بە یەک دەچین …..شەیما بەدری
Closed
وەک کوپی چاکەم
دەڕوشێم و
کەل دەبم و
ون دەبم
بەڵام ناشكێم
دەشاردرێمەوە
کاتێ میوان دێت
تا جوانی خوان تێک نەدەم
بەڵام ناشکێم و
فڕێ نادرێم
وەک کوپی چاکەم
نازدارم دوور لە چاوان
توڕ دراوم لەبەر چاوان
هەر وەک کوپی چاکەم
زوخاو ڕەشی کردوە ناواخنم
بە ڕوکەشەش
گوڵ گوڵیم و سور ڕەنگم
وەک کوپی چاکەم
دەگرم گڕی نێو قۆریەکەت
ئارام بگرە
تا داخ نەدەم بە لێوەکەت