باغێک له زه‌رنه‌قوت پێگه‌يیوه ئێمه‌ش له‌وێداين..
باغێك له زه‌رنه‌قووت پێگه‌ي…يوه
داره‌كانی گه‌ڵا ناگرن
به‌ريان نييه
ڕه‌گی درێژيان هه‌يه
چ په‌نهانييه‌كه
؛؛؛
هه‌رچی بوونه‌وه‌ره هاتوون
مرۆڤيش
چۆله‌كه‌كان
شاعيرێك له نوێژی به‌يانييه‌وه
به‌رده‌م باغه‌كه
پڕه له ئۆتۆمبێلی گه‌وره
مشته له سندووق
وه‌رزی ڕنينی زه‌رنه‌قووته‌يه
؛؛؛؛
ده‌نگی باغه‌وانه مردووه‌كه دێ
بانگی خه‌ڵك ده‌كات !
ده‌رگه‌ی باغه‌كه‌ی كردۆته‌وه
چ ده‌رگايێ !
گه‌وره‌تر له ده‌روازه‌ی شارێك،
ئۆی داره‌كان چه‌ند به‌رزن
مرۆڤه‌كان ده‌ستيان كرد
به كڕنۆش بردن
باغێكی تاريك ..سامناكتر
له شه‌يتان
؛؛؛
له تروسكاييه‌ك باوكمان دياره
خه‌ريكی موتوريه‌كردنی داره‌كانه
وه‌ستايه
؛؛؛
شاعير .. ئێره باغی ئيره‌م نييه !
خۆی بيرچۆته‌وه‌و
ده‌ستی ڕاستی له‌سه‌ر دڵی
چه‌پی داناوه
مناڵه‌كان چه‌ند بوێرن
هاتوون
كۆشيان پڕه
ده‌ستيان پڕه
ده‌مييان پڕه
خه‌ريكی كۆكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆكی زه‌ڕنه‌قوته وه‌شێنراوه‌كانن
؛؛؛؛؛
ئه‌م باغه لێوانه له مردن
تا تێنوێتی خه‌ڵكه‌كه بشكێنێ
چۆله‌كه‌كان
بوونه‌وه‌ره‌كان
هه‌ر زوو پووكانه‌وه له تێنوێتييان
؛؛؛؛
ده‌مه‌و ئێواره‌يه
كاتی چوونه‌ده‌ره،
ئه‌سه‌ف
باغه‌وانه‌كه مردووه
ده‌رگای باغه‌كه ناكرێته‌وه
ئێمه‌ش له‌وێداين
له‌وكاته‌وه ئه‌وێ
بۆ ئێمه ئێره‌يه
ئه‌وێ ده‌سگيرانی ژيانمانه
ئه‌وێ نيشتيمانه
نيشتيمانێك پڕه له نۆته‌كانی ئاوازێكی برسی
دێره شيعرێكی تاريك
له زمانێكی پيرۆزی دڕ
ئاوێزانه له كڕنۆش.
بيَستوون مينة
مانطى 12\2011