ئه‌وپه‌ڕی ئاوابوون…. سه‌رهه‌نگ خامۆش
كه ئێواره
سه‌ر به سه‌رینی شه‌و ده‌كا
تارمایی چراكان
له‌گه‌ڵ تریفه
له شه‌قامه‌كانی شار
پیاسه ده‌كه‌ن…
من جگه له سپیه‌تی به‌فر
جوانی ئه‌و گوڵانه‌ی
باخچه‌ی موحیبه‌تیش ده‌بینم
ڕۆحی ئه‌و پهپولانهش
كه هه‌میشه له ئاسمانی خه‌یاڵمدا
هه‌ڵده‌فڕن….
لێره
له‌وپه‌ڕی ئاوابوون
له كه‌ناره‌كانی ته‌نیایی
تۆم به شه‌پۆڵه هێمنه‌كانی ده‌ریا سپارد
ئیدی…
نه‌تۆم له ئامێزی كازیوه بینیه‌وه
نه له‌نێو پێلوی چاوه‌كانی ئاسۆ…
ئارام به ئه‌ی(با)…
با خه‌زان گۆرانی بۆ عه‌شق بڵێ
گه‌ڵاكانیش
سه‌مای (زۆربا) له ئامیزیان گرێ
هێمن به…
ئاخر ژنێك
وا له‌نێو دارستانی موحیبه‌ت
خه‌ریكه ڕووت ده‌بێته‌وه…
هێنده‌ی دووری
خۆم له‌تۆوه
له نێوانی من و وێڕانهگهیشتن
به تۆ
خه‌ریكه نزیك ببمه‌وه
كه‌چی تۆ
هه‌ر لێم دوور ده‌كه‌ویه‌وه
دوور…وه‌ك چاوه‌كانی عه‌ده‌م
نزیك وه‌ك تارماییه‌كانی فیراق
دوور..دوور
وه‌ك سنووره‌كانی نیشتیمان…
كه دایكم
پێڵوه‌كانی تا ئه‌به‌د لێك نا…
گشت حیكایه‌ته جوانه‌كانی
سه‌رده‌می مناڵیمی برد
بۆ مناڵانی فیرده‌وسی بگێڕێته‌وه…
من هه‌موو ڕۆژێك
به‌دیار تارمایی
دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌م و
پێكه خهستهكانی
پڕ بیره‌وه‌ری تۆوه ده‌مرم…
كه ته‌ڕبووم
له شه‌پۆڵه نه‌رمه‌كانی جه‌سته‌ت
من بلێسه‌ی ئاگرێك بووم
(باران) خاڵی كردمه‌وه له تۆ…
بۆم ببه به خه‌زان
وه‌رزی ڕووت بونه‌وه
تا پارچه ئاڵتونیه‌كانی جه‌سته‌ت
له باوه‌ش بگرم…
بمده له یه‌خه‌ت
تا له تاڵه به‌ندی پرچت بئاڵێم
تۆخترم كه‌یته‌وه
له ڕه‌نگی ئه‌و…
تا ئه‌به‌د بۆنی خه‌زان بگرم
گه‌ڵا…گه‌ڵا
بوهرێمه ئامێزته‌وه…
من هه‌میشه
به‌دیار نامۆ بوونی خۆم و
یاخی بوونی تۆ
وه‌نه‌وزێ ده‌ده‌م
تا ئه‌وپه‌ڕی بێ تاقه‌تیم…
كه هاتیه‌وه
ئێره پڕ بوو له بۆنی باران و
هه‌ناسه ته‌ڕه‌كانی هه‌ور
دوای تۆ
مالی عیشق پڕ بوو له قه‌قنه‌س
ئه‌م ناوه وێران بوو…وێران
كه له چاوه‌ڕوانیت
وون ده‌بم
هه‌ر تارماییه‌ك ده‌ركه‌وێ
هه‌ست ده‌كه‌م تۆی
ئه‌وه‌ی جوانه
له تۆ ده‌چێ..
كه جێم هێشتی
تۆ بهرسیلهیهكی ناسك بوویت
كه‌چی ئێستا
له وێستگه‌كانی چاوه‌ڕوانیدا
تك..تك
شه‌ڕابی حوزنت لێ ده‌تكێ..
ئازاره‌كانی تۆ…لێره‌ن
هه‌موو به‌یانیه‌ك
لای من پرچی خاویان ده‌هۆننه‌وه
ئێوارانیش
ماكیاژێكی كاڵم بۆ ده‌كه‌ن..
له چاوه‌ڕوانی من هه‌راسان مه‌به
ئه‌ی یار
منێك ته‌ژی له ئازاره‌كانی ویقار
سه‌رگه‌ردان
له شه‌قامه‌كانی شارێك له عه‌ده‌م
منێك…
خاڵی له خۆم
خاڵی له تۆ
خاڵی له بوون…!!
سه‌رهه‌نگ خامۆش