ئیسلام باشرین که‌ره‌سه‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌کوشتدانی لاوان
هه‌موو ئاینه‌کان به‌گشتی و ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی بوونه‌ته هۆی نه‌گبه‌تی و خوێن ڕشتن و کوشتوبڕی کۆمه‌ڵگا نیو ئه‌وه‌نده خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریان بۆ مرۆڤ نه‌هێناوه ، ئایینی جوله‌که له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌یدا پشێوی و ئاژاوه‌یه‌کی زۆری نایه‌وه دوای ئه‌و ئایینی کریستیان به‌هه‌مان شێوه بووه هۆی ناڕه‌حه‌تیو گێرمه‌کێشمه‌یه‌کی زۆری له‌ئه‌وروپادا نایه‌وه به‌دوای ئه‌میشدا ئایینی ئیسلام که‌گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی وئاژاوه‌ی خسته نێو کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌لاتی ناوێن و به‌شێک له ئه‌وروپاوه، ئه‌فسوس ئه‌م بزووتنه‌وه تێرۆریسته ئیسلامییه تا هه‌نوکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
ژنه نووسه‌رو بیرمه‌ندی ئینگلیز کارین ئارمسترۆنگ له کتێبی –مێژووی خوا- داThe History of God ده‌ڵێ مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی خودای دروستکرد و کردیه خودا… جا ئایینی جوله‌که یه‌که‌مین ئایینه که بیرۆکه‌ی یه‌کتا په‌رستی- Monotheismمۆنۆسیه‌زم – ی هینایه‌کایه‌وه به‌مه‌ش جوله‌که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌وخیانه‌تی مێژوویی به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵگای مرۆڤ تۆمارکرد له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه پاشا‌و سه‌رۆک و فه‌رمانڕه‌وای تاك و ته‌نیا خۆیان وه‌کو خوا وێناکرد به واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر جوله‌که بیرۆکه‌ی یه‌ک خوای تاک و ته‌نیای نه‌هێنایه‌ته گۆڕێ ئه‌وا هه‌رگیز پاشاوسه‌رۆک و فه‌رمانڕه‌وای تاک و ته‌نیا نه‌ده‌هاتنه کایه‌وه‌و هه‌میشه به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نامۆ ده‌بوون …!!!
کاتێکیش که هه‌ریه‌که له‌ئایینی جوله‌که‌و کریستیان زانیان که‌وا چیتر ده‌ره‌قه‌تی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری و سیاسیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه نایه‌ن به‌ناچاری پاشه‌کشه‌یان کرد‌و خۆیان په‌ڕگیرکردو وازیان له دونیای سیاسه‌ت هێنا، ڕاستتره ئه‌گه‌ر بڵێین چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو دینه له جوغزی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت ئاره‌زومه‌ندانه نه‌بوو به‌ڵکو له‌ژێر پرێشه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕێناسانس وهه‌وڵ و خه‌باتی ڕوناکاربیراندا به‌دیهات ، مه‌خابن ئایینی ئیسلام له مێژووی زێتر له ١٤٠٠ ساڵدا نه‌ک هه‌رنه‌یتوانی چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسیه‌کانی ناوچه‌که بکات به‌ڵکو گه‌وره‌ترین شه‌ڕوئاژاوه‌و دووبه‌ره‌کی خسته نێو هه‌موو ئه‌وکۆمه‌ڵگایانه‌وه که ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، له‌لایه‌ک شه‌ڕه‌خۆکوژییه‌کانی نێوان هه‌ردووباڵی سه‌ره‌کی شیعه‌وسوننه له‌دێرزه‌مانه‌وه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م قسه‌یه له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌موو ئه‌وگرووپه ئیسلامیانه‌ی که‌به‌م دواییه دروست بوون به ڕاست ڕه‌وو چه‌پ ڕه‌و ومیانه ڕه‌ویانه‌وه ده‌ستیان سووره به‌خوێنی هه‌زاران نووسه‌رو ڕۆشنبیرو سیاسه‌تمه‌دارو زانستڤانانی ئه‌م گه‌لانه، شایانی وتنه پیاوانی ئاینیی چ وه‌ک مه‌لاو خوتبه‌خوێن وچ وه‌ک ئیسلامی سیاسی گه‌وره‌ترین ڕۆڵی نامرۆڤانه و بێویژدانانه‌یان بینیوه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و شتنه‌وه‌ی مێشکی منداڵان و لاوانی گه‌لانی موسڵماندا، ئه‌مانه هه‌رئه‌وه‌نده‌ی سۆسه‌ی که‌سێکی سێکیولاریان کردبێ ئیدی هه‌زاران تۆمه‌تی ته‌کفیروزه‌ندقبوونیان بۆ هۆنیوه‌ته‌وه‌و هاوکاتیش که‌سانێکی نه‌فام و نه‌خوێنده‌واریان بۆ کوشتنی ئاماده کردووه، بۆ ڕاستی ئه‌م قسانه‌ش فه‌رموون با پێکه‌وه گوێ له ئیفاده‌ی هه‌ریه‌که له بکوژانی دکتۆر فه‌ره‌ج فۆده‌و ئه‌نوه‌ر سادات و بریندارکه‌ره‌که‌ی نه‌جیب مه‌حفوز بگرین له‌کاتی دادگایی کردنیاندا که‌له عه‌ره‌بییه‌وه کردوومه به‌کوردی .
دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سه‌ی که دکتۆر فه‌ره‌ج فۆده‌ی نووسه‌روڕوناکبیری کوشت
دادوه‌ر : بۆچی دوکتۆر فه‌ره‌ج فۆده‌ت کوشت ؟
تاوانبار: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کافر بوو.
دادوه‌ر: له‌ڕێگای کام کتێبیه‌وه یان کام نووسینیه‌وه زانیت که فه‌ره‌ج فۆده کافره؟
تاوانبار: من هه‌رگیز کتێبه‌کانیم نه خوێندۆته‌وه.
دادوه‌ر: چۆن ؟
تاوانبار: من نه‌خوێنده‌وارم ، نه ده‌خوێنمه‌وه‌و نه ده‌شنوسم.
دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌نوه‌ر ساداتی کوشت
دادوه‌ر پرسیاری له تاوانبار کرد : بۆچی ئه‌نوه‌ر ساداتت کوشت ؟
تاوانبار : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سادات که‌سێکی عه‌لمانیی بوو.
دادوه‌ر: ئایا تۆ ئه‌زانی عه‌لمانی به‌مانای چی دێت ؟
تاونبار : نه‌خێر نازانم.
دادگایی‌کردنی ئه‌وکه‌سه‌ی که نووسه‌رو ڕۆماننوس نه‌جیب مه‌حفوزی بریندارکرد
دادوه‌ر: بۆچی نه‌جیب مه‌حفوزت دایه به‌ر چه‌قۆ و بریندارت کرد؟
تاوانبار: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کافر بوو هه‌روه‌ها له ئوممه‌ی ئیسلام ده‌رچوبوو.
دادوه‌ر : باشه چۆن ئه‌مه‌ت زانی ؟
تاوانبار: له‌ڕێگای ڕۆمانێکیه‌وه به‌ناوی – اولاد حارتنا – .
دادوه‌ر: به‌رپه‌رچی دایه‌وه‌و پرسی؛ ئایا تۆ ڕۆمانی – اولاد حارتنا – ت خوێندۆته‌وه؟
تاوانبار: نه‌خێر نه‌م خوێندۆته‌وه.