
چه‌ند شیعرێكی شهمس له‌نگه‌رودی
1
باران
كه قسه له‌سه‌ر ناسكی سروشتی نییه
وێرانی كرد
شاری مێرووله‌كان.
2
بیرده‌كه‌مه‌وه
كه‌واته هه‌م
گه‌رنا له كوێوه ده‌مزانی
تۆ نیت.
3
ئێستا كه مه‌رگ كاتژمێره‌كه‌ی كۆك ده‌كات و
له ناوی تۆ ده‌پرسێ
وه‌ره به گوێتا بچرپێنم
ئه‌م ژیانه‌یش
جوان بوو.
4
هه‌ر گۆرانییه‌ك
ئه‌ستێره‌یه‌كی نابه‌ڵه‌ده
رازئامێز و
زووڵاڵ
له قووڵایی شه‌وێكی درێژدا.
5
نازانێ ده‌یبه‌ن بۆ قوربانی
ئه‌و مه‌ڕه‌ی
به دوای مناڵهكاندا راده‌كات
تا جێنه‌مێنێ.
6
بارانی شه‌وانه‌م خۆشه‌وێ
نیوه شه‌وان
گڵۆپی دایساوی پاركه‌كان
ئه‌و ئۆتۆمبیلانهیش
به خێرایی ژیان ده‌ڕۆن.
7
نه باخه‌وان
نه هاتووچۆی هاوسێكان
نه حه‌په‌ی سه‌گه‌كان…
كه‌سێك نه‌بوو
هاوینێكی گه‌رم و شیرین
مه‌خابن
باخێك نه‌بوو.
8
هۆزگهلێكیش هه‌ن
مرۆڤ خۆرن و
گه‌شتیاره میوانه‌كان
ده‌كه‌نه كه‌باب
به‌ڵام ئێوه
له هۆزی مرۆڤ خۆران نین
ده‌چنه كڵاسه‌كانی شانۆ
شاره‌زای سه‌ماو شێوه‌كارین و
له هۆزی مرۆڤ خۆرانیش نین.
هۆزگهلێكیش هه‌ن
به گۆشتی پیرانی خێڵه‌كه‌یان ده‌ژین و
له گه‌شتیار و ئهغیارهكان ده‌ترسن
به‌ڵام ئێوه
رێز له پیرانتان ده‌گرن و
ترسێكتان له گه‌شتیار و ئه‌غیار نییه
ئێوه
له هۆزی مرۆڤ خۆران نین
ده‌چنه پێشنگهو رێستوڕانته خاوێنهكانهوه
پێده‌كه‌نن و
یه‌كتری ده‌خۆن و
له هۆزی مرۆڤ خۆرانیش نین.
9
شیعر
كتومت دار سێوه
له به‌هه‌شته‌وه هاتووه‌و
میوه‌ی حه‌رام ده‌گرێت.
10
خودایه
مه‌گری
چاك ده‌بێته‌وه
ئه‌مانه په‌یامبه‌ره‌كانی تۆ نین
په‌یامبه‌ره‌كانی تۆ
كتێبه‌كانیان كردۆته هه‌ویر و
له سیله‌ی بازاڕه‌كاندا
كاغه‌ز ده‌فرۆشن.
خودایه
رێزی ئه‌كته‌ره‌كان بگره
ئه‌مانه كوڕانی نوحن
به‌ڵێنیان داوه
سامانی بانكه‌كان له فڕۆكه‌دا به یه‌كسانی دابه‌ش كه‌ن.
ته‌نها ئه‌یوب ماوه كه رێگه‌یان نه‌دا بۆ خانه‌ی پیران.
خودایه
بگری
بگری و
وه‌ك میزهڵدانێكی خاڵی سووك به
بگری
تا بگه‌ڕێیته‌وه لای فریشته‌كانت
فریشته غه‌مباره‌كان
له‌گه‌ڵ مشتێ جن و په‌ری
كه پیر بوون و
له‌سه‌ر سمت ده‌ڕۆن.
سه‌رچاوه:
باغبان جهنم
شمس لنگرودی
انتشارات اهنگ دیگر، چاپ سوم
تهران، بهار 1387