تێكشكاندنی ڕێساواتاییهكان لای هاشم سه‌ڕاج
له‌شیكردنه‌وه‌و شهنوكهوكردنی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، ده‌شێ له ئاڕاسته‌و گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه بۆی بچین‌و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێشه، كه چه‌ندین ڕێباز‌و ڕێچكه‌ی ڕهخنهییو تیۆری له نێو زانستی ئه‌ده‌بیاتناسیدا سه‌ریان هه‌ڵداوه. هه‌موو خوێنه‌رێكیش لایه‌نێكی ده‌قه‌كه سه‌رنجی ڕادهكێشێو سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كۆده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ خولیا‌و حه‌زی خوێنه‌رو لایه‌نی پسپۆڕی شاره‌زایی له‌و بواری كه ده‌بێته دیدگای. هه‌ر خوێنه‌ریشه كه ده‌بێته ڕه‌خنه‌گر، چونكه ڕه‌خنه‌گر به‌رله‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گربێت، خوێنه‌ره. ده‌قیش به‌رله‌وه‌ی به پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌ییدا بڕوات، به پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا گوزه‌رده‌كات.
زمانی ده‌ق، مه‌غزاو مه‌ودایه‌كی هێند فراوانی هه‌یه، كه ده‌شێ له‌پشت هه‌ر وشهیهكو له‌دانانیان له هه‌ر شوێن‌و جێگه‌یه‌كی ده‌قدا مهبهستو واتای تایبه‌تی هه‌بێت. ئه‌مرۆ كاركردن له‌سه‌ر زمانی ده‌ق وابه‌سته‌ی چه‌ند بوارێكه‌وه، له‌وانه زمانه‌وانی ئه‌ده‌بیاتناسی. ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی له‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌قدا بهروهلای زمان دهچینو سه‌رنجمان له‌وبواره‌دا كۆده‌كه‌ینه‌وه، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌قه‌كه ناخه‌ینه ژێر تیشكی شرۆڤه‌كاری. له‌م وتارهشماندا به‌هه‌مان ئاڕاسته‌و بۆچوون كارمان كردووه.
له‌نێو زانستی زمانیشدا، لایه‌نی واتایی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری بهدهقناسییهوه هه‌یه، بۆیه زۆرتر قسه له‌باره‌ی لادانی واتایی‌و ڕه‌مزو هێمای ده‌لالی ده‌كرێت، له چوارچیوه‌ی زمانی ده‌قدا. ئه‌مه‌ش زۆرجار پێویستی بهشارهزاییو پسپۆڕی ورده له‌و بواره.
هاشم سه‌ڕاج، وه‌ك ناوێكی دیاری نێو دونیای شیعری نوێ كوردی، سه‌رنجی به‌شێكی ڕه‌خنه‌گرانی بۆ خۆی كێش كردووه‌و ده‌قه شیعرییه‌كانی بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ئهدهبیو ڕه‌خنه‌ی. ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و هێماو ڕه‌مزو ده‌لاله‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شاعیر زۆر به شاره‌زایانه به‌كاریان ده‌هێنی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زمانی سه‌راج شێوازێكی تایبه‌تی خۆی كه بووته شووناسی شاعیر‌و سه‌رنجی خوێنه‌ریشی ڕاكێشاوه، ئه‌مه‌ش له‌دوو بواردا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگی شاعیر. دووه‌میان توانای به‌كاربردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌شێوازی سه‌رنج ڕاكێش. هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌وێنی ئه‌م وتاره‌ی ئێمه‌یه.
(چڵێسی عه‌تری پرچتم)( ) ناونیشانی ئه‌و ده‌قه شعیرییهی هاشم سه‌راجه، كه تێدا كۆت‌و ڕێسا واتاییه‌كان تێك شكێنراونو یاریكردنێكی سه‌یر بهزمانو هێماكانی كراوه. زۆربه‌ی ڕسته‌كانیش لادانی واتایی‌و لادانی بنه‌ماكانی ڕستهسازییان تێدایه.
ناونیشانی ده‌قه‌كه هێماو مه‌به‌ستێكی زۆری تێدا شاردراوه‌ته‌وه‌و لادانی واتای تێدا به‌رجه‌سته‌كراوه، به‌تایبه‌تی له به‌كارهێنانی وشه‌ی (چڵێس) ئه‌م وشه‌یه له زمانی كوردیدا، له‌گه‌ڵا مرۆڤدا به‌كارنایه‌ت، زیاتر بۆ هۆگری ئاژه‌ڵا به‌كاردێت به‌شتێكه‌وه، به‌تایبه‌تی خواردن، به‌م پێیه لێره‌دا شاعیر (بهئاژهڵاكردنی) هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ڕاده‌یی به‌رزی هۆگری شاعیر، به بۆی پرچی یاره‌وه، چونكه چڵێسی ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی هۆگریو فێربوونه‌و تامكردنی شتێكی خۆشه، كه شایسته‌ی ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری. به‌م پێیه شاعیر هه‌م لادانی له‌به‌كارهێنانی وشه‌كه كردووه، هه‌م له پێكهوههاتنی وشه‌كاندا كۆدی گشتی به‌زاندووه، چونكه له‌زمانی ئاسایی‌دا ئه‌م دووانه پێكه‌وه كۆنابنه‌وه. به‌مه‌ش شیعرییه‌تی به‌ناونیشانی ده‌قه‌كه داوه‌و سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌كێشی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه.
له كۆپله‌ی یه‌كه‌می شیعره‌كه‌دا شاعیر دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی زۆری هێناوه به‌دوای یه‌كتریدا كه به‌مه‌ستی جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر لایه‌نێكی مه‌به‌ست. كه ده‌ڵێت:
ده‌توانم په‌نچه‌م بخه‌مه ناو تاجی پرچی ڕه‌شت
به‌ڵام ده‌ستم شكاوه
حه‌زده‌كه‌م په‌نچه‌م بخه‌مه ناو تاجی پرچی ڕه‌شت
به‌ڵام ده‌ستم شكاوه
چه‌ند خۆشه په‌نچه‌م بخه‌مه ناو تاجی پرچی ڕه‌شت
به‌ڵام ده‌ستم شكاوه
به‌گه‌مه‌ی تاجی پرچی ڕه‌شت ده‌ستم شكاوه.
له‌م كۆپله‌یه‌دا، زۆربه‌ی وشه‌كان دووباره كراونه‌ته‌وه به‌هه‌مان فۆڕم‌و واتاوه، ته‌نیا كاره‌كه گۆڕاوه، كه ئه‌مه‌ش به‌رزو نزمی ته‌واوی له‌ده‌قه‌كه‌دا دروست كردووه. له ده‌ربڕاوه‌كانی (ده‌توانم) و (حه‌زده‌كه‌م)و (چه‌ند خۆشه)دا هه‌ریه‌كه‌یان پله‌یه‌ك له حه‌زو ویستی تێدایه، كه زۆر جوان له نزمه‌وه بۆ به‌رز ڕیزكراون. به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان هه‌مان شته. ڕێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م توانا‌و ویست‌و ئاره‌زووه‌دا لاڕسته‌ی (به‌ڵام ده‌ستم شكاوه)یه، كه ناهێڵێت شاعیر به ئامانجی خۆی بگات. له كۆتاییدا هۆكاری ڕێگری ئه‌م ویسته خودی ئامانجه‌كه بووه، كه پێشتر له‌م ڕێگایه‌وه ده‌ستی شكاوه. ئه‌مه‌ش جوانكارییه‌كی واتایی به‌ده‌قه‌كه ده‌به‌خشێت، چونكه خوێنه‌ر پێشبینی ئه‌م هۆكاره ناكات. هه‌ر له‌م كۆپله‌یه‌دا شاعیر له پێكه‌وه هێنانی هه‌ردوو وشه‌ی (تاج و پرچ) لادانی زمانیی دروست كردووه، (تاجی پرچی ڕه‌شت) پرچ لێره‌دا به تاج چووێنراوه، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گهورهییو به‌رزی ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاج ته‌نیا له‌سه‌ری میرو پاشا‌كان ده‌نرێت. شاعیر ئه‌و پله‌یه‌شی به یاره‌كه‌ی به‌خشیووه. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئیقاعێكی ناوه‌كی هه‌یه، كه به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌نگه هاوسازگهكانهوه دروست بووه.
ده‌شێ، ده‌ست شكان وه‌ك ئیدیهمێك وه‌ربگرین، كه له نێو كوردا زۆر ده‌بیسترێت، كه به‌مه‌به‌ستی بێتواناییو نه‌بوونی ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر شتێك‌دا، به‌كاردێت. لێره‌شدا خودی وشه‌ی ده‌ست به‌مانای میتافۆڕی دێت كه واتای ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م واتایهشهوه، شاعیر له‌نێوان خواستی زۆری خۆی‌و بێدهستهڵاتیهكهیدا ده‌رده‌كه‌وێت. دژیهكیو دوالیزمی له ئایدیایدا ده‌بینرێت.
له كۆپله‌ی دووه‌مدا، شاعیر په‌یوه‌ندی نێوان قژو چاو دێنێته ناوه‌وه، كه هه‌ردووكیان وه‌كو دوو ڕه‌مز له شیعردا به‌كارهێنانێكی فراوانیان هه‌یه، وه‌ك ده‌ڵێت:
پێم خۆشه كهزییهكانت له‌گه‌ردنت بئاڵێنم
ئینجا سه‌یری چاوه زهردهكانت بكه‌م
ده‌زانی چه‌ندم پێخۆشه كهزییهكانت
له‌گه‌ردنت بئاڵێنمو ئینجا سه‌یری
چاوه زهردهكانت بكه‌م
لێره‌دا شاعیر ئاڕاسته‌ی ڕوانینی له چاو كهزیدا كۆكردۆته‌وه، ئاماژه بۆ ویستێكی شێتانه‌ی خۆی ده‌كات، كه كه‌زی یاره‌كه‌ی له گه‌ردنی بئاڵاێنێ، بۆ خنكاندنی. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وێنه هونه‌رییه‌كانی شاعیرانی تره، كه هه‌موویان كه‌زی یار ده‌كه‌ن به په‌تی سێداره بۆخۆیان، وه‌لێ لێردا شاعیر به‌ده‌ستی خۆی كه‌زی یار ده‌كاته گه‌ردنی یارهكهیو خۆشی ته‌ماشای چاوه زه‌رده‌كانی ده‌كا. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌شێ شاعیر ڕۆحی خۆی له‌ناو یاره‌كه‌یدا ببینێته‌وه‌و خوشهویستیێكی سۆفیانه بێت. به‌هه‌مان شێوه له هێنانی (چاوهزهردهكان)دا لادانی دروست كردووه، چاو لای زۆربه‌ی شاعیران به‌شێوه‌ی دیكه هێنراوه، له‌وانه چاوی شین‌و چاوی ڕهشو چاوی مهستو….هتد، كه هه‌موویان وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنی ستاتیكیانه دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا چاوی زه‌رد هاتووه كه هێمای نه‌رێنییه. چونكه له‌نێو كوردا ئه‌م وه‌سفه بۆ نزیكبوونه‌وه له مردن به‌كاردێت. ئه‌مه‌ش وێنه‌ی پێش خۆی ته‌واوده‌كات، كه كهزییهكان وه‌ك هۆكارێك بۆ خنكاندنی ئه‌و به‌كاردێن. له‌ڕووی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روون شیكارییهوه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌چێژ. ئه‌مه‌ش له هه‌ردوو ڕسته‌ی (پێم خوشه)، (ده‌زانی چه‌ندم پێخۆشه)دا ده‌رده‌كه‌وێ كه شاعیر ئه‌مه ویستیه‌تی. له‌ڕووی زمانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه به‌دوای هه‌ردوو ڕسته‌كه‌دا یه‌ك شت دووباره ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش (كهزییهكانت له‌گه‌ردنت بئاڵێنم وئینجا سه‌یری چاوه زهردهكانت بكه‌م) ئه‌م دووبارهكردنهوهیهش مه‌به‌ست لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌مان واتا‌و مه‌به‌ست. یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی دووباره‌كردنه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یه. هه‌روه‌ها شاعیر پله‌ی ویستی له نزمه‌وه بۆ به‌رز داناوه، یه‌كه‌م جار به ده‌ربڕاوی (پێم خۆشه) به‌ڵام بۆ دووه‌میان (ده‌زانی چه‌نده‌م پێخۆشه)ی هێناوه، كه پله‌ی ویست تێدا به‌رزتره. ئه‌مه‌ش لایه‌نی هونه‌ری ده‌قه‌كه‌ی به‌هێزتر كردووه، وه‌ك له كۆپله‌ی یه‌كه‌میشدا هه‌مان دیارده‌مان به‌رچاوكه‌وت.
له كۆپله‌ی سێیه‌مدا، به‌هه‌مان شێوه زمانێكی پڕ له ڕه‌مزو تێكشكاوی كۆته واتاییه‌كانی به‌كارهێناوه، وه‌ك ده‌ڵێت:
نازانم دڵم له‌ده‌ستی كێ دایه
نازانم ده‌ستم له‌ده‌ستی كێ دایه
سه‌ره‌ڕۆ ده‌خولێمه‌وه
من نازانم نا
دڵی شیعرم له‌ده‌ستی كێ دایه.
لێره‌دا، شاعیر زۆر هونه‌رییانه، سه‌رسوڕمانی خۆی له‌باره‌ی ونبوونیهوه ده‌رده‌بڕێت. هه‌م نازانێ دڵی له كوێیه، هه‌م نازانێ ده‌ستی له ده‌ستی كێدایه، له‌ڕووی زمانیشه‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ی واتایی به‌مه‌به‌ستی جه‌ختكردنه‌وه له چه‌ند وشه‌یه‌كدا به‌كارهێناوه، دواتر له هێنانی وشه‌ی (سه‌ره‌ڕۆ) ئه‌وپه‌ڕی بێئاگای خۆی له ناخیو خودی ده‌رده‌بڕێت، هه‌روه‌ها به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی (نازانم) چه‌ند جارێك هه‌مان مه‌به‌ست دووباره ده‌بێته‌وه. به‌دوایدا بۆ زیاتر جه‌ختكردنه‌وه، مۆڕفیمی نا دووباره بووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش نهزانینهكه به‌هێزتر ده‌كات.
له هێنانه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (دڵی شیعر) وێنه‌یه‌كی هونه‌ری پڕ له ئیستاتكای دروست كردووه، كه هه‌مان ئه‌نجامی دڵی خۆی هه‌یه‌و نازانێ ئه‌ویش له ده‌ستی كێ دایه، به‌مه‌ش شاعیر خۆی‌و به‌رهه‌می بیریشی له‌ده‌ستێكی نادیاردانو ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بۆنه‌وه، ده‌دۆزرێنه‌وه كه شاعیری چڵیس كردووه.
له كۆپله‌ی چواره‌مدا شاعیر زۆر شاره‌زایانه دوو ڕسته‌ی ئهرێو نه‌رێی به‌كارهێناوه، كه له فۆڕمیاندا دژی یه‌ك ده‌وه‌ستن، به‌ڵام هه‌ردووكیان یه‌ك واتا‌و مه‌به‌ست ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، وه‌ك ده‌ڵێت:
ده‌كرێ به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌تان بوهستمو
باران به‌خوڕ ببارێ
ناكرێ به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌تان بوهستمو
باران به‌خوڕ نه‌بارێ.
ئه‌م بارانه ده‌شێ فرمێسكی شاعیر بێت، كه ده‌بێت ببارێت كاتێك به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌كه ده‌وستێت، ناكرێت فرمێسك نه‌ڕژێت كاتێك به‌رامبه‌ر بهنچهرهكه ده‌وه‌ستێت. له به‌كارهێنانی هه‌ردوو كاری (ده‌كرێ………ببارێ)، (ناكرێ……..نه‌بارێ) شێوازێكی ڕسته‌سازی تایبه‌تی زمانی كوردی به‌كارهێناوه، كه ئه‌نجامی هه‌ردووكیان یه‌ك شته. هۆكارو ئه‌نجام له هه‌ردوو باره‌كه‌دا پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی شاره‌زایی زمانه لای شاعیر‌و داڕشتنی له قاڵبی شیعرییدا.
له كۆپله‌ی پێنجه‌مدا، شاعیر نه‌شاره‌زایی خۆی له شوێنی یاره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت، هه‌رچه‌نده هه‌موویان له‌پێش چاونی، به‌ڵام هه‌ستی بینیین یارمه‌تیده‌ر نییه، ته‌نیا هه‌ستی بۆنه كه ده‌توانێت شاعیر ئاڕسته بكات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:
زۆرجار به به‌ر دهرگاكهتان تێده‌په‌ڕم
به‌ڵام گه‌ڕه‌كه‌كه‌تان پێ نازانم
زۆرجار به به‌ر دهرگاكهتان تێده‌په‌ڕم
به‌ڵام ماڵه‌كه‌تان پێ نازانم
زۆرجار به به‌ر دهرگاكهتان تێده‌په‌ڕم
به‌ڵام ژووره‌كه‌ت پێ نازانم
زۆرجار به به‌ر دهرگاكهتان تێده‌په‌ڕم
به‌ڵام په‌نجه‌ره‌كه‌ت پێ نازانم
زۆرجار به به‌ر دهرگاكهتان تێده‌په‌ڕم
بهچڵێسی بۆنی عه‌تری پرچت ده‌كه‌م
به‌ڵام شوێنه‌كه‌ت پێ نازانم.
له هه‌موو ڕسته دووبارهبووهوهكاندا، شاعیر ته‌نیا وشه‌یه‌كی گۆڕیوه، كه ئه‌ویش له گه‌وره‌وه بۆ بچووك، ده‌ست پێده‌گات، له گه‌ڕه‌كه‌وه بۆ ماڵا، له‌ماڵه‌وه بۆ ژوور، له ژووره‌وه بۆ په‌نجه‌ره، له په‌نجه‌ره‌وه بۆ شوێن. كه هه‌موویان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتاییه كه شوێنی یارهكهیه، به‌ڵام شاعیر هیچان پێنازانێ هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌وانه‌شی دیوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به بهردهرگایاندا ده‌ڕوات، له‌مه‌شدا وێنه‌ی هونه‌ری دروستكردووه، له هه‌موو ئه‌م هاتنو چوونه‌ش ته‌نیا بۆنی عه‌تری پرچی ده‌كا.
هه‌موو هه‌نگاوێكی شاعیر ئه‌نجامێكی سه‌رنه‌كه‌وتوویی ده‌بێت، ته‌نیا بۆن نه‌بێت، به‌م پێیه‌ش شاعیر هه‌موو هه‌سته‌كانی وهلادهنێو بۆنكردن ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌كی بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجام، به‌تایبه‌تی لای شاعیر بینیین هیچ ڕۆڵێكی ئه‌رێنی نییه، له‌ڕوانگه‌ی ده‌رونیشه‌وه، زۆرجار مرۆڤ شته‌كانی له‌به‌رچاوه، به‌ڵام نایانبینێ، ته‌نیا هه‌ستیان پێ ده‌كات. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه، بۆن زووتر مرۆڤ هۆشیار ده‌كاته‌وه، زیاتر له‌یاده‌وه‌ری ده‌مێنێته‌وه، بۆیه منداڵیش له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا زیاتر له‌ڕێگه‌ی بۆنه‌وه دایكی ده‌ناسیته‌وه، وه‌ك له بینین. هه‌ر ئه‌مه‌ش له خودی شاعیردا هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌روه‌ها شاعیر له زۆر جێگه‌ی تری ئه‌م ده‌قه‌دا، به‌ره‌و منداڵی خۆی ده‌چێته‌وه، وه‌كو، خولانه‌وه‌ی سهرهرڕۆ، چڵیسیو حه‌زی زۆر شیتانه بۆ شتێك، هه‌روه‌ها نهشارهزاییو پێنه‌زانینی شوێن‌و جێگه، هه‌موویان ویستی منداڵانه‌ن.
شیروان حوسێن خۆشناو