
خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر
خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر له‌دژی بابه‌ته‌که‌ی هه‌ڵمه‌ت گۆران، که تیاییدا پشێوی لێکه‌وته‌وه‌و له ئاکامدا په‌لاماری شوێنه گشتییه‌کان درا، چیتر ناتوانرێ ته‌نها وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک دژی پێرێزی به ئایین وێنابکرێ. من پێموایه مه‌سه‌له‌که لایه‌نێکی سیاسیشی تێدایه، چۆن؟ به‌بوونی ڕه‌وتێکی به‌هێزی ئیسلامی سیاسی له کۆمه‌ڵگا، قسه‌کردن له مه‌سه‌له‌ی رێزگرتن له هه‌ستی ئایینی خه‌ڵک به گشتی‌و بێ لێووردبوونهوهو وه‌ستانێک، زه‌حمه‌ت ده‌کات. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئێمه له ڕوانگه‌ی کام هێزی سیاسی مه‌سه‌له‌ی ڕێزگرتن له ئایین دێنینه گۆرێ؟ کێشه‌که ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ی نیه که گۆڤارێک شتێکی بڵاوکردۆته‌وه دژ به هه‌ستی ئایینی خه‌ڵک، به‌ڵکو لایه‌نێکیتری مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که هێزێکیتر هه‌یه ده‌یه‌وێ قازانجی سیاسی لێبکات، بۆیه بیناکردنی سنوورێک له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه پێویسته.
له ڕاپۆرتێکی سایتی ئاوێنه‌دا هاتووه که “نوسه‌ری ناوبراو (مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌ت گۆرانه) له‌ساڵی 2010دا، پاش شهڕهقسهیهك له‌نێوان خۆی‌و مه‌لا كرێكاردا، بابه‌تێكی له‌سه‌ر فه‌یسبوك به‌ناوی “من‌و خوا” بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام پاش دوو ساڵ، گۆڤاری چرپه له‌شاری هه‌ولێر، به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوسه‌ره‌كه، بابه‌ته‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ بڵاوكرده‌وه.”(1) به‌ڕاستی، وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی “ئاوێنه”شدا هاتووه، جێێ سه‌رنجه که ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ڵمه‌ت گۆران پێش دوو ساڵ بڵاوبۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆ له‌ناکاو له گۆڤارێک بڵاوده‌کرێته‌وه. له هه‌ڵومه‌رجێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که رووبه‌رروی بوینه‌ته‌وه، که له لایه‌ک گۆڤارێک بابه‌تێک بڵاوده‌کاته‌وه‌و “بێرێز”ی به هه‌ستی ئایینی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دهکاتو له‌لاکه‌یتر ئیسلامییه‌کان خه‌ریکه سوودی سیاسی لێوه‌رده‌گرن، ناکرێ مه‌سه‌له‌که ته‌نها وه‌ک بێرێزی به هه‌ستی ئایینی خه‌لک لێکبدڕیتهوه، بۆ؟ چونکه، ئه‌مڕۆ ئیسلامی سیاسی هێزێکی به‌رچاوه له کوردستان، ناکرێ ئه‌م کێشه‌یه‌ی که له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی گۆڤاری “چرپه” هاتۆته‌کایه‌وه، به‌ده‌ر له بوونی ئه‌م هێزه چاویلێبکرێ. ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان، وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، هه‌ر کێشه‌یه‌ک، ئینجا بێرێزی به هه‌ستی ئایینی که‌سانێک بێت یان کێشه‌ی نهزانینو گێلی رۆژنامه‌وانێک بێت، ئه‌وا یه‌کسه‌ر ده‌یکه‌ن به کێشه‌ی سیاسی‌و ئایینی بۆ قازانجی سیاسی خۆیان. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری هه‌ولێر بده‌ین، ده‌بینین شوێنه گشتییه‌کان که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامارو هێڕش. بۆیه ڕۆشنه که خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر ته‌نها دژی بێرێزی به ئایین نه‌بووه، به‌ڵکو سوودی سیاسیشی لێوه‌رگیراوه، که له نهایهتیشدا ڕووداوی له‌م بابه‌ته زه‌مینه‌ی شه‌ری ئایینی له کوردستان خۆشده‌کا. من دژی ئه‌وه نیم که ناڕه‌زایه‌تی بکرێ له دژی بابه‌ته‌که‌ی گۆڤاری چرپه، چونکه هه‌موو که‌س ده‌بێ ئازاد بێت له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، به‌لام له هه‌مان کاتدا نابێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبرین به مانای ته‌هدیدو هێرشکردنه سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی‌و ئاسایشی ئه‌وانیتر بێت.
بۆچونێک هه‌یه له‌ناو به‌شێک له نووسهرانو ڕۆشه‌نبیرانی کوردستان، که له‌م بۆچوونه‌دا ڕه‌وتی ئیسلامی یه‌کسان ده‌کرێ به ئیسلام. من پێموایه ئه‌م بۆچوونه سوود به ئیسلامی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێ، بۆ؟ چونکه ئیسلامییه‌کان ده‌توانن بۆچوونی ئاوا به‌کاربێنن بۆ ڕاکێشانی پالپشتی کۆنسێرڤاتیڤه‌کانی کوردستان له قازانج به‌رنامه سیاسییه‌کانیان. من پێموایه ئیسلامی سیاسی به مانای ئیسلام نیه. چونکه ئیسلامی سیاسی ئه‌و هێزه‌یه که ئایین ده‌کاته ئامرازێک بۆ مه‌به‌ستی سیاسی. ڕۆشنیشه که هه‌موو موسڵمانانی کوردستان ئیسلامی سیاسی نین. بۆیه کاری ئاقلانه ئه‌وه‌یه، که نابێ ڕێگهبدرێ ئه‌و سووده سیاسیه بدرێت به ره‌وتی ئیسلامی، به‌ڵکو ده‌بێ به خه‌ڵکی موسڵمانی کوردستان بوترێ، که ده‌وڵه‌تی مۆدێرن‌و دیموکراس، له کاتێکدا که ئازادی‌و باوه‌ڕو ژیانت ده‌پارێزێ ئه‌وا چاویش ناپۆشێ له‌و ڕهوتو هێزانه‌ی که سوودی زیانبه‌خش له ئایین وه‌رده‌گرن. کێشه‌ی که‌س نابێ له‌ناوبردنی ئایین بێت‌و له ڕاستیشدا که‌س ئه‌و کاره‌ی پێناکرێت، به‌س ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه چاو له ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی بپۆشرێ. ئه‌مڕۆ له کوردستان، به‌ده‌ر له ئیراده‌ی هه‌مووان، هێزێکی سیاسی هه‌یه که ئیدعای نوێنه‌رایه‌تی ئایینی ئیسلام ده‌کا، بۆیه ناکرێ کاتێک، بۆ نمونه گڕووپێک ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێده‌خا وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕوویدا، که تیایدا هه‌وڵدرا هه‌ستی ئایینی خه‌ڵک بۆ سوودی سیاسی بشکێنێته‌وه، بێده‌نگی لێبکرێو پاشه‌کشه بکرێ. هه‌مووان ده‌بێ چاک بزانن، که مێژوو نیشانی داوه، هه‌ر پاشه‌کشه‌یه‌ک له‌م ڕووه‌وه به مانای ئیمتیازدانه به ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان له سه‌ر حیسابی لایه‌نه‌کانیتر، به‌مه‌ش هه‌م سیکولاریزمی کۆمه‌ڵگا پاشه‌کشه‌ی پێدهکرێو هه‌م ڕاکێشانی به‌ڕیشه له ژێرپێی خودی یاسا‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی کوردستان‌و پارته سیاسییه‌کان ده‌یانه‌وێ هه‌لوێستێکی سیاسی دروست بگرن، ده‌بێ ئه‌م جۆره کێشانه‌ی وه‌ک گۆڤاری چرپه له‌و چوارچێوه کۆنکرێته سیاسیه‌ی که تیادا هاتۆته گۆڕێ ببینن‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرن. ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌یه‌کی دوو لایه‌نه‌یه، که لایه‌نێکی سیاسییه‌و خه‌ریکه ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی قازانجی لێده‌کات. ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر روویدا مه‌به‌ست لێی کردنی ئایین‌و ئیسلامه، له‌جیاتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و دیموکراسی‌و کێشه‌ی کهرکووكو مادده‌ی 140 …هتد، به ئه‌جندای یه‌که‌می سیاسه‌ت له کوردستان. بۆیه مادام کێشه‌که سیاسییه، نابێ ته‌نها لایه‌نێکی کێشه‌که ببینن، به‌ڵکو پێویسته هاوسه‌نگییه‌ک له نێوان لایه‌نه‌کان له نه‌زه‌ر بگیرێ‌و نابێ کێشه‌که له سه‌ر حیسابی ئازادی باوه‌رو ڕه‌خنه‌گرتن ته‌واو بێت‌و ئیمتیازی سیاسی به لایه‌نێک بدرێت له سه‌ر حیسابی لایهنێکیتر.
(1) ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه (له‌هه‌ولێر چی روویدا؟ ئاوێنه‌نیوز ورده‌كاری روداوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه) ڕۆژی 8 ئایاری 2012.
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی