لەیلا . . . له‌یلا لێرەش نەبیت، لێرەیت!
شەو و شەیدا دروست هەڵگێڕدراوی هه‌ردوو ناوی (لەیلا و مەجنوون) ە بۆ سەر زمانی کوردیی. من هەمووی یەک – دوو رۆژە بە رێکەوت له به‌ر خاتری خاتوو له‌یلا زانا زه‌ینم به‌وه مژووڵ کردووه، هه‌تا بڵیم له‌یلای مه کوردان شه‌و نییه، به‌ڵکه رۆژه . . . رۆژ . . . رۆژ!
بەر لە چەند ساڵێک لە کتێبێکی یادەوەریی نووسه‌ری که‌نه‌دایی به ڕه‌گه‌ز عیراقی ( لەیلا نادر ) به نێوی (پورته‌قاله‌کانی به‌غداد) خوێندمهوە، له شیکردنه‌وه‌ی ناوی خۆیدا ده‌ڵێت که ناوی ئه‌و له وشەی (لیل) ی زمانی عەرەبیی هاتووە و له‌یلا به هه‌موو شێوه نووسینه‌کانی ته‌نێ مانای جوانیی شه‌و ده‌گه‌یه‌نێت. دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تادا ناونانی کچ به له‌یلا کرده‌یه‌کی وه‌سف ئامێز بووه و له‌وه پتر راڤه‌کردنی لێره ئامانج نییه.
له کن مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌یلا ناوی خوشک، ئامۆزا، کچه خاڵ و کیژی جیران و، یانیش ناوی دۆست و که‌سێکی دیکه بووه، لێ قووڵتر له زه‌ینماندا ناوی (له‌یلا) هه‌رده‌م په‌یوه‌ستیشه به خۆڕاگری و به‌رخۆدانی ژنی کورد، به بۆنی پۆرتهقالێک و تروسکایی خۆرێک که جارێک له به‌غدا، جارێک له ئه‌نقه‌را و، چه‌ندین جاریش له تاران و توران هه‌ڵدێت و لێ شه‌وی تاریی ده‌یهه‌وێت هه‌رده‌م بێ بۆن و خامۆش بمێنێت.
ئێستا له‌یلا، زانایه . . پورته‌قال و خۆره و، ئیتر ئه‌سته‌مه بێ بۆن و خامۆش بکرێت!
که‌م جار بۆ مرۆ رێک ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ که‌سێکی ناوداردا به ئاسماندا بفڕێت. من به‌رله‌وه‌ی له‌یلا زانا له نزیکه‌وه ببینم، له زستانی ساڵی 2004 به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه له دیاربه‌کره‌وه و به‌ره‌و شاری وان ده‌چووم. به‌فر و کڕێوه‌یه‌کی تووڕه و تووش بوو و، شێوه‌ییم له چ ئه‌رز و ئاسمانان نه‌بینیبوو. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌مریکای باکوور شتێکی دیکه بوو.
له نێو ئه‌م به‌فرانه‌ی خاکی دوور، من یه‌ک و دوو ساڵێک بوو رۆمانی (به‌فر)ی پامووکم خوێندبووه و چێژێکی زۆریشم لێی بینیبوو. چیرۆکی ژیانی (کا) ترسێکی سه‌ردی له نێو دڵمدا چاندبوو و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ بارینی یه‌که‌م کڵوه به‌فر چاوانمی به راست و چه‌پ بۆ ناسینی که‌سی بکوژ ده‌گه‌ڕاند.
بۆیه له‌و رۆژه‌ی له نێوه‌ڕاستی رێگه‌یه‌کی به‌فرانباردا بووم، زۆر ده‌ترسام له به‌فره تووشهکهدا گیر بخۆم و نه‌گه‌م به وان و ئه‌وان.
دواجار پێشبینییه ناخۆشه‌که‌م که‌مێک وه‌ک خۆی بۆ پێشهات و باسه‌که له ناوه‌ڕاستی شارێکدا چه‌قی و شۆفێره‌که‌ی گوتی که له‌وه پتر ناتوانێت رێ بکات. به په‌رۆشییه‌که‌ی زۆره‌وه له باسه‌که دابهزییم و له‌گه‌ڵ گه‌شتیاره ماندوو و له‌رزیوه‌کانی نێو به‌فر پشتمان به باسه‌که دابوو و دهمانوسیت پاڵی بده‌ین. لێ باسه‌که وه‌ک گاییهکی غه‌زریو ڕه‌نجابوو و پاڵدان هیچ که‌ڵێکی وه‌های نه‌مابوو.
تاوێک له بانهرهکانی شارم نواڕی و له یه‌کیکیان ناوی سیلڤانم خوێنده‌وه. پڕ به دڵ رقم له‌و شاره‌ی کوردان بووه‌وه و خۆزگه‌م خواست هه‌رگیز ڕیگه‌م نه‌که‌وتبایه سه‌ر ڕێی. ناوی سیلڤان تا دره‌نگانێی ئێواره وه‌ک کابووسێک له پێش چاوانم چه‌قی بوو و ده‌رنه‌ده‌هات، هه‌ره‌وها تێلیفۆن کردنیش دادی نه‌دام. لێ، من ئه‌و کات هه‌رگیز نه‌مده‌زانی ئه‌و شاره‌ی تێیدا گیرم خوارد بوو، زێدی خاتوو زانایشه.
ساڵان چوون و هاتن و گه‌شته که‌سییه‌کانم هه‌رگیز ته‌واو نه‌بووبوون.
هه‌شت ساڵ دوای ئه‌م رووداوه به‌سه‌ر چووه و گیربوونم له سیلڤان یان فارقین [ به زمانیی شه‌ره‌فنامه و میرانی کورد]، مانگی هه‌شته و له‌گه‌ڵ هه‌شت تاک له که‌سانی ئازیزم دوای گه‌شتێکی هه‌شت رۆژه و پێویست له ئه‌سته‌نبۆل ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
سه‌ره‌تا پیاوێک به په‌له له نێو فڕگه‌ی ئه‌سته‌نبۆل ڕێ ده‌کات و دوو ژنی به منداڵه‌کانییه‌وه به دواوهوهن. من له خۆمه‌وه وه‌ک خۆمم هاته به‌ر چاو و دواندم و ویستم له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رکه‌کان یارمه‌تیی بده‌م.
پیاوه‌که گوتی: ” زۆر سوپاس، به خوا هی من نیین. من ده‌چمه سلێمانی و ئه‌وان ده‌چنه هه‌ولێر و من ته‌نها رێنیشاندهریانم!”
نیوه‌ی شه‌وه و له چاوه‌ڕوانییدا له بانی ژووره‌ی فڕگه به هاوسێیی گه‌شتیارانی ئه‌رمینیا و تورکمه‌نستان له ده‌رکه‌ی ژماره 312 له سه‌ر کورسیه ره‌نگ زیوینه ره‌قه‌کان شه‌که‌ت و بێزار پاڵ که‌وتبووین.
ئه‌رمه‌نییه‌کان، تورکه‌مه‌نه‌کان، و ئه‌وانی دیکه‌ی نێوان هه‌ردوو ده‌رکه‌ی ژماره 312 بۆ هه‌ولێر و ژماره 304 بۆ سلێمانی، گشتیان بێ کێشه رۆیشتن. بانگه‌وازێک بۆ ده‌رکه‌ی سلێمانی خوێندرایه‌وه که فرۆکه‌که‌یان له هه‌ڵستان دواده‌که‌وێت. ئێمه له خۆڕا نیگه‌ران بووین چونکه قه‌ده‌ر وه‌هایه و وه‌ک ده‌نگخۆش و پڕیاد ئیبراهیم خه‌یات گوته‌نی [ ئێمه گیانێکن له دوو جه‌سته‌دا . . . ] شتیک سلێمانی بگرێته‌وه هه‌ڵبه‌ت دواتر په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ولێر و شاره کورد نشینه‌کانی دیکه.
سه‌ره‌تا وه‌ها ده‌رنه‌که‌وت، ئێمه زوو و له بێ سه‌روبه‌رییه‌کی زۆردا به‌ره‌وه باسه‌که چووین که به‌ره‌و فرۆکه‌که ده‌چوو. گه‌نجه‌که‌ی بۆردینگ پێشتر ده‌نگی دا بوو که سه‌ره‌تا ته‌نها خاوه‌ن منداڵ و پیره‌کان سره بگرن، لێ که‌لکی نه‌بوو و سره‌که‌ی ده‌رکه‌ی 312 له گشت ئه‌وانه‌ی دیکه جوایهزتر بوو.
گه‌یشتینه ناو فڕۆکه‌که و هه‌ناسه‌ی ئۆخهمان هه‌ڵمژی و باوه‌ڕ ناکه‌م که‌س له‌م ساته‌دا بیری له‌وه کردبێته‌وه که هێشتا له نێو هۆڵه‌کانی فڕگه‌که به کۆم گه‌شتیار هه‌ن له باری چاوه‌ڕوانیی دان.
بانگه‌وازێک له پێشه‌وه‌ی فڕۆکه‌که درا و هه‌موومان ناچار کراین فڕۆکه‌که جێبهێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه نێو هۆڵه‌که.
گوتیان خۆڵباران ئاسمانی سلێمانی و هه‌ولێریشی گرتۆته‌وه، بۆیه شوفێری فڕۆکه‌کان ناتوانن بڕیاری فڕین بده‌ن تا چه‌ند کاتژمێرێکی دیکه.
نیوه‌ی شه‌وه و سه‌عات له یه‌ک و دوو نزیک ده‌بێته‌وه. منیش وه‌ک هه‌موو ده‌مه‌کانی چاوه‌نواڕی زه‌ینم به یاده‌وه‌رییه کۆنه‌کانی سه‌فه‌ر خه‌ریک ده‌که‌م. به شته بچووکه‌کان که له‌وه‌ته‌ی چۆپڕام ناسیووه، فه‌لسه‌فه‌ی تاو و لاو تسوم خوێندۆته‌وه یان بیر له رۆمانی (خواوه‌ندی شته بچووکه‌کان)ی رۆی ده‌که‌مه‌وه، به دوای شت ده‌گه‌ڕێم و ما‌نایان بۆ دروست ده‌که‌م. له ژماره 312 ی ئه‌و دهرکهیهی ژێر بانه‌وه‌ی هۆڵێکی فڕگه‌ی ئه‌تاتۆرک ڕاده‌مێنم و بیری لێ ده‌که‌مه‌وه. یه‌که‌م جار ئه‌م ژماره‌یه‌م لێ ده‌بێته کۆدی تیلیفۆنی شاری ئه‌نقه‌را که 312 یه. دواتر لێم ده‌بێته کۆدی ئه‌و به‌نده له یاسای گشتیی ده‌وڵه‌تی تورکیا که چه‌ند جارێک ئۆرهان پامووک، ئه‌لیف شه‌فه‌ق، نووسه‌رانی دیکه‌ی پێ سزا دراوه.
دووباره بانگ کراینه‌وه و ئه‌مجاره بێ سه‌روبه‌رتر له جاری پێشوو و گه‌شتیاران به‌ره‌و کوڕ و کیژه‌که‌ی به‌رده‌م ده‌رکه‌ی بۆردینگ چوون. که له نێو باسه‌که دا شل و شه‌که‌ت سواربووین، یه‌کسه‌ر دوو ژنی باڵا به‌رز له‌به‌ر منداڵه‌کانی ئێمه له سه‌ر کورسییه‌کان هه‌ڵستان و جیگه‌ی ئه‌وانیان کرده‌وه.
به حورمه‌ته‌وه سوپاسی هه‌ردوو ژنه‌کانمان کرد و، دواتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه که کورد و هی وڵاتی بیانیش بوون به قاڵدرمه‌کان پشته‌وه‌ی فڕۆکه‌که سه‌رکه‌وتین. هه‌ر که دانیشتین له زاری یه‌کێک که‌سه‌کانی سه‌ر کورسییه‌کانی پشته‌وه‌ی ئێمه ناوی له‌یلا زانام گوێ لێ بوو، لێ به چ بار بیرم بۆ ئه‌وه نه‌چوو که له‌م سه‌فه‌ردا له‌گه‌ڵمان بێت.
ئێمه وه‌ها ڕاهاتووین که هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه نه‌که‌ین له شوێنی گشتی و له نێو خه‌ڵکی ئاسایی‌دا که‌سێکی ناودار ببینین. بۆیه به چ بارێک ناوی له‌یلا زانام وه‌ک جه‌سته نه‌هاته به‌ر چاو.
گزنگی به‌یانه و گه‌یشتینه هه‌ولێر!
کوڕه‌که‌م میزی ده‌هات و وه‌های کرد ئێمه له پاش هه‌موو گه‌شتیاران بچینه به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌کانی پاسپۆرت پشکنین. دیاره ئه‌وه کرداره خۆنه‌ویسته‌ی منداڵه‌که‌م به قازانجێکی گه‌وره گه‌ڕایه‌وه. چونکه هه‌ر که ده‌ربازبووین بینیم خاتوو له‌یلا زانا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ژنه‌ی له نێو باسه‌که‌دا بۆ منداڵه‌کانم جێگه‌یان کردبووه‌وه، وه‌ستاوه. من بێ سڵه‌مینه‌وه هاوسه‌فه‌ره‌کانی خۆمم جێهێشتن و به‌ره‌وه خاتوو له‌یلا چووم و به خێرهاتنم لێی کرد.
وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێکی زۆر نزیکی خۆمم بینیبێت له باوهشمم گرت و کامیراکه‌م ڕاده‌ستی گه‌نجێکی جوان کرد بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌مان بکێشێت.
که‌سان و هاوسهفهرانی من خه‌ریکی جانتاکان بوون و گوێم له ده‌نگیان بوو ده‌یانگووت ” ئه‌و ژنه کێیه، که دیدار ئێمه و گشت جانتاکانی بۆ به‌جێهێشتووه!”
دوا وشه من پێشتر زیدی له‌یلام له رۆژێکی ساردا دیتبوو، ئێستاش له‌یلا له رۆژێکی گه‌رماو و گه‌رم ده‌بینم!
کاتێک دووباره ده‌نگۆی سزادانی ئه‌و خاتووه ئازادیخوازه ده‌بیسترێت.
ناچار بیر له ده‌رکه‌ی ژماره 312 ده‌که‌مه‌وه که له چاوه‌ڕوانییه‌کی دره‌نگدا دوو مانای ده‌گه‌یاند و ، ده‌نووسم.
له‌یلا ده‌مێکه له بازنه و کۆده‌کانی ئه‌م ژماره‌یه ده‌ربازی بووه.
چونکه ئه‌و ژماره‌یه ده‌کرێت به جۆرێکی دیکه‌ش بخوێندرێته‌وه.
به‌ڵێ، مه‌ته‌ڵه و به جۆرێکی دیکه!
خوێنه‌ری ئازیز، که ئه‌وه هه‌ڵدێنیت، ده‌زانیت له‌یلا و من له وێنه‌که‌دا چه‌نده له یه‌کتریی ده‌چین!
دیدار مه‌سیفی
ئایاری 2012
• ئه‌م نووسینه له ژماره 1349 رۆژنامه‌ی هه‌ولێر رۆژی 2012-05-31
لێره‌دا دوای یه‌ک و دوو هه‌ڵه‌چنی و زیاد کردنی دوا رسته دووباره بڵاوکراوه‌ته‌وه.