
وه‌فاداری…. سیروان ره‌حیم
هه‌ر كه‌سێك له “شتێرن تیڤی” دیداری سابینه نیزه و یۆرگ-ی هاوسه‌ری بینیبێت، دڵنیام هاوكات غه‌مگین و خۆشحاڵ ده‌بێت.
غه‌مگینی بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و ژنه لاوه و خۆشحاڵی بۆ وه‌فاداری نێوانیان. ره‌گی پته‌وی ئه‌ڤینێكی ده‌گمه‌ن له نێو ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌دا هه‌یە، جگه له‌وه سێبه‌ری خۆشه‌ویستی ئه‌وان ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یانی گرتۆته‌وه.
سابینه نیزه ته‌مه‌نی 37 ساڵه. دایكی سێ كوڕه و هاوسه‌ری یۆرگه. ئه‌و رۆژه‌ی سابینه هه‌ست به ئازار و بارقورسی ده‌كات، بڕیار ده‌دات سه‌رێكی نه‌خۆشخانه بدات تا چه‌ند حه‌بێكی بده‌نێ و ئازاره‌كه‌ی بڕه‌وێته‌وه. به‌ڵام كاتێك له نه‌خۆشخانه ده‌یپشكنن، له ئه‌نجامدا هه‌واڵی كاره‌ساتێكی ته‌ندروستی به‌و خاتوونه ده‌ده‌ن. سابینه نیزه دووچاری نه‌خۆشییه‌كی بێ ده‌رمان و كوشنده بووه، ئه‌ویش نه‌خۆشی:
ALS
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هۆكاره تا كه‌سی پێكراو ورده ورده له‌شی له كار ده‌كه‌وێت و نه‌خۆشییه‌كه به ته‌واوی په‌كی ده‌خات. نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت به هۆی گرژبوونی نائاسایی و ئازاری پشتشكێن. دیاره به پێی كات و به كۆمه‌ڵێ قۆناغی خێرادا ئه‌و ده‌رده سه‌رجه‌می جه‌سته‌ی مرۆڤ داگیر ده‌كات. سابینه ئێستا قۆناغه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه ده‌ژی.
سابینه كه‌سێكه كۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگر. ئه‌و باش ده‌زانێت گیرۆده‌ی چ ده‌ردێك بووه، ده‌ردێك ژیانی لێ زه‌وت ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت:
“ده‌مه‌وێ چێژ له كاته‌كه‌م وه‌ربگرم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مدا”.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا من ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م “وه‌فا”ی خێزانه‌كه‌ی سابینهیه له‌م ره‌وشه سه‌خته‌دا كه ئه‌وی تێكه‌وتووه. وه‌فاداری یۆرگ-ی هاوسه‌ری و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی به‌شێكن له‌و خۆڕاگرییه‌ی سابینه و ئه‌و “چێژ”هی ئه‌و باسی ده‌كات به‌راستی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نزیك و به وهفایانهدا بژی و كۆتایی ژیانی پڕ بێت له ره‌نگی جوان و ده‌نگی ناسكی وه‌فا. “وه‌فا” ئه‌و نه‌ریته‌ی له مرۆڤدا نه‌بێت، یه‌كێك له توخمه گرنگه‌كانی مرۆڤ بوون بزر ده‌بێت.
سابینه نیزه ئێستا كه به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه و له‌سه‌ر كورسی پهككهوتانه، له ناوه‌ندی شاری هامبورگ-ئه‌ڵه‌مانیا ده‌ژی.
یۆرگ-ی هاوسه‌ری ده‌ستی له‌كار به‌رداوه و به ته‌واوی خۆی بۆ خزمه‌تی سابینه ته‌رخان كردووه.
دیمه‌نێكی چه‌ند كاریگه‌ری پڕ له تانوپۆی وه‌فایه، كاتێك یۆرگ له‌سه‌ر ته‌ختی نووستنی سابینه گیتار بۆ ئه‌و هاوسه‌ره‌ی ده‌ژه‌نێت و گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌ڵێت! دیمه‌نێكه مرۆڤ خۆشحاڵ ده‌كات و فێری ئه‌وه‌ی ده‌كات چۆن “وه‌فا” بینێته زمان. گیتاره‌كه‌ی یۆرگ له‌و ساتانه‌دا زمانحاڵ و بهردهڤكی “وه‌فا”یه.
ئێستا ئه‌وان له ماڵێك دان تایبه‌ته به كه‌سانی په‌ككه‌وته. ده‌رگا، په‌نجه‌ره و پله‌كانی ئه‌و ماڵه به شێوه‌یه‌ك دروست كراون كێشه بۆ كه‌سی په‌ككه‌وته دروست نه‌كه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و شتانه و كه‌ره‌سته‌كانی تری ئه‌و ماڵانه به جۆرێك دروست كراون تا نه‌بن به ئاسته‌نگ و “ئۆتۆماتیك”ن. بوونی ئه‌و كه‌ره‌ستانه له وه‌ڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵه‌مانیا ئاساییه و سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌متر له لای ئێمه سه‌باره‌ت به وه‌ڵاتانی ئه‌وروپایی ناسراوه، “وه‌فا”یه‌كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سابینه به‌رانبه‌ر به‌و خاتوونه نه‌خۆشه هه‌یانه.
“وه‌فا”یه‌ك نمونه‌ی كه‌مه. له زۆر شوێنی تری ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ره‌نگبێ نه‌خۆش-ی وه‌كو سابینه مینا “باری قورس” ته‌ماشا بكرێت و سه‌رباری ئازاری جه‌سته به ئازاری ده‌روونیشه‌وه كۆتایی به ژیانی بێت. كه‌چی ئه‌وان ژیانی سابینه-یان گۆڕیوه و باری قورسی ده‌ردێكی كوشنده‌یان له لا سوك كردووه. ئه‌و بارسووكییه مرۆڤ له زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژنه‌كه‌دا به روونی ده‌توانێت بیبینێت.
ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه وه‌فاداری و میهره‌بانی خۆیان بۆ سابینه له ئاستێكی زۆر بڵنددا به‌رجه‌سته و پێشكه‌ش كردووه.
به تێڕوانینی خێرای ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی خێزانی سابینه له‌م ره‌وشه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت كه “وفا” “ره‌حم” و میهره‌بانی و هه‌موو جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی له ئاماده‌بوونی “ئاوه‌ز”دا پێده‌گه‌ن و گه‌ش ده‌بن و كارا ده‌بن.
له ئاماده‌بوونی “نه‌زانین”دا ئه‌و شته جوانانه‌ی مرۆڤ ته‌نها به قسه له ئارادان نه‌ك به كرده‌وه.