
که‌واته من …. سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
گيرفانهکانم خاڵين له پاره
نه خاوه‌نی یه‌ک دوو باخ و یه‌ک دوو کۆمپانيا و
یه‌ک دوو ڤێللاشم
که‌واته من سه‌رکرده‌یه‌کی فاشيلم
پاش پشکنين دکتۆر ووتی
له ناوه‌وه سنگت وه‌ک به‌فر سپييه
که‌واته من جگه‌ره‌کێشێکی فاشيلم
نامه‌یه‌کی بن لادنم له سنوور بۆ ئاوديو نه‌کرا
چه‌ند ده‌نکێک حه‌بی ئارتينم له بازگه پێ ده‌رباز نه‌بوو
که‌واته من قاچاخچييهکی فاشيلم
گه‌رووم که‌وت
خۆر خه‌ريکه ئاوا ده‌بێ
هێشتا نيوه‌ی ته‌ماته و خهیارهکانم به‌سه‌ر عهرهبانهکهوهن
که‌واته من فرۆشيارێکی فاشيلم
گه‌نجيم وه‌ک رووبار تێپه‌ڕی
نامه‌یه‌کی عاشقانه‌م له کيژی کافرۆشهوه پێنه‌گه‌یی
که‌واته من ئهويندارێکی فاشيلم
گۆلێکم پێ له کاسياس تۆمار نه‌کرا
تاقه‌تم چوو هێنده‌ی له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌ک دابنيشم
که‌واته من وه‌رزشوانێکی فاشيلم
دوو مولحيدم له کوفر بۆ وهرنهگهڕا
دوو زهنديقم پێ نهخرايه سه‌ر رێگايه‌کی موستهقيم
که‌واته من په‌يامبه‌رێکی فاشيلم
ساڵانێکی درێژه شيعر ده‌نووسم
هه‌تا ئێستا کامێراکانی شيعری من
ره‌سمی زيلێکی عه‌سکه‌ری پڕ له ژن و منداڵيان بۆ نه‌گيراوه
که‌واته من چ شاعيرێکی فاشيلم
به پشتێنێکی تهقهمهنييهوه خۆم ته‌قانده‌وه
له خۆم زياتر هيچکهسم نه‌کوشت
که‌واته من تيرۆريستێکی فاشيلم
نيشانم گرته سنگی کۆترێک
په‌نچه‌م له‌سه‌ر زناد له‌رزی و
چرووکی کرد تڤهنگهکهم
که‌واته من سێرهگرێکی فاشيلم
پشيلهیهک و مشکێکم
له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن کۆکرده‌وه
که‌واته من ئاشوبگێڕێکی فاشيلم
ئه‌مڕۆ هيچ ستێک باش نييه
سبه‌ش هيچ شتێک باش نابێ
که‌واته من ئايندهييهکی فاشيلم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سپێده‌یه‌ک سه‌ربازه‌که ريشی هه‌بوو
تووڕه نه‌بووم ، به‌سه‌ریا هاوارم نه‌کرد
دوو رۆژ مووچهکهیم نه‌بڕی
هه‌فته‌یه‌ک مۆڵهتهکهيم دوا نه‌خست
سێ رۆژ زیندانيم بۆ نهبڕييهوه
که‌واته من … من ئه‌فسه‌رێکی فاشيلم