
بێده‌نگی ڕۆمان و مێژووی كاره‌ساتئامێزی كورد
ئێمه‌ی كورد ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی كیانێكی یه‌كگرتوو نین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پله‌داری گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، له‌ئاستی خۆیدا به ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستدا بڕوات. به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته هۆكار بۆئه‌وه‌ی بێده‌سه‌ڵات دابنیشین به‌رامبه‌ر خواست و ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان. هه‌موومان هاوڕاین كه له كۆنه‌وه تا ئێستا هۆكاری جیاجیا هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بێته خاوه‌ن قه‌واریه‌كی یه‌كگرتوو و خاوه‌ن وڵات. ئه‌و قه‌یرانه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌موو كایه مرۆییه‌كاندا ناته‌واو بین. كاره‌ساته‌كانی كورد زۆر بابه‌تی گه‌وره‌و جه‌وهه‌رین كه ده‌كرا ئه‌ده‌ب ئیشی گه‌وه‌ره‌ی بۆكرادبان، هه‌ر له‌دابه‌شكردنی كوردستانی گه‌وره‌وه، تا ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردی هه‌ر چوار پارچه هاتووه. تراژیدیای مه‌رگ و سته‌م و ئازار له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م دنیاییه ڕووبدات یه‌ك مانای هه‌یه. ئێمه بۆ نه‌مان توانییوه ئه‌و مانایه نیشانی جیهان بده‌ین؟ كوردانی كوردستانی عیراق خاوه‌نی چه‌ندین ڕووداوی تراژیدین. هه‌موو ئه‌و ڕِووداوانه كه‌رسته‌یه‌كی زۆر باشن بۆ ئه‌ده‌بدۆستان، تا له ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه بتوانین دۆز و قه‌یرانی كوردبوون به‌جیهان بگه‌یه‌نین… ئه‌گه‌رچی ئێمه كێشه‌ی زمانی گه‌یاندنمان هه‌یه، به‌ڵام زۆر جار ئه‌وه نه‌بۆته گرفت له‌به‌رده‌م چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی وه‌ك ئێمه. كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شار و گونده‌كان و ڕووداوی ئه‌نفال و ڕووداوی كۆڕه و سته‌مكاری به‌عس، ئه‌و ڕووداوه گرینگانه‌ن كه ده‌كرا ئه‌ده‌ب وه‌ك بنه‌ره‌تێك ئیشیان له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئامانجی گه‌وره به‌دی بهێنرێت. ڕۆمان وه‌ك ژانرێكی نوێ بواری ئه‌ده‌ب كه مێژووێكی كۆنی نییه توانیویه‌تی پانتاییه‌كی باش له مه‌یدانی گه‌یاندنی ئازاره‌كان وه‌خۆبگرێت…ڕۆمان زۆر جۆری هه‌یه، یه‌كێك له‌و جۆره ڕۆمانانه‌ی كه باس له ڕابردوو ده‌كات و پشت به‌ڕابردوو و كاره‌ساته‌كانی ڕابردوو ده‌به‌ستێت برێتیه له (ڕۆمانی مێژوویی).
ئه‌و جۆره ڕۆمانه برێتیه له نووسینه‌وه‌ی مێژوو به ستایل و ئامانجی ئه‌ده‌ب، ئه‌ده‌بێك كه په‌یوه‌ندی و ئاراسته و ئامانجه‌كانی مێژوو داده‌ڕێژێته‌وه. په‌یامی مێژوو له ئه‌ده‌بدا ته‌واو په‌یامێكی جیاوازه. مێژوو له چوارچێوه‌ی خۆیدا زۆرینه‌ی جار بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له یاده‌وه‌ری و هه‌روه‌ها بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕابردوو و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو سودی لێده‌بینرێت، به‌ڵام مێژووی ناو ڕۆمان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و كارێكی جیاوازدایه… ئه‌وه‌ی لێره‌وه گه‌ره‌كمه باسی بكه‌م ئه‌و ئه‌ركه جیاوازه‌ی ئه‌ده‌به كه به‌مێژووی ده‌به‌خشێ. ئه‌ده‌ب به‌گشتی و ڕۆمان به‌تایبه‌تی خاوه‌نی ئامانجی تایبه‌تی خۆیه‌تی، بۆیه ئێمه‌ی كورد پێویست بوو به‌ستراتیژه‌وه ئه‌و ڕووداوانه‌ی دووچاری گه‌له‌كه‌مان هاتوون له‌ژێر سیسته‌می دیكتاتۆریی و زوڵم و ستمكاریدا بیانكه‌ین به بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌ب. مه‌رج نییه ئه‌و شوینه‌ی زوڵمی زۆری لێكرا ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ش چه‌كه‌ره بكات، لێ مه‌رجه ئه‌ده‌ب وه‌ك كایه و ستراتیژێكی درێژخایه‌ن گرینگی پێبدرێت بۆ وه‌ده‌نگهاتن و ئاشكراكردنی ئه‌و سته‌م و جه‌فاییه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌مێژوودا دووچاری بووه. من دواتر دێمه سه‌ر باسی گرینگی هونه‌ری سینه‌ما و وابه‌سته‌بوونی به ڕۆمانه‌وه، چونكه سینه‌ما به‌بێ ڕۆمان ناتوانێ هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو بنێ. ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین له بواری سینه‌مادا هه‌مان ئارمانج و هه‌مان ستراتیژه كه ئه‌ده‌ب به‌گشتی و ڕۆمان به‌تایبه‌تی ئیشی بۆ ده‌كات. كاركردن له‌سه‌ر ڕووداوه مێژووییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌قاڵبی ئه‌ده‌بدا گرینگی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ جیهان ئه‌و بابه‌ته نه‌مر بكه‌یت، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو دنیا ئه‌و ڕووداوانه بكه‌یته یاده‌وه‌رییه‌كی سه‌رنج ڕاكێش. هۆلۆكۆست ڕووداوێكی تراژیدی گه‌لی جوله‌كه‌یه، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕووداوه مێژووییه‌وه تا ئه‌م چركه‌یه‌ش ئه‌ده‌ب و ستراتیژ و سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن. لێره‌وه ئه‌و بابه‌ته وه‌ك ئه‌زموونێكی جیهانی و ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نفال یان كیمیاباران پێویسته سودێكی مه‌زن به‌ئێمه‌مانان ببه‌خشێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بكه‌ین له هه‌موو ڕووێكه‌وه هۆلۆكۆست بووه هۆكاری دروستبوونه‌وه و ژیانه‌وه‌ی گه‌لی جوله‌كه. چه‌ندان ڕۆمانی مه‌زن له‌و باره‌وه نووسران، چه‌ندان فیلمی جیهانی به‌رهه‌مهێنران، هه‌روه‌ها هه‌موو جیهان له‌ئاست تراژیدیای ڕووداوه‌كه ئاگادار كرایه‌وه. پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌كردنه له‌باره‌ی ئه‌ركی ڕۆمان له ڕووداوه مه‌رگه‌ساتئامێزه‌كانی گه‌لی كورد. كۆچووڕه‌وه گه‌وره‌كه‌ی كورد و ڕووداوی ئه‌نفال و كیمیابارانكردن له كوردستانی باشوور گرینگ‌ترین ته‌وه‌رن كه سۆز و سه‌رنجی جیهانی له‌باره‌وه جۆش بدرێ. ئێمه زۆر ڕۆمان و چیرۆك و شیعرمان هه‌یه باس له بیره‌وه‌ری ئه‌نفال ده‌كات، به‌ڵام كۆی ئه‌و كارانه‌ی له‌و بواره‌دا كراوه له‌ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و ڕووداوانه‌دا نه‌بووه. ئه‌وه‌ی كه نووسراوه‌ته‌وه له شێوه‌ی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تی ڕۆمان ئه‌و گرینگیه‌ی وه‌رنه‌گرتووه. ده‌توانین بڵێن له‌م بواره‌دا شیعر له هه‌ریه‌ك له چیرۆك و ڕۆمان چالاكتر بووه بۆ باسكردن له ئه‌نفال و كرده‌ی كیمیابارانكردن و وێرانبوونی وڵات، ئه‌وه‌ش له نموونه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه شیعریانه‌یه كه له‌و باره‌وه نووسراون. ده‌توانین له‌م ڕوانینییه‌وه بڵێین ڕۆمان له‌په‌راوێزی شیعردایه. ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕۆماننووسی ئێمه ئه‌وه‌ندی كاری كردووه له‌سه‌ر هه‌ندێ چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ئه‌وه‌نده ئیشی نه‌كردووه له‌سه‌ر بابه‌تێكی مێژووی تراژیدی گه‌له‌كه‌ی، ئه‌وه‌یش به‌بێ ناوهێنانی شاعیر‌و ڕۆمانووسه باشه‌كانمان ئه‌وه به‌ڕوونی دیاره. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌زموونی چه‌ند وڵاتێك بكه‌ین ده‌بینین كه له ڕووداوه مێژوویه‌كانی نه‌ته‌وه‌وه سه‌دان كاری ئه‌ده‌بی ئه‌فریندراوه. بۆنموونه: شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕووسی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان ڕۆمان و چیرۆكی مه‌زنی له‌باره‌وه بنووسرێ، وه‌ك ڕۆمانه‌كانی جۆرج ئۆروێل و نووسینه ئه‌ده‌بیه‌كانی ترۆتسكی و تۆلستۆی و چه‌ندانی دیكه، ئه‌مه وه‌ك ڕووداو هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991كوردستانی عیراق، به‌چاوپۆشین له قه‌باره‌و زمان. هه‌روه‌ها ڕووداوی شۆڕشی جه‌زائیر به‌هه‌مان شێوه ده‌یان ڕۆمانی گرینگی به‌خشی به‌گه‌لی جه‌زائیر بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له مێژووه‌كه‌یان ئاگاداربێت، به‌نموونه‌ی ڕۆمانه‌كانی واسینی ئه‌لئه‌عره‌ج و ئه‌حلام موسته‌غانمی. ئه‌و شه‌ڕ و شۆڕشه‌ی كه له‌جه‌زائیر هه‌بوو هاوشێوه‌ی شه‌ڕی به‌عس و حیزبه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه. ئه‌گه‌ر باس له ڕۆمانیا بكه‌ین ده‌بێت ئه‌وه بزانین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاریدا نموونه‌ی ڕۆمانی (وڵاتی هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كان) ی هێرتا مۆله‌رمان هه‌یه كه نۆبڵی ئه‌ده‌بی به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه وه‌رگرت… وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆمانه‌كه و له‌مێژوودا دیاره به‌هه‌مان شێوه‌ی زوڵم و سته‌مكاری سه‌دام حوسێن خه‌ڵكی ڕۆمانیا ئازاریان چه‌شتووه له‌ژێر ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای دیكتاتۆر (نیكۆلای تیشیكۆ). هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باس شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا و شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانیا و شۆڕشی فه‌ره‌نسی بكه‌ین سه‌دان ڕۆماننووس هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان ته‌رخانكردوه بۆنووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و ڕِووداوانه له بازنه و ئه‌ركی ئه‌ده‌بدا. نموونه‌ی دیارترینی ڕۆماننووسه‌كانی ئه‌و ڕووداوانه(ڤیكتۆر هۆگۆ، ئیرنیست هه‌مینگوای، چارلیس دیكنز و فریدریك شیلله‌ر، هێرمان مێلڤیل …تاد).
ئێمه‌ی كورد پێویسته د‌رك به‌و ڕاستییه بكه‌ین كه ڕۆماننوسه‌كانمان به‌ته‌نیا هۆكارنین كه ڕۆڵی مێژووی تژی كاره‌ساتی وڵاتی ئێمه به ڕێچكه‌ی وڵاتانی جیهان نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵكو قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه و په‌راوێزخرانی نه‌ته‌وه‌یی هۆكاری دیكه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واچاكه ئه‌وه نه‌كرێته به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆمان و چیرۆك نه‌نووسین له‌وباره‌وه… ده‌شێت ئه‌ده‌بی ئێمه له‌چوارچێوه‌ی قه‌باره‌ی خۆماندا پڕ بێت له‌و نووسینه جوانانه‌ی كه له‌باره‌ی ئه‌نفال و كۆڕه‌و وكیمیاباران و سته‌مكارییه‌وه ده‌نووسرێن. به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی ئه‌و نووسینه‌وه‌وه ده‌گه‌ینه چه‌ند بڕوایه‌ك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌ده‌ب به‌گشتی و ڕۆمان به‌تایبه‌تی نه‌یتوانیوه له‌ئاست گه‌وره‌یی و تراژیدیاكانی ناو مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان بێت. هه‌روه‌ها پێویسته ڕۆماننووسه به‌ئه‌زموون و شاره‌زاكانی میلله‌ته‌كه‌مان تواناكانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆنووسینی شاكاری تایبه‌ت به ڕووداوه مه‌رگه‌ساتئامێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان. له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی وڵات له گرینگی ئه‌ده‌ب تێبگه‌ن و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌و تێكستانه به‌ئه‌نجام به‌گه‌یێنن بۆ زمانه زیندووه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی ئینگلیزی. له‌م ڕوانگه‌وه حكومه‌ت له ڕێگه‌ی ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی پێویست به‌م ئاراسته‌یه ده‌توانێت لایه‌نێكی گرینگی پڕۆسه‌كه بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. له‌م كاته‌دا سكاڵا و ڕه‌خنه‌مان نابێت له خه‌مخۆرییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و بواره چونكه زۆر گرینگه ئێمه كاره‌ساته‌كانمان به‌جیهانی بكه‌ین و سۆزی جیهان بۆلای خۆمان ڕابكێشین، ئه‌وه‌ش ته‌نها به ئه‌ده‌ب ده‌كرێت. ئێمه ئه‌ده‌بنووسی باشمان هه‌یه، به‌ڵام تواناكانی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان نه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن له‌ئارادانییه هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ده‌بدۆست و نووسه‌ره‌كانمانه‌وه. ده‌بێ ئه‌و بڕوایه لای هه‌موو لایه‌ك درووست بێت كه ئه‌ده‌ب به‌گشتی ڕۆمان به‌تایبه‌تی ده‌توانێ ئه‌و ئه‌رك و ئامانجی مه‌زن ڕاپه‌رێنێ.له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ڕۆمانی باشیشه‌وه ده‌كرێت هونه‌ری سینه‌مای جیهانی بینیاد بنێین. كاتێ ڕۆمانه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیان وه‌رگرت، ده‌كرێت بكرێنه سیناریۆ بۆ درووستبوونی فیلمی جیهانی، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌بودجه و پشتگیری حكومه‌ت ده‌كرێت. ده‌كرێت بیربكه‌ینه‌وه كه كۆده‌نگی وه‌ده‌ست بخه‌ین له‌ئاستی جیهان بۆ دۆزی سیاسی كورد و داڕشتنی سیاسه‌ت و پلانی ستراتیژی بۆ بناخه‌ی قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتووی كوردی خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری، كه ئه‌وه‌ش هه‌رگیز ئه‌سته‌م نییه و خه‌ونیش نییه، به‌ڵكوو هه‌وڵدانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سته‌ی نوخبه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانه به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات و سیاسییه‌كانی كورد.