
لیستی ناوی38 تاوانكاری ئه‌نفالی چوار
له یادی 24ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی گونده‌كانی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا لیستی ناوی38 تاوانكاری ئه‌نفالی چوار بڵاو ده كه ینه وه .
24 ساڵ پێش ئێستا و له پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 3-5-1988 فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عس به گازی كیمیاوی گونده‌كانی گۆپته‌په وعه‌سكه‌ر و ده‌وروبه‌ریان وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چوار بۆردومان کرد. له ئاكامی كیمیابارانه‌كه‌دا نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون ، كه ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنكران .
له رۆژی 4-5-1988 دا هێزه‌كانی ڕژێم به پێشڕه‌وی جاشه‌کان له 21 قۆڵه‌وه په‌لاماری ناوچه‌كه‌یان دا، له ئه‌نجامدا زیاتر له 23000 هاووڵاتی ناوچه‌كه ئه‌نفالكران. هه‌ر له چوار چێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 3 هاووڵاتی كورد له نزیك شاری كۆیه و له ڕۆژی 13-5 له قوڵایی ئاسمانه‌وه له ڕێگای فڕۆكه‌ی كۆپته‌ره‌وه فڕیدرانه خواره‌وه , ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی به‌عسی ده‌رخست و بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكی بوێری ناوچه‌كه پیاده كرا .
مخابن وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانكارانی ئه‌نفالكردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش لێیان نه‌پرسرایه‌وه و بڕیاره‌كانی دادگایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرا ، که‌چی دواتر ده‌ركه‌وت یه‌كێك له تاوانكارانی كیمیابارانكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه به ناوی كه‌ریم سه‌بتی له لایه‌ن
” ینك ” ه‌وه له بری دادگاییكردن ئازاد كراوه، كه ده‌بوایه له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌نفال دا ئاماده بوایه و بڕیاری ئه‌نجامدانی جینۆسایدی به‌سه‌ردا جێبهجێبكرابایا .
ئێمه له یادی 24 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا داوای لێكۆینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سكانداڵه و داڵده‌دانی تاوانكاران له لایه‌ن پارته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین .
هاوكات داواكارین لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وبه‌رپرسانه بكرێت كه له سه‌رو به‌ندی پروسه ی ئه‌نفال كردنه كاندا فه‌رمانی به‌زۆر مانه‌وه‌ی خه‌ڵكیان دا و نه‌یان هێشت جه‌ماوه‌ر له بازنه‌ی ئه‌نفالی چوار خۆیان ڕزگار بكه‌ن، كه ده‌كرا ئه‌زموون له زیانه‌كانی ئه‌نفالی 3 و 2 وه‌ربگیرابایه و قه‌باره‌ی زیانه‌كان كه‌متر بوایه له‌وه‌ی كه به و شیوه یه كه وته وه .
دیسانه‌وه بۆ جارێكی دی و وه‌كو ساڵانی پێشتر , كۆمه‌ڵێك داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ڕای گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی :
• گرنگی به ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی ده‌ڤه‌ره‌كه بدرێت , هه‌موو ئیمتیازاتێكی شه‌هیدانه‌یان بۆ دابینبكرێت له ” خانوو, موچه , خویندن , …. ” , موچه‌كانیانی بۆ 10% به‌رزترین موچه له ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكرێته‌وه .
• ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆمارهكهیهوه به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد به گشتی و قوربانیانی جینۆساید به تایبه‌تی بكات .
• گونده‌كانی ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌تگوزاریان بۆ دابینبكرێت له ڕێگاو بان و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و ئاو كاره‌با……. هتد.
• مۆنمێنت بۆ ئه‌نفالكراوانی ناوچه‌كه دروستبكرێت .
• رێگا بدرێت به درووستكردنی مۆنمێنتی تاوانكارانی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ له سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوه‌كه‌مان كه دوو ساله به فه‌رمی داوامان كردووه .
• په‌له بكرێت له هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی قوربانیه‌كان.
• ئه‌و جاشانه‌ی كه به‌شداری ئه‌نفالی چواریان كرد و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌نفالدا ته‌سلیم بوونه‌وه و تاوانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هاوسهنگهرهكانیان ئه‌نجامدا موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان ببڕدرێت و دادگایی بكرێن .
لێره‌دا ناوی به‌شێك له و تاوانكاره كوردانه بڵاو ده كه ینه وه كه به شداری برۆسه‌ی ئه‌نفالی چوار یان كردووه به پێی بهڵگانهمهكانی دادگا و وته‌ی سكاڵاكه‌ران و شایه‌دحاڵه‌كان .
هیوادارین بۆ ته‌واوكردنی لیسته‌كه هاوكارمان بن :
1. قاسم ئاغای كۆیه .
2. سعید محمود باریكه .
3. شێخ مه‌جید شێخ بایز .
4. جیهان مو‌سا .
5. تحسین شاوه‌یس.
6. هادی شاوه‌یس .
7. شێخ حوسێن شێخ سه‌عید .
8. حمید سلێمان .
9. شێخ ڕوناك
10. بایز ئاوڕه‌حمان
11. عومه‌ره بچكۆل .
12. حه‌مه‌ده‌مین كه‌وا شۆڕ .
13. عومه‌ر ئیسلامی .
14. عه‌دنان عه‌بدوڵا .
15. مه‌لا عوزێر .
16. مه‌مه‌ند قه‌شقه .
17. عه‌قید حه‌مید .
18. بورهان شوانی .
19. مسته‌فا .
20. سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی .
21. ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب .
22. شێخ جه‌لال ساڵه‌یی .
23. حاجی عه‌لی نه‌بیاوه .
24. عه‌به كه‌ركووكی ( عبدالله كاكه‌مین ) .
25. فه‌تاح كتكهیی .
26. كه‌ریم قایه‌باشی .
27. سه‌لاح شینه .
28. شێخ عاسی زێباری .
29. قادر قه‌ره‌وه‌یسی .
30. قاسم دڕه‌یی .
31. حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدوالكه‌ریم .
32. ره‌حمان كاوانی .
33. عه‌بدوالخالق سه‌لیم .
34. فارس كه‌ریم .
35. قاسم ڕه‌شید .
36. مام ئه‌سوه‌د .
37. مشیر ئاغا .
38. حه‌مه پۆخچی .
چاودێری كوردۆساید-چاك
2-5-2012
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .