
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیداره‌ی سلێمانی بۆ وه‌لامت نه‌بوو ؟….م. ئه‌حمه‌د ئه‌ربه‌تی
زۆر جار له دیداره tvكاندا ده‌بینم جگه له‌وه‌ی پارێزگاری ته‌واو له ستراتیجی حیزبه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ئه‌وه مافی خۆته ، چه‌ند سه‌ره‌داوێك ده‌كه‌یته‌وه وه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و مافی هاوڵاتیان و (سه‌روه‌ریی یاسا) ئه‌وانه هه‌مووی به‌كردار ده‌سه‌لمێت با بزانین سه‌روه‌ری یاسا له سلێمانیدا چۆنه ،بۆ دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنی ڕاسته‌وخۆی من و جه‌نابتان په‌یوه‌ندیم به‌ڕێزدار د.ئامانجی ڕاوێژكاری یاساییتان كرد ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌تم بداتێ نه‌یتوانی ؟سه‌یره‌لام صه‌دام ته‌له‌فونی كراوه بوو ! وتی ژماره كه‌ت ده‌ده‌م به كاك عیماد تاقسه‌ت له گه‌ڵ بكات ده‌نگتان نه‌بوو ؟
پێموایه دكتۆرێكی قانونی هه‌ڵه‌ناكات، وه‌یان خۆ به‌گه‌وره زانینه دیاره ئه‌وه‌ش به مافی خه‌بات و تێكۆشانتان ده‌زانن ،
ئه‌ودیداره بۆ زانین و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی دوو مه‌به‌سته :-
1. بریتیه له‌ڕاده‌ستكردنی سه‌رجه‌م به‌ر هه‌مه‌كانی ڕاپه‌ڕینی 7/3 ی91 ی ( به‌ده‌ست هاتوو ) له‌لایه‌ن له 95%ی جه‌ماوه‌ره‌وه و بێپرسكردن به‌وجه‌ماوه‌ره‌ش ڕۆیشتن بۆدروست كردنه‌وه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی كه‌له‌نوسینه‌كانماندا پێمان وتن ئه‌وانه‌تان دروست كرده‌وه كه‌ده‌بنه شاده‌ماری داڕزاندن و له‌توپه‌ت كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئاینده‌ی خاكه‌كه‌مان و وه ئه‌و كاره‌ساته چاوه‌ڕوان نه‌كراوانه‌ی به‌دوادا دێت كه شۆڤێنیست و فاشی گه‌راكانی پێشوویان كه‌مته‌ر خه‌مییان تیانه‌كرد ، ئه‌وه‌تا كردنه‌وه‌ی سه‌ره داوه‌كان له‌پیاسه‌كه‌ی مالیكی و هه‌شت وه‌زیره كه‌ی له‌كه‌ركوك سه‌ری ده‌رهێنا ..ئه‌مه‌بۆ دیداره‌كه ئه‌گه‌ر رۆحی خۆ…….. .بۆ زانینی جه‌نابتان ئاشكرایه گه‌وره‌یی هه‌موو شۆڕشگێڕیك و تاكێك بریتیه له نیشاندانی ئه‌ده‌ب و ڕێز و ئه‌خلاق و ڕابردووی بێگه‌رد بۆ خاوه‌ن ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ، من هه‌موو شۆڕشگێڕێكی بێگه‌ردوو نیشتیمان په‌روه‌رێ به‌خاوه‌ن ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی ده‌زانم و داوای دیاڵۆكی لێده‌كه‌م ، وه‌ناشتوانم مشتێك له‌وخه‌سڵه‌تانه ئه‌گه‌ر یه‌زدان به‌منی به‌خشی بێت كه به‌رپرسم له سه‌لماندنی نه‌خه‌مه به‌ردیدی هه‌موو ڕێزدارێك، ، زۆر به‌كورتی به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌مانه‌ن :-
دوای ناردنی نامه‌یه‌كی توندی كراوه‌م له مانگی 5 /2007 دا‌و له‌حه‌فته‌نامه‌ی میدیادا ده‌رباره‌ی فه‌شه‌لی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی له‌م ده‌ڤه‌ره‌داو دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی ،له‌باتی فڕاندنم وه‌ك ده‌وترا به ئیمێل وه‌ڵام دراینه‌وه‌ولامانه، ده‌عوه‌تی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپیمان بۆ هات و نه‌چووم و پاشان دیداری جوزیف بایدنی به‌رپرسی په‌یوه‌ندێكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران ، دواتر به ئیمێڵ پیانوتین بایدن له‌سه‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ربه‌تی و نامه‌یه‌كی كورتی تر پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی عێراقی بۆ سێ هه‌رێمی فیدڕاڵی ڕاسته‌قینه پێشكه‌ش كرد ، وه‌ك تاكێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌میانه هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌هیچ فیدڕالییه‌ك نیه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌رستان و فاشی گه‌راكان ، وه‌ك خۆتانیش نه‌تانتوانی ئه‌وه‌ش به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه ، دواتر بینینی دۆگڵس لایتۆن كه‌ده‌ڵێن (یه كێكه له‌پیاوه باڵا ده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژ هه‌لاتی ناوه‌ڕاست ) وه كیژێكی سیاسه‌تمه‌داری به ناوی مێری به وته‌ی خۆیان نامه‌كه‌یان زۆر به‌وردی له گه‌ڵ كاك مه‌سعودا ته‌ته‌ڵه‌و گێژ كردبوو ، پێشتربه‌روونی له‌سه‌ر ئه‌وه دواوین .وابزانم خۆی و باوكی ناسیاوی كاك مه‌سعودن ،دواتر له ڕێی ئه‌مانه‌وه بانگكرام بۆ بینینی نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌گه‌ربچومایه به وه‌عدی پێشتریان دواجار بینینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكابوو….. به كورتی، هه‌موویانم مه‌رجداركردهه‌ر كه‌س له‌پێگه‌ی سیاسی خۆیه‌وه بۆ به‌دۆكۆمێنتكردنی پرسی كورد، ئه‌وكاته‌ش له گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌چین نه‌ك به‌ته‌نیا ، هه‌ر ئه‌وخانمه ئه‌مریكیه له‌لایه‌ن كاك مه‌سعوده‌وه ڕاسپێدرابووبۆ ئاشتبوونه‌وه‌وقبوڵكردنی هه‌مووپۆست وداوایه‌ك،دڵنیابه‌له‌پله‌كه‌ی به‌ڕێزتان كه‌مترنه‌ده‌بوو كه‌له‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه ئاماژه‌م بۆ كردووه ئه‌وه‌یه! له 7/5/2009دا بابه‌تێكم دابه‌زێنرا له (ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كاندا dengekanda) كه 21 لاپه‌ڕه‌ی كۆمپیته‌ره به‌ناونیشانی هاتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی نامه‌كراوه‌كه‌م بۆ سه‌رۆكی ئه‌مرییكاو كۆنگریسی ئه‌مریكی وهه‌ڵبژاردنی ئاینده . ( لێره‌وه داوا له به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كه‌م بێزه‌حمه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌وبابه‌تی ئاینده‌ی كوردستان به‌ره‌و كاره‌سات یان مافی چاره‌نووس له 16/1/2010 و ( به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی ئۆباما ده‌هات بۆ كوردستان بۆ نه‌هات له22/2/2010وه نامه‌یه‌ك بۆ دادوه‌ره‌كانی دادگای باڵاوسه‌رجه‌م دادوه‌ران و یاساناسان ئه‌مه‌یان له ماڵپه‌ڕی كڵاورۆژنه‌شدایه … 25/2/2010 له‌ئه‌رشیفه‌وه‌بگێڕنه‌وه چونكه‌خوێنه‌ران زۆر داوایان ده‌كه‌ن) وه به‌شی زۆری پێشه‌كیه‌كه‌ی مه‌رجدانان و ڕه‌خنه‌یه له سیاسه‌ته‌كلاسیكیه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌ڵام ئاماژه‌م بۆ گرنگترین هه‌ڵوێست كردوه كه‌ده‌كاته ڕۆڵی جه‌ماوه‌روبییرمه‌نده نه‌ته‌وه‌یه‌كان له7/3/91 دا ،له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌گه‌ر صه‌دام سه‌ركرده‌یه‌كی لێهات و بوێربوایه له سێ كاتژمێری دوای شه‌ش و سی خوله‌ك دا ڕه‌نگه بیتوانیایه له شه‌قامی سالمدا كه‌رامه‌ت و ئاینده‌ی كوردی له گۆڕ بنایه‌و دواتر به ئاسانی ده‌گه‌ڕایه‌وه‌بۆ ڕانیه. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنم له گه‌ڵ سه‌ربازه هیچ نه‌ویسته ونبوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پشكێكی گه‌وره‌ی شه‌ره‌فی پێشه‌نگ و پلانی سیاسی و ٍ سه‌ربازی ئه‌و په‌لاماردانه‌مان به‌ر ده‌كه‌وێ و ئه‌وه‌بووجگه‌له‌ئه‌منه‌سوره‌كه‌سه‌رجه‌م باره‌گاكانی به‌عس له‌شه‌قامی سالمداپاكتاوكرا,به‌واتاكه سالم كه‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ر ، یانی سلێمانی كه‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ره‌وه وه سلێمانی بوبه كلیلی كه‌وتنی به‌عس له كوردستاندا .به كورتی ئاماژه‌م به چه‌ند خاڵێك كردووه‌و ده‌ڵێم دوای6:30 به یانی تا دوای9:30 كام مه فره‌زه‌وكام پێشمه‌رگه‌ی حیزبه كوردستانییه‌كان له‌سه‌رشه‌قامی سالم بوون نه‌ك كۆڵانه‌دووره‌كان. وه ئه‌گه‌ر هه‌بوون كام به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌یان ڕه‌فیق حیزبی به چه‌كه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدابوو ؟ چیان لێهات ؟ وه‌جه‌یش شه‌عبیه‌كانی فه‌ر مانگه‌ی كشتوكاڵی سه‌روی ماڵی پارێزگار له‌سه‌رسوچه‌كه‌كێ ڕایگرتن و ووتی به‌عس قڕانه‌ئه‌مڕۆ كورد ناكوژرێ له‌گه‌ڵمانبن یان چه‌كه‌كانتان دابنێن یانڕاكه‌ن ،دوای ئه‌وان ئه‌منه‌كانی ئه‌منه سوره‌كه‌له سه‌ر شه‌قامه‌كه‌به‌كێدا ته‌قینه‌وه و چۆن ڕزگار بوون ؟ دوای كات ژمێرده‌ی به‌یانی كێ یه‌ك پیكاب ئه‌رشیفی له‌فه‌رعی حزبی به‌عس باركردوبردی بۆ كام باره‌گای پارتی ، له‌و ده‌یان باره‌گای كه‌خۆمان كردبوومانه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ناویاندا بۆ ڕزگاركردنی كه‌ركوك . وه‌وتومه‌كێ یه‌كه‌م ئاڕبیجی له ده‌ستاڕه‌كه‌وه بۆ شوقه‌كانی جه‌یش شه‌عبیه كانی سه‌ر ئاشی شێخ جه‌لال ته‌قاند؟ .ده‌ڵێنTV ینك ئه‌مساڵ ئه‌م دوا قسه‌یه‌ی كردوه !!!!
به ڕێز كاك عیماد بۆ زیاتر ڕونكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی ڕاستیه‌كان وه‌كوخۆی به‌خه‌ڵكی كوردستان له دیداره ته‌له فیزیۆنێكه‌دا به شێكی كه‌م له‌به‌ڵگه زۆره‌كانی ترده‌دركێنم و ده‌ڵێم فلانكه‌سی ینك هاواری لێهه‌ستابوو ئه‌یوت له‌فڵانه جێگا ئه‌وه یان لێسه‌ندم ، وه فڵان كه‌سی ینك وتی فڵان چه‌كداری به‌عس ئاوا مقاوه‌مه ده‌كات ، كێ پێی وت ئێستا ئێره زۆر گرنگه نابێ چۆڵی بكه‌ین به ناوی منه‌وه ئاگاداری كه‌ن ئاواوئاوا بڵێن ئه گینا ئه‌كوژرێیت و بابڕوا ، كێ به‌ڕه‌حمه‌تییه‌كی ووت تا دووسه‌عاتی تر ده‌بێت ئه‌و دۆشكه عه‌جوله بگیرێ وگیرا. وه‌ده‌لێم كه‌له‌شه‌قامه‌كه‌وه داخڵی فڵان باره‌گابووین كام ڕۆڵه‌ی تاقانه له‌گه‌ڵ داخڵبووندا شتێكی زۆرجوانی كرد ، گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم به‌گه‌رمی یه‌كێك ده‌ستی خسته سه‌رملی وای ده‌زانی ینكه‌وه‌ینكیش نه‌بوو ، وه ده‌ڵێم كه فڵان باره گاگیراله كوێوه‌دیفاعی لێئه‌كراوشتێكی گه‌وره ڕویداكێ وای كرد‌و وای وت ؟ ده‌یان به‌ڵگه‌ی زیندوو وه‌حاشا هه‌ڵنه‌گر زۆرن ولامن،بۆ كۆتایی ئه‌م به‌شه‌و ده‌رباره‌ی هاوبه‌شی شۆڕشی ئه‌یلوولی كوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ودوای نسكۆ ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسته‌كان وبه‌ربه‌ره‌كانیه‌چاوه‌ڕوان نه‌كراوه خوێناوییه بێ سنوره‌كانی زۆربه‌مان ومل له‌په‌تسواندن وخه‌ڵكی تریش تا 7/3/91 بۆ ئاشنا كردنی جه‌رگ سوتاوان وخه‌ڵكه به‌ئه‌مه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ڕاستیه شاراوه‌كان پێم چاكه‌داواله‌به‌ڕێزان بارزانی و نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی بكه‌ین كه‌به‌رپرسی كاره‌ساته به‌ڕێوه‌كانی ململانێ ناڕه‌واكانی سیستمی حیزبه‌كانیانن،ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر خه‌تبن وحه‌كه‌می ڕاسته‌قینه‌ی سه‌لماندنی وته‌و به‌ڵگه دروسته‌كانبن وه ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی نادروسته‌كان بن له كاتی دیداره‌كه‌دا مه‌زنی وپیرۆزی 7/3/1991 با به‌ویژدانه‌وه ڕاده‌ستی خاوه‌نی شه‌رعی خۆی كه‌خه‌ڵكی كوردستانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌مه‌ودواخاوه‌نی حه‌كه‌م وبڕیارده‌ریمیكانیزمی زانستی و سیاسیه‌كانی چاره‌سه‌ری دۆزه‌كه‌یان بن .
2- مه‌به‌ستی دووه‌م(قه‌تره له‌ده‌ریایه)كه ئاسانه‌و مافی یاسایی، خۆمه، كه‌بریتیه‌له‌سه‌لماندنی گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه‌ی یاسا بێ رێزكردن له‌لایه‌ن چه‌ند قیزه ونێكی ده‌سه‌ڵاته‌وه دورله‌ئه‌ده‌ب وئه‌خلاق ئه‌ویش په‌راوێزخستنی هه‌موو فه‌رمانێكی فه‌رمی و قانونی پارێزگاره‌كه‌ی خۆتانه، كه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت نموونه‌ییترین كاری سیسته‌مه دیكتاتۆری وگه‌نده‌ڵه‌كانن .دوای 9 / 10 / 2011 بـۆ نۆرینێكی یه‌كه‌می داگیركردنی ده‌وروپشتی بیست دۆنمی موڵكم (87)ی میره‌دێ له‌ئه‌صڵی (50) دۆنم له‌لایه‌ن چـه‌كدارێكی فه‌وجه سـوكه‌كانی ڕژێمی پێشـوو خـزمه‌كـانی ده‌ڵێن لـه‌فـه‌وجـی (ش – ت) بـوون تـا ڕاپه‌ڕین ئێستاشچه‌كداری ئێوه‌ن كه‌شـایسته‌ی ئه‌وه نییه ناوه‌كه‌ی بنوسم چونكه هیچ ئاستێكی نه‌بـووه‌و نییه له‌سـه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا به‌ڕێنمایی وجاسـوسی ژێر به‌ژێری ئه‌مه‌و بـابه‌تی وه‌ك خۆی به‌نـاوی مـوڵكی حكومه‌ته‌وه داگیركـرا لـه‌لایـه‌ن (2) ئامرمه‌فره‌زه‌ی به‌دڕه‌فتارو قێزه‌ونی ئه‌منی ئه‌وكـاته‌ی شـاره‌زووره‌وه به‌فیتی ئه‌من و موخابه‌راتی ئه‌و كـاته بۆ ئه‌وه‌ی توشی كێشـه‌ی گه‌وره‌م بـكه‌ن . به‌چـه‌ند دێرێك ئه‌وڕاستیه‌م له‌عه‌ریزه‌ی 24 ی 1 / 2012 دا بۆبه‌ڕێزپـارێزگـاری سـلێمـانی نوسیوه (كه‌پێشـتر بیستم له‌خه‌ڵكانی به‌ڕێزو خزمه‌كانی خۆی ده‌یـانوت ئه‌و پۆسـته‌ی وه‌ك كه‌سـایه‌تیه‌كی بێ لایـه‌نی خێزانه كـورد په‌روه‌ره‌كـانه‌وه وه‌رگـرتووه ) . وه‌پێشـه‌كی پێموت ئه‌گـه‌ر وه‌ك پـارێزگـاری قـانون و جـێ‌به‌جێكردنی دادپـه‌روه‌ری كـار ده‌كه‌یت ئـه‌م نوسینه‌ت ده‌ده‌مێ و ئه‌گـه‌ر وه‌ك سیاسه‌ت وحیزبـایه‌تی كـار ده‌كه‌یت مـن داوای لێ بوردن ده‌كه‌م ، وه‌ڵامی دامه‌وه دڵنیـابه وه‌ك پـارێزگـاری قـانون نه‌ك سیاسه‌ت ته‌مـاشـای هه‌موو داوایه‌ك ده‌كـه‌م، پێموت قایمقـامی ئـه‌و كـاته‌ی هه‌شـتاكانی ده‌ربه‌ندیخان مـاوه‌و لێره‌یه دواتربـوو بـه‌جێگری پـارێزگـاری ئـه‌وكـاته ، به‌كـورتی دوای گـه‌وره بـوونی ئه‌و حـاڵه‌لـه‌پـڕبـانگكـرام بۆقـایمقامیه‌ت ئه‌فه‌ندیه‌كیش دانیشـتبـوودوای ئه‌وه‌ی كه‌وتی چـۆن ئـه‌م موڵكه‌ت ده‌سـتكه‌وتووه ، پێم وت تۆ كێی و ناچـار دوای دووسـێ قـۆنـاغ وتی من به‌رپرسی موخابه‌راتی به‌نداوه‌كه‌و فیرقه‌و ده‌ڤـه‌ره‌كه‌م هه‌تـا جه‌له‌ولا ، وای ده‌زانی پـاڕانه‌وه‌و تكـاكردنم لـێ ده‌بیستێ ، كـار گه‌یشـته ئه‌وه‌ی به‌پرسـیاری ترسـاندن وه‌كو ده‌یپرسـی چـه‌ند جـار به‌تۆپ له‌مه‌عه‌سـكه‌ره‌كانت داوه‌و …. شتی تر ؟ لێم پرسـی چـه‌ندیـان پێ وتویت ؟ له‌وه‌ڵام داوتی هه‌شت نۆجـار،وه‌ڵامم دایه‌وه ده‌یـان جـارو به‌ره‌و ژوور له‌ده‌ربه‌نده‌وه بۆئه‌زمه‌ڕوگۆیژه تا پیلانی شـوومی جه‌زائیر نه‌م هێشـتووه یه‌ك ڕه‌بیه‌و مه‌عه‌سـكه‌رتان ئـارامی به‌خۆیـه‌وه ببینێ ، به‌شـداری ده‌یـان شـه‌ڕو ده‌یـان په‌لامـار و شـه‌ڕه سه‌خته‌كانی سـه‌رتیژ و زۆزك و گه‌رووی عمر ئاغام كردووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ زانیـاری ته‌واوت ده‌سـت كه‌وێ بـڕۆپرسیارله‌نه‌عیم حه‌داد و حسن عامری ….هتد بـكه چـۆن پێمـان وتون ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه موئامه‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان لێكراو دارده‌ستی كه‌س نه‌بـووین ونـابین جیله‌كـانی ئێستا‌و دوای خۆمان فێركردووه‌و فێر ئه‌كه‌ین ئـه‌ونـامه‌پیرۆزه‌كه‌خه‌بـاتی بێ وچـانه ته‌واو بـكه‌ن تا مافی چـاره‌نوس و دروست بـوونی كیـانی كـوردی به‌واتا ده‌وڵه‌ته .دڵنیـابن قایمقـام و ستافه‌كه‌ی له‌دڵه‌وه زۆر خۆشحاڵ بـوون بـه‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه‌یـان هه‌بـوو ئـه‌و سـه‌ربـازه زۆره‌ی له‌گـه‌ڵی دابـوون به‌هۆی منه‌وه ئه‌وانیش ئاگـربـاران بكه‌ن .. هتد.لـه 1994 وه كه هه‌موومـان تووشـی ئه‌و شـه‌ڕه ناوخۆییه قێزه‌ونه بـووین،جـارێكی تر ئه‌و كـۆنه چـه‌كـداره‌ی رژێم كه‌ئێستا چه‌كداری ئێوه‌یه له‌موڵكی خه‌ڵكی تره‌وه دزه‌ی كـردووه‌ته نـاو موڵكه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك جوتیاره‌كـانی مـن پێی نه‌زانن ،له‌نۆرینی یه‌كه‌مدا ڕووپێوه‌كـان ره‌مه‌زان… و به‌ئـامێری GPS سـه‌لماندیان زیـاتر له 20 دۆنم زیـاده‌ڕه‌وی كـردووه‌و دواتر به‌خۆمـانه خۆمـانه‌ی ژێر به‌ژێر و پـاڵپشـتی گه‌نده‌ڵكـاران له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواوه دوو جـاریتربه‌نۆرینی پڕ كه‌موكوڕی ته‌گبیكراو بۆ نه‌چه‌سپاندنی سنور‌و رووپێوه یاساییه‌كه‌ی موڵكه‌كه‌م زیـاده‌ڕۆیه‌كه‌یـان برده‌وه جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی ؟ ! كـه زانرا هه‌ڵه‌كه‌یـان زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵێن نامه‌ی 7/ 12 / 2011 یـان مۆركرد كه‌ده‌بێت (35) م له‌خـوار كه‌شفی یه‌كه‌مه‌وه قه‌ده‌غه بـكرێت له‌هه‌ردوولا تا دوای وه‌رزی ئه‌م سـاڵا . . وه‌به‌بێ ئاگاداركردنی من تیمێكی حه‌وت هه‌شت كه‌سی كشتوكاڵی سلێمانی نۆرینیان بۆ كردووه وه به نوسراویان 11 لـه 15 / 2 / 2011 دا بۆ پارێزگا لاتانه كه 8 خـاڵه له‌حه‌وت خـاڵی دا سه‌لماندویانه 20 دۆنم ئه‌رزی من داگیركراوه جگه له‌خاڵی هه‌شـته‌م كه‌هه‌رگیز وانیه و وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه، له‌سـه‌ر راِسپارده‌ی هه‌موویـان كاك به‌ختیاری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی كه‌پێشتر زۆر دژم بـوو ، ئاگـاداری كـردم وتی داواكانت زۆر ڕه‌واوته‌واوه‌و واز له‌یه‌ك ئۆلك مه‌هێنه
دوای جێبه‌جێنه‌كردنی فه‌رمانه‌كانی پـارێزگـاری سلێمانی 2741 ی 26/ 1 و 3356ی 2/2 و 3872 ی 8 / 2 وه دواتر جه‌ختی 7238ی 18/3 و دوا فـه‌رمانی 23 / 4 و 26/ 4 له‌سـه‌ر جه‌خته‌كانی بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنامه‌ی 7 / 12 / 2011 و ئیجرائاتی ئوصوڵی توند دژی زیاده‌ڕه‌وی كاران بگیرێته‌به‌ر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای بـه‌ڵێنامه‌كه‌ی 7 / 12 جـارێكی تر به‌پـاڵا پشـتی گه‌نده‌ڵ كـاران زیاده‌ره‌وی كردۆته نـاو حه‌وت هه‌شت دۆنم كه‌نیوه‌ی كراوه به‌گه‌نم وه‌به‌پێی ڕێنماییه‌كان ده‌بێت هه‌ڵی گێڕنه‌وه‌و نه‌یان كرد
لـه 3 / 4 دا نوسـراوێكم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه كردووه‌و وێنه‌م داوه به‌پارێزگـارو ڕاوێژكـاری یاسایشیی .
بـۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ئاماژه‌پێدراوی سـه‌ره‌وه‌ی پـارێزگـار وه به‌ژمـاره 13132 له 8 / 4 دا لـه‌هاتووی پارێزگاردا تۆمـار كـرا . ئه‌مه‌ش نه‌كراله‌لایه‌ن ب. نـاحیه‌وه (دیـاره پشت ئه‌ستوریان ده‌كه‌ن كه‌زیـاده‌ڕۆییه‌كه به‌ته‌واوی ببـاته‌وه جێگا كۆنه‌كه‌ی جارانی خۆی) بـۆ ئه‌م داوا هیچ وه‌ڵامێكیـان نه‌دامه‌وه . ، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌داگیركردنه‌كه بده‌ن و زیـاده‌ڕۆیی سـه‌روی به‌ڵێننامه‌كه هه‌ڵنه‌گێڕنه‌وه كـه‌ده‌بێت به‌پێی ڕێنماییه‌كان هه‌ڵی گێرنه‌وه .به‌هه‌مـان ئامۆژگاری شـاراوه‌ی گه‌نده‌له‌كانی سه‌روویان هه‌ردوو نوسـراوی 3 / 4 و 26 / 4 منیـان داوه به‌دادگـا كه ئه‌وه هه‌رگیز داوای من نه‌بـووه له‌ته‌واو بـوونی ده‌وامدا گه‌یشتمه ئه‌وێ و دادوه‌ر به‌خۆمی وت ، ئه‌و نوسراوانه‌یان وه‌ك داوا وه‌ر نه‌گرت تبلیغاتی قه‌زایی بۆ نه‌كـرا، وه وتی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌سـه‌ڵاتی پارێزگار خۆیه‌تی و ناحیه‌یه چـونكه خۆی سـه‌رۆكـی ده‌سـته‌ی بـاڵای كێشـه كشتوكاڵیه‌كانه ب.
پێشتر لـه 23 / 4 – و 27 / 4 دا كـاك سـاماڵی ڕاسپێردراوی پـارێزگا له‌به‌رچـاوی به‌نده‌و كاك ئاواتی ڕاوێژكـاری پـارێزگـار بـه ب.نـاحیه‌ی وت ده‌بێت به‌ڵێنامه‌كه‌ی 7 /12 جێبه‌جێ بكرێ و ئـه‌و چـه‌ند دۆنمه‌ی كه دواتر تۆ‌و كـراوه هه‌ڵبگێڕنه‌وه . ب.ناحیه وتی بـاشـه‌و ئه‌وه‌شی نه‌كـرد . له 2/5 دا كاك ساماڵ هه‌مان ئه‌و ووتانه‌ی دووباره كرده‌وه ئه‌مه‌شیان نه‌كرد!!! جگه‌له پێدانی 16 دۆنم موڵكی خه‌ڵكی ئه‌حمه‌د كه‌ریم رۆسته‌م به‌گ به‌وچه‌كداره‌یان له‌موڵكی 95 سنوری منه‌وه ، جوتیاره‌كانی خزمیان به‌راشكاوی ده‌لێن بۆهه‌رسێ موڵكی میری 83 و98 و 103 له‌پێش ڕوخانی ڕژێمه‌وه به‌بێ په‌یوه‌ست دراوه به‌و (چه‌كداره‌یان ) هاوشێوه‌یه‌كی تری خۆی (-) كه‌موڵكی 89ی باوكیشی هه‌یه‌و زیاترله 100 دۆنمه‌و نه‌دراوه به‌ئێمه‌ش و ده‌یان جوتیاری تری ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌خاوه‌ن موڵك نین.
له 3/5 دا كورتكراوه‌ی سه‌رجه‌م نوسراو‌و په‌ره قانونیه‌كانم كه (22) په‌ڕه‌یه بۆ ڕێزداران پارێزگار‌و ڕاوێژكاره یاساییه‌كه‌یم نـارد به‌ژمـاره (16601) ی 3 / 5 لـه هاتووی پـارێزگاردا تۆمـاركـراو له‌پـڕ ته‌له‌فونی ناحیه‌و خاتوو نازه‌نینی ڕوو پێوی پارێزگارم بۆ هاتوو كه‌ده‌بوو لانی كه‌م پێش هه‌فته‌یه‌ك ئه‌وه‌یان بوتایه دیـاره بۆ خۆسه‌پاندن بوو وتیان ده‌ڕۆین بۆ كه‌شف و ئاماده‌بـه وه‌ڵامم دانه‌وه من ئیلتیزامی قانونی و ئه‌ده‌بی و ئه‌خلاقیم هه‌یه به‌فه‌رمـانه ڕه‌سمیه‌كانی پـارێزگاره‌وه تا ئه‌و نه‌ڵێ نایه‌م و مه‌چـن وتیان ده‌چین و سنگ داده‌كوتین و دایان نه‌كوتا ، دوای نوكه‌یه‌كم له‌پڕ ڕاوێژكاری یاسایی پارێزگار پێی وتم ده‌بێت به‌ڵێنامه‌ی 7 / 12 جێبه‌جێبكرێ و كه‌شف ناكرێ خۆم ئێستا ده‌گه‌مه پـارێزگا ، سـه‌لمێنرا له‌دوای عه‌ریزه‌ی 3 / 4 وه تا 3 / 5 كاریان كردووه بۆ ناشرینترین گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تی قانون و سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه ناڕه‌واكانیان وه‌ك : ده‌زانن له‌یاسای جه‌نگه‌ڵیشـدا نه‌ك له‌یاسای مرۆڤـ شـاره‌زا نابێ له‌یه‌ك جـار زیـاتر نۆرینێك ببینێت، ئه‌وه‌تا ئه‌م شـاره‌زایانه نازه‌نینی پارێزگا‌و شێخ صالحی زه‌وی و زار لـه ده‌رخسته‌ی نوسراوی 11 ی / 15 / 2 ی كشتوكاڵی سلێمانی بۆ پارێزگادابـوون (كه‌ئه‌مه دووه‌م نۆرینیـانه ش.صاڵح دراوسێ دێی ئه‌و چه‌كداره زیـاده‌ڕۆیی كه‌ره‌یه كه‌له‌نۆرینی سێهه‌م ئه‌و خاتونه‌ی نارد كه‌سه‌رپێچیه‌كه‌ی بۆ دووبـاره كردبۆوه ئه‌وه تا ئێستا خۆی له‌دوا ده‌رخسته‌دا ده‌چـێ و له‌وان خراپتر زیـاده‌ڕۆییه بێ هه‌موو ماناكان و دژ به یاساییه‌كه‌ی بردۆته‌وه بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی پێش كه‌شفی یه‌كه‌م .
ڕوو پێ‌و ڕه‌مه‌زان نامیقی كشتوكاڵی شـاره‌زوور ئه‌مه چـوارم جارێتی كه‌پێشتر له‌كه‌شفی یه‌كه‌مدا له‌كۆنوسه‌كه‌یاندا سه‌لماندوویه‌تی زیـاتر له 20 دۆنم زه‌وی من داگیركـراوه وه له‌كه‌شفی دووه‌م دا پێیـان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و له‌مه‌ش دا چـاكتر زیاده‌ڕویه‌كه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه به‌بی هیچ هۆكارێكی قانونی ، ئایا له‌یاسای جنۆكه‌كانیش دا شتی وا بیستراوه ؟
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌ش نوسی ئه‌م دوا كه‌شفه‌م وه‌رگرت نه‌یـان ویستوه خاڵه یاساییه‌كانی نه‌خشه‌ی (كادسترۆ) كۆتایی موڵكی ئه‌م كه‌رته 104 و 105 ی خوار 106 كه‌ڕێگه‌ی 20م به‌ناویا ئه‌ڕواو هێڵی نێوان 88 و 87 كه به‌رامبه‌ر 94 و 95 ن بچه‌سپێنن وه‌ك (خاڵی داله) دوای به‌ڵێننامه‌ی 7/12/2011 له‌ته‌نیشت ئه‌م موڵكی 88دا به پانی 150م به‌ره‌و شاخه‌كه زیاده ره‌وی كراوه‌ته ناو موڵكه‌كه‌م (87) وه به‌درێژی نزیكه‌ی 300 م به‌ره‌و رۆژ ئاوا، ئه‌م روو پێوانه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كخاڵ ئاماژه‌یان به‌م گه‌نده‌ڵییه زه‌قه نه‌كردووه‌و باقییه‌كه‌ی تریشیان كێڵاوه‌ته‌وه به ئه‌مری ده‌سه‌ڵات.دیاره ئێره شامی شه‌ریفه.
له 8/5دا به‌شێكی ئه‌و هه‌موو سه‌رپێچی و به ئاره‌زوو یاسا پێشێلكردنه‌م له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌وراقه پێویسته‌كان كه‌ده‌كاته (25) په‌ڕه گه‌یانده پارێزگار‌و له هاتوی پارێزگادا به ژماره/17414 ی 8/5/ تۆماركرا،پارێزگار له سه‌ری نووسی (نازه‌خان تحدیدی سنور ده‌بێت به‌م2 جیابكرێته‌وه به‌پێی صوره قید) وێنه‌ی ته‌واوی ئه‌وراقه‌كان درا به‌كاك كارزانی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پارێزگار، جگه له به‌نووسین له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ده‌میش پێشنیارم بۆپارێزگاركردئاماده‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و راوێژكاری یاساییتان به یه‌كه‌وه بچین بۆناوموڵكه‌كان وه‌ك سه‌یرانێكی نیو كاتژمێری با دوورووپێوی بێلایه‌ن دوای ئه‌م چواره‌م نۆرینه موڵكه‌كه‌م بپێون ئه‌گه‌ر بیست (20) دۆنمه داگیركراوه‌كه‌یان گه‌ڕاندبووه‌وه ناو موڵكم (87) كه‌په‌نجا دۆنم و یانزه‌ئۆلكه،ئه‌وه ئیمزام كردووه ئه‌و په‌نجا دۆنمه هه‌مووی ده‌ده‌م به‌حوكمه‌ت، وه‌ئه‌گه‌رقبوڵی ناكه‌ن له‌وێ ئیمزاتان بۆ ده‌كه‌م هه‌تا من له ژیاندابم ساڵانه نیوه‌ی داهاتی ئه‌و موڵكه بدرێت به قوتابخانه‌و مزگه‌وته‌كانی میره‌دێ و زه‌رایه‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، (ئه‌و كاره‌لایمن ئاساییه‌چونكه‌پێشترله‌دوای ژماره (100)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه یه‌كه‌م نووسینم له‌و ژماره‌یه‌وه ده‌ست پێكرد،له ژماره‌یه‌كیدا له 2003دا مووچه‌ی مانگانه‌ی خانه‌نشینی چل ساڵ خه‌باتی كوردایه‌تیم به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌رزه‌ی پێدراوی هه‌ڵوێستی نیشتمانیم ئێستا زیاتر له سی ده‌فته‌ر ئه‌كاو ئه‌رزه‌ی خزمه‌تی مامۆستاییم دا به‌ده‌زگای شه‌هید له‌گه‌ڵ به‌های زیاتر له هه‌شتنۆملیۆن دیناری سویسری ئه‌و ئوتومبیلانه‌ی كه له 7/3/1991 گرتمان گه‌رانه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كان به پسووڵه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیی سوپاسكراوین و لامانه) ئاماده‌م له‌گه‌ڵَ به‌ڕێزیشتان هه‌مان كردار دووباره بكه‌مه‌وه.
له 9/5دا كه ئه‌وراق و نووسینه‌كه‌ی پارێزگارم دا به نازه‌خانی روپێوی پارێزگا زۆر په‌شۆكاو وتی ناچم چونكه ده‌یزانی له‌سه‌دا سه‌د سیناریۆكانیان كه‌شف ده‌بێ، دوای كۆمه‌ڵێ پاساوی نادروست ناچاركرا بڕۆین بۆ لای پارێزگار، به پێچه‌وانه‌وه چوو بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌داوای لێبوردنه‌وه كه‌به‌شێ له‌و سه‌رێچییه‌ناشرینانه‌باسكرا مشه‌خۆرێ بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كه‌وه هه‌بێ وه‌ناوه‌كه‌ی بڵێ و بزانم كێیه هه‌ندێ وته‌ی ماستاوچێتی و پڕوپووچی له‌ده‌م ده‌رچوو وه‌ڵامدرایه‌وه… دواتر نازه‌نین و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بێ من چوون بۆ لای پارێزگار! كه گه‌ڕانه‌وه وتیان ده‌بێ ب. زه‌ویوزاری كشتوكاڵی سلێمانی رووپێوه‌كه‌ی بخوێننه‌وه وه ئه‌وه‌ش بۆ به‌ربه‌ست دروستكردن بوو، زه‌وی و زاری سلێمانی له 10/5دا به‌مۆرو نووسین لامانه‌و ده‌ڵێن موڵكی 87 رووبه‌ری سه‌ر نه‌خشه‌و وێنه‌ی تۆماری مگابقن كه 50 دۆنم و 11 ئۆلكه، دوای ئه‌محاڵه‌كه‌زانیان ته‌واو كه‌شف ده‌بن كرداره‌كانیان نادروست و ناقانونییه بۆ بێڕێزكردنی ته‌واوی یاسا‌و هه‌موو بنه‌ماكان… هتد،
یه‌ك دوو داماویان راسپارد وتیان به‌رپرسانی گه‌وره پێیان وتین ئه‌م كاره ناكه‌ین ولای ئێمه‌ناكرێ له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو وشه‌ی لاژه‌لاژی نایاسایی دوور له ئه‌ده‌ب……. هتد… وایان نیشان ئه‌دا ئه‌و زیاتر له حه‌وت مانگه موراجه‌عاتی دیوه‌خانی ماڵه بێ ده‌رگاو نایاساییه‌كانمان كردووه‌و شتێك نییه ناوی پارێزگایه‌كی یاسایی بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیداره‌ی سلێمانی به‌پێی قانون هه‌موو كارێكی قانونی به‌رپرسیارێتی و ده‌رئه‌نجامه چاك و خراپه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
له 9/10/2011 ئه‌و پانۆرامه زیاتر له حه‌وت مانگییه ئه‌گه‌ر تروسكه‌ی سه‌روه‌ری یاسا هه‌بوایه به رۆتین و نوسراو‌و كه‌شفه‌وه له‌یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌واو ده‌بوو، له‌به‌ڕێزتان ده‌پرسین دوای ئه‌م هه‌موو سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵ ره‌فتارانه‌ی به‌شێك له به‌رپرسانی ئیداریتان ئاماژه‌م بۆ كردووه‌و كردیان، لێیان بپرسن و با خوێنه‌رانیش ره‌ئیان هه‌بێت ئایا دوای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی ئێمه پێیان كردوون یان خۆیان كردوویانه؟
وه ئایا له دواكه‌وتووترین دیوه‌خانی خێڵه‌كییه‌كی گوناه و نه‌زان و بێ‌ئاگا له‌یاساو رێسا‌و قیه‌می مرۆڤایه‌تی پانۆرامایه‌كی له‌م شێوه‌یه بیستراوه‌و به ئه‌نجام گه‌یشتووه؟
2-ئایا وێنه‌ی سه‌رجه‌م نووسراوه‌كانی پارێزگار كه‌كاری پێنه‌كراوه‌و لامانه‌و ئاماژه‌مان بۆكردووه،لاتان چاكه‌له‌به‌رده‌م كامێرای میدیا ئازاده‌كان بیانسووتێنین؟
3-ئایا ئه‌وهه‌مووسه‌رپێچی وگه‌نده‌ڵیه دژی شه‌خسی خۆم بوو؟ یا لابه‌لا سووكایه‌تی به‌فه‌رمانه‌كانی پارێزگار بوو وه ئایا له هه‌ر وڵاتێكی دواكه‌وتووی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌و شێوه بێرێزی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانه‌كانی پارێزگارێك بكرێت، ئایا ئه‌و پارێزگاره هه‌ڵوێستی قانونی و نیشتمانی خۆی نابێت؟
4-ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت بۆت بسه‌لمێنم 100% له نامه‌كه‌مدا بۆ جه‌نابتان بێویژدانیم نه‌كردووه ، ئاماده‌ی هه‌ردووكمان به‌یه‌كه‌وه ته‌له‌فۆنێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی باشووری كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له ئیداره نۆ ساڵییه‌كه‌ی مالیكی وه‌رگرێت به‌وه‌ی ته‌نها دوو رووپێوی بێ لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات له‌كه‌ركوك بۆیه‌ك كاژێربمانده‌نێ، ئه‌گه‌ر له 100% سه‌لماندیان هه‌موو وته‌كانم دروسته ئه‌وكاته به‌ڕێزی زیاتره‌وه سه‌یری خه‌بات و تێًكۆشانی به‌ڕێزتان و هه‌موو رێزدارێكی تر ده‌كه‌م وله دیداره راسته‌وخۆ كه‌دائه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و داوام له‌ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ناو كردبێت.
پاش تێگه‌یشتنی ته‌واو له وته‌كانی هه‌ردووكمان خۆشتان و بینه‌ران گه‌رقه‌ناعه‌تتان كرد راو وه‌ڵامه‌كانی من بۆ پاكراگرتنی ئه‌زموونه‌كه‌مانه.
ئایا ئاماده‌ی له دیداره‌كه‌دا بڵێی خه‌ڵكی كوردستان پاش 21 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م ئه‌زموونه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه كه ده‌رئه‌نجامی هزرو بیری هه‌موومان و په‌لاماری زۆرینه‌ی نه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه سه‌رده‌مییه‌كانتان و سه‌ربازه ونبووه هیچ نه‌ویسته‌كانی ئێوه‌وه بوو له 7/3/1991 له شه‌قامی سالمدا كه گه‌وره‌ترین شكستی ئه‌و به‌عسه لووتبه‌رزه‌ی تیا به‌ده‌ست هات، ئه‌وه‌تا یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه كه له 2006وه چه‌ند جارێك به‌كورتی له‌ژێرپاڵه‌په‌ستۆی خوشك وبرا هاوبه‌ش و هاوخه‌مه‌كانی ئه‌و رۆژه‌و رۆژانی سه‌ختدا سووچێكی راپه‌ڕینی 7/3/1991ی دركاندووه له ماڵپه‌ڕه‌كاندا، ده‌بینن مشه‌خۆرانی ده‌وروپشتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا وا ره‌فتار ده‌كه‌ن كه بینیتان، به دڵنیایی له‌گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار خاوه‌ن مافیتردا خراپترده‌كه‌ن له ئه‌نجامی ململانێًی نادروستی ئێمه‌ی ده‌سه‌لات، بۆیه ده‌ڵێم نه‌كه‌ركوك نه ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌م جۆره سیسته‌مه ناگه‌ڕێته‌وه‌و وه‌نه‌مافی ره‌واو نه‌خه‌ونی پیرۆزی رووباره‌خوێنه‌كه‌تان كه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییه هه‌رگیز له‌م جۆره‌سیسته‌مه به‌دی ناكرێت تا گه‌نده‌ڵی له‌ناوه‌وه به‌م به‌ربڵاوییه‌و سازش له‌سه‌ر خاك به‌رده‌وام بێت.
بۆیه پێشنیارده‌كه‌م خۆتان فه‌رمانڕه‌واییه‌كی به‌كردار بێگه‌ردو لێزان بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن و سه‌رجه‌م به‌رپرسیاره مێژووییه‌كه‌ی راده‌ست بكه‌ن ئێمه‌ش برای دڵسۆز‌و هاوكارتان ده‌بین، هه‌رچه‌ند سه‌ركردایه‌تییه‌كانتان به‌م پێشنیاره خۆشحاڵ نین و تا بتوانن نایكه‌ن؟
ئایا پێتوانییه به‌و وتانه هه‌ڵوێستێكی مێژوویی بۆخۆت تۆمارده‌كه‌یت وده‌رگایه‌كی وتووێژی سه‌رده‌مییانه ده‌كه‌یته‌وه‌ئه‌گه‌ر …؟
له رۆژی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌میدیادا ئایا به‌ڕێزتان ئاماده‌ن له یه‌ك دوو رۆژدا سه‌رپێچی و دیداره‌كه ته‌واو بكه‌ین هه‌رچه‌ند یاسا هه‌موو مافێكمان پێده‌دات له كه‌سی یاسایی یه‌كه‌مه‌وه داوای اجرائاتی یاسایی ته‌واو به‌رامبه‌ریان بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك و میدیاكان زۆر داواده‌كه‌ن له‌سووتاندنی نوسراوه فه‌رمییه‌كانی پارێزگاره‌وه ده‌ست پیێبكه‌ین، ئایا وابكه‌ین ….؟به‌هیوای تێگه‌یشتنی ویژدانی و واقعییانه….. له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمدا……..
م. ئه‌حمه‌د ئه‌ربه‌تی