رووبار … محمد سۆزله‌ر
ده‌مێکه ناسیومه ده‌مێکه
له ناو ده‌نگه ده‌نگه‌کاندا
له ناو شه‌قامه بێ ده‌نگه‌کاندا
له که‌ناری سێبری که‌ڵایه‌کی زه‌رد هه‌ڵگه‌راوی پایزدا
له قوژبنی خانووه رووخاوه‌کانی لای ماڵی داپیره گه‌وره‌مدا
له که‌ناری دوو عاشقی وون له یه‌کدا
ده‌مێکه ناسیومه ده‌مێکه
له له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی ئاده‌میزاده‌کان له‌م شاره‌دا
له سووتانی نامه‌ی دڵداری و په‌ره‌ی عیشقدا
له بێ ئه‌قڵی باڵنده‌ی هومادا
له خامۆشی شاره‌کان له ئه‌به‌دیه‌تدا
له بێ خه‌می مرۆڤ له ئاست ژیاندا
ده‌مێکه ناسیومه ده‌مێکه
له‌م وڵاته‌دا
له‌م شاره‌دا
له‌م کۆمه‌ڵگه ناهۆشیاره‌دا
ناکرێ
نابیسترێ
نابینرێ
ئازادی ره‌هه‌نده‌کان
ئازادی مرۆڤه‌کان
ئازادی خواکان
ده‌مێکه ناسیومه ده‌مێکه
رووباره‌کان نیگه‌رانن
ماسییه‌کان ده‌ڵێن بێ به‌شکراوین له ئاو
ماسییه‌کان توره‌ن
توره‌ن له ده‌ریا
توره‌ن له که‌شتی
توره‌ن له مرۆڤ
دواجار توره‌ن له خوا
وایان ده‌گووت
که وشه‌کان
که خامه‌کان
که نوسه‌ران
بۆگه‌ن بوون
خوم بیستم
به هه‌ناسه‌م لێیان گه‌یم
ده‌مێکه ناسیومه ده‌مێکه
رووباره‌کان وا وشک کران
مرۆڤه‌کان وا له ناوبران
هه‌تا من
هه‌تا شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌کان
هه‌تا دراندنی کتێبه‌کان
هه‌تا سوربوونه‌وه‌ی گوناهه‌کان
هه‌تا تاوان بارکردنی فلاقه‌خانه‌کان
هه‌تا جیابوونه‌وه‌ی رووبار له ده‌ریاکان
به‌ڵێ ده‌مێکه ناسیومه
کاتێک شاعیرێک ده‌گاته ئه‌و په‌ری ماندوێتی له نووسینه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌کدا
کاتێک فرۆکه‌وانێ به‌هه‌ڵه ده‌روا
له‌و کاته‌دا پارجه‌یه‌ک عه‌رد ده‌ست ناکه‌وێ بۆ دابه‌زین
به‌ناجاری پرسیار ده‌کا له خوا
ناسیومه به‌ڵێ ناسیومه
قه‌ڵه‌مه‌کان وا له‌م شاره‌دا
شکان
کوژران
فرێدران
فه‌وتان
سوتان
که‌جی هه‌ر ده‌مێنن
مرۆڤه‌کان له‌م هه‌رێمه‌دا
کوا ره‌هه‌ندیان
کوا ئازادیان
کوا هۆشیاریان
ئه‌ی کامه‌یه بونیان