خه‌یاڵم پره له واقیع … محمد علی(سۆزله‌ر
ئه‌مڕۆ به‌ڕێكه‌وت به‌لای چه‌ند گوڵێكا تێپه‌ریم
بینیم باسی تاوان و غه‌دریان ده‌كرد
كه ویستم بزانم ئه‌م مه‌خڵوقه كێیه
بێ ئه‌وه‌ی پرسیاریان لێ بكه‌م
پێیان گوتم
مرۆڤه‌كان مرۆڤه‌كان
پێمیشیان گوت
كه‌ی له شه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه
بێ راوه‌ستان پێیانم گوت هه‌تا
داروخانی نا عه‌داله‌تی و
سه‌قامگیربوونی دادپه‌روه‌ری له گشت جیهاندا
له‌و لاشه‌وه كه تێپه‌ریم
چه‌ند باڵنده‌یه‌كی تر كۆبووبوونه‌وه له‌سه‌ر لقی دارێ
گوێم لێیان بوو به‌زمانی خاك ده‌دوان
له‌سه‌ر بێَ به‌ها بوونی مرۆڤه‌كان
به‌زمانی خاك لێیان پرسیم ئه‌مه بۆ وایه
به گوێی (با) تێگه‌شتم لێیان
هاتمه گۆ و
به‌بێ دوو دڵی پیانم گووت هه‌مووی تاوانی ڕه‌شه‌بایه
له‌ناكاوا له ساتی بێ ئاگای داپه‌ریم و
له خه‌یاڵی شیعر و دونیای باڵنده‌كانه‌وه
گه‌رامه‌وه بۆ ئه‌م دونیایه
گه‌رام به‌دوای شوێنێكدا كه پشوویه‌كی تیا بده‌م
بینیم
لای راستم پر بوه له مرۆڤی خاڵی له شیعر
لای چه‌پیشم جه‌نگه‌ڵێك بوو له جه‌نگی بێ كۆتای مرۆڤه‌كان
كه چوومه پێشه‌وه بینیم ئه‌م خاكه ته‌نها داری سوتاوی لێ ده‌روێت
كه ویستیشم برۆمه دواوه‌وه بینیم رابردوویه‌ك
له دوامه‌وه وه‌ستاوه بۆنی ئه‌نفالی لێ دێت
ئه‌مجاره‌یان رێگه نه‌ما
به‌ناچاری هاوارم كرده خه‌یاڵی وشه‌م
زوو به زوو هاته فریام و
ده‌ستی گرتم و عروجمان كرد
بۆ دونیا بێ كۆتایه‌كه‌ی خه‌یاڵ و شیعر