
دیمانە لەگەڵ نووسەر مومتاز حه‌یده‌ری
مومتاز حه‌یده‌ری:
به هۆی ئه‌نفاله‌وه كورد ده‌یتوانی ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكات به‌ڵام…
مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری نووسه‌ر و رووناكبیر، خاوه‌نی هه‌ردوو گۆڤاری (k21و لیلا زانا و لیلا قاسم)ه، كه‌سێكی ئالووده‌یه به كوردایه‌تی و سیخناخه له نه‌ته‌وه‌دۆستی، ته‌ژییه له نیشتیمانپه‌روه‌ری، كه‌باسی كیمیاباران و ئه‌نفالی له گه‌ڵ ده‌كه‌یت، گریان ده‌یگرێ و نازانێ چۆن ناخی خۆی بۆ ئه‌م كاره‌ساته خاڵی بكاته‌وه. گۆڤاری دیمه‌ن بۆ ئه‌مجاره به باشی زانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له گه‌ڵدا سازبكات.
دیمانه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
دیمه‌ن: مامۆستا سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین پێناسه‌ی ئه‌نفال چیه‌و لای بهڕزێت چی ده‌گه‌ێنێت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: له‌ده‌ره‌وه‌ی زاراوه، به پێی زمانی عه‌ره‌بی، هاوكات به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، یان سه‌رده‌می ڕوودانه‌كه‌ی، یاخوود به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی چۆن هاتۆته خوارێ، له‌چ كاتێك هاتووه؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌ساتێكه كه ئه‌و كاته‌ش سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووه. به‌ڵام به‌لای منه‌وه قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه له سه‌ر خاكی خۆی ده‌ژیت كه به زاراوه بیانیه‌كه پێده‌ڵێن (جینۆ ساید) وه ئه‌و جینۆسایده ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی فاشیانه‌ی حوكمڕانی عه‌ڕه‌به، ئه‌و جینۆسایده یان ئه‌و قڕكردنهی كورد كه پاش كاره‌ساتی ساڵی (1975) شۆڕه‌شی كورد شكستی هێنا (میشێل عه‌فله‌ق ) له ژماره (8)ی گۆڤاری ئافاقی عه‌ره‌بیه‌دا ده‌ڵێت (من زۆر خۆشحاڵ بووم براده‌ره‌كانم كه گه‌ڕانه‌وه له شمالی عێڕاق له مه‌نتیقه‌ی حوكمی زاتیدا كه له ئه‌ساس دا كورد كۆتایی هاتووه و خه‌ڵكێكی زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی نیشتمان) مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه بن بڕبكرێت جا ئه‌و ئه‌نفاله هه‌مووی له ژێر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و مشیڵ ئهفلهقهبوو كه له ساڵی (1975) گوتی و له ساڵی (1988) ده‌ستیپێكرد، كه به چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ڕی، كه‌واته ڕژێمی فاشی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی دڕنده‌ترین كه‌س (سه‌دام حسێن) جێبه‌جێ كرا، له ژێر ئه‌و ڕۆشنایهتیه فاشیله‌دا ویستیان كورد ورده ورده له ناو به‌رن كورد ببنه كویله.
دیمه‌ن: مامۆستا ئه‌نفال و كیمیاباران بۆ؟
مومتاز حه‌یده‌ری: چونكه له‌وه ده‌ترسان ڕۆژێك له رۆِژان كورد داوای مافی خۆی ده‌كات و جیا ده‌بێته‌وه كه له ژیر داگیركاری ئینگلیزی لكابوو به عێڕاق، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی درووست بوون له جیهان، بۆیه ویستیان له‌م ڕێگایه ڕێگا له‌كورد بگرن و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر كورد هه‌ڵنه‌ستێته‌وه.
دیمه‌ن: مامۆستا ئه‌نفال له كه‌یه‌وه تا كه‌ی ئایه مه‌ترسی ئه‌نفال كردن ماوه یاخود كۆتایی پێ هاتووه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: ئه‌مه‌یان دوو لایه‌نی هه‌یه به‌پێی قۆناغی ئێستا‌و ڕوخانی ڕژێمی فاشی‌و هاتنی ئه‌مریكا بۆ عێڕاق و ئه‌و ئه‌نفال و كیمیابارانه‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس كراوه ڕووناداته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی و پاشماوه‌كه‌شی ماوه، مهترسیهكهشی له‌وه‌دایه كه له ژێر ده‌ستی شیعه یان سوننه دایه ئیمانیان به‌وه‌نیه كه عێڕاق ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستكرده، كه‌وابوو عێڕاق له دوو نیشتمان پێكهاتووه، نیشتمانێكی عه‌ڕه‌ب نیشتمانێكی كورد، بۆیه دوای هه‌شت ساڵ له ڕووخانی ڕژێم تا ئێستا كێشه‌ی كورد له گه‌ڵ ناوه‌ند كۆتایی نه‌هاتووه، وه هه‌موو ڕۆژێك شه‌ڕه له سه‌ر نه‌وت و پیشمه‌رگه..هید. هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ش كه بوونی به ستراتیجی بوونی ده‌وڵه‌تی كورده‌وه هه‌یه هه‌موو له ئارادایه، كه‌واته پاشماوه‌ی ترس و ڕێبازی شۆڤینیانه‌ی ئه‌نفال ماوه‌و به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌ی ئه‌نفاله‌ی سه‌دام كردی به چه‌ند قۆناغێك به هه‌زاران له ناوچوون و كیمیاباران كران كه به پێنج ده‌قه چه‌ندان هه‌زار كه‌س له ناو چوون و بریندار بوون ئه‌وه ڕووناداته‌وه، ئه‌و ڕژگارهش نه‌ماوه به هۆی هۆشیاری كورد یان بوونی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر رووشداتهوه ئه‌وا خۆیان تێده‌چن.
دیمه‌ن: مامۆستا به بۆچوونی تۆ بۆچی سه‌دام گه‌یشته ئه‌م لووتكه به‌رزه له دڕنده‌یی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: بنه‌مای فكری و فه‌لسه‌فی حیزبی به‌عس بنه‌مای جووڵانه‌وه‌ی عوروبه كه بوونی هیچ نه‌ته‌ویه‌ك جگه له‌عه‌ره‌ب بوونی نییه، بۆ ئه‌و په‌یامه سه‌دام خۆی له ناخه‌وه كه‌سێكی فاشی بوو له ناخه‌وه كه دڕنده‌بوو بۆیه ده‌ی ویست خۆی وا نیشانبدات كه خۆی پێشه‌وای وڵاتانی عه‌ڕه‌به كه ئه‌و ئیسلام له دووژمنانی عه‌ڕه‌ب پاك ده‌كاته‌وه، كه كوردی له ژێر ده‌ستابوو ئه‌و پڕۆسه‌ی به‌سه‌ردا ئه‌نجام ده‌دان.
دیمه‌ن: ئایه ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌ك له ناو عه‌ره‌ب یان هه‌ر زهمانێكیتر له‌هه‌موو چینێكیتر دڕنده‌ی وا ههڵكهوێتهوه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: بێگومان كوردستان كه چوار پارچه‌یه كه تورك و فارسیش هه‌ر ڕابردوویان فاشل بوو له توورك له‌و ڕۆژی كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت قڕكردنی كوردی كرد وه‌ك كاره‌ساتی ده‌رسیم هه‌موو ئه‌و مێژووه خوێناویه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك و قاجاری ده‌توانین بڵێن ئه‌وه له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه به‌رده‌وامه به‌ڵام به پێی سه‌رده‌می خۆی گۆڕاوه و چه‌نده شۆڕشه‌كانی كورد به‌ره‌و پێشتر هه‌نگاویان ناوه ئه‌وه دووژمنانی كورد به شێوه‌یه‌كی دڕنده‌تر به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه كه‌واته له‌و ڕۆژه‌ی نیشتمانی كورد به‌ره‌و گرنگی و جیۆپۆڵۆتیكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه تاكو ئه‌مڕۆش چاویان له سه‌ره، كه ئه‌مه‌ش نمونه‌ی شارستانیه، وه نموونه‌ی سالح موتله‌ك و مالیكی كه به هه‌مان عه‌قڵه‌تی پێشان كه سوریاش هه‌مان عه‌قڵیه‌ته تورك ئۆردوغانیش هه‌مان عه‌قڵیه‌ته ئێران به‌هه‌مان شێوه، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش ئایه میلله‌تی كورد چه‌ند هه‌ستی به‌م مێژووه مه‌ترسیه فاشیلانه‌ی دووژمنانی كردووه كه بتوانێت خۆی رێكبخات و بهعهقڵیهتێكی تازه به‌چه‌كێكی تازه و ئامرازێكی تازه به‌گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو خۆی لهكۆنگرهێیكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌و شاڵاوه له‌مێژینه‌ی داگیركه‌ران ببێته‌وه.
دیمه‌ن: مامۆستا ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی له‌كورد كراوه ئایه هۆیه‌ك نیه بۆئه‌وه‌ی ئێمه له‌ناو خۆمان یه‌ك گر نه‌بووین؟
مومتازحه‌یده‌ری: نا هه‌موو ئه‌و ئیمپڕاتۆرانهی ڕابردوو چاویان له كوردستان بووه چونكه پێگه‌ی كوردوستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر ده‌گمه‌نه و لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی یه وه ژێرخانی زه‌وی كورد زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌بوایه ئه‌وا خۆی ده‌بووه ئیمپراتۆرێك به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كورد درووست نه‌بێت بۆیه ده‌ستیان بۆ ئه‌م كاره فاشیلانه بردووه.
دیمه‌ن: مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڕێزتان ئاگاداربن ئه‌نفال به جیهانی كراوه یان وا ڕگهێنراوه كه زوڵمێكی گه‌وره بووه بۆنموونه جوله‌كه كهزوڵمی لێكراوه به هه‌موو جیهان و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه ئایه كورد له‌م ئاسته توانیویه‌تی ئه‌وه بگه‌یه‌نێت به جیهان كه‌وا زوڵمێكی گه‌وره‌ی لێكراوه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: به قه‌ده‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی له كورد كراوه بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد له‌م ئاسته‌یه نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت سنورێك بۆ ئه‌و جینۆساید و كیمیابارانه و قڕكردنهی كورد دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست بێنێت ئیشی بۆ بكات بۆیه له ئاست جیهان نه‌ی توانیوه ئه‌مه بگه‌یه‌نێت.
بۆیه ئێمه تاكو ئیستا نه‌مان توانیوه چ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه چ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال به پێوێست به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ڕابگه‌ێنین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سنورێك بۆ سنور به‌زاندنی مرۆڤایه‌تی به ناوی جینۆساید.
دیمه‌ن: مامۆستا ئێوه وه‌ك خاوه‌نی گۆڤاری كه‌ی بیست ویه‌ك (k21) چیتان بۆ دۆسیه‌ی ئه‌نفال كردووه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: ئێمه هه‌ر له ژماره یه‌كی گۆڤاری كه‌ی بیست و یه‌ك دۆسه‌ی تایبه‌تیمان بڵاوكردۆته‌وه وتارمان بڵاوكردۆته‌وه له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌نفال وه ئه‌و ژماره‌ش كه ژماره (15)یه دۆسێكی فراوان هه‌یه له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه له باره‌ی زاراوه وه‌ك پێناسه وه‌ك ڕوداو و ده‌ره‌نجام. وه چاوپێكه‌وتن و ڕای ئه‌و بیانی و عهڕهبانهشمان بڵاوكردۆته‌وه له سه‌ر ئه‌نفال. ئێمه وه‌ك په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌یی كۆڤاری كه‌ی بیست و یه‌ك مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال به ڕێبازی خۆمان ده‌زانین به‌ڵام ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره هێشتا هیچمان نه‌كردووه.
دیمه‌ن: مامۆستا ده‌رباره‌ی گوندانی شێخ وه‌سان و بالیسان و گونده‌كانی خۆشناوه‌تی كه كیمیاباران كراون كه هه‌ست ئه‌كه‌ی ئه‌وێ هیچی بۆ نه‌كراوه له قه‌ده‌ر ئه‌و زوڵمه زۆره؟
مومتاز حه‌یده‌ری: ئه‌م ناوچانه به‌شێكن له شۆڕشی كورد ڕاپه‌ڕینه‌كانی كه مه‌ڵبه‌ندێكی شۆڕش گێڕی گرنگ بوونه ئه‌وه خۆی له خۆیدا پێویستی به خزمه‌تكردنه به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان له ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ی بووه تا ئه‌مڕۆكه، زۆر كه‌می بۆكراوه، به‌داخه‌وه ئه‌بوایه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشگێڕی وه‌ك ئه‌نفال وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئابوری شارستانی وه‌ك قه‌ره‌بووی سه‌دان ساڵه‌ی ڕابردووشی بۆ بكرابایه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كراوه.
دیمه‌ن: مامۆستا جه‌مال غه‌مبار ده‌نووسێت مه‌سیح له چاپی ده‌یه‌می ئینجیل‌دا ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك ئه‌نفالم بۆ بخاته ڕسته‌وه ئه‌وه سه‌ری خۆمی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، تۆ به‌كه‌س و كاری شه‌هیدانه و ئه‌نفال چ ده‌ڵێ؟
مومتاز حه‌یده‌ری: كه پێغه‌مبه‌رێكی واگه‌وره هاتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌نفال بخاته ڕسته‌وه چ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه كه له عرشی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دێته خوارێ نه‌وازش ده‌خوازێت كه‌واته من له بۆ شه‌هیدان و كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان سه‌ری كه‌ڕامه‌ت دا ئه‌نوێنم كه وه‌ك تاكێكی كورد هیچمان پێنه‌كراوه بۆ یان بكه‌ین.
دیمه‌ن: مامۆستا په‌یامت بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفال و گه‌نجان چیه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌نجی كورد له‌م ئاسته‌یه نه‌بوون چ ده‌سه‌ڵات به‌شه‌ڕ ململانه‌ی حیزبایه‌تی شه‌ڕی برا كوژی فه‌رامۆش كرد و چ خۆشیان سه‌ریان له خۆیان شێواند، بۆیه پێم وایه پێویستی به هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی تازه هه‌یه چونكه گه‌نج جه‌وهه‌ری ژیانن ده‌بێت شه‌قام بهه‌ژێنن بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمانێكی تازه دروست بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره و ده‌وڵه‌تی كوردی بچین، ده‌بێ چاكیش بزانین به هۆی ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌بوو به‌ڵام نه‌یانهێشت!
دیمه‌ن: په‌یامت بۆ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی چیه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد زۆر چاو نه‌ترسانه به‌دۆست و دوژمنانی خۆمان بڵێین ئێمه دواكه‌وتووین پێویستمان به پێشكه‌وتنه خاكمان داگیركراوه پێویسته دوژمنان ڕاو بنێن.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره چواری گۆڤاری دیمه‌ن هاته بڵاو كردنه‌وه