
نۆی نیسان
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا……
مانگی نیسان له‌عێراقدا جگه له‌وه‌ی لای نه‌وه‌ی پێش ساڵانێکی درێژ یاد و ئاهه‌نگه‌کانی له‌دایک بوونی دیکاتۆری ووڵات سه‌دام حسه‌ین بوو، خه‌ڵکانێک له‌قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌کانه‌وه له‌عێراق دا به‌زۆر ڕاپێچ ده‌کران تا ئاهه‌نگی شادی بۆ فه‌رمانده‌ی دیکتاتۆر بگێڕن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆ پێنج ساڵ تێده‌په‌ڕێت 9 ی نیسان یادی ئاڵوگؤرێکی سیاسی مه‌زنی خه‌ڵکی کوردستان وعیراق وناوچه‌که‌یه؛؛، پێنج ساڵ لهمهوبهرکهشتی یه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ده‌ریای سوره‌وه بارهگاوپێگهی جوندلئیسلامی له بناری خورماڵ بهکاتوێشاکانی پنتاگۆن کێوماڵکرد،په‌یکه‌ره سامناکه‌که‌ی سه‌دام له‌مه‌یدانی فیردۆس وه‌ک بته‌کانی سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم تێکشکێنرا،وێنه‌ی (آبوتحسین) جواد کازم هاووڵاتی شاری به‌غدا له‌شاشه‌ی تهلهفزیؤن ومیدیاکانی جیهانه‌وه بینرا که‌چۆن وێنه گه‌وره‌که‌ی سه‌دامی دایه به‌ر نه‌عله‌کانی پێ ی و تف ونه‌عله‌تی توڕه‌یی؛
به‌ڵام تا هه‌نووکه خۆشییه‌کان و ئارامی ناو هه‌گبه‌که‌ی ئهوئاڵوگۆره سیاسی یه نهبۆخودی ئه‌مریکیه‌کان و نه‌بۆ خه‌ڵکی عێراق یهکلانهبۆهتهوه.به‌رزبوونه‌وه‌ی قوربانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشته 4000 سه‌رباز،،له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و میدیای ناوخۆیی ،ئه‌مریکیه‌کان گره‌و له‌سه‌ر کشانه‌وه‌و نه‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌عیراق ده‌که‌ن،خه‌رجی شه‌ڕ مانگانه به‌ملوێنه‌ها دۆلاره بۆ ئه‌مریکیه‌کان؛.هه‌مووخه‌ڵکی عێراق چاوه‌ڕوانی ئاڵوگؤری سیاسی خێرا‌و ژیانێکی باشتربوون،به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌وزه‌مه‌نه خوێن له‌جه‌سته‌ی عێراقییه‌کان ده‌چۆڕێت،له‌خه‌ڵکانی سفیل،ژنان،پیر،منداڵ ده‌بنه قوربانی،گه‌نده‌ڵیه‌کی به‌رفراوان له‌بودجه‌ی عێراق ده‌چێته گیرفانی ئهوبازرگانهسیاسییانهی لهقازانجیانه هه‌لومه‌رجی سیاسی له‌عیراقدا به‌هه‌ڵواسراوی بهێڵرێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆخۆی بێ‌شک تێکه‌ڵبوونی کارتهسیاسییهکانی ئیقلیمی و ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی و هه‌رێمایه‌تییه له‌کاروباری ناوخۆی عێراق.؛
هاتنی ئه‌مریکا بۆڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به هۆکاری چه‌کی کۆکوژ یان په‌یوه‌ندی سه‌دام و ڕێکخراوی قاعیده بێت، یان جۆرج بۆش و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆههرستراتیژێکی سیاسی ده‌ستی بۆ ڕووخانی سه‌دام بردبێت،عێراقییه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵیدا هاوکۆک و هاوڕاین کهدیکتاتۆروزهبهلا حێکی سه‌ربازی وه‌ک ڕژێمی سه‌دامی بۆڕووخاندین.؛
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌م گه‌مه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خێر‌و قازانجی خه‌ڵکی عێراق کاربکات،تاچیتر خوێن له‌جه‌سته‌ی خه‌ڵکی بێ گوناح نه‌ڕێژرێت،منداڵانێکی زۆرتر بێ باوک نه‌بن، هه‌نگاوی ڕوووهوپۆزهتیڤانهی خودی عه‌قڵییه‌تی سیاسی سهرکردهعێراقییهکانه ڕووه‌و گه‌مه‌ی دیموکراسی، به‌بڕوابوون به‌یه‌کتر،به‌داننان به‌مافی ڕه‌وای یه‌کتر،به‌ڕێزگرتن له‌بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌ی یه‌کتر،به‌رقه‌رارکردنی مافهمهدهنییهکانی تاک،داننان به‌مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان،لهسهرووههمووشتێکهوه نیازپاکی و ده‌ستبردنی ده‌ستبه‌جێ بۆپراکتیزهکردنی ڕاسپارده‌کانی ماده‌ی 140.
جێ به‌جێکردنی هه‌مووئه‌م ئهرکانهو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانهوباوهڕ بۆگشت لایه‌ک،خۆتهکاندنه لهگهمهکردنی ههرڕهووت ولایه‌نێکی سیاسی وه‌ک دارده‌ست و کارتی سیاسی بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌کی و ئیقلیمی.له‌ته‌ک وازهێنان لهفیل سواری عروبه، تاچیتر به‌های مرۆڤایه‌تی و خؤشویستن و لێبورده‌یی بگه‌ڕێته‌وه بۆژیانی خه‌ڵک،گه‌ربمانه‌وێت یه‌کترمان خۆشبوێت و پێکه‌وه بژین .
faraidun_73@hotmail.com
6//4/2008