تروسكه‌ی سه‌رابی شه‌وگار
له‌كه‌رتبوونی خۆم په‌نجه‌ی چڵه‌كان به خۆر داده‌گیرسێنم
له سێبه‌ری ته‌رما هه‌واری گوڵه‌كان ده‌كه‌مه هۆنراوه
گه‌ڵا له ته‌مه‌نی بزربووه‌كان , لێشاوه‌كان ده‌پێچنه‌وه
باسكی بڕاو , سه‌وڵی گومڕابوونی په‌پووله‌ی وشه‌یه
له هزری ئه‌ستێره‌یه‌كا , (با) به گوێی خۆرنه‌وازانا ده‌دات
له‌وه‌تی كه‌پری به‌ساڵاچووی گونده‌كان تۆراوه
بێستانێك نابینی له عومری دارسێوێك بپرسێ
ئه‌مڕۆ شنۆیه‌ك له گیرسانه‌وه‌ی چه‌رخدا ئاودیوكرا
سبه‌ی بارمته‌یه‌ك له ژانه‌كانی رابردوو ده‌گاته وێستگه‌كان
وچانه‌كان نامورادی خۆزگه تاڵه‌كان به چیا ده‌پێوون
له نساری بیمارانا به ئاو دڵۆپه‌ی خوێن ده‌چێنن
به دوای ئاسۆیه‌كی گرینۆكا , ئه‌ستێره‌كان باوه‌شێنی شه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
رێواسێك له جه‌رگما له ده‌ستی ساوایه‌ك ده‌گه‌ڕێ
قه‌ڵه‌مێك به‌سه‌ر شیعرێكی ئه‌نفاله‌وه وشه‌كانی خۆی سه‌رده‌بڕێ
منیش له جه‌رگی هه‌ورا رایه‌خی كۆچێكی تر به‌سه‌رما ده‌ده‌م‌و
له تروكاندنی نیگایه‌كا گڵینه‌یه‌ك راده‌مووسم
تینی هه‌واڵێك , پرسه‌ی مێژوویه‌ك ده‌كاته سه‌ره‌ڕێ
له ده‌لاقه‌ی زامێكه‌وه له بانێژه‌ی به‌فر ,
تیلمایی لوتكه‌و كێوه‌كان ده‌ڕوانم
هه‌ڵاڵه‌یه‌كم به تارمایی داره‌مه‌یتێكا هه‌ڵده‌زنێم
ده‌نگێك چرپه‌ی گوێم ناكاته پرسیاری هاتنه‌وه
خه‌رمانی حه‌سره‌تێك بۆسۆی ماڵه قه‌ره‌جێك به لووتما ده‌دات
ئه‌وه‌ی رۆی سه‌رابی رۆژگار ,
ته‌وری ژه‌نگنی به‌دكار ,
قه‌فه‌سێك بولبولی تاساوو
ئاسمانێك ره‌هێڵه‌ی تروسكه‌و
په‌رستگایه‌ك له پاكی‌و ئه‌مه‌لبوون
ئه‌مێستا ژوانێكم له‌به‌ركی شه‌وه‌كان ده‌ئاڵێم
ردێنی شه‌پۆلی خاپوورم گرتووه
ده‌ڕۆم‌و ناگه‌مه ره‌وێك
چه‌ندین ساڵه ئه‌ستێره‌یان له‌روحدایه ,
هه‌وریان داوه به كۆڵاو
خۆر چاوشاركێ له‌گه‌ڵ زامه‌كانیان ده‌كات
ئه‌وه‌تا نیگای ئاسمان دڵی سپی خواوه‌نده
پێڵووی مناڵێكی كورد به خۆیدا ده‌دات
ستار ئەحمەد