هه‌ڵوێست و ڕاچڵه‌كین له به‌رانبه‌ر تواندنه‌وه و وێرانكردنی ئه‌ده‌ب
هه‌ڵوێست و ڕاچڵه‌كین له به‌رانبه‌ر تواندنه‌وه و وێرانكردنی ئه‌ده‌ب
( ڤیستڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی ) به نموونه
بابه‌ت : به‌یاننامه
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانه‌كان ورده ورده فراوانتر ده‌بن و خه‌ریكه له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه ئاسایی ئاسایی گه‌شه‌ده‌كه‌ن و له دوای خۆشییانه‌وه بۆشایی گه‌وره له هه‌موو بواره‌كاندا جێده‌هێڵن.
هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئێمه له باره‌ی دۆخی( ئه‌ده‌ب )ەوه گه‌یاندنییه‌تی به شوێنێك كه به‌ته‌واوی خه‌ریكه ئه‌ده‌ب له به‌ین ده‌برێت و شتێك نامێنێت به‌ناوی ژیانكردنی ئه‌ده‌ب له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه كتێبه‌كان له به‌ها داده‌ماڵێت و ده‌ق و نووسراوه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌خاته پاشكۆی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێك كه خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه زۆر ئاسان ئه‌ده‌ب و وێنه‌ی ئه‌ده‌ب بشێوێنن، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن چ یارییه‌كی ترسناك ده‌كه‌ن.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج، وردبینین به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لێره‌دا ڕووده‌دات زیانێكی گه‌وره به ئه‌ده‌ب ده‌گه‌یه‌نێت و ناشهێڵێت ئه‌ده‌ب له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربچێت كه كه‌وتۆته ناوی، دێین باس له‌وه ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵه كه‌سانێك یان نووسه‌رانێك كه به بتكراون ده‌ستییان به‌سه‌ر چاپخانه و بڵاوكراوه ئه‌ده‌بییه‌كان داگرتووه، تاوه‌كوو گه‌نجێك یان ده‌نگێكی نوێ، شیعرێكی به ئازار و چاوەڕوانییه‌كی زۆره‌وه بۆ بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌وان چه‌ندین كتێبی ڕه‌نگاوڕه‌نگییان خراوه‌ته ژێر چاپ و بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێی ده‌دوێین ململانێی نه‌وه‌كان نییه، نا – به‌ڵكو هه‌ڵوێسته‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب تووشی بازنه‌داریی بووه و چیتر ئه‌و بڵاوكراوانه و گۆڤارانه‌ش كه نووسین چاپده‌كه‌ن و بڵاویی ده‌كه‌نه‌وه ئاگادارنین به ده‌نگی تایبه‌تی شیعریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌ب له ڕێی ده‌قه‌وه نه‌وه‌ك له ڕێی كه‌س و خوودی كه‌سێتی نووسه‌ر خۆی.
هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م قه‌یرانه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری نووسه‌ران كه‌وتوونه‌ته ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتداریی و گرنگیی و به‌های ئه‌ده‌بیاتیان به‌لاوه ناوه و نه‌هاتوون له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵاتدا له ئه‌ده‌ب خۆی بدوێن و توێژینه‌وه بكه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان قورسایی بده‌نه‌وه به ئه‌ده‌ب به چوونیان به‌ره و چوارچێوه‌گیریه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی حزب ئه‌ده‌بییان كردۆته پاشكۆی هه‌موو شتێكی تر.
گه‌رچی ده‌بینین كه زۆر شت بۆ بێ به‌هاكردنی ئه‌ده‌ب ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تووشی شۆكمان ده‌كات هه‌ر ئه‌و ڤیستڤاڵه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌بوو به‌ناوی (ڤیستڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعریی كوردی) كه تیایدا جۆرێك له شیعر به خه‌ڵكی و میوانه‌كان ناسێنرا وه‌ك ئه‌وه‌ی نموونه‌ی به‌رزی شیعریی كوردیی و شیعریی داهێنه‌رانه‌ی كوردیی بن، له كاتێكدا به‌بێ هیچ پێوه‌رێكی ئه‌كادیمییانه‌ی ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵ به‌رنامه‌ی بۆ دانه‌ڕێژرابوو، ته‌نیا پێوه‌ری دۆستایه‌تی و میزاجی و حیزبایه‌تی نه‌بێت.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج ( ڤیستڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعریی كوردی ) وه‌ك ڤیستڤاڵی ناساندنی شیعری كوردی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤیستڤاڵه هیچ ئامانجێكی ئه‌ده‌بی نه‌پێكاوه جگه له بردنی ئه‌ده‌ب به‌ره‌و قه‌یرانی زیاتر – هه‌روه‌ها بێ رۆڵكردنی ده‌نگی نوێ و ده‌نگی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌ودیو بازنه‌كانی حزب و ده‌سه‌ڵاتداریی – ده‌نگانێك كه ته‌نها ناسینیان په‌یوه‌سته به ده‌قه‌كانییانه‌وه نه‌ك هۆكاری تر. ئه‌مه‌ش له پێناو بێده‌نگ نه‌بوون له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌درێن له ئێستادا.
له كۆتاییدا چه‌ند خاڵێك له قه‌یران و وێرانكارییه‌كانی ئه‌مڕۆ كه به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب داهاوتوون ده‌خه‌ینه ڕوو:
١. پێوه‌ره‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قی باش و ده‌قی خراپ، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بیانه نین و به‌پێی میزاج و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌ییه‌كان له به‌رچاو ده‌گیرێن.
٢. ئه‌ده‌ب كراوه به پاشكۆ و جیاكراوه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی بێ به‌هاكردنی كتێب ده‌درێت له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌حزب و ده‌سه‌ڵاتداریی و ده‌زگاكانییان، نیو ئه‌وه‌نده خه‌میی گه‌یاندنی ئه‌ده‌بیان نییه به كۆمه‌ڵگا و دروسكردنی خوێنه‌ران و په‌یوه‌ندیكردنیان به خوێنه‌رانه‌وه.
٣. به‌ناوی ئه‌ده‌ب و شیعری كوردییه‌وه ڤیستڤاڵ ڕێكده‌خرێن و ته‌نها ئامانجێك كه نه‌یانبێت ده‌رخستنی رۆڵی ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیی داهێنه‌رانه‌یه.
٤. ڤیستڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعریی كوردی ده‌كرێت و له ئاستی ناونیشانه‌كه‌یدا نییه.
5. ڤیستڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعریی كوردی و زۆربه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كانی تر ئه‌وه‌نده‌ی ئامانج لێیان به‌هه‌ده‌ردانی خه‌رجییه‌كی زۆره له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ده‌بیات هێندە ئامانجی به‌ره‌و پێشبردنی شیعر و ئه‌ده‌بیات نییه . كه دواجار هه‌موومان به‌رهه‌می ڤیستیڤاڵه‌كانمان بینیوه كه ئاراسته و ڕه‌وتی ئه‌ده‌بیاتی نه‌گۆڕیوه.
1 . ته‌یب قادر
2 . رێبین ئه‌حمه‌د خدر
3 . گۆران ره‌سول
4 . مه‌حه‌مه‌د قادر یونس
5 . داستان به‌رزان
6 . عومه‌ر جه‌لال
7 . پشتیوان عه‌لی
8 . سواره نه‌جمه‌دین
9 . ڤه‌هێل محسن قۆچان
10 . رزگار جه‌باری
11 . ئارام شێخ وه‌سانی
12 . حه‌یده‌ر عه‌بدوڵا
13 . بژار حه‌كیم
14 . كاروان مه‌حه‌مه‌د فه‌تاح
15 . فه‌همی نه‌بی
16 . توانا حه‌مه نوری
17 . هه‌ردی قادر
18 . بێستوون مینه
19 . هێرش ڕه‌ش
20 . به‌ڕێز تاسان
21 . ئاسۆس مه‌حمود