داکۆکیی له ئازادیی هاندان بۆ تیرۆر، داکۆکیی له ئازادیی بیروڕا نییه
سەرکەوت عەزیز
serkewtaziz@yahoo.com
بەڕێز کاک ڕۆژ ئه‌حمه‌د!
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و داکۆکییانه‌ت که له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی مندا نووسیوتن، هه‌ستده‌که‌م هێشتا لای به‌ڕێزت ناڕۆشنییه‌کی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌ی من له تێڕوانینی تۆ بۆ مه‌سه‌له‌ی سزادانی مه‌لا کرێکار له وڵاتی نه‌رویج، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ڕه‌خنه‌کانی خۆم له تۆ تۆزێک ڕوونتر بکه‌مه‌وه.
به‌ڵێ من ده‌ڵێم تۆ پێویستت به‌وه نییه شه‌ش به‌ش ووتار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بنووسیت چونکه به‌کورتیی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه که ئایا تائێستا له مێژوودا و له دادگاکانی ڕۆژئاوادا چه‌ند دووفاقه‌یی و چه‌ند غه‌در له پیاوی غه‌یره سپی کراوه، (که ئه‌مه هه‌ڵده‌گرێت سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر بنووسرێت و بێگومان فه‌زاحه‌تی گه‌وره‌ی تێدایه)، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه‌یه که تۆ به چه‌ند دێڕێک یان چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی که‌م بۆمان بسه‌لمێنیت که به‌دیارییکراویی مه‌لا کرێکار له‌و سزادانه‌یدا چۆن غه‌دری لێکراوه و چۆن پێتوایه ئه‌و یاسای نه‌شکاندووه یان ئازادیی بیروڕای که‌سی تری پێشێل نه‌کردووه.
تۆ به هه‌ڵه تێگه‌یشتوویت له قسه‌کانی من. من ناڵێم چۆمسکی و هێرمان گرنگ نین و پێویست ناکات بیانخوێنینه‌وه، به‌ڵکو ده‌ڵێم لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌وان ئارگیومێنتی ناو ئه‌م باسه‌ی من و تۆ نییه. هه‌مان شت باسی تیرۆریسته نه‌رویجییه‌که‌ی که پایزی ساڵی پار حه‌فتا که‌سی کوشت. تۆ له وتاری پێشووتدا گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌یت که ئه‌و نادرێته دادگا، که‌چی ئێستا که ده‌بینیت ئه‌مڕۆژانه دراوه‌ته دادگا، دێیت ده‌ڵێیت، ئه‌ها نه‌مووت! ئه‌وه قسه‌کانی منی سه‌لماند چونکه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و هیچ سزای ناده‌ن. ئازیزم، قسه‌کانی تۆی نه‌سه‌لماند، چونکه به‌پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌نه‌کانی تۆ که له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌ی چۆمسکی و هێرمان پێتوابوو نادرێته دادگا و، ئه‌وه درایه دادگا و دانه دادگاش تۆ و منیش ده‌زانین که بۆ سزادانه.
هیوادارم ئه‌وه‌ی که تۆ وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک حه‌زتکردووه له‌گه‌ڵ مه‌لا کرێکاردا دانیشیت ڕۆڵی له‌وه‌دا نه‌بووبێت که تۆ ئه‌و داکۆکییه سه‌رسه‌ختانه‌یه‌ی لێ بکه‌یت که دژ به ئازادیی بیروڕای ئێمه بوه‌ستیته‌وه. ئه‌گینا ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه که تۆ بۆچی هه‌وڵ ده‌ده‌یت هه‌ڕه‌شه‌کانی کرێکار که‌م قیمه‌ت پیشان بده‌یت و له چه‌ند شوێندا به ”ووته‌ی ساده و بچووک” ناویان ده‌به‌یت. یان من تێناگه‌م تۆ بۆچی هیچ خۆت له‌و باسه ناده‌یت که ئایا بۆچی ده‌بێت مه‌لا کرێکار مافی هه‌بێت بڵێت مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی له ئیسلام ده‌بێت ژنه‌که‌ی لێ ته‌ڵاق بدرێت و خۆیشی هه‌رکه‌س توانی بیکوژێت، یان بۆچی پێتوایه کرێکار ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت داوا له خه‌ڵک بکات سه‌رۆکوه‌زیرانی نه‌رویج بکوژن. ئاخر ئه‌زیزم دادگاکه له‌سه‌ر ئه‌م شتانه سزای داوه، هه‌ر بۆیه من بۆم نووسیویت که پێویست ناکات تۆ، وه‌ک خۆت ده‌نووسیت ”لەڕێگای شیکردنەوەی مێژوو و سیاسەت و مەعریفە و شرۆڤەکردنی دیدگا ئەڵتەرناتیڤەکانی سەردەمەوە” بۆ مه‌سه‌له‌که بچیت.
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ئایا تۆ پێتوایه کرێکار له‌سه‌ر ئه‌و شتانه شایان به سزایه یان نا. تۆ که ده‌ڵێیت ده‌بێت ئازاد بکرێت و سزا نه‌درێت مانای ئه‌وه‌یه که تۆ پێتوایه نابێت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه سزا بدرێت. ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌ی تۆیه له مه‌سه‌له‌که که من ڕه‌خنه‌م لێی هه‌یه. به‌ڵێ مه‌سه‌له‌که به‌م ئاسته ساده‌یه و ناکۆکیی من و تۆ ئاوا ڕوونه. ڕه‌خنه‌ی من له تۆ ئه‌وه‌یه که تۆ ئاگات له خۆت نییه داکۆکیی له ئازادیی هاندان بۆ تیرۆر ده‌که‌یت و ناوی ده‌نێیت داکۆکیی له ئازادیی بیروڕا.
سه‌باره‌ت به پێداگریی تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌لا کرێکار 35 جار دراوه‌ته دادگا و هه‌موو جاره‌کانیش بردوویه‌تییه‌وه، من دوای ئه‌و پێداگرییه‌ی تۆش زۆر گه‌ڕام له ئینته‌رنێت و هیچم نه‌دۆزییه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆ بسه‌لمێنێت. بۆیه ناچارم داوا له خۆت بکه‌م که ئه‌مجاره تۆ له گوگڵ باسی چوار پێنج له‌و دادگایانه بۆ خوێنه‌ر بدۆزیته‌وه که مه‌لا کرێکار بردوونیه‌تییه‌وه. من داوا ده‌که‌م بۆ من و خوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و دادگایانه ئه‌م سێ خاڵه بنووسیت: ئایا چی ساڵ و مانگێک دادگاکه کراوه، تاوانه‌که چی بووه که به‌رامبه‌ر کرێکار کراوه‌ته‌وه، وه ئایا چی به‌روارێک دادگا بڕیاری دا که ئه‌و له‌سه‌ر حه‌قه. من ته‌حه‌دای تۆ و هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که بردنه‌وه‌ی 35 دادگاکه‌یان چووه‌ته عه‌قڵه‌وه بتوانن ئه‌م کاره بکه‌ن. ئه‌و لینکه ئنگلیزییه سکاندینافییه‌ی تۆ داتناوه و وه‌ک به‌ڵگه‌ی دادگایی‌کردنی چه‌ندجاره‌ی کرێکار و بردنه‌وه‌ی دادگاکان پیشانی ده‌ده‌یت، من هه‌موویم خوێنده‌وه و هیچ شتێکی تیا نییه ئه‌وه پیشان بده‌یت. هه‌ممو هه‌واڵه‌که هه‌ر باسی ئه‌و دادگاییکردنه‌یه‌تی که ئه‌م مانگه به سزادانی ته‌واو بوو و هیچی تر. تکایه ئازیز ڕاستگۆیانه بیکه و خوێنه‌ری ئینگلیزیی نه‌زان به هه‌ڵه‌دا مه‌به.
ئه‌وه‌شی که تۆ قسه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێک له به‌رنامه‌یه‌کدا که له یوتیوب هه‌یه ده‌که‌یته به‌ڵگه، ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه. من هه‌ستده‌که‌م تۆ ئینگلیزییه‌کی وا قوڵ نه‌زانیت ئه‌گینا ده‌تزانی که ڕۆژنامه‌نووسه‌که باسی (charge) ده‌کات که به مانای ئه‌وه دێت که گومان هه‌بووه و بڕیار بووه بدرێته دادگا به‌ڵام نه‌دراوه‌ته دادگا، نه‌ک ئه‌وه‌ی له دادگا مه‌لا کرێکار بردووبێتییه‌وه. ئه‌و ووشه‌ی ”چارج”ه‌شی که ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه باسی ده‌کات بێگومان باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی خواره‌وه ده‌کات که له ویکیپێدیادا نووسراوه:
On March 21, 2003 his arrest was ordered by Økokrim, the Norwegian law enforcement agency for financial crime, to ensure he did not leave the country while accusations that he had financed terrorist attacks using Norway as a base were investigated. Court proceedings against Krekar were however dropped when it proved impossible to prove his connections with the terrorist attacks staged in Iraq by Ansar al-Islam during his leadership. His term as leader ended.
که‌واته وه‌ک له‌م ده‌قه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، کرێکار ده‌ستگتیر کراوه و گومانی له‌سه‌ر بووه که له ماوه‌ی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌نسارولئیسلامدا ده‌ستی له سه‌رپه‌رشتیکردنی کاری تیرۆریستییدا هه‌بووبێت، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه وازیان لێهێنابێت، نه‌ک خۆی سه‌لماندووبێتی که له شه‌ڕی یه‌کێتییدا له ناوچه‌ی هه‌وارامان له ساڵی 2001دا سه‌رپه‌رشتیی کاره تیرۆرستییه‌کانی ئه‌نسارولئیسلامی نه‌کردبێت. ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌کانی تۆوه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که وڵاته ئه‌وروپییه عه‌لمانییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی (به‌ڵام سه‌د ده‌ر سه‌د له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا نا) تا به‌ڵگه‌ی ته‌واویان نه‌بێت ناتوانن که‌س سزا بده‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌کات که له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه:
بۆ ئه‌وانه‌ی ئنگلیزیی نازانن، ئه‌م لینکه باسی ئه‌وه ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویجیی ئه‌گه‌رچی گومانیان هه‌بوو که کرێکار ڕه‌نگه له هه‌ورامان سه‌رپه‌رشتیی کاری تیرۆرستیی کردبێت، به‌لام نه‌یاندایه دادگا چونکه بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌و که‌سه‌ی له زیندانی ئاسایشی سلێمانی ئیعتیرافی له‌سه‌ر کرێکار کردبوو، له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ئه‌و ئیعتیرافه‌ی کردبوو. که‌واته ئه‌مه بردنه‌وه‌ی دادگا نییه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که وڵاتانی دیموکراسیی و مافی مرۆڤ ته‌نانه‌ت کرێکاریش (که کاک ڕۆژ پێیوایه غه‌دری لێده‌که‌ن) ناده‌نه دادگا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه بووبێته‌وه. ئه‌مه تۆکمه‌یی دادگای ئه‌وروپیی ده‌سه‌لمێنێت نه‌ک ئازایه‌تیی کرێکار له قسه‌کردندا یان (وه‌ک کاک ڕۆژ ده‌ڵێ) بێتاوانیی کرێکار له تۆمه‌تی به‌شداریی له تیرۆردا، چونکه له مه‌سه‌له‌ی بێتاوانییدا، ئه‌وا من و کاک ڕۆژ و هه‌زارانی تر ده‌زانین که چۆن کرێکار تیرۆریزمی له ئه‌فغانستانه‌وه ئیستیراد کرد بۆ هه‌ورامان و، ئه‌گه‌ریش کاک ڕۆژ تۆ له‌مه‌دا ناکۆکیت، من ئیتر له‌م ڕووه‌وه هیچ ناڵێم و داوا ده‌که‌م خوشکوبرایانی ناوچه‌ی هه‌وارامان و شاره‌زوور وه‌ڵامت بده‌نه‌وه.
من له‌گه‌ڵتا هاوڕام که له دونیادا نادادپه‌روه‌ریی گه‌وره ده‌گوزه‌رێت که جێگه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌و و ڕۆژمان بخه‌ینه سه‌ر ڕه‌خنه‌کردنی. زیندانی گوانتانامۆ یه‌کێکه له‌و شتانه. به‌ڵام ئه‌زیزم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی داکۆکیی لێده‌که‌یت، نا‌توانیت هه‌روا بێحیساب و بێ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بیخه‌یته ڕیزی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌وه. ئه‌م که‌یسه زۆر ڕوونه و ئاوا مه‌یخه‌ره قاڵبێکی گشتییه‌وه تا خۆت له سه‌لماندنی هه‌ڵوێسته‌که‌ت له لایه‌نگرییتدا بۆ مه‌لا کرێکار و فه‌توای هه‌ڕه‌شه‌کانی بشاریته‌وه. تۆ که به ووتارێکی دوور و درێژ ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نیت که تۆ دژی ئه‌وه‌یت کرێکار له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه له مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و که‌سانی تر سزا بدرێت، به‌م کاره ئۆتۆماتیکیی و به کردار که‌وتوویته‌ته دژایه‌تیی ئازادیی بیروڕای مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی.
من ئه‌زانم، وه‌ک خۆت ده‌ڵێیت، له به‌شی دووه‌می ووتاره‌که‌تدا نووسیوته که تۆ لایه‌نگری ئازادیی بیروڕای مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییشیت. به‌ڵام خۆ ڕه‌خنه‌که‌ی منیش له تۆ هه‌ر ئه‌مه‌یه که تۆ خۆت لایه‌نگری ئازادیی بیروڕای هه‌موو که‌سێکیت، به‌ڵام که به‌دیارییکراویی دێته سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی که‌یسێکی وا، مه‌سه‌له‌که‌ت لێ تێکه‌ڵ ده‌بێت و بێئه‌وه‌ی خۆت بزانیت یان بته‌وێت ده‌که‌ویته دژایه‌تیی ئازادیی بیروڕای خه‌ڵکانی تر و داکۆکیی له‌وه ده‌که‌یت که کرێکار ده‌بێت مافی هاندانی هه‌بێت بۆ تیرۆر و هه‌ر دادگایه‌کیش له‌سه‌ر ئه‌مه لێی بپرسێته‌وه و سزای بدات ئه‌وا ناحه‌قیی به کرێکار و به هه‌موومان کردووه.
که‌واته ڕه‌خنه‌ی من له تۆ ئه‌وه نییه که لایه‌نگریی ئازادیی بیروڕای مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نیت، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که تۆ له لێکدانه‌وه‌تدا بۆ ئازادیی بیروڕا له‌م که‌یسه‌دا زۆر کورت ده‌هێنیت و دژ به ئازادیی بیروڕا ده‌وه‌ستیته‌وه. به‌ڕێز مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییش خۆی هه‌ر له سایتی ده‌نگه‌کاندا ئه‌م کورتهێنانه‌ی تۆی زۆر به زمانێکی جوان و ساده بۆ ڕوون کردوویته‌ته‌وه کاتێک ده‌نووسێت: ”کاک ڕۆژ ئه‌حمه‌د که ده‌ڵێت ئازادی مەلا کرێکار ئازادی ئێمەیە، ئه‌و ئێمه‌یه منی تێدا نیم چونکه کرێکار فه‌توای کوشتنی ده‌رکردووم و ژیان و ئازادیی بیروڕامی خستۆته ژێر مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و ئێمه‌یه عه‌بدولخالق مه‌عروف و ئه‌و ژنانه‌ی تێدا نییه که تێزابیان پێدا کرا. ئه‌و ئێمه‌یه شێرکۆ بێکه‌س و شاپور و قابیل و فه‌رهاد فه‌ره‌ج و ڕێزان و دوعای تێدا نییه! ئه‌وه ئازادیی ڕاده‌ربڕین نه‌بوو که هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌تیرۆر و سه‌ربڕین گه‌یاند!”
دوای ئه‌م قسه‌یه من حه‌ز ده‌که‌م پێت بڵێم که ئه‌و ”ئێمه”یه‌ی تۆ که‌سمانی تیا نین، ته‌نانه‌ت تۆش. ئه‌و ئازادییه‌ی مه‌لا کرێکار که تۆ به ئازادیی هه‌موومانی ده‌زانیت ته‌نانه‌ت ئازادیی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و عه‌لی باپیر و مه‌لا به‌شیر و موقته‌دا سه‌در و ئاخونده‌کانی ئێران و ئیخوان موسلمینی میسر و حه‌سه‌ن تورابی و ته‌نانه‌ت ژووره ئیسلامییه‌کانی تری پاڵتاڵکیش نییه. به‌کورتیی چونکه تۆ بێئه‌وه‌ی خۆت بزانیت، ئه‌وه‌ی داکۆکیی لێده‌که‌یت ئازادیی مه‌لا کرێکاره له هاندانی لایه‌نگرانی خۆیدا بۆ تیرۆری ئه‌وانه‌ی بیروڕای ئه‌ویان پێ قبوڵ نییه، نه‌ک ئازادیی بیروڕا.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئیتر به لێکدانه‌وه‌ی به‌په‌له و چه‌پڕه‌وانه‌وه نه‌که‌ویته هه‌ڵه‌ی واوه که ئاوا مۆر له‌وه بده‌یت لایه‌نگرانی تیرۆر له کۆمه‌ڵگای کوردییدا مافیان هه‌بێت به‌بێ سزا به‌چوار ده‌وری خۆیاندا فه‌توا ببه‌شێننه‌وه.