‌دا كاری جددی‌و به‌رهه‌م ئامێز بۆ ئه‌م شارانه بكرێت‌و له بیری نه‌كه‌ن كه یه‌كه‌م خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان كه ترسی به‌عسی شه‌قكرد‌و ته‌واوی كوردستانی گرته‌وه‌و گه‌وره‌ترین وره‌و توانستی به‌پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كان به‌خشی راپه‌ڕینی 24/4/1982ی قه‌ڵادزێ بوو كه ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی ئه‌م شاره‌و قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین‌و سه‌دان قوتابی كچ‌و ژن به‌شداربوون‌و بۆ یه‌كه‌مجار داوای جه‌ماوه‌ر به‌لابردنی هه‌ندێ سه‌یته‌ره‌و ئازادكردنی گیراوه‌كان‌و چۆڵكردنی ره‌بیه‌كانی ناو شار به‌سه‌ر به‌عسدا سه‌ركه‌وت‌و به‌م هه‌نگاوه‌ش ته‌واوی كوردستان راچڵه‌كی‌و ئه‌و ترسه ئه‌ستوره‌یان فڕێ‌دا كه به‌عس له دڵی گه‌لی كورددا چاندبووی.
لێره‌وه قه‌ڵادزێ بووه ئه‌و رایه‌ڵه به‌رفراوانه‌ی كه شۆڕشه‌كان متمانه‌ی پێبكه‌ن‌و لانه‌ی ئه‌و چالاكییه به‌رده‌وامانه بێت كه له‌وێوه دژی به‌عس ده‌وه‌شێنران‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه رێكخستنه‌كانی سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌رنامه‌ی كار‌و كرده نهێنییه‌كانیان به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه رێگه‌كانی چوونه چیا‌و تێكۆشانه‌كان پیشانی ئه‌و هه‌ڵۆیانه ده‌دران كه دواتر داستانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیان له سه‌رتاپای كوردستاندا دژی به‌عس ئه‌نجام ده‌دا, بۆیه ئه‌وێ واته قه‌ڵادزێ له‌ئه‌نجامی ئه‌و گیانه شۆڕشگێڕیه‌و توانستی بێوچانی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی دژی به‌عس و له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵكه‌وته‌ی جوغرافی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه خاپوركراو له ساڵی 1989 خه‌ڵكه‌كه‌ی, به جۆرێك په‌ڕاگه‌نده‌كرا كه له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌و دروستكردنه‌وه‌شی له ساڵی 1991و دوای ئازادبوونی كوردستان بێ به‌رنامه‌ییه‌كی هێنده ناشیرینی پێوه دیاره كه كاری له دیموگرافیای ئه‌م شاره كردووه‌و راستكردنه‌وه‌ی‌و جوانكردنه‌وه‌ی ده‌بێت خه‌می ده‌سه‌ڵات بێت‌و ناكرێ تاسه‌ر حه‌وزی پشده‌ر له‌پڕۆژه‌كان بێبه‌ش بن و ئه‌و په‌راوێزه‌بێت كه نه‌خشه سیاسییه‌كان پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان قوت ده‌ن‌و ئاوڕی حزبیانه‌و جێ په‌نجه‌ی حزبیانه له‌و بۆدجانه‌دا ره‌نگبداته‌وه كه به قه‌د قوربانییه‌كانی قه‌ڵادزێ نین‌و نابن.
شارێكی خاپوور شارێك تا سه‌رمۆخ خاوه‌ن قوربانی‌و خاوه‌ن ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار‌و رۆشنبیر‌و پێشمه‌رگه‌ی لێهاتوو تا ئێستاش هه‌ر به خواری نه‌خشه‌رێژ بكرێت‌و خواره‌وه‌ی هه‌مان كه‌لاوه‌كانی هه‌شتاو نۆ بێ‌و له سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی كوردستانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندا به‌ڕاستی بیر له‌م شاره نه‌كرێته‌وه‌و برینه‌كانی بیست‌و چواری چواره‌كان ساڕ‌ێژ نه‌كرابێ‌و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره وه‌كو نامۆیه‌ك سه‌یر بكرێ. ئه‌ی قه‌لادزێ نه‌بوو له هه‌فتاو چوار زانكۆی له ئامێز نابوو، دواتریش پردی هاتوچۆی پێشمه‌رگه‌بوون‌و له خه‌بات له نێوانی دوو فه‌یله‌قدا راپه‌ڕین له بازیان پێش سلێمانی ئاڵای سه‌ركه‌وتن به‌رزكرایه‌وه‌و له جدیده‌و كه‌ورگۆسك‌و داره‌توو دۆزه‌خ بۆ به‌عسیه‌كان دروستكرابوو له هه‌موو سه‌رده‌م‌و شۆڕشه‌كاندا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ كه‌دوو وڵات بۆردوومانی گونده‌كانمان ده‌كاو هه‌راسانیان كردووین، له قه‌باره‌ی خۆمان زیاتر قوربانیمانداوه‌و سه‌دان‌و هه‌زاران لاومان به‌خشیوه، كه‌چی هێشتا ئه‌وه‌نین له خوێندنه‌وه‌ماندا؟!.
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به جددی‌و گیانی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییته‌وه خاوه‌نی ئاوڕێكی جوان‌و خزمه‌تێكی شایسته‌و ده‌وای زامه كۆن‌و نوێیه‌كان بین بۆ قه‌ڵادزێ, ئه‌وه ته‌نیا یادكردنه‌وه‌و مه‌راسیمی 24/4ه‌كان كه له قه‌ڵادزێ نمایش ده‌كرێت‌و چالاكی جۆراو جۆری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌س نین بۆقه‌ره‌بووكردنه‌وه به قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌ست به جوانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه بكرێت‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كی رۆشنبیری‌و زانكۆ‌و ده‌یان كاری خزمه‌تگوزاری دی هه‌یه كه ئێستا ئیدی وه‌ختیه‌تی كاری بۆ بكرێ‌و ده‌كرێ وابكرێ, پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هێنده زۆر بێت تا هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌و شاره‌یان لێ نامۆكراوه‌و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن كاریان ده‌ستكه‌وێ‌و هه‌ر له‌وێ نه‌ك له دووره‌وه ده‌ست بكه‌نه‌وه به جوانكردنی ئه‌و شاره‌ی كه هه‌تا ده‌مرین چاومان له دوویه‌تی .
ئێوه‌ش وه‌ك ده‌سه‌ڵات و وه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌وێدا هاتن و گه‌یشتنه ئێره له بیرتان نه‌چێ، راسته هه‌موو كوردستان بایی خۆی زه‌بری به‌عسی وێكه‌وتووه‌و شه‌هیدی هه‌بووه‌و قوربانییه‌كی بێشوماریان داوه به‌ڵام ته‌نها دوو قه‌زایه‌ك كه‌زۆر هاریكاری شۆرش بوون وله‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێوه گه‌وره‌ترین زه‌بری رژێمه شۆڤینیسته‌كانی خواردبێ ،قه‌ڵادزێ‌و هه‌ڵبجه‌یه ،چونكه ئه‌م دوو شاره به‌ته‌واوی خاپور كران،جگه له‌شه‌هیده‌كان خه‌ڵكه‌كه‌ی په‌راگه‌نده بوو ئێستا ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانی دابویان جێبه‌جێیان كرد، ئه‌دیكوا به‌ڵێنه‌كانی ئێوه كه‌هه‌موو ساڵێ و ته‌نها له‌یاده‌كاندا ده‌یده‌ن ؟ بۆردومان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رابردووی و ئێستای سوپای توركیا‌و ئێران بۆسه‌ر گونده سنووریه‌كانی قه‌ڵادزێ نامه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ،كه ئه‌وێ جێگه‌ی لێقه‌وماوان و لانه‌ی شۆڕشگێڕانی كورده‌و ده‌بێت هه‌میشه له‌ئاواره‌یی دابن ،بۆیه خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌خوازن ده‌سه‌ڵاتی پشده‌ر هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێت كه‌له‌شاره‌كانی دی هه‌یه‌و باچیدی داهاته قه‌به‌كان نه‌ڕژێنه باخه‌ڵی تاكه‌وه‌و قه‌ڵادزێ ئه‌و شاره‌یه كه ده‌كرێ ئه‌وجار بیری لێبكرێته‌وه.پڕۆژه گه‌لێك بێنن ولاوه‌كانی دوێنێ كه له شۆرشه‌كاندا ماندوو بوون پێیان ئاشت بكه‌نه‌وه،بابیر له‌ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ته‌واوی كوردستان بكرێته‌وه‌و هه‌وڵبدرێ له‌گه‌ڵ جوانكردنی شاره‌كان ئه‌وپلانانه‌ش هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه كه‌دژ به‌نه‌خشه‌ی ئاینده‌مان له‌گۆڕێدان. ئێستا ئێمه له‌چه‌قی روداوه‌كاندا وه‌ستاوین و به‌دوو دڵیه‌وه له‌سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان ده‌ڕوانین ، ناخی هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆشیناكرێته‌وه‌و پێمان وایه روداوه‌دڵته‌زێنه‌كانی مانگی ئادار كه‌ساڵانه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه دوور نییه هاوپه‌یمانه‌كانمان دووباره‌ی بكه‌نه‌وه بۆیه ئاشتبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵك ،حكومه‌ت و شاره‌كان ،حكومه‌ت و حزبه‌كان ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و هه‌موولایه‌كه‌وهه‌ر به‌م یه‌ك ریزیه‌ش ده‌توانین جگه له‌له‌ناوبردنی پلانه‌كان ئه‌وهه‌نگاوه گه‌وره‌ی له‌پێشیشه ئاسانتری بكه‌ین .
سه‌لام عومه‌ر