
ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان!
فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران!…..
ئاسۆ گۆران……
زۆر جار‌و له زۆردهرفهتدا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا یان له ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا باس له‌ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کرێت و هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی (هه‌ولێرو سلێمانی) وه‌ک ده‌سکه‌وت و سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره باسده‌کرێت.
گومانی تێدا نیه فڕۆکه‌خانه یه‌کێکه له پێویستیه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک و ده‌زگای ڕه‌سمی هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه بۆ ئاڵ‌و گۆڕی که‌لتوری و فه‌رهه‌نگی و ئابوری به دنییای ده‌ره‌وه‌ی خۆی که ئه‌کرێت نه‌خشی هه‌بێت له سه‌رجه‌م گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگاداو ئه‌م ئاڵوو گۆڕه‌ش ببێته بنه‌مای به‌ره‌وه پێشبردنی کۆمه‌ڵگا.
جگه له‌وه‌ی پێویستیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگهیشه وه‌هه‌روه‌ها جۆریکه له گه‌یشتن به ئاره‌زوی سه‌فه‌رو خۆشی و ده‌ربازبوون له سترێسی و بینینی مێژوو جۆگرافییای جیاواز که ده‌بێته هۆی ئارامبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته ڕووحیهکانی مرۆڤ.
به‌ڵام ئایا ئه‌م ده‌سکه‌وته چه‌ند خزمه‌تی به خه‌ڵکی کوردستان کردووه‌و کۆمه‌ڵگا چه‌ند لێی ڕازین؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جێده‌هێلم بۆ خه‌ڵکی کوردستان خۆیان چونکه من ناتوانم به ناوی ئه‌وانه‌وه وه‌ڵام بده‌مه‌وه.
کاتی خۆی و یه‌که‌م چه‌پکه گوڵی ده‌ست حکومه‌ته ساواکه‌ی هه‌رێم بڕیاری ده‌ستپێکردنی شه‌ڕبوو له‌گه‌ڵ ( پ‌ک‌ک)، دوای ئه‌ویش شه‌ڕی ناوخۆ که سه‌دان خێزان تێیدا ڕهشپۆشبون ماڵیان کاول بوو مناڵان بێ‌باوک بوون دایکان جه‌رگیان سوتا ژنان بێ مێرد مانه‌وه ماڵ و سامانی خه‌ڵک سوتاو به فێڕۆ چوو…… هتد.
به‌ڵام خۆ ئێستا حکومه‌ت باڵقبووه!!!!!!!!!
بۆ کارێک ناکات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا بێت؟
ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی حکومه‌ته باڵقاکهی ئێستای هه‌رێم ئه‌وه چه‌ندین جاره ده‌سته ده‌سته له‌م فڕۆکه‌خانه‌یه‌وه په‌نابه‌رانی به زۆردیپۆرت کراو وه‌رده‌گرێته‌وه، تازه‌ترین گروپیش که به‌زۆر له بریتانیاوه دیپۆرتی کوردستانیان کرده‌وه ڕۆژی27/03/2008 که ژماره‌یان 60که‌س بوو که به‌گه‌وره‌ترین وه‌جبه‌ی دیپۆرت بۆ کوردستان دێته‌ناسین.
له‌م دیپۆرت کردنه‌وه‌یه‌دا وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تی بریتانیا په‌نابه‌ران به زۆر‌و به که‌له‌پچه‌وه خزێنرانه فڕۆکه‌وه، ئه‌وه‌نده به نابه‌دڵی و حه‌سره‌ته‌وه دیپۆرت کرانه‌وه له‌وێش نه‌یان ده‌ویست ودڵیان نه‌ده‌هات دابه‌زن له فڕۆکه‌که تا هێزه گیان له سه‌رده‌سته‌کانی ئه‌م ده‌سکه‌وته مه‌زنه به جنێو‌و قۆناغی ته‌فه‌نگ و هه‌ڕه‌شه به زۆردایان به‌زاندن.
که ئه‌بوایه هه‌رگیز حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م هه‌موو گه‌نجه‌ی وهرنهگرتایهتهوه چونکه ئه‌وانه به‌شێکبوون له داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان و سه‌رمایه‌یه‌کی زیندوو ئامادهکراودهبون بۆ داهاتوو ده‌کرا نه خشیان هه‌بوایه له گۆڕانی کۆمه‌ڵگاداو له وه‌ڵام دانه‌وه به‌و هه‌موو پێویستیانه‌ی کۆمه‌ڵگا گیرۆدی بووه.
به‌ڵام به داخه‌وه حکومه‌ته باڵقهکهی ئێمه قه‌ت ئه‌ونده دوربین نیه تا داهاتوی کۆمه‌ڵگاو پێویستیه‌کانی بخۆێنیته‌وه! ئه‌م هه‌موو گه‌نجه‌شی سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نه‌کردایه خۆ هیچ نه‌بوایه هه‌ر یه‌کێک له‌م په‌نابه‌رانه بژێوی خێزانێکی له کوردستان دابین ده‌کرد له کاتێکدا بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێک له کوردستاندا ئێستا له سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌و په‌ڕی خراپی و له‌و په‌ڕی گرانیدایه .
پرسیارێک که جێی خۆیه‌تی ئێستا بیکه‌ین ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م گه‌نجانه بۆ کوردستانیان جێهێشتوه؟
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا‌و سبه‌ی کوردستان جێده‌هێڵن بۆ چیه‌و له سه‌ر چیه؟
ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵامه‌که‌ی لای حکومه‌تی هه‌رێمه‌و ده‌کرێت هه‌ر خۆیان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
له هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه گرنگتر ئه‌وه‌یه نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بریتانیا(خانی هه‌ژار موکریانی) به سایتی په‌یامنێری ڕاگه‌یاندوه که گوایه( ئه‌و پانابه‌رانه له‌کاتی هاتنه خوارهویاندا په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌یان داوه وهههولیان داوه چه‌کیان لێ‌بستێنن و به‌ردیان له فڕۆکه گرتووه).
ئه‌و به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌ت بدات به‌و فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌و ڵێدانانهی ڕووبه‌ڕوی په‌نابه‌ران بۆته‌وه له فڕۆکه‌خانه .
ناکرێت و مرۆڤ ناتوانێت بچێته عه‌قڵیه‌وه په‌نابه‌ران ئه‌م کاره‌یان کردبێت. به‌ڵام ئاسییه‌وه سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان مان بگرن له دابه‌زینیان ئێ خۆ ئه‌وان به‌زۆرو به‌دوور له خواستی خۆیان گیرۆده‌ی ئه‌م دیپۆرته بووبوونه‌وه.
له کاتێکدا نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه فشاریان بۆ ده‌وڵه‌تی بریتانیا بهێنایه تا په‌نابه‌ران ئازاد بکرێن و له هه‌ره‌شه‌ی دیپۆری ڕزگاریان بکردنایه خۆشیان به به‌رپرس بزانیبایه له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی په‌نابه‌ران خۆیان به‌خاوه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و پهنارانه بزانیایه که له میحنه‌ت و دڵهڕاوکێێدا ڕۆژانه ژیان ده‌گوزه‌رێنن، تا ئێستاش ده‌یان په‌نابه‌ری کورد توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوونه و بێ هیوایی داگیریانی کردووه به ده‌ست چاوه‌ڕوانی گۆدۆی مافی په‌نابه‌ریه‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێم به گشتی و خانی هه‌ژار موکریانیش به تایبه‌تی گرنگه‌وه ئه‌رکی سه‌ر شانیانه هه‌ر ئێستا داوای لێبوردن له‌و پانابه‌رانه بکهنو قه‌ره‌بوی ئه و هه‌موو ماندۆێتی وسوکیهتیهیان بکه‌نه‌وه که بۆیان هاتبووه پێش له‌م دیپۆرت کردنه‌وه‌یه‌دا.
08/04/2008
Aso.72@hotmail.com