دیمانەی هاوڵاتی لەگەڵ ەگەڵ سیاسی و نووسەر مامۆستا عارف کەریم
دیمانەیەک لەگەڵ سیاسی و نووسەر مامۆستا عارف کەریم دا،لەسەر مەسەلەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
سازدانی دیمانە: جیهاد موحەمەد/نەرویج
عارف که‌ریم – ستۆکهۆڵم
پرۆفایل:ساڵی1944له‌گه‌ره‌کی سلێمانی گه‌ره‌کی چوارباح له‌دایک بووه وساڵی1958 ده‌چێته ڕێزی کوردایه‌تی،ساڵی 1964 خوێندکار ده‌بێت له زانستگای موسڵ و له‌هامانکاتدا به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ده‌بێت له‌وێ،دووجار گیراوه و دراوه به‌دادگای امن الدوله له‌که‌رکوک و حوکم دراوه و دواجار به‌مه‌رسومێکی جمهوری ده‌یبه‌خشن، ساڵی 1970له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا یه‌کێک ده‌بێت له‌که‌سه سه‌ره‌تاییه چالاکه‌کان، ساڵی1975 جارێکی تر ئه‌مری گرتنی بۆ ده‌رده‌چێت و واز لهوهزیفهکهی دێنێ له زانکۆی سلێمانی و هه‌ڵدێت بۆ سوریا‌و له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا ده‌مێنێته‌وه، له‌کۆتایی ساڵی 1976 وه هه‌تا ئێستا که‌سێکی سه‌ربه‌خۆیه.
1- ئێوه قسه‌کردن له‌سه‌ر پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد له باشووووری کوردستان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌که و جیهان چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
به‌ڕای ئێوه ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی گه‌لانی عه‌ره‌ب ( به‌هاری عه‌ره‌بێ )کاریگه‌ری چه‌نده له‌سه‌ر ئه‌م پرسه سیاسییه؟
پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد له بنچینه‌دا پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانییه ، نه‌ته‌وه‌یی به‌و مانایه‌ی کورد ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی جیاوازی هه‌یه وه‌کوو خاک ، زوبان ، مێژوو ، فه‌رهه‌نگ ، کولتور و داب و نه‌ڕێتی هاوبه‌ش ، کوردستانییش به‌و مانایه‌ی کوردستان خاکێکه که‌مایه‌تی تری وه‌کوو تورکمان و ئێزدی و کاکه‌یی و کلدوئاشووری له‌سه‌ر ده‌ژی و ده‌بێ ئه‌وانیش وه‌کوو کورد به‌و ده‌وڵه‌ته شاد و به‌خته‌وه‌ربن و شانبه‌شانی کورد ڕێز له‌مافه‌کانیان بگیرێ و وه‌کوو هاوڵاتی کوردستان حسابیان بۆبکرێت.
پێشئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی ئێستا و ڕابوردووی کوردستان و جیهان بخوێنینه‌وه پێویسته ئه‌و ڕاستییه له یادنه‌که‌ین که کوردستانی ئێمه خاکێکی پارچه‌پارچه‌کراو و دابه‌شکراوه به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ردا که خۆیان تێکه‌ڵی زوبان و کلتوری ئێمه کردووه و له‌هه‌وڵی تێکدان و شێواندنیدا بوون جگه‌له‌وه‌ی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێمه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و به‌ئاره‌زووی خۆیان سنووریان بۆداناوه ، له‌به‌رئه‌وه مافێکی ڕه‌وای کورده که پێداگری بکات له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیشه‌وه و بانگهشهبکات بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی خاکه داگیرکراوه‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج و بارودۆخی جیهان و ناوچه‌که بخوێنینه‌وه و که‌مێک بگه‌رێینه‌وه بۆدواوه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکراده‌بێت که کوردستان لهمێژوووی خۆیدا دووجار دابه‌شبوونی به‌خۆوه بینیوه ، یه‌که‌میان له‌ساڵی 1514 دا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویدا له‌شه‌ڕی چاڵدێراندا و کوردیش ده‌بێته قوربانی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوانیان و به‌ر ئه‌و دابه‌شبوونه ده‌که‌وێت.دووه‌میان په‌یماننامه‌ی سایکس-بیکۆ یه له‌نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیادا له‌سه‌ڵی 1916دا و به‌وپێیه عێراق و فه‌له‌ستین به‌ر ئینگلیزه‌کان که‌وت و کودستانی باشووریش لکێنرا به عێراقه‌وه.
له‌لایه‌کیتره‌وه مافی زه‌وتکراوی نه‌ته‌وه و میلله‌تانی ژێرده‌سته،به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی، داکۆکی لێکراوه به‌شێوازی جیاجیا،بۆنموونهلهدوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهان سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا توماس وودرو ویلسون (1913-1921)یه‌که‌م که‌س بوو که زاراوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی به‌کارهێنا و ئه‌و ناسراوه به خاوه‌نی (چوارده به‌نده‌که‌ی ویلسون بۆمه‌سه‌له‌ی ئاشتی).دیسان هه‌رئه‌و یه‌که‌م که‌س بوو کهکۆتری به ڕه‌مزی ئاشتی دانا.
له‌لایه‌کیتره‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ساڵی 1945دا دانیناوه به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی دنیا و ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆی هه‌یه بریاری چاره‌نووسی خۆی بدات و ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵبژێرێ بۆخۆی کهبۆیدهستدهدات به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه‌و داواشده‌کات که‌هه‌موو ده‌وله‌تێک ڕێز له‌م مافه بگرێت.له‌به‌شێکی دیباجه‌که‌دا هاتووه:
(ئێمه گه‌لانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان که نه‌وه‌کانی داهاتوو بپارێزین له کاره‌ساته‌کانی جه‌نگ که ژانوئێشهکانی جهرگبڕو ناخۆشه و بێتاقه‌ت ده‌بیت له باسکردنیان، هه‌روه‌ها بڕوای خۆمان دووپاتده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر مافه بنچینه‌ییه‌کانی مرۆڤ و که‌رامه‌تی تاک به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بۆ ژن‌وپیاو و نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌و بچووک،کارکردن بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتنی مرۆڤ و پێشخستنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی ژیان له‌هه‌لومه‌رجێکی ئازادا،لهیهکتریخۆشبوون و پێکه‌وه‌ژیان به‌ئاشتی به بێ په‌نابردنه‌به‌ر به‌کارهێنانی هێزی چه‌کدار هه‌روه‌ها په‌نابردنه‌به‌ر ئامڕازه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پێشخستنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لان ئه‌رکی ئێمه‌یه).
لهگهلئهوهی مافی زه‌وتکراوی میلله‌تانی ژێرده‌سته،له‌ناوئه‌وانه‌ش کورد له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی داکۆکی لێکراوه.لهپاڵئهمهدا سه‌رکرده کلاسیکیه‌کانی کورد وه‌کوو شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری،شێخ مه‌حمودی شێخ سه‌عیدی حه‌فید،شێخ سه‌عیدی پیران،پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رده‌می خۆیاندا داوای ڕزگاری و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌یان کردووه بۆ گه‌له‌که‌یان و درووشمی لامه‌رکه‌زی و ئۆتۆنۆمی و ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌یان به‌رز نه‌کردۆته‌وه، ئه‌م درووشمانه‌ی دوایی، سه‌رکرده بۆرژوازییه‌کانی کورد له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهان به‌رزیانکرده‌وه و کردیانه ماڵ به‌سه‌ر کورد‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورده‌وه.
شێخ مه‌حمود له‌ساڵی 1919 دا له‌شه‌ڕی بازیاندا به برینداری ده‌ست ئینگلیزه‌کان که‌وت و درا به دادگا‌و شێرانه ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه و تاوانباریانده‌کات به داگیرکه‌ر و شه‌ڕخواز و باسی مه‌بده‌ئه‌کانی سه‌رؤکی ئه‌مه‌ریکا(ویلسون) یان بۆده‌کات که‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌باری ئاشتی جیهانه‌وه هه‌بوو هه‌روه‌ها مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که تورک نه‌بوون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا بوون.
ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ناوه‌ڕۆکی پرسیاره‌که ده‌رباره‌ی خوێندنه‌وه‌ی پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد و ده‌ڵێم:ئێمه‌ی کورد پێویسته له‌هه‌موو بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێکی سیاسی ناوچه‌یی و جیهانیدا، له‌ڕۆژانی شه‌ڕو ئاشتیدا،لهنووچدان و سه‌رکه‌وتندا، له خۆشی و ناخۆشیدا درووشمی مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌رز و پێرۆز و به‌نرخ ڕابگرین ئه‌گه‌رچی ده‌رفه‌تی سیاسیش له‌بارنه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م خواسته نهتهوهیییه و بایی موویه‌ک سازشی لهسهرنهکهین و لێی نه‌یه‌ینه خواره‌وه،واتهدرووشمهکهدانهگرین و نه‌یگۆڕین به درووشمی تری بێ‌نرخ وه‌کوو سه‌رکردایه‌تی بۆرژوازی کورد لهڕبوردوودا کردیان، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ده‌بێت که ئیراده‌ی میلله‌ت یه‌کبخرێت و به‌هێزبێت وده‌رگا له‌دوژمن دابخرێت.
لێره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی عه‌ه‌ب و ڕۆژهاڵاتی ناوه‌ڕاست دژی ده‌سه‌ڵاتی شموولی و گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه‌یی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و دیموکراتی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی گه‌ل له کوردستان و ناوچه‌که‌دا،ده‌کرێ ئه‌وانه بکرێنه هه‌وێنی خه‌باتێکی شارستانی ڕاست و ته‌ندرووست، به‌ڵام ڕاست نییه لاساییان بکه‌ینه‌وه به‌هۆی له‌یه‌کنه‌چوونی تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کانی ئێمه‌و ئه‌وان.
2-ئایا بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستاندا له‌باره بۆ کورد؟
بیروبۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستاندا،له‌پێشاندا ده‌مه‌وێ به‌وه ده‌ستپێبکه‌م که گه‌لێ کورد له‌ساڵی 2005 دا له باشووری کوردستان له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕاپرسییه‌کی نافه‌رمی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی( ئایا کورد ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه یاخود ده‌یه‌وێت جیاببێته‌وه له‌عێراق و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆخۆی درووست بکات؟) ئه‌نجامه‌کان ئه‌وه‌ی پیشاندا که له 98%ی گه‌لی کورد نایه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بیدا بمێنێته‌وه وداوای جیابوونه‌وه ده‌کات له‌عێراق.هه‌رچی پارتی و یه‌کێتیشه به‌توندی له‌دژی وه‌ستانه‌وه و کۆسپی زۆریان خسته به‌رده‌م ئه‌و کۆمیته‌و لیژنانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته درووست بوبوون له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،نه‌ک هه‌ر ئه‌مه،ئه‌وان ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاشیان تێگه‌یاندبوو که گوێنه‌ده‌نه ئه‌م ڕاپرسییه و هیچ حسابێکی بۆنه‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ته شتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره نه‌بوو که پارتی و یه‌کێتی به‌مشێوه‌یه ڕه‌فتاریانکرد و کاره‌که‌یان تێکدا چونکه به درێژایی خه‌باتی سیاسی‌یان،ڕۆژێک له‌ڕۆژان درووشمێکی لهوبابهتهیان به‌رزنه‌کردۆته‌وه که‌بۆنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی لێبێت،ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌واندا نییه تێ‌بکۆشن له‌پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو کاتی خۆی شه‌قیان هه‌ڵدا له و دوو ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی بۆ گه‌له‌که‌مان هه‌ڵکه‌وت و ده‌توانرا سوودی لێوه‌ربگیرێ و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی پێبکه‌ن. ده‌رفه‌تی یه‌که‌م کۆڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 بوو که هه‌موو دنیا هه‌ڵسایه سه‌رپێ بۆکورد،که‌چی ئه‌مان چوونه به‌غدا و جه‌للاده‌که‌ی کوردیان ماچکرد،ده‌رفه‌تی دووه‌م پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق بوو له ڕؤژی 9/4/2003دا و حوکمی ئاگروئاسن و خوێنڕێژی به‌غدا کۆتاییهات و فاشیسته‌که‌ی عێراق -سه‌ددام- هه‌ڵات و خۆی شارده‌وه هه‌تا دوایی که‌وته ده‌ستی گه‌ل،جگه له‌م دوو ده‌رفه‌ته هه‌ر له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا پێش پرۆسه‌ی ئازادکرنی عێراق به چه‌ند ساڵێک سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسۆ میتران به‌ڕه‌سمی ئاگاداری هه‌ردولایان (پارتی و یه‌کێتی) کرد که کاربکه‌ن به‌شێنه‌یی و نهێنی، زه‌مینه خۆشبکه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی،که‌چی ئه‌م به‌دبه‌ختانه له‌باتی سوپاس و پێ‌زانین، به‌په‌له (ده‌تگوت جیوه‌یان تێکردوون) خۆیان گه‌یانده لای تورکه‌کان و وتیان فریاکه‌ون ده‌وڵه‌تمان بۆ درووستده‌که‌ن!!!، ئه‌وان به‌م کاره‌یان ئابڕووی فه‌ره‌نسایان برد‌و فه‌ره‌نسایش ئه‌و بڕوایه‌ی به‌وان هه‌یبوو لێی سه‌ندنه‌وه!!.
جگه‌له‌مانه پارتی و یه‌کێتی ئه‌و دوو حزبه بوون که عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌یان لکانده‌وه به‌یه‌که‌وه و ڕۆڵێکی هه‌تا بڵێی خراپ و ناله‌باریان گێڕا له درووستکردنه‌وه‌ی عێراق، عه‌ره‌به‌کان خۆیان به سوننه و شیعه و حزبه جۆراوجۆره‌کانیانه‌وه ئه‌مه‌نده‌ی ئه‌مان به په‌رۆش نه‌بوون، هه‌ر ئه‌مان هاتن ده‌ستوورێکی لوغم کراویان په‌سه‌ندکرد که که‌ی بیانه‌وێ ماده‌و بڕگه‌کانی ده‌ته‌قێننه‌وه به‌ڕووی کوردا به‌مه‌رجێک پێش داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕوناکبیرو نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌که‌مان وتاری زۆریان بڵاوکرده‌وه و راوسه‌رنجی خۆیان وت له‌سه‌ر ده‌ستوور، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتی و یه‌کێتی گوێیان لێنه‌گرت و ڕێزیشیان لێنه‌گرت،هه‌رئه‌مان چاره‌نووسی له 40% ی خاکی داگیرکراوی کوردستانیان به‌سته‌وه به ماده‌کانی 58 و 140وه که ساڵانێکی دوورودرێژه شیوه‌ن و گریانی بۆده‌که‌ن گوایه ده‌یگێڕنه‌وه بۆسه‌ر خاکی کوردستان !!!
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه شتێکی که‌م بوو له سیاسه‌تی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستاندا و من ده‌پرسم : ئایا ئه‌مه ده‌بێته بنه‌ما بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد ؟!! به‌بێگومان نه‌خێر!.
بیروڕای تریش هه‌یه که پێی وایه کوردستان که‌وتۆته نێو ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیسته‌کانه‌وه و پانتاییه‌کی که‌م یان زۆری له‌سه‌ر ده‌ریا نییه و ئه‌گه‌ر کورد بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بکات ئه‌وا ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ئابلووقه و په‌لاماری داگیرکه‌ران.
لێکدانه‌وه‌ی تریش هه‌یه که گوایا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی تورکیا و ئێران، کورد ناتوانێ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دامه‌زرێنێ.هه‌ندێکیتر پێیان وایه که‌ده‌بێ ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی خۆیان پیشانبده‌ن بۆئه‌وه‌ی کورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی و که‌سیش نه‌توانی په‌لاماری بدات.
من خۆم بڕوام وایه که کێشه‌ی کورد ئاڵۆزترین و سه‌ختترین کێشه‌ی سیاسی ئه‌م دنیایه‌یه به‌هۆی باری جیۆپۆلیتیکی کوردستان و شێوازی دابه‌شکردنه‌که‌ی کوردستان به‌سه‌ر عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا دا.
سه‌ره‌تا ئه‌م وڵاتانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دۆستایه‌تی کوردیان نه‌ویستووه و ناوێ و هه‌تا بۆیانکرابێ دوژمنایه‌تی گه‌لی کوردیان کردووه و چی‌یان له‌ده‌ست هاتبێ سه‌باره‌ت به تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردوویانه و دواشت که‌په‌نایان برده‌به‌ر ئه‌نفال و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی بوو، واته (جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد)، له‌به‌رئه‌وه نه‌نگییه بۆگه‌لی کورد بانگه‌شه‌ی برایه‌تی بکات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ی که جینۆسایدی کردووه و له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی سڕیویه‌ته‌وه.
ئاڵۆزییه‌کی تری کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که سیستمی سیاسی وڵاتانی داگیرکه‌ر ، باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری،باری مه‌وزوعی و زاتی هیچیان له‌ویتریان ناچێت، هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه کۆمه‌ڵێک پابه‌ندبوونی دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان ئه‌ندامه له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا و به‌حوکمی په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانییان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا ته‌نگیان به‌کورد هه‌ڵچنیوه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاڵه‌په‌ستۆ و فشاری سیاسی له‌سه‌ر کورد.
ئاڵۆزییه‌کی تری کێشه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که زلهێزه‌کان خۆیان نه‌ک ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان خۆیان کوردستانیان دابه‌شکردووه له نێوان خۆیاندا، له‌به‌رئه‌وه به‌بیری من ته‌نها زلهێزه‌کانه که ده‌توانن ڕۆڵی گرنگ بگێڕن لهتێکدانهوهی سنووره ده‌ستکرده‌که‌ی کوردستان له‌م بهشآنه،ئه‌مه‌یش مومکین نییه ڕووبدات ئه‌گه‌ر نه‌ڕژێته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه ( واته زلهێزه‌کان ) بۆنموونه ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد له کوردستانی باشوور له‌سایه‌ی هه‌ردوو جه‌نگی خهلیجداچهند هه‌نگاوێک چۆته پێشه‌وه که به‌راورد ناکرێ له‌گه‌ڵ به‌شه داگیرکراوه‌کانی تری کوردستان چونکه عێراق و کوردستان به‌هۆی نه‌وت و گاز و سامانه سروشتییه‌کانیه‌وه که‌وتوونه‌ته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و یه‌کێتی ئه‌وروپاوه.ئه‌وان هه‌ڵوێستیان لهکوردوکێشهکهی وه‌کوو ڕابوردوو نییه که پشرگیری ته‌واویان له ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان و سه‌ددام ده‌کرد و به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بوو کورد چی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت و چی به‌سه‌ردێت.
تێکدانی سنووره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان هه‌روا کارێکی ئاسان نییه و به‌بڕوای من له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی و مێژوویی نوێ‌دا ئه‌وکاره جێبه‌جێده‌بێت، بۆنموونه هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێک له‌ناوچه‌که.
ده‌رباره‌ی شێوازی ڕزگاربوون و درووست‌کردنی کیانێکی سیاسی له‌م به‌شانه‌ی کوردستان، من پێموایه کهههربهشه به‌هۆی له‌یه‌کنه‌چوونی باری سیاسی و ئابوورییانه‌وه، باشتره که به جیا داوای مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆی بکات و دواجار ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ده‌ستکه‌وت ئه‌وا له‌شێوه‌ی یه‌کێتییه‌کی فیدرالی یان کۆنفیدرالی یه‌کبگرنه‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌کوردستانی باشووره‌وه هه‌بێت، هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه مێژووییه ده‌زانین که عێراق له سێ پێکهاته‌ی شیعه و سوننه و کورد پێکهاتووه و پێشتر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا به ویلایه‌تی به‌سره و به‌غدا و موسڵ ناسراو بووه و له‌ساڵی 1921 دا به‌زۆر به‌بێ پرسکردن به میلله‌ت لکێنراوه به یه‌که‌وه و ده‌وڵه‌تی عێراقیان لێپێکهێناوه، ئه‌م پێوه‌لکاندنه به‌زۆره به‌درێژایی 83 ساڵ، شه‌ڕو ئاژاوه و خوێنڕشتنی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و هیچ یه‌کێک له‌و سێ پێکهاته‌یه له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه بۆیه به‌لای منه‌وه تاکه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه که بانگه‌شه‌ی دابه‌شکردنی عێراق بکرێت بۆ سێ ده‌سه‌ڵاتی کۆنفیدرالی کورد و سوننه و شیعه له‌چوارچێوه‌ی کۆمارێکدا و له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵبدرێت له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه تورکیا بهێنرێته ناو موعاده‌له تازه‌که‌وه بۆئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌کی نزیکدا باشووری کوردستان بتوانێ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا به‌هێزبکات و یه‌کێتییه‌کی کۆنفدرالی درووستبکه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیادا وه‌کوو دوو کۆمار به‌مه‌رجێک خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولا بکات. به‌بۆچونی من هێنانی تورکیا بۆ ناو موعاده‌له‌که له باشووری کوردستان ئههمییهتێکی سیاسی و ئابووری گرنگی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌یه به ڕووی ئه‌وروپادا و یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی ئێمه ده‌دات که نزیکببینه‌وه له ئه‌وروپا به‌بێ کێشه و سه‌رئێشه، جگه‌له‌وه سامانی کوردستان له نه‌وت و گاز له‌داهاتوودا له‌ڕێگای تورکیاوه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها تورکیا ده‌بێته پردێک له‌نێوان کوردستان و ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی هه‌موو جۆرهبازرگانییهک و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و به‌رهه‌می کوردستان.جگه‌له‌مانه هاتنی تورکیا بۆناو موعاده‌له‌که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا لا له کێشه‌ی کورد بکاته‌وه و هه‌نگاوی به‌جێ بنێ له‌وپێناوه‌دا .
به‌کورتی و به کوردی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی ئه‌وروپاو تورکیا ده‌توانن ڕۆڵی گرنگ بگێرن له به‌لاداخستنی کێشه‌ی عێراق و باشووری کوردستان.
3-ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کوردی دهبمهزرێت له باشووری کوردستان،ئایا له‌توانادا هه‌یه کێشه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ربکات؟ یاخود به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه؟
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای کوردستان(پارتی و یه‌کێتی) له‌خه‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا نین بۆ کورد،ئه‌وان به هیچ جۆریک بیریان له‌سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابووری و ئیداری و سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌کردۆته‌وه و هه‌ر خه‌ریکی به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامان و موڵک و ماڵی میلله‌تن، خه‌ریکی به قاچاح فرۆشتنی نه‌وت و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی داهات و باجی گومرگی کوردستانن، کاری ئه‌وان بازرگانی و پاره‌په‌یداکردنه و هیچیتر،ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ڕێز له‌په‌رله‌مان و ئیراده‌ی خه‌ڵک بگرن ئیتر چۆن ده‌توانن ده‌م له ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له باشووری کوردستان دابمه‌زرێت،ئه‌وه ئازایه‌تی زلهێزه‌کانه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان،هه‌ڵبه‌ته دهوڵهتهکهیش به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان ده‌کرێته‌وه و له‌سێبه‌ری ئه‌واندا ده‌ڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تێکی قاچ شکاو و سه‌ر شکاو ده‌بێت چونکه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا له‌مه زیاتری لێچاوه‌ڕوان ناکرێ که ده‌یبینین، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌وه‌دایه که سیستمه‌که هه‌ر گه‌نده‌ڵ بێت و په‌نجا به په‌نجا تاڵان بکه‌ن،بکوژن، پله‌وپایه دابه‌ش بکه‌ن، عه‌یبی یه‌کتر بپۆشن، دابونه‌ریتی کۆنی خێڵه‌کی زیندوو بکه‌نه‌وه و مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ بکه‌نه‌وه و دیوه‌خانه‌کانیان بۆ گه‌رم بکه‌ن و بیکه‌نه ناوه‌ندی چالاکی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ناوچه‌گه‌رێتی و عه‌شیره‌تگه‌ری.
له‌ڕاستیدا ئێمه نامانه‌وێ کوێرانه لێکدانه‌و و بۆچوونه‌کانمان هه‌ڵڕێژین و بوختان بکه‌ین و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا له‌که‌دار و عه‌یبدار بکه‌ین، نامانه‌وێ به خۆڕایی تومه‌تباریان بکه‌ین، مێژووی 50 ساڵه‌ی ئه‌م دوو حزبه مێژووی تیرۆر و خوێنڕشتن و پاشقولگرتن و چاڵهه‌ڵکه‌ندن بووه بۆ یه‌کتر مێژووی نووجدان و شکستی سیاسی و ستایشکردنی دوژمن بووه، چ کاتێک شه‌ڕی ئه‌وان له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌سه‌له ستراتیژییه‌کان بووه؟!!!.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌تێکی له‌م بابه‌ته له کوردستاندا، ته‌نها ده‌وڵه‌تێکی ئه‌رستۆکرات،پیرۆکرات،تازه‌ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و له‌هه‌وڵی درێژه‌دان به ته‌مه‌نی گه‌نده‌ڵی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و چاوترساندن و سنووردارکردنی کاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌بێت،ئه‌و دیموکراتییهش که ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ئیفلیج ده‌بێت و ناتوانێ له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێ،له‌به‌رئه‌وه مه‌حاڵه له‌سێبه‌ری ده‌ڵه‌تێکی وه‌هادا که میلله‌ت بێبه‌شه له‌مافه‌کانی و داد و بێدادێتی له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، کێشه ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌لادابخرێن و هه‌تا دێت هه‌ر که‌ڵه‌که‌ده‌بن و به‌ره‌وڕووی بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکیی ده‌بنه‌وه.
4-ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی دنیا به‌تایبه‌تی (به‌ریتانیا و فهرهنساکهلهکاتی خۆیدا به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی سایکس- بیکۆ کوردستانیان دابه‌شکرد)به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی وه‌ها بۆ کورد،هه‌تا که‌ی کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕازیبوونه بێت؟
ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی دنیا به‌درێژایی میژوویان به پێی نه‌خشه‌و پلان و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ڕێککه‌وتننامه‌ی زۆروزه‌به‌ندیان مۆرکردووه له نێوخۆیاندا و چۆنیان ویستبێ نه‌خشه‌ی جیهانیان داڕشتۆته‌وه له‌سه‌ر حسابی ده‌وڵه‌تان و میلله‌تانی تر‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاری سنووری وڵاته‌کانیان کردووه.
له‌جه‌نگی یه‌که‌می جیهاندا که وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی و سیاسی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، ژماره‌یه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه بوونه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند، هه‌ندێکی تر وه‌کوو ئه‌رمه‌ن و کورد بوون به‌ژێر ده‌ست و پێوه و مافی بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تیان لێسه‌ندرایه‌وه،هه‌ڵبه‌ته باری جیوپۆلیتیکی کوردستان و فاکته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و زه‌رفه زاتی و مه‌وزوعییه‌کانی کورد خۆی ڕێگه‌ی نه‌دا به‌و مافه شاد ببێت.
ئه‌گه‌ر جه‌نگی یه‌که‌می جیهان به نموونه وه‌ربگرین،ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکراده‌بێت که‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌که‌دا له‌ساڵی 1914دا ئیپراتۆری عوسمانی که ده‌سه‌ڵاتێکی فراوانی هه‌بوو، لهژوورووی ئه‌فه‌ریقاوه بیگره هه‌تا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێک له‌وڵاتانی ئه‌وروپاش، شه‌ڕه‌که‌ی دۆڕاند و وه‌کوو به‌فر توایه‌وه و له‌سه‌ر داروپه‌ردووی ئه‌و ده‌وڵه‌تانی تری نوێ سه‌ریانهه‌ڵدا، له‌ناوئه‌وانه‌ش عێراق که پێشتر له ویلایه‌ته‌کانی به‌سره و به‌غدا و موسڵ پێکهاتبوو.له‌م وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌دا کورد ده‌رفه‌تێکی زێرینی باشی بۆهه‌ڵکه‌وت بۆئه‌وه‌ی خۆی درووستبکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ململانێی کورد‌و ئینگلیز ، کورد و تورک له‌لایه‌ک و ئینگلیزه‌کان و تورک و ئینگلیزه‌کان و ڕوسیش له‌لایه‌کی تر سه‌ری کوردیان خوارد و گه‌مه سیاسییه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورک کۆتایی پێهات و له‌ساڵی 1916دا فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا په‌یماننامه‌ی سایکس- بیکۆ یان مۆرکرد و کوردستانیان دابه‌شکرد،ساڵی 1921 کوردستان به‌زۆر و به‌ڕه‌سمی لکێنرا به عێراقه‌وه.
له‌ساڵی 1919 دا ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا به‌شداری کرد له کۆنگره‌ی ئاشتی له پاریس و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی پێشکه‌شکرد له‌سه‌ر پرسی کورد و دواتر کورد‌و ئه‌رمه‌ن بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کیان دا به ده‌وڵه‌ته سوێندخۆره‌کان و له ئه‌نجامی ئه‌م دوو ته‌قه‌لایه له ڕۆژی 10/08/1920دا سوێندخۆره‌کان لایان له‌کورد کرده‌وه و ڕێککه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ر یان مۆرکرد و له به‌نده‌کانی 62 ، 63 ،64 دا به‌ئاشکرا دان نراوه به سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوایی گوێی پێنه‌درا و فه‌رامۆشکرا .
له 24/07/1923دا تورکیا و به‌ریتانیا کۆنگره‌یه‌کیان به‌ست له‌دژی کورد به‌ناوی کۆنگره‌ی لۆزان بۆ ئاشتی، له‌وێدا به‌ته‌واوی مافه‌کانی کوردیان پێشێلکرد و له رێککه‌وتننامه‌که‌ی سیڤه‌ر په‌شێمان بوونه‌وه.
له‌چاوپێکه‌وتنێکی وه‌ها سه‌رپێییدا ناکرێ بچینه ناو باس و لێکۆڵێنه‌وه‌ی مێژوویی دوور‌و درێژه‌وه و ئێره جێگه‌ی ئه‌وه نییه. به‌کورتی و به کوردی به‌نده له‌مێژه‌وه بڕوام وایه که ئه‌وانه‌ی کوردستانیان داهبشکردووه، هه‌ر ئه‌وانن که‌ده‌توانن کوردستان یه‌کبخه‌نه‌وه و سنوره ده‌ستکرده‌کانی تێکبده‌نه‌وه، به‌واتایه‌کی تر به‌بێ زلهێزه‌کان کارێکی له‌م بابه‌ته هاتا بڵێی ئاڵۆزه و کۆسپی زۆر دێته ڕێ، به‌ڵام ئه‌مڕؤ که کوردستان که‌وتۆته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کانه‌وه،ئه‌وا بانگه‌شه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به پێی به‌رنامه‌یه‌کی توکمه کارێکی ئاسانتره و زووتر خۆی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که:هه‌تا که‌ی کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕازیبوونه‌ی زلهێزه‌کان بێت؟ ئه‌وا ده‌ڵێم :لهپێشانا ده‌بێ کورد خه‌ریکی تیمارکردنی ئه‌و زامانه بێت که ئه‌وه‌تان به‌له‌شی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورده‌وه، ده‌بێ خه‌ریکی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌لاقانه بێت که به‌له‌شیه‌وه‌یه، له‌پێش هه‌موویانه‌وه گێڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان (که ناوی ناوچه دابڕاوه‌کانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه) بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ده‌رچوونی سوپای تورکیا له‌هه‌رێمی کوردستان که‌به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکی هه‌رێم هاتۆته ناوه‌وه، به‌بێ جێبه‌جێکردنی ئه‌م دوو خاڵه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت که‌موکوڕی زۆری ده‌بێت.جگه‌له‌وه کورد ده‌بێ کاربکات له‌سه‌ر چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی به‌مانای خۆی ئه‌ویش به درووست‌کردنی نوخبه‌ی سه‌رکرده(ده‌سته‌بژێر) بۆئه‌وه‌ی گوتارێکی سیاسی یه‌کگرتووی نوێ بنیات بنێ له‌گه‌ڵ ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی نوێ کهبرێتییه له پێداگرتن له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین به دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کوردیشه‌وه، پێویسته ئه‌مه بکرێته درووشمێک و دانهگیرێته خواره‌وه. ئه‌م بانگه‌شه‌یه جیاوازه له بانگه‌شه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم کهکۆدهبێتهوه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا:
آ-ئه‌گه‌ر ئیمه‌ی سه‌رکرده تووڕه‌بووین له به‌غدا، ئه‌وا ده‌بێ هه‌موو گه‌لی کورد تووڕه ببێ و چاو سووربکاته‌وه.
ب-ئه‌گه‌ر بریاری شه‌ڕماندا، ئه‌وا ده‌بێ میلله‌تیش له‌گه‌ڵمان بێت و شه‌ڕبکات.
ج-ئه‌گه‌ر ئاشتیمانکرد له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا،ئه‌وا ده‌بێ هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئاشتیدا بین و قه‌بووڵی بکه‌ین.
د-ئه‌گه‌ر به‌هیچ ڕازی بووین،ئه‌وا ده‌بێ میلله‌ت نوتقی لێوه نه‌یه‌ت و بێده‌نگ بێت و به‌هیچ ڕازیبێت.
له‌ڕاستیدا زه‌مینه‌خۆشکردن و بانگه‌شه‌کردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ له بازنه‌ی ئیراده‌ی تاکه که‌س و حزب و هۆز وخێڵ بێته‌ده‌ره‌وه ئه‌م خواسته ده‌بێ ئیراده‌یه‌کی میللی و نه‌ته‌وه‌یی بێت و تێکڕای گه‌لی کورد بریاری بۆبدات پاشئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی له‌بارو گونجاو په‌یدا ده‌بێت و زه‌مینه‌ی بۆ خۆشده‌کرێ و له‌ڕێگه‌ی ڕێفراندهمێکی گشتی سه‌رانسه‌رییه‌وه له‌کوردستاندا بریاری بۆدهدرێ و ئه‌م ئامانجه پیرۆزه ده‌کرێته واقیع لای زلهێزه‌کان.
خاڵێکی تری گرنگ که پێویسته له‌به‌رنامه‌ی کارکردن‌دا بێت پیاچوونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووره به‌و شێوه‌یه‌ی که‌خزمه‌تی گه‌ل و کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکات،ئه‌ویش به دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیشه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختکردن له‌سه‌ر مافی ئازادی و دیموکراتی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئابووری و سیاسی، ئه‌مه‌ش ئه‌وکاته جێبه‌جێده‌بێت که کورد کاری کردبێ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رشتێک ناوی دوو ئیداره بێت!! یان په‌نجا به په‌نجا بێت!!!
هه‌ڵبه‌ته به دامه‌زراوه‌کردنی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت و ڕێگه‌پێنه‌دانی که ده‌ست وه‌ربدات له‌کاروباری حکومه‌ته‌وه کاریکی هه‌تا بڵێی پیرۆز و به‌جێیه.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی په‌یوه‌ندی خۆیان توندوتۆڵ بکه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به‌تایبه‌تی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و له‌هه‌وڵی په‌یداکردنی پشتگیرێ زیاتر بن بۆ گه‌لی کورد و واز له‌و قسه سواو و به‌سه‌رچوانه بهێنن که جاروبار هه‌ڵیده‌ڕێژن و هه‌ڕه‌شه‌ی میلله‌تی پێده‌که‌ن وه‌کوو (ئێمه به خوێن هاتوین و به خوێنیش ده‌ڕۆین).ئه‌م قسانه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا ده‌ست نادات و له‌فه‌رهه‌نگی سیاسیش‌دا جێیان نابێته‌وه.
من پێم وایه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌موویان ئیجابین و ده‌کرێ کورد نزیکبخاته‌وه له دنیای ده‌ره‌وه، زه‌مینه‌ش خۆشبکات بۆ داهاتوویه‌کی باشتر.
5-چۆن لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و مه‌سعود بارزانی،هه‌روه‌ها گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خوێنیته‌وه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆکورد؟
سه‌ره‌تای ئابی 1946 پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زراوه.ئه‌و درووشمانه‌ی سه‌رکرده کلاسیکییه‌کانی کورد بهرزیانکردبۆوه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، ئه‌مان پێچایانه‌وه و که ململانێ و ناکۆکی نوێ ده‌ستیپێکرد له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌ک هاتووه‌کانی به‌غدا، ئه‌مان له سفره‌وه ده‌ستیانپێکرده‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه درووشمه‌کانیان به‌رزکرده‌وه:
جێبه‌جێکردنی ماده سێی ده‌ستووری عێراقی سه‌روه‌ختی عه‌بدولکه‌ریم قاسم که باسی هاوبه‌شی کورد و عه‌ره‌ب ده‌کات له عێراقدا — لامه‌رکه‌زی — حوکمی زاتی — حوکمی زاتی حه‌قیقی — فیدرالی.
ئه‌مه ئه‌وه پیشانده‌دات که پارتی دیموکراتی کوردسان فری به خه‌باتی رزگاری و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردییههوه نه‌بوه و شه‌ڕی کردووه له پێناوی شه‌ڕدا و شه‌ڕیش بۆ قاتوقڕکردنی کورد، به‌لگه بۆقسهکهم ئه‌وه‌یه که پارتی یه‌که‌م حزبی کوردییه که نه‌ریتی پیاوکوشتنی داهێنا له کوردستاندا له ڕیزه‌کانی خۆیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی به سیاسه‌تی ئه‌و ڕازی نه‌بوون و ناکۆک بوون له‌گه‌ڵیدا.
له‌ساڵی 1964وهشهڕی خۆکوژی ده‌ستیپێکرد تاساڵی 1997 ی خایاند و به‌فشاری ئه‌مه‌ریکا کۆتایی پێهات.ته‌نها له‌ساڵی 1994وه تا ساڵی 1997 قوربانییه‌کانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مان و یه‌کێتی نزیکه‌ی 7000حه‌وت هه‌زار که‌س بووه که هه‌مووشی له‌سه‌ر پاره‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و ده‌سه‌ڵات بوو!!!.
سیاسه‌تی شێواو و کالفامانهی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌نفال و گازی کیمیایی بۆ کورد هێنا، له‌ناو ئه‌وانه‌ش تیاچوونی 8000 هه‌شت هه‌زار بارزانی بوو.
کاتی خۆی که قه‌تڵوعامی جوله‌که کرا له‌لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه ، جوله‌که‌کان توانییان له‌سه‌ر ئێسکوپروسکی قوربانیانی هۆلۆکۆست ده‌وڵه‌ت بنیات بنێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێمه بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر به جینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌یان و جه‌للاده‌که‌ی کوردیان باوه‌ش پیاکردو له‌خۆیاندا ڕانه‌بینی له‌ئاستی گه‌وره‌یی تراژیدیا و کاره‌ساته‌کانمان، به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌رز خۆیان ڕابگرن، نه‌یانتوانی ئه‌م ماڵوێرانی و به‌دبه‌ختییه‌ی کورد بکه‌نه ڕاستییه‌کی مێژوویی بۆ تێگه‌یشتن له کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌یان که‌ده‌یتوانی ئاسۆیه‌کی ڕووناک له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ، نه‌یانتوانی ده‌رفه‌ته زێڕینه‌کان بقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان.
ئێمه خاوه‌نی کولتورێکی سه‌قه‌تین که زیاتر له نیو سه‌ده‌یه حزبی سه‌قه‌ت و سیاسه‌تمه‌داری سه‌قه‌ت و سیستمی سه‌قه‌تمان بۆ به‌رهه‌م دێنێ جگه له بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کی که باڵی خۆی کێشاوه به‌سه‌ر کۆمه‌لگاکه‌ماندا و هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانین لێی ڕزگاربین.
بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌شه‌کردووی ناوێت که‌تێیدا یاسا و ده‌ستوور سه‌روه‌ربێت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بخاته سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تاک و حزبه‌وه. بیرکردنه‌وه‌ی خێله‌کی کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕاوه‌ستاوی ده‌وێت و بڕوای به خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رده‌م و هاوچه‌رخ نییه و ده‌یه‌وێ خۆی کۆنترۆڵی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ بکات به‌پێی داب و نه‌ریتێکی کۆن و به‌سه‌رچوو،خۆی سنوور دابنێت بۆ ئازادی و دیموکراتی و مافی تاکی کورد له کایه جیاجیاکاندا.
حزبێک وه‌ها بیربکاته‌وه و ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پاشکۆی سیاسی ئه‌وبن ئایا ده‌توانی بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات؟بێگومان نه‌خێر!
هه‌ر حزبێک بیر له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکاته‌وه له پێشانا ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانێ که‌کورد میلله‌تێکی به لایه‌نی که‌مه‌وه 40 ملیۆنییه و گه‌وره‌ترین گروپی خه‌ڵکییه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی که گه‌وره‌ترین قوربانیداوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر کورده که زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له‌سایه‌ی حزبه بۆرژوازییه‌کاندا خه‌بات و تێکۆشان ده‌کات و خوێن ده‌دات که‌چی هیچی به هیچ نه‌کردووه و نه‌بۆته خاوه‌نی ده‌وله‌تی خۆی چونکه سه‌رکرده‌کانی له خه‌می ئه‌و میلله‌ته‌دا نه‌بوون و گوێیان نه‌داوه‌ته خوێن و ئاره‌ق و فرمێسکی خه‌ڵکی.
من تێناگه‌م گه‌لی کورد چی که‌متره له گه‌لانی روس چین کوبا ڤیتنام که‌مبۆدیا یۆگۆسلافیا جه‌زائیر که هیچیان 50 ساڵ خه‌باتیان نه‌کرد، که‌چی توانییان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
میلله‌تانی تری هندوپاکستان ئیسپانیا و پورتوگال چیکۆسلۆفاکیا سودان زیاتر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوون و دوایی توانییان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دامه‌زرێنن و له‌یه‌ک جیاببنه‌وه.
من پێم وایه ئه‌م گه‌لانه خاوه‌نی سه‌رکرده‌ی ڕاستگۆ و نه‌ترس و شۆڕشگێڕ و دڵسۆز بوون بۆیه گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان، ئه‌مانه‌ی خۆشمان تازه به‌تازه بیرله‌وه‌ده‌که‌نه‌وه نه‌وه‌کانی خۆیان بهێننه پێشه‌وه و یه‌ک له‌دواییه‌ک ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیان پێبکه‌ن ، ئیتر چۆنچۆنی ده‌توانن درووشمی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌رز بکه‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵوێست و لێکدانه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد، ده‌مه‌وێ بڵێم که‌ئه‌وان ڕێکخڕاوێکی نوێی ئۆپۆزسیۆنن له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستیاندا نییه و ناتوانن بریاری چاره‌نوسسازی گه‌وره بده‌ن به حوکمی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌نها 25 کورسین له په‌رله‌مانی کوردستاندا، به‌ڵام ده‌توانن له‌سه‌ر چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی کاربکه‌ن و زه‌مینه خۆشبکه‌ن بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌باره‌ت به کار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌وپێناوه‌دا، ئه‌وان هه‌تا ئێستا نه‌بوونه‌ته حزبێکی سیاسی و کۆنگره‌یان نه‌به‌ستووه و جارێ نازانرێ پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆیان چۆن ده‌بێ، ئه‌وه‌ی کهدهبینرێ ئه‌وه‌یه که گۆڕان قورسایی خۆی فڕێداوه‌ته سه‌ر قه‌ڵاچۆکردنی گه‌نده‌ڵی و کۆنترۆڵکردنی حکومه‌ت له‌کاره‌کانیاندا و په‌نجه ڕاکێشان بۆ هه‌موو کارێکی ناڕه‌وا، هه‌روه‌ها کارکردن بۆئه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت جیابکه‌نه‌وه و یاسا و ده‌ستوور سه‌روه‌ربێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌وان درووشمێکیان نییه به‌ناوی مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی که‌کاری له‌سه‌ر بکه‌ن،بڕواشم نییه دژی ئه‌و خواسته بن که هی هه‌موو گه‌لی کورده،
6-به‌ڕای به‌ڕێزت ئه‌مه ده‌بێ ئامانجی پیرۆزی گه‌لی کوردبێت و له‌ڕێگه‌ی خه‌بات و تێکۆشان و ڕاپرسی گشتییه‌وه ئه‌نجام بدرێت ؟یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه به‌سه که هه‌ندێ حزب و ڕێکخراو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قۆرخبکه‌ن بۆخۆیان و چۆنیان ویست وه‌ها هه‌نگاوی بۆبنێن؟
مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد خواستێکی نه‌ته‌وه‌ییه و له‌هه‌مانکاتدا ئامانجی به‌رز و پیرۆزی گه‌له‌که‌مانه به‌هه‌موو توێژ و چین و حزب و ڕێکخراوه‌کانیه‌وه و موڵکی هه‌موانیشه و هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه یارێ پێ‌بکات یان زه‌وتی بکات بۆ خۆی یان به‌کاری بهێنێ بۆ جۆرێک له به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ و هۆز و حزب.
شێوازی خه‌بات و تێکۆشان و به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه دیاروئاشکرایه و هه‌موو تاکێکی کورد به‌جیاوازی بیروباوهڕیشیهوه ده‌توانێ ده‌نگی به‌رزبکاته‌وه و هاوبه‌شی بکات.
بێگومان کارکردن بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نوسسازی وه‌کوو ئه‌مه ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی زهمینهخۆشکردنهوه بێت بۆ یه‌کخستنی گوتاری سیاسی کورد و دیاریکردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی(که‌ده‌وڵه‌تی کوردییه)ئه‌وجا ڕێگه‌خۆشکردن بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌کی گشتی له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی حزب وخێڵ و به‌ئاگاداری زلهێزه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م پرۆسه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر حزبێک یان ڕێکخراوێک په‌یدابوون بۆئه‌وه‌ی ئاژاوه بگێڕن و کاره‌کان تێکبده‌ن و وه‌های لێبکه‌ن وه‌کوو خۆیان ده‌یانه‌وێ ،ئه‌وا ده‌بێ ده‌ست به‌جێ شه‌قامی کوردی ڕاپه‌ڕێ و بچێته‌وه به گژیاندا و له‌سنوورێکدا ڕایانبگرێ.
من پێم وایه دوو حزبه‌که‌ی کوردستان (پارتی و یه‌کێتی)نایانه‌وێ هیچ هه‌نگاوێک بنێن له‌و بواره‌دا، به‌ڵام که‌کاره‌که بووه خواستێکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و زۆربه‌ی گه‌ل به‌ره‌وپیری چوو و به‌ڕه‌سمی بووه ئه‌مری واقیع ئیتر ئه‌وان ناتوانن له‌دژی بوه‌ستنه‌وه و ڕێگربن .