
ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
ئه‌گه‌رچی دڵی هه‌موو کوردیک بۆ سه‌ربه‌خۆیی لێده‌دات، به‌ڵام، له پراکتیکدا، بزووتنه‌وه‌ی کوردی خۆی دوور گرتووه له ده‌ربڕینی ئه‌م ئازهزووه. بۆیه ده‌بینین قۆناغبه‌ندییه‌ک له دروشمه‌کانی جولانه‌وه‌ی کوردی، له کۆمه‌ڵیک مافی کلتوری‌و ڕۆشنبیرییه‌وه بۆ ئۆتۆنۆمی‌و بۆ ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌و دواترینیشیان فیدڕالیزم، به‌دیده‌کرێ. ئه‌م قۆناغبه‌ندییه به‌رۆشنی ده‌ریده‌خات که بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هیچ کاتێک به ئاشکراو ڕاشکاوی داوای سهربهخۆییو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی نه‌کردووه. باسنه‌کردن له سه‌ربه‌خۆیی مانای دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه، به‌ڵکو باسنه‌کردن له سه‌ربه‌خۆیی گرێدراوه به نه‌گونجان‌و له‌بارنه‌بوونی بارودۆخ‌و واقعیه‌تی سیاسی. به‌مه‌ش قۆناغبه‌ندی له دروشمه‌کان، له‌جێگای ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی، کراوه به ستراتیژی سیاسی، به‌و هیوایه‌ی وورده وورده نزیکببنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی.
به باوه‌ڕی من، سازکردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای قۆناغبه‌ندی له دروشمه‌کان له‌جیاتی سه‌ربه‌خۆیی، یه‌کیکه له هه‌ڵه کوشنده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان. قۆناغبه‌ندی له دروشمه‌کان به بیانووی نه‌گونجانی بارودۆخ‌و واقعبینی بنه‌مایه‌کی به‌هێزی نییه، چۆن؟ سه‌ره‌تا هیچ پێوه‌رێک نییه بۆ پێوانی باروودۆخو واقعی سیاسی، چونکه بارودۆخ‌و واقعی سیاسی شتی رههاو نه‌گۆڕ نین، به‌ڵکو گۆڕاو یان ده‌کرێ بگۆڕدرێن. بۆیه‌ش ئه‌م بیانووه ناکرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ببێت به بنه‌ما بۆ ناواقعیبوون یان خه‌ونبوونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت. ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی به خه‌ون ده‌بینن، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه نییه که نایه‌ته‌وه له گه‌ڵ باروودۆخو واقعی سیاسی، به‌ڵکو گرفتیان له ستراتیژی سیاسی‌دا هه‌یه. که‌س ناڵێو که‌سیش نه‌یوتووه که ده‌وڵه‌تی کوردی له هه‌موو بارودۆخێک‌و سه‌رده‌مێک ئیمکانی هه‌بووه، له‌وانه‌ش خودی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته. به‌س مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نیه‌و نه‌بووه. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له باروودۆخێکدا مومکن نه‌بێ، مانای ئه‌وه نییه که خه‌ونه، مانای ئه‌وه نییه که ستراتیژی سیاسی ئێمه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌بێ. به‌لکو مانای ئه‌وه‌یه که ستراتیژمان هه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردییه به‌ڵام ئامرازه‌کانی ئه‌م ستراتیژه ده‌کرێ له بارودۆخ‌و واقعێکی دیاریکراودا ئۆتۆنۆمی یان فیدڕاڵی بێت. ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی هێزه‌کانی کورد، له‌جیاتی ئامانجی ده‌وڵه‌تی کوردی، ئه‌وا ئامرازه‌کانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆته ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لایان. بۆیه‌ش که‌س له هێزه کوردییه‌کان، بێجگه له سه‌رۆکی کوردستان مه‌سعود بارزانی، باس له ده‌وڵه‌تی کوردی ناکا.
هه‌ندێ له‌وانه‌ی باسی خه‌ونبوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه دێننه‌گۆڕێ که گوایه کورد ده‌بێ ئاگاداری قوڕسایی هێزه‌کان بێت له ناوخۆی ئێڕاقو ناوچه‌که‌دا. لێکدانه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه که قوڕسایی هێزه‌کان تاکو ئێستا له قازانج کورد نییه. لێره‌شه‌وه باسکردن له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌جۆرێک له چاونوقاندن له واقعی سیاسی ده‌بینن. کێشه‌ی ئه‌م ڕوانگه‌یه ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت لایان، واته دهستههڵبڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک هاوسهنگیو قوڕسایی داسهپینراو له ناوچه‌که‌و جیهاندا. به‌مه‌ش به‌رده‌وام سیاسه‌ت له‌جیاتی دهستپێشخهریو بینینی هه‌نگاوێک لهپێشو گۆڕین‌و درزخستن له واقعی سه‌پێنراو، سیاسه‌ت لایان بۆته پاشکۆیه‌تی بۆ ڕووداوهکانو ته‌سلیمبوون به واقعی سه‌پینراو. ئه‌مه‌ش به واقعبینی داده‌نێن. من ناڵێم دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی په‌یوه‌ندی به قوڕسایی هێزه‌کانه‌وه نییه، به‌لام کاکه گیان، قورسایی هێزهکانو هاوسه‌نگی هێزه‌کان شتی نه‌گۆڕو ئه‌زه‌لی نیین. هه‌موو هاوسهنگییهکو قوڕساییه‌ک، که ئێستا یان له ڕابردوودا بوونی هه‌بووه‌و هه‌یه، به‌رهه‌می ده‌یان فاکتورو رووداون. ئه‌م قورسایانه ده‌کرێ بگۆڕێن‌و هه‌ندێکیان گۆڕاویشنو به‌رده‌وامیش له گۆڕاندان. به‌لام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که هه‌موو هاوسه‌نگییه‌ک له‌نێوان هێزه‌کان، که ئێستا بوونی هه‌یه‌و کراوه به بیانوو، ده‌کرێ به سیاسه‌تی دروست‌و رابهڕایهتییهکی به‌هێزو یه‌کگرتوو بگۆڕدرێ. هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی کوردستان له سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی هاوبهشو یه‌کگرتوو ڕێکهونو واز له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی بێنن، ئه‌وا قوڕسایی هێزه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر، له ئێڕاقو ناوچه‌که‌دا، به قازانج کورد ده‌شکێته‌وه. به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ریه‌کێک له ئاوازێک دهخوێنێو هۆیه‌که‌شی بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی بهرتهسکو شه‌ڕکردن، به‌ناوی سیاسه‌ت، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هیچیتر نییه. له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ململانێیه به واقعی سیاسی ناودهبهنو کردویانه به چهکوچێکیش له‌سه‌ری هه‌رکه‌سێکی ده‌ده‌ن له‌و واقیعه سیاسه ده‌ربچێ.
راستییه‌که‌ی واقعی سیاسی هه‌رچییه‌ک بێت، ده‌کرێ بگۆڕێ یان بگۆڕدرێ. ڕاسته قوڕسایی هێزه‌کان ڕۆڵیان هه‌یه له سازکردنی واقعێکی دیاریکراو به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر واقعێکی دیاریکراو به سیاسهتو ده‌ستپێشخه‌ری دروست ده‌کرێ بگۆڕدرێ. له پراکتیکدا واقعی سیاسی دیاریکراو ئه‌نجامی ڕیکخستنی خهڵکو بهمادیکردنی بیرۆکه‌ی سیاسییه. بادوور نه‌ڕۆین، قوڕسایی هێزه‌کان له ئێراق، پێش ته‌نها چه‌ند ساڵێک، وه‌کو ئێستا نه‌بوو. خۆ ئه‌گه‌ر چاوێک له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی بگێڕین، ده‌بینین، پێش دوو ساڵ، حوسنی مباڕک له میسڕ، زهینیلعابدین له تونس‌و قه‌زافی له لیبیا له‌سه‌ر حوکم بوون‌و واقعێکی وا نه‌گۆڕو ڕه‌هایان له زهنی زۆرینه‌ی خه‌ڵک سازکردبوو که که‌س جورئه‌تی نه‌ده‌کرد بڵێ ئه‌مانه نه‌ک له‌سه‌ر حوکم لاده‌برێن به‌ڵکو خه‌ونیشیان پێوه نه‌ده‌بینی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم، که واقعی سیاسی به‌و ڕاده‌یه‌ی به‌رهه‌می هاوسه‌نگی هێزه‌کانه، ئه‌وا به‌هه‌مان ڕاده‌ش به‌رهه‌می سیاسه‌تی دروست‌و جورئهتو ده‌سپێشخه‌ری سیاسییه. واقع‌و هه‌ڵومه‌رجی سیاسی دیاریکراو، که ئه‌مڕۆ وه‌ک ڕیگرییه‌ک له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی باسی لێوه ده‌کرێ، بوونیکی ماددی نییه، چۆن؟ واقعی سیاسی به‌گشتی، له‌وانه‌ش واقعی ئه‌مرۆی کوردستان، خۆی له خۆیدا به‌رهه‌می ململانێی تێڕوانینهکانو پێناسه‌کردنی سیاسهتو چۆنیه‌تی لێکدانه‌وه‌ی جیهانه.
پێموایه. ئه‌مرۆ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌تی کوردستان وه‌ک خه‌ون ده‌بینن، ئه‌وا باروودۆخێک له ئێڕاقو ناوچه‌که‌دا خولقاوه که مه‌سه‌له‌ی کوردی له ئاستی ناوچه‌که‌و نێوده‌وڵه‌تیدا واهێناوهته پێشه‌وه که هه‌ڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی له هه‌موو کات زیاتر کردووه. ئێراق‌و ناوچه‌که به‌ره‌و قوتبهندیهکی تووندی نێوان شیعه‌و سووننه ده‌چێ. هاتنی ئیسلامییه‌کان له میسڕو هه‌موو وڵاتانی‌تری ڕاپه‌ڕیو. بوونی کێشه‌ی تووندڕه‌وی ئیسلامی له سووریا، کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ئاره‌زووی تورکیا بۆ بوون به زلهێزیکو خۆ بینینی به خاوه‌ن ماف له به‌شداری چاڵاکانه له کێشه‌و مه‌سه‌له‌کانی ناوچه‌که. هه‌موو ئه‌مانه ده‌ڕبڕی گوڕانی دراماتیکین له بارودۆخ‌و واقعی سیاسی ناوچه‌که. من که ئه‌مانه باسده‌که‌م مه‌به‌ست ئه‌وه نییه بڵیم، که ئه‌گه‌ر ناوچه‌که گۆڕا، کورد ئۆتۆماتیکی ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه بڵێم، که ئه‌م ئاڵوگۆڕانه پڕ له درز‌و که‌لێنن، که کورد تیایاندا ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تیا بدۆزێته‌وه‌و ئاڵوگۆڕه‌کان، به ستراتیژ‌و سیاسهتو ده‌ستپێشخه‌ری دروست‌و به‌پشتبه‌ستن به ئێراده‌یه‌کی به‌هێزی نه‌ته‌وه، به ئاقاری سازکردنی ده‌وله‌تی کوردستان ببا.