خێزان.. بنه‌مایه‌کی به‌هێز بۆ بنیاتنانی ژیان؟
دروستکردن‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و پرۆسه‌ی به‌هاوسه‌رگرتن، یه‌کێکه له‌و بنه‌مایانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر رادهوهستێتو لێیه‌وه نه‌وه‌یه‌کی دروست چاو هه‌ڵدێنێت تا ئایندهی پێ بسپێردرێت،
هه‌روه‌ک نیگا ئیسماعیل ده‌رباره‌ی دروستکردنی خێزان ئاماژه به‌وه ده‌دات: پێکه‌وه‌نانی خێزان له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بێت تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و یه‌کێک له‌مه‌رجه سه‌ره‌کیه‌کانیش چۆنێتی گونجان‌و ههڵسوکهوتو رێزگرتنه، ره‌نگه له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک ئێمه‌دا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک یاخود مانگێک ئه‌و پڕۆسه‌یه کۆتایی پێ بێت، به‌ڵام کاتێک ده‌که‌ونه ناو قوڵایی په‌یوه‌ندییه‌که‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و ناسین‌و کۆمه‌ڵه ههڵسوکهوتهو سۆزه‌ی بۆ یه‌کیان ده‌ربڕیووه زۆربه‌ی ده‌ستکرد بووه، که له‌ڕاستیدا هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه له‌کاتی هه‌ر گرفتێک یان حاڵه‌تێکی تایبه‌تدا زۆربه‌مان ئاماده‌نین (ته‌نازول) بۆ ئه‌ویترمان بکه‌ین، ئێمه‌ی مرۆڤ که دروستبووین وه‌ک یه‌ک بیرناکه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا ئه‌بێت خۆگونجاندن ههبێتو ئه‌گه‌ر نه‌شبوو به‌داخه‌وه له‌خێزانێکی ناته‌ندروست به‌ولاوه هیچی دیکه به‌رهه‌م نایه‌ت.
به‌داخه‌وه گه‌نجانی ئێستا به‌بێ پلان‌و نه‌خشه دانان‌و بێ هیچ بنه‌مایه‌ک په‌لاماری پرۆسه‌یه‌کی وا گرنگ ده‌ده‌ن
هه‌روه‌ها جه‌زا عارف بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: خێزان پێویستییه‌کی هه‌ره گرنگی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه، خێزان وه‌ک مه‌فهومێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕابردوو و ئێستاشدا بوونی هه‌بووه‌و به‌کردار جێبه‌جێکراوه، ئه‌گه‌رچی بناغه‌ی پێکهاتنی له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌رکی مرۆڤه ئه‌بێت جێبه‌جێی بکات، چونکه ژیانی مرۆڤ له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رێکدهخاتو واده‌کات به‌دووربێت لهبێسهروبهری بێ بنه‌ما، هه‌روه‌ک هۆزان محه‌مه‌د پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی جه‌زا ده‌ڵێت: خێزان له‌ئێستادا ئه‌و مانا گه‌وره‌یه‌ی نییه به‌قه‌د پڕۆسه‌که‌و دروستکردنیشی پێهه‌ڵگرتنه له‌جیهانی تاکو به‌ره‌و هاوبه‌شی رێده‌گرێت، پێویسته ئاماده‌یی ته‌واویان تێدابێت بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی سه‌رجه‌م بهرپرسیارێتییهکانو بوونی باگراوندێکی رۆشنبیری و عه‌قڵێکی روون‌و جێگیری ئابووری بنه‌مای سه‌ره‌کین، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ش پێکبێن ئه‌وا به‌سروشتی کاریگه‌رییه ئیجابییه‌کان بهدهردهکهونو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر کێشه‌و گرفتی لێده‌که‌وێته‌وه‌و دواجار به‌جیابوونه‌وه کۆتایی دێت، به‌داخه‌وه گه‌نجانی ئێستا به‌بێ پلان‌و نه‌خشه‌دانان‌و بێ هیچ بنه‌مایه‌ک په‌لاماری پرۆسه‌یه‌کی وا گرنگ دهدهنو زه‌ره‌رمه‌ندی کۆتاییش هه‌ر خۆیانن.
ئاوات که‌ریم پێیوابوو خێزان کارێکی دروست‌و باشه بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ئومێدی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوسهرنو له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو گهلێکو ژیان له‌سه‌ر زه‌وی، ئاوات وتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین گرفت له‌لای تاکی کوردی ژیانی هاوسه‌رێتییه به‌هۆی هۆکاری ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ که که‌م که‌س هه‌ن ده‌توانن ژیان پێکه‌وه‌بنێن، ئه‌م پرۆسه‌یه کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ده‌بێته هۆی به‌ره‌و پێشهوهچوونو گه‌شه‌کردنی ژیان له‌هه‌موو روویه‌که‌وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه کاریگه‌ری خراپی دهبێتو تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمهڵایهتیو نه‌مانی په‌یوه‌ندییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها فه‌یروز حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بوونی خێزان له‌هه‌موو سهردهمو سه‌ده‌یه‌کدا زه‌روره‌تێکی ژیان بووه‌و تائێستاش مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه، که‌واته ئه‌و گرنگییه‌ی هه‌میشه ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا پرۆسه‌ی دروستکردنی خێزان لاواز بوبێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانی بارودۆخ‌و ئاستی تێگه‌یشتنی تاکهکانو کاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و پهیوهنییهی که پێی ده‌ڵێن خۆشهویستیو پێکه‌وه ژیان.
قسه‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت «ده‌ستم بگره تاپیربوون له‌گه‌ڵت دێم»
خێزان بچوکترین یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و به‌پێی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵ شێوازه‌کانی ده‌گۆڕێت، ئه‌مه قسه‌ی په‌یمان ئه‌حمه‌د بوو ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هاوسهرگیریو خێزان هه‌روه‌ک په‌یمان ده‌ڵێت: خێزان چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رۆڵه‌کانی فه‌راهه‌م دهکاتو مافه‌کانیان ده‌پارێزێت له‌ڕێگای میرات‌و موڵکایهتیهوه، هه‌ندێک کێشه‌وگرفت که رۆژانه رووده‌ده‌ن له‌ئه‌نجامی خێزان دروستکردنه‌وه چاره‌سه‌ر دهکرێتو کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی ژیانه که وا له‌دوو ره‌گه‌ز ده‌کات ماڵێکی بچووک دروستبکهنو تام‌و چێژی تایبه‌تی خۆیانی تێدا کۆبکه‌نه‌وه، هه‌رکاتێک خێزان له‌ئه‌نجامی لێک تێنه‌گه‌یشتن دروست ببێت، ئه‌وا هیچ کامیان گوێ بۆ ئه‌وی تریان نه‌گرێت، ئه‌وکاته ئه‌وجۆره خێزانانه به‌ره‌و داڕمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت، دواجار په‌یمان وتیشی: هیوادارم هه‌ر تاکێک که دروستکردنی خێزانی هه‌ڵبژارد بیر له‌لایه‌نه باش‌و خراپه‌کانی بکاته‌وه‌و خۆشه‌ویستی بکاته بنه‌مای دروست تا له‌داهاتوودا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن هه‌روه‌ک قسه‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت «ده‌ستم بگره تاپیربوون له‌گه‌ڵت دێم».
به‌ختیار مه‌حمود: له‌زۆربه‌ی سه‌رده‌مه‌کاندا پێویستییه‌کی گرنگی هه‌موو تاکێکه، بێگومان راده‌ی سهرکهوتنو به‌خته‌وه‌ری له‌م دروستکردنه‌دا وه‌ڵامی کاریگه‌رییه باشه‌کان ده‌داته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ست به‌لێپرسراوێتی ده‌که‌ن له‌ژیاندا زۆر که‌من، ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش زۆرجار بهختو ناوچه‌وان تاوانبار دهکهنو له‌خۆڕاش هه‌ندێ چاو بهپیسو به‌د دهناسێننو پشکی شێریش ده‌ده‌ن به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر، هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکیش له‌م بواره‌دا به‌ده‌ست هاتبێت بۆ توانا‌و زیرهکیو ئازایه‌تی خۆیان گهڕاندۆتـــهوه، ئه‌مه‌ش چاره‌نووس به‌ره‌و نادیار ده‌بات.
ده‌بینین «سۆمه‌رییه‌کان به‌ده‌قی یاسایی مرۆڤیان وابه‌سته‌ی خێزان کردووه، تا رێگه لهبهدڕهوشتیو بێ شیرازه‌یی کۆمه‌ڵگه بگرن، بابلییه‌کانیش (60) به‌ندی یاساییان دژی دیارده‌ی بهدڕهوشتیو خیانه‌تی هاوسه‌ری داناوه، که هه‌موویان نیشانه‌ی گرنگیدانیان بووه به‌خێزان
گۆران میکائیل وه‌ک توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنینه‌وه به‌سه‌ره‌تاکانی ژیانی مرۆڤدا ده‌بینین که ئه‌م پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه بوونی هه‌بووه‌و جێگای گرنگی پێدانیش بووه، ته‌نانه‌ت بوونی خێزان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه بهربهرییهکانیشهوه جێگای گرنگی بووه، چونکه سروشتی مرۆڤ ئه‌م خاسیه‌ته‌ی له‌زۆر رووه‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌شه وه‌ک هه‌ر روویه‌کی تری ژیانی مرۆڤ کاریگه‌ری باش‌و خراپی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژوودا بخشێنینه‌وه هاوخه‌مییه‌ک له‌نێوان شارستانیه‌ته‌کاندا هه‌بووه، که له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه جێگای گرنگیدان بووه، چونکه وه‌ڵامی سایکۆلۆژی‌و بایۆلۆژی‌و سێکسی و ئیداری مرۆڤی داوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین سۆمه‌ریه‌کان به‌ده‌قی یاسایی مرۆڤیان وابه‌سته‌ی خێزان کردووه، تا رێگه لهبهدڕهوشتیو بێ شیرازه‌یی کۆمه‌ڵگه بگرن، بابلییه‌کانیش (60) به‌ندی یاساییان دژی دیارده‌ی بهدڕهوشتیو خیانه‌تی هاوسه‌ری داناوه که هه‌موویان نیشانه‌ی گرنگی دانیان بووه بهخێزانو رێکخستنی ژیانی مرۆڤ، له‌ناو ئه‌وروپیه کۆنه‌کانیشدا هه‌رکه‌سێک خێزانی دروست نه‌کردایه مافی دهنگدانو خۆکاندیدکردنیان لێدهسهندهوهو باجیان له‌سه‌رده‌کرد به‌دوو قات، لای ئه‌مه‌ریکییه کۆنه‌کانیش ژن نههێنانو په‌نابردن بۆ زیناو کاری به‌دڕه‌وشتی یه‌کێک بووه له‌هه‌ره دیارده دزێو‌و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان به‌جۆرێک زیناکهرهکانیان بهردبارانکردووه بێ جیاوازیی.
گۆران میکائیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مانه ده‌مان گه‌یه‌ننه ئه‌و راستییه‌ی وه‌ک پێویستییه‌کی بایۆلۆجیو سایکۆلۆژی مرۆڤه‌و به‌هه‌مانشێوه پێویستییه‌کی ئیداری ده‌وڵه‌تیشه له‌پێناو مانه‌وه‌ی ئاده‌میزاددا که ئاسانکاری ده‌کات بۆ زاوزێیهکی تهندروستو رێکوپێک له‌ژیاندا، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت تیشکی بخه‌مه سه‌ر چۆنیه‌تی دروستکردنی خێزانێکی به‌خته‌وه‌رو دامه‌زراوه چین‌و چۆن مرۆڤ بتوانێت ئه‌م پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه گرنگه بپارێزێت لهفهوتانو له‌ناوچوون، سه‌ره‌تا ته‌مه‌نی ئه‌و دوو مرۆڤه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرا به‌جۆرێک که نه‌ده‌بوو کوڕ له (14) ساڵ‌و کچیش له (12) ساڵ ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕێت، ئه‌م مه‌رجه درێژه‌ی هه‌بوو هه‌تا کۆتاییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی پیشه‌سازی له‌ئه‌وروپا که له‌ئه‌نجامی فراوانبوونی ژیانی مرۆڤ‌و قورسبوونی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م پێوانه‌یه بۆ ته‌مه‌ن گۆڕاو ئێستا له‌ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی تر‌و له‌مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی تر ده‌گۆڕێت، مه‌رجه گرنگه‌کانیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و به‌رده‌وامبوونی بریتین له:
ئاماده‌کارییه‌کانی تاک
وه‌ک «کامڵ‌بوونی مرۆڤ له‌ڕووی عهقڵو ده‌روونییه‌وه، خۆسازدان له‌ڕووی مادییه‌وه، به‌رچاوڕوونی بۆ ئاینده، دانانی به‌رنامه‌یه‌کی ورد بۆ ژیانی هاوسه‌ری، خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ر گیروگرفتێک که بێته‌پێش، بینینی که‌سی به‌رامبه‌ر وه‌ک مرۆڤ‌و نه‌گۆڕینه‌وه‌ی رێزی بهههرشتێکی تر له‌دونیادا».
ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت
وه‌ک «پێشکه‌شکردنی زانیاری‌و رۆشنبیری پێویست، هاوکاری ماددی به‌پێی پێویستی رۆژگار، دابینکردنی خانووی نیشتهجێبوونو پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کان، پیشاندانی گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه له‌ژیانی ئیداری‌و کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌یه‌کدا».
یوسف خه‌لیل