گالیسكه …..لەتیف هاڤرێست
له سه‌ر ڕێگه‌ی
به‌رده‌ڵانی مێژوو، ئه‌مڕۆ
كوردستان
گالیسكهیهكه شڕه و په‌ڕپووت
دوو ئه‌سپی ملهوڕ و چه‌توون،
ڕه‌وشت نابووت
بێ سۆز، زه‌بوون
ڕایئهكێشن به‌ره‌و هه‌ڵدێر
بۆ ناو گه‌رووی نه‌هه‌نگێكی هه‌رگیز نه‌تێر
كوردستان‌مان
ڕێبوارێكی زۆر شه‌كه‌ته و
ڕیگه‌ی كۆچی به‌رده‌ڵانه و شهوگاریشی سارد،
له جێ سمی ئه‌سپه‌كان
له سه‌ر زه‌وی دایه‌گه‌وره و باپیرانمان
خوێن هه‌ڵئه‌قوڵێ و
ئه‌بێ به خه‌نه بۆ ده‌ستی
گه‌له كچ و ژنی به‌زۆر ئه‌تك كرا‌و
به ئاره‌قی نێوچه‌وانی
هه‌زاران ڕه‌نجی به تاڵان براو
به جۆگه‌له‌ی زێڕی ڕه‌شی
كه‌ركوك و خانه‌قینی به موفت فرۆشراو،
كوردستان ئه‌مڕۆ
عه‌ره‌بانه‌یه‌كی تریشقه‌ی
به‌ره‌و سهرهولێژچوونه
ده‌ستخه‌ڕۆی جووتێ ئه‌سپی سپڵه و چه‌توونه
له كووچه‌ی هه‌میشه-شه‌وگاری
تاری
مێژوودا
مێتیۆریت-ێكی شكاوه‌ی گه‌ردوونه
ئه‌سپه‌كان، له ئاخوڕهكانیاندا
“گورگی بۆری” پان-تورانیزم و
شێری شمشێربهدهستی ئێران-نهژا دان و
ڕێوی و چه‌قه‌ڵی خۆشمرخی
زلهێزانی حه‌شار داوه،
خۆشیان له له‌گه‌ڵ گورك ئه‌لوورێنن و
له گه‌ڵ شێر ئهنهڕێن و
له گه‌ڵ ڕێوی و چه‌قه‌ڵیش
ئاهه‌نگی ” ده‌م به خوێن سوور بوون” ئه‌گێڕن،
ئاهه‌نگی “ده‌م به خوێن سوور بوون” ی كورد
*
كوردستان ئه‌مڕۆ
عه‌ره‌بانه‌یه‌كی تریشقه‌ی
به‌ره‌و سهرهولێژچوونه
ده‌ستخه‌ڕۆی جووتێ ئه‌سپی سپڵه و چه‌توونه.
ڤیه‌ننا – نیسانی 2012