
مۆبایله‌كه‌م وه‌ك پشكۆلهخوێنهكهمدائهكوژێنمهوه
ئیدی ته‌واو
وه‌ك چۆن ئه‌مرۆیه‌ك هات
رۆژێكیش دێ په‌نجه‌ره‌كانم به‌كراوه‌ی ئهخهمهسهرپشت
له دووڕیانێكداپڕ به‌سینه‌م مردن هه‌ڵده مژم
ڕۆژیك دێت هه‌ردوو گوێم به‌تاریكی بئاخنم .
هه‌ناسه‌م ببه‌ستم له‌قیژه‌م و بێده‌نگیم وه‌ك كۆترێك بهرهڵڵابكهم
مۆبایله‌كه‌م بۆ هه‌میشه وه‌ك پشكۆ له خوێنه‌كه‌مدا بكوژێنمه‌وه.
سینه‌م ئه‌خه‌مه به‌ر ئهونێزانهی له‌قوڵای ناڕوونییه‌وه ههڵئهدرێن
خۆكوژی سه‌ربه‌م چاخه‌یه.
شتێكهلهپهیوهند به‌شته‌كانه‌وه دروست بووه
هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هه‌نگ پێی ئه‌ناسرێته‌وه.
فێربه چۆن بهناوتاریكیداڕێ بكه‌یت
فێربه چۆن ئاشنابیت به‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌هاتنی من ئه‌مرن
من فیربووم وه‌ك لیمۆ _با_ بگوشمه ناو په‌رداخه‌كه‌م
تۆ ئه‌وه نابینی له‌تێك له‌مانگ لهژێركڵاوه كه‌مدایه
مانگی كوژاوه‌ی ژێرپێستم
ته‌مێك له‌سه‌ر خوینهكهم نیشتووه.
له ده‌ره‌وه گڤه‌ی بایه‌كی تووند دێ
مانگ پهشیمانییهكانی خۆی كاڵ كاڵ له ده‌ریادا ئه‌نوسێته‌وه
فرۆكه‌یه‌ك بهسهرنشینهكانییهوه ئاسمانی ئه‌مریكا جێدێڵێت
من خوینی خۆم له‌سێ و چواری به‌یانیدا بهتهمێكی دره‌وشاوه ئه‌ڵێمه‌وه…
ئه‌و هه‌ورانه‌ی وه‌ك ماشێنێكی بۆر له ده‌شته‌كانی ئاسماندا ئه‌بینران
به جاده‌كانی شه‌ودا هاتبوون
ئه‌و دره‌ختانه‌ی بهتهورێكهوه كه‌وتبوونه گیانی یه‌كدی
بهسكهدووباره كانی هه‌فته‌دا ئه‌م ناسینه‌وه.
تۆ ڕاستت ووت له‌به‌رامبه‌ر ئاوابوونی به‌یانیدا،
به‌م نزیكانه كوژرانم شێوازی خۆی وه‌رئه‌گرێ
وێنه‌كه‌م ئهبێتهمانشێتی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه‌كان
ئهوچیرۆكانهی له‌باره‌ی منه‌وه ئه‌وترێن بۆچهندڕۆژێك شارغهمگین ئه‌كه‌ن
قه‌ره‌باڵغی سهرزیندان و ژووری مه‌یتخانه‌كان له‌سه‌رم ساردئهبنهوه.
ئێوه به‌پۆلی ئهوباڵندانهی
له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌می لێكه وتووه ئه‌مدۆزنه‌وه
مه‌ترسه له‌وه‌ی وه‌ك تارماییه‌ك ڕووی ته‌نگی دیواره‌كان به‌جێبێڵم
وێرانتر با‌نگم بكهلهمێژه هه‌ڵگیراوه ڕێگای ئاسنینی من
ئه‌و باڵندهیهلهسهرتدا بكوژه كه نات باته‌وه سه‌ر دره‌نگ وهختیم
من لهڕۆژێكدام ئاوچرچه وه‌ك كراسه‌كه‌م. ههواپیس بووه وه‌ك خۆم
پێویست بووبم بیستیت ده‌ستت لهپێچهكانم گیركهیت
پێویست بوو كۆتره‌كانی سه‌رشانم ببینیت په‌ی بهوشهوانهم به‌ریت كه‌نین
له گهڕانهكانم ماندوونه‌بیت
پێویست بوو لهكوژانهوهكانی سه‌رم به‌ئاگابیت .بهێڵی ده‌ستت لێبده‌م
تالهپهنجهكانمهوه قسه‌یه‌ك ببیستی.
ئه‌مجاره بۆگه‌ڕان به‌قوڵایی شهوداڕهزامهندی قژت وه‌رئه‌گرم
بۆناسینه‌وه‌ی گوڵێك شێوازی ده‌ست بردنت بۆ گوڵه‌كان وه‌رئه‌گرم
ئه‌مجاره گه‌ر وویستم بمرم
خۆم بهبوورج و تاوه‌ره‌كانی تۆ ئهپێووم.
فێرمكه چۆن به‌سته‌ی ئه‌م ئازارانه ببه‌ستم
مردنم چۆن دادهڕێژیته سه‌ر كۆتایی؟
ئه‌م كورسی ناوهختیه له كامه وهختداجێبێڵم؟
ئه‌م قه‌ڵه‌می ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه كامه دوورگه‌ی ههراوپشێوی پێ دیاری بكه‌م؟
كه دڵ دوایین لێدانی خۆی ئاوارهكرد
چۆڵم له‌ده‌نگی سه‌راكانی ئاسمان.كه‌یفم به‌مانه‌وه‌ی شهونایهت له‌ماڵه‌كه‌م
مانگ ووشه‌یه‌كی لهمندانهماوه.
سه‌رم ڕۆژه‌كانی خۆی ناژی
به‌گشتی من ئاله‌تێكی باشم بۆبیرچوونهوه.
ئه‌وه‌ی له‌یادی مندائهژی با بیرلهگوڵ نه‌كاته‌وه
ئه‌وه‌ی پێیوایه شه‌و ئایه‌تی منه، باده‌ست له‌ڕووناكی هه‌ڵگرێ
من جۆرێك له‌ڕۆیشتنی سه‌رسام ئه‌ژیم
خه‌ڵكی له‌ڕێی چه‌قۆیه‌كه‌وه….
من له‌ڕێی ………. باس له‌خۆكوژی ئه‌كه‌م
p_ali84@yahoo.com
پشتیوان علی